خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئایفۆن ٤ ئێسدا
چوار شەممە, 13 شوبات 2013 11:13

 کۆمانیای ئەپل تایبەت بە بەرهەمهێنانی لاپتۆپ و مۆبایل  ئەوەی راگەیاند هەڵساون بە خستەکاری خزمەتگوزارییەکی نوێ تایبەت بە  " ئەپل ئای ئۆ ئێس " بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندی تایبەت بە مۆبایلی " ئایفۆن ٤ ئێس " 


هەروەها ئەوەیان روونکردەوە کە نوێکاری " ئای ئۆ ئیس 1.1.6" چارەسەری گشت ئەو گرفت و کێشانە دەکات کە رووبەرووی " ئایفۆن ٤ ئێس " دەبێتەوە لەکاتی پەیوەندی کردندا 

قەبارەی ئەم نوێکارییە 8.86 مێگابایتە و ئەم نوێکاریەش دوای ئەوەهات کە کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی " فۆدافۆن " تایبەت بە پەیوەندی ئاگاداری کۆمپانیای ئەپلی کرد کە گوایە "ئای ئۆ ئێس ١.٦" گرفتی هەیە لە پەیوەندی کردندا