قه‌ره‌خه‌رمان و سوپ
پێنج شەممە, 21 شوبات 2013 14:49



ئاماده‌کردنی دوو خواردنی زۆر به‌تام و کورده‌واری، ئه‌وانیش قه‌ره‌خه‌رمان و پیازاو .

قه‌ره‌خه‌رمان:

پێداویستیه‌کان:

2 په‌رداخ قه‌ره‌خه‌رمان

1.5 په‌رداخ ئاو

1 پیازی جنراو

1 که‌وچک خوێ یاخود ماجی سه‌وزه‌

زه‌یت


ئاماده‌کردنی:

سه‌ره‌تا پیازه‌که‌ له‌ زه‌یته‌که‌دا جوان سور ئه‌که‌ینه‌وه‌ و خوێیه‌که‌ یاخود ماجیه‌که‌ی تێ ئه‌که‌ین پاشان ئاوی شله‌تێن و چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ین تا دێته‌ کوڵ.

قه‌ره‌خه‌رمانه‌که‌ بشۆره‌وه‌ به‌ جوانی به‌لام دایمانێ له‌ ئاودا به‌ڵکو یه‌کسه‌ر بیخه‌ره‌ ناو گیراوه‌که‌ی پێشتر ئاماده‌ت کردوه‌، سه‌ره‌تا با ئاگره‌که‌ی به‌هێز بێت پاشان که‌ ئاوه‌که‌ی وشک بو ئاگره‌که‌ی بۆ کز بکه‌ و سه‌ری بنێره‌وه‌.

پیازاو:

پێداویستیه‌کان:

3 پیاز

قیمه‌

له‌تکه‌نۆک

1 په‌تاته‌

شه‌عریه‌

1 که‌وجک زه‌یت

خوێ

ئاڵه‌تی ره‌ش

ئاماده‌کردنی:

له‌تکه‌نۆکه‌که‌ بخه‌ره‌ ئاو تا ئه‌خوسێت.

قیمه‌که‌ که‌مێک سور بکه‌ره‌وه‌ پاشان زیته‌که‌ و ئاڵه‌ت و خوێیه‌که‌ی تێبکه‌ و که‌مێک تێکیبه‌

پاشان پیاز و له‌تکه‌نۆکه‌که‌و پاتاته‌که‌ی تێکه‌ڵبکه‌، پاشان که‌مێک ئاوی کوڵهاته‌ی تێبکه‌ تا په‌تاته‌ و له‌تکه‌نۆکه‌که‌ نه‌رم ئه‌بنه‌وه‌.

ئینجا بڕێک ئاوی زیاتری تێبکه‌ له‌گه‌ڵ شه‌عریه‌که‌.

( ئه‌توانی  به‌هارات وه‌ک زیره‌ و زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌کاربهێنیت)

به‌هیوام به‌ دڵتان بێت

فریشته‌ی جوانی