وڕێنه‌/ به‌شی دووه‌م
شەممە, 07 ئاب 2010 18:32



سه‌ره‌تا  هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبێت و ئیشه‌ڵڵا ببێته‌ مایه‌ی خێر و قازانج و خۆشی و به‌ره‌که‌ت ، دڵنیاشم هه‌ر وائه‌بێ چونکه‌ سه‌ره‌تاکانی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ک هێشتا چه‌ند ڕۆژێکی ماوه‌ ئاشکرا دیاره‌ ، به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ سه‌رجه‌م دوکانداره‌ مسوڵمانه‌ ئازیزه‌کانی کوردستان نرخی سه‌رجه‌م که‌لو په‌ل و کاڵاو گۆشت و سه‌وزه‌و میوه‌یان به‌رکرده‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌کی باش بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ی سه‌رشانیان ، ئه‌م کاره‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵک به‌ جۆرێکی خراپ لێکی بده‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیا ئه‌گه‌ر بیری لێ بکه‌یته‌وه‌ وانیه‌و ئه‌رکێکی زۆر پیرۆزه‌ چونکه‌ مسوڵمانان به‌ تایبه‌تی هه‌ژاره‌کان ناچار ئه‌که‌ن که‌ له‌ کڕینی که‌ل و په‌لیشدا به‌ڕۆژوو بن و زیاده‌ مه‌سره‌فی نه‌که‌ن ، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ یه‌کێک له‌ مه‌لاکانی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ گوایا مامۆستایه‌کی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌شداری به‌رنامه‌ی ملیۆنێری کردوه‌ له‌ که‌ناڵ چااااااااار و بڕی ( 9 ) ملیۆن دیناری بردۆته‌وه‌ ، به‌رنامه‌که‌ش پێش دوو مانگ تۆمارکراوه‌ به‌ڵام بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ تا ئێستا ئه‌و مامۆستایه‌ پاره‌که‌ی وه‌رنه‌گرتوه‌ و به‌رده‌وام سه‌ردانی که‌ناڵ چاااااار ئه‌کات و به‌ڵام ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن بچێته‌ ژوره‌وه‌ و هیچ وه‌ڵامێکیشی ناده‌نه‌وه‌ ، ئه‌ڤین خانی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌ش ڕایگه‌یاند که‌ گوایا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌یه‌ و نوسراویان به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ، به‌ڵام وته‌بێژی ڕه‌سمی په‌رله‌مانی کوردستان بێ ئاگایی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕاگه‌یاند و وتی : 
ئه‌و نه‌وته‌ ڕه‌شه‌ی که‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کرێ نه‌وتی ڕه‌ش نیه‌و وه‌ک به‌فری سپی وایه‌ ، به‌ڵام له‌ ناو ته‌نکه‌ره‌کاندا خۆی ڕه‌ش ئه‌نوێنێت ، که‌چی یه‌کێک له‌ سایه‌ق ته‌نکه‌ره‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌ و زۆر ڕاشکاوانه‌ وتی : دراوسێکه‌مان که‌ ته‌نها تا پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی خوێندبوو ئه‌مساڵ به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی کرد ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی بیرکاری و فیزیا بکات ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ هه‌موو ده‌رسه‌کانا به‌ نمره‌یه‌کی باش ده‌رچوو ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ناوبراو ئێستا 9 ساڵه‌ کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و به‌ بڕوانامه‌ی په‌یمانگا دامه‌زراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆچکه‌ی دوکان ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش له‌ لێدوانێکی ته‌له‌فیزۆنیدا بۆ که‌ناڵی کوردژینی ئه‌رز و ئاسمانی ڕایگه‌یاند :
ئێمه‌ به‌رپرسیار نین له‌ که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاگره‌ له‌ کوردستاندا ، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێ خۆیان ئاگاداری خۆیان و باخ و کێڵگه‌کانیان بن ، ئه‌بێ خۆیان بوتڵی حه‌ریقی سه‌یاره‌ بکڕن و لای خۆیان داینێن بۆ کاتی ته‌نگانه‌ ، هه‌روه‌ها وتیشی : ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر به‌ته‌مای ئاگرکوژێنه‌وه‌ بن که‌شکیان فه‌ریکه‌و یه‌ک بسته‌ زه‌وی نایبینن بکوژێته‌وه‌ ، یه‌کێک له‌ شوفێره‌کانی ئاگه‌کوژێنه‌وه‌ش وتی :
سه‌یاره‌یه‌کی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان که‌ زۆر کۆن بوو بردیان بۆ فرۆشتن ، به‌ڵام له‌ پێشانگاکان ته‌نها بڕی 4500 دۆلاری زیاتر نه‌کرد ، بۆیه‌ نه‌یانفرۆشت و بڕیاردرا ( صیانه‌ی بکه‌نه‌وه‌ ) ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌نها بڕی 7000 دۆلاری بۆ ده‌رچوو ، دوای سێ مانگ سه‌یاره‌که‌ چاک کرایه‌وه‌ و ته‌سلیم به‌ ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان کرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ دوای ته‌نها 4 ڕۆژ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌کارکه‌وت و له‌ گه‌نجینه‌ی ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان نێژرا . هه‌تا توشی کێشه‌یه‌کیش نه‌بوین با جێتان بهێڵم و به‌ خواتان ئه‌سپێرم .

 

ئاماده‌کردنی // هێمن زانکۆ .......... به‌رێوه‌به‌ری یانه‌ی کوردژین

تایبه‌ت به‌ کوردژین 

 
وڕێنه
وێنە
وڕێنە بەشی (( ١١ ))
لە هەڵبژاردنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بەڵێن درابە فەرمانبەرانی ویستگەی کارەبای دوکان کە خانوەکانی...
وێنە
وڕێنە بەشی - ١٠
حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە...
وێنە
وڕێنه‌ به‌شی ( نازانم چه‌ند ) :
له‌ دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا بڕیاردرا شان به‌شانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان ،...
وێنە
وڕێنه‌/ به‌شی یه‌که‌م
وئازیزان و خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژین :له‌مه‌ودوا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک بابه‌تێکتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه