تێگەیشتن لەئاینی زەردەشتیەکان
یەک شەممە, 21 شوبات 2010 19:52


ئایینی زەردەشتی کۆنترین ئایینە لەسەر زەوی، واتە کۆنترین ئایین وەکو کتێب نەک نێردراو، وە بە یەکەمین ئاینیش دادەنرێت کە داوای تاک پەرستی دەکات، ئەم ئایینە لە دەور و بەری ساڵانی ١٢٠٠ و ١٥٠٠ پێش-زایین لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئێران و باشووری ئەفغانستان سەری ھەڵداوە. بەمەش کۆمەڵگا و ھۆزەکانی دەوروبەری ئەم ناوچانەش ھاتونەتە سەر ئەم ئایینە؛ لەوانە فارسەکان و کوردەکان و ھندیەکان، بنچینەی ئەم ئاینەش زەردەشتە کە جیھان تەنھا وەکو دوبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزە جیاوازەکان. بە پێی بیرو ڕاکانی ئەم ئایینە خوداوەندی ئاھورامەزدا خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، ئەنجرامینو مردن و ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاوبوەوە و لەسەدەی شەشەمی پ. ز بوو بە ئاینێکی سەرەکی تا سەرھەڵدانی ئایینی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی دوای زایین.
ئاھورامەزدا خودای چاکەیە لەلایەن زەردەشتییەکان، ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. ئەمەش خوادی خراپە و شەڕە، ئاھورامەزدا خودای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە خودای تاریکییە و ھێنەری ھەژاری و دەرد و ناخۆشییە.
شایەنی باسە کە ئایینی زەردەشتی ئاینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئاھورامەزدان ، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن کە پێیان دەڵێن مەجوسیەکان.
ئاڤێستا (ئاوێستا) کتێبی ئەم ئایینەیە کە تاوەکو ئێستاش ھەر ماوەتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سەنسکریتی و زمانی کوردی. ئەم کتێبە بەماوەیەکی زۆر دوای مردنی زەردەشت کۆکرایەوە. زۆر جاریش مەترسی لەناوچوونی بووە. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێ شیعری زۆر درێژ پێکھاتووە،هەرچەند زۆر لە پیاوانی ئایینی، ئەم ئایینە بە ئایینێکی ناڕاست دەزانن.
ئاڤێستا کتێبی نێردراوی زەردەشتە کەوا بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن دواکەوتوانی ئایینی زەردەشتی. وشەی ئاڤێستاش بەمانای( بنچینە و بینای پتەو)، فارسەکان دەڵێن کە ئەم کتێبە بە زمانی بھولی یان سەنسکریت نووسراوە، بەڵام سەرچاوە سەرەکییەکان دەڵێن بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە. ئاڤێستاش زمانی کاردۆخییەکان یان کاردویەکان یان کوردەکان بووە (کاردۆخی ناوێکی نوێ بوو ‌بۆ ناوی کۆنی کورد کە بەرلەوە بە کاردۆخ ناسراو بوون، مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام چاخ دوای چاخ کەمێکی لێ وون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥،٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی کۆمەڵێ شیعر بوون.
بوونی بڕوادارانی ئێستای ئەم ئایینە
دوای ئایینی ئیسلام، ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی گەورە پەرش و بڵاو لەناوچوو. ئێستا لە ھەموو جیھان نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ کەس دوای ئەم ئایینە کەوتوون، بەم شێوە:
• نزیکەی ٦٩،٦٠١ زەردەشتی لە ھیند بە گوێرەی ژماردنی ساڵی ٢٠٠١
• نزیکەی٥٠٠٠ زەردەشتی لە پاکستان، کە لە شاری کەراچی دادەنیشن
• ١٨ تا ٢٥ ھەزار زەردەشتی لە کیشوەری ئەمەریکای باکوور
• بڕێکی زۆریشیان لە ئێران ھەن کە بە زۆری، لە شارەکانی یەزد و کرمان و ھەروەھا لە تاران ھەن، ھەروەھا نوێنەریشیان لە پەرلەمانی ئێرانی ھەیە.
• برێکی زۆر کەمیشیان لە ئاسیای ناوەڕاست دەژین. وەک بەڵخ و تاجیکستان کە شوێنی ئایینی زەردەشتی بوو.
جەژنەکانی ئایینی زەردەشتی
ئایینی زەردەشتی زۆر جەژنی تێدایە. ناودارترینیان نەورۆزە، نەورۆز جەژنی سەری ساڵە و دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی بەھار. ئێرانییەکان و کوردەکان و بە گشتی ھۆزە ھیند و ئەوڕووپییەکان لەمێژەوە تاوەکوو ئەمڕۆ یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە. ھەموو ساڵێک لە ئێران و لەلایەن کوردەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان لە ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا یادی دەکرێتەوە‌.
هاوسەرگیری لەم ئاینەدا
زەردەشتییەکان باوەڕیان وایە کە زەردەشت ھێنانی بێوەژنی لا پەسندترە لە وەی کە مێردی نەکردبێت، ھەروەھا ژنی بە منداڵی پێ باشترە لەوەی کە منداڵی نەبێت. ھەروەکوو چۆن تەڵاق دان لەلای زەردەشتییەکان حەرامە.
مامەڵەی زەردەشتیەکان لەگەڵ مردوەکاندا
زەردەشتیەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتی چاک تا ھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە لەلایەن زەردەشت، زەردەشتی خراپیش تاھەتایە دەچێتە ئاگر لەلای ئاھورا دەمێنێتەوە.
زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و...ھتد. چوونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن «بورجەکانی بێ دەنگی». جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن.
ھەرچی ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای موسڵمانی دادەنیشن، کەوا ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەو، دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت.


سود لەکۆمەڵێ سەچاوە وەرگیراوە.

نێره‌ر  /  هەنگاو مامە ......... لندن

 کوردژین 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه