لایه‌نه‌کــــانی وردبونــــه‌وه‌ له‌خـــود
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 17:18


پێویستی مرۆڤ بۆ وردبونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی خود گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌سێ لایه‌نه‌وه‌ :ـ


لایه‌نی یه‌که‌م: (پێداچونه‌وه‌ی هزر) \\ مرۆڤ پێداچونه‌وه‌یه‌ک به‌هزرو بیروراکانیدا بکاته‌وه‌ و پرسیار له‌ئه‌ندازه‌ی ڕاستی و چاکه‌ بکات تیایدا ، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان پێداچونه‌وه‌ی هزر و په‌یوه‌سته‌کانی خۆیان بکردایه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بیان توانیایه‌ که‌ گۆڕانکاری له‌ هه‌ڵه‌کانیاندا بکه‌ن و پێشکه‌وتنی تێدا بکه‌ن ، که‌چی زمانحاڵی زۆربه‌ی که‌سه‌کان (سوره‌تی الزخرف ئایه‌تی ) واته‌ : (به‌ڕاستی ئێمه‌ باو باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئینیک و به‌رنا،مه‌یه‌کی ئاوا دیوه‌ بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕیبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنموونیمان وه‌رگرتووه‌ ) با مرۆڤ ئازاد بێت له‌گه‌ڵ ده‌روونی خویدا با له‌ناخی دا به‌هێز بێت ، کاتێک که‌زانی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ ، با دوو دڵ وڕاڕا نه‌بێت له‌ گۆڕانکاری و چاکسازی .

 

لایه‌نی دووه‌م : (پێداچوونه‌وه‌ی ده‌روون ) \\ مرۆڤ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ سیفه‌ته‌ ده‌روونیه‌کانی بکاته‌وه‌ که‌ که‌سایه‌تی له‌سه‌ر بنیات ناوه‌ ، ئایا ئازایه‌ یان ترسنۆک ؟ به‌هێزا یان ڕاڕا؟ ڕاستگۆیه‌ یان درۆزن ؟ سه‌ریحه‌ یان مینگاوی؟ ته‌مبه‌ڵه‌ یان چالاک؟ ....هتد با مرۆڤ به‌و پرسیارانه‌ لایه‌نی ده‌روونی ئاشنا بکات وه‌ك: چی بکه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ژارێک هاته‌ ده‌رگام و داوای یارمه‌تی لیکردم ؟ چی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان یاری به‌ که‌ل وپه‌لی ماڵه‌که‌م بکه‌ن ؟ چی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر  ڕووداویکی هاتوچۆ له‌به‌رده‌مم ڕویدا؟  وه‌ڵامدانه‌وه‌م جۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێکی گشتیدا هه‌ڵسوکه‌وتیکی ناشرینم به‌رامبه‌ر کرا؟ چۆن بڕیار ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵ بنه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ گشتیه‌کاندا تێکگیرا؟

کاتیک گرنگی ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی که‌م کوڕی هه‌ڵه‌کانی خۆی بۆ ده‌رکه‌وت بڕیاری چاکسازی بدات و کاربکات بۆ بره‌ودان به‌ده‌روونی و هه‌نگاوی پیبنێت بۆ پێشه‌وه‌.


لایه‌نی سێیه‌م :( پێداچونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتی) \\ مرۆڤپێداچونه‌وه‌ بکات له‌ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ده‌س پیبکا به‌ خیزانی و منداڵه‌کانی ، کۆتای پیبینێت به‌ خزمه‌تکارو کرێکاره‌ه‌کانی ، تێبپه‌ڕیت به‌ نیو خزم و دۆسته‌کانی و خه‌ڵکی به‌گستی که‌سانێک که‌ ماماڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات  یان په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

وه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان بۆنه‌یه‌کی گرنگه‌ بۆ ئه‌ندامدانی ئه‌رکه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، له‌م لایه‌نه‌وه‌ جه‌ندین گێڕانه‌وه‌ هاتووه‌ ، یه‌کێک له‌گێڕانه‌وه‌کان ده‌ڵێت : لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌ له‌ مرۆڤێک ده‌وه‌ستێت هه‌تاوه‌کو ناکۆکی و دورکه‌وتنه‌وه‌ی نیوان خۆی و که‌سه‌کانی تر کۆتایی پێدێنێت ، ئه‌گه‌ر بێت و که‌سه‌کانی به‌رامبه‌ریشی هه‌ڵه‌بن ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان سته‌مکارو ئه‌وی تریشیان سته‌ملێکراو بێت ، ئه‌وه‌ هه‌ردوو لایان تاوانی دورکه‌وتنه‌وه‌و دوبه‌ره‌کی یه‌که‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن . سته‌ملێکراو ده‌توانی ته‌نازول بۆ براکه‌ی بکات و کۆتایی به‌ناکۆکیه‌که‌ بێنێت

به‌ڕاستی ئیسلام بانگه‌وازێکی ڕوون و ئاشکرایه‌ بۆ چاکسازی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌نجامێکی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا به‌رپا بکرێت ، ئای بۆگه‌وره‌ی پاداشتی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ کۆتای به‌ناکۆکی دێنیت له‌م مانگه‌دا ، ئاشتونه‌وه‌ ده‌کرێت له‌مانگی قورئاندا ، له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگار به‌دڵنیایه‌وه‌  لێره‌دا ئاده‌میزاد پێویستی به‌دڵێکی پاکی بێگه‌رد هه‌یه‌  نیه‌تێکی ڕاستگۆی چاک

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ندێک ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ڵه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر مرۆڤدا ، هه‌رچه‌ندێک ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ له‌قوڵای ده‌روندا بن په‌یوه‌ست بێت پێوه‌ی ، ئه‌وه‌ ئیرداو ویست به‌هیزتره‌ له‌ڕه‌وشت .



ئا\ شازاده‌ شه‌نێ ... سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی کوردژین

تایبه‌ت به‌ کوردژین 

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه