نوکته‌ی نوێ،،تا خه‌نده‌ به‌ لێوه‌کانتان ببه‌خشێت...
سێ شەممە, 24 ئاب 2010 17:08

دوكه‌سی زۆر گه‌مژه‌:
دوكه‌س پێكه‌وه‌ دوو كه‌ر ده‌كرن...یه‌كێكیان ئه‌ڵێت چۆن بزانین كامه‌یان هی تۆیه‌
و كامه‌یان هی منه‌..ئه‌وه‌كه‌یان ئه‌ڵێت ..من گوێیه‌كی كه‌ره‌كه‌ی خۆم ئه‌برم ئیتر
ئه‌زانین..
به‌یانی ته‌ماشا ئه‌كه‌ن ئه‌و كه‌ره‌كه‌ له‌ داخا گوێیه‌كی ئه‌وه‌كه‌ی خواردووه‌...
ئه‌بێته‌ شه‌ریان كابرای یه‌كه‌م ده‌ڵێت ..من ئه‌و گوێ كه‌شی ئه‌بڕم..به‌یانی دیسان
كه‌ره‌كه‌ ئه‌و گوییه‌كه‌شی خواردووه‌....دۆش دا ئه‌مێنن نازانن چی بكه‌ن ،ناچار
یه‌كیكیان ئه‌ڵێت بۆ له‌مه‌و دوا كه‌ره‌ ڕه‌شه‌كه‌ هی منه‌و كه‌ره‌ سپیه‌كه‌ش هی
تۆیه‌..


كابرایه‌ك باس بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی ئه‌كات ئه‌ڵێت :ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ڕۆژێك
له‌دارستان ئه‌گه‌ڕا له‌ناكاو شێرێك په‌لاماری داوه‌و خواردوویه‌تی....هاوڕییه‌كه‌ی
ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ لێره‌ی بۆ خۆت ئه‌ژیت...ئه‌ویش ئه‌ڵێت :توخوا تۆ به‌مه‌
ده‌ڵێیت ژیان..




ژن :پیاوه‌كه‌ هه‌موو منداڵه‌كانمان له‌منه‌وه‌ عه‌قڵیان وه‌رگرتووه‌....
پیاو: ڕاست ده‌كه‌ی ئافره‌ت چونكه‌ من عه‌قڵم ماوه‌...




باوك :ڕۆڵه كچم‌ سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ی بۆ هاوسه‌ریت كراوه‌ باش بیر بكه‌ره‌وه‌..
كچ: باوكه‌ من نامه‌وێت شو بكه‌م ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ دایكم بم..
باوك: ئێ ڕۆڵه‌ گیان ئاساییه‌ دایكیشت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره‌..


باوك : كوڕم ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ بیت حه‌ز ده‌كه‌ی ببی به‌چی؟
كوڕ:باوكه‌ حه‌زده‌كه‌م ببم به‌ سیاسه‌ت مه‌دار.....
باوك:بۆ ڕۆڵه‌ مه‌گه‌ر بێ عه‌قڵت كه‌مه‌..
كوڕ:باوكه‌ یانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌قڵت كه‌م بێت...


دایكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی برده‌ به‌رده‌م قه‌فه‌زی مه‌یمونه‌كه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان...
منداڵه‌كه‌ :دایكه‌ ئه‌م مه‌یمونه‌ زۆر له‌ پورم ده‌چێت...
دایك:وای ڕؤڵه‌ ئه‌گه‌ر بگاته‌ گوێی زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێ..
منداڵه‌كه‌:دایكه‌ من هێواش وتم مه‌یمونه‌كه‌ گوێی لێنه‌بوو....


مامۆستا وتی:له‌ تێڕوانینی فیزیكیه‌وه‌ نه‌هه‌نگ هه‌رگیز ناتوانێت مرۆڤێك قوت
بدات..ڕاسته‌ نه‌هه‌نگ گیانه‌وه‌رێكی مه‌مكداری زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام ده‌می
بچوكه‌و توانای ئه‌و كاره‌ی نیه‌...
قوتابی:مامۆستا ئه‌ی بۆچی حه‌زره‌تی یونسی قورت دا؟
مامۆستاكه‌ توڕه‌ بوو ووتی: له‌ تێڕوانینی فیزیكیه‌وه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناكریت...
قوتابیه‌كه‌ش وتی:باشه‌ ئه‌گه‌ر چوومه‌ به‌هه‌شت ئه‌و كات له‌ حه‌زره‌تی یونس
ئه‌پرسم...
مامۆستا ئه‌گه‌ر یونس له‌ جه‌هه‌نم بوو چی؟
قوتابی ئه‌و كاته‌ تۆ لێی بپرسه‌...


كابرایان برده‌ به‌رده‌م قه‌ناره‌و وتیان ئاخرین ئاره‌زووت چیه‌؟
ئه‌ویش وتی ته‌نیا ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌م ببینم..
دادوه‌ر وتی ئاساییه‌ كوڕه‌كه‌ت له‌ كوێیه‌؟
ئه‌ویش وتی هێشتا ژنم نه‌هێناوه‌...


مناڵ:باوكم ڕۆیشت بڕوام نیه‌ ئیتر بگه‌ڕێته‌وه‌...
مناڵی دووه‌م بۆچی؟مه‌گه‌ر چی بووه‌؟
مناڵی یه‌كه‌م :ئاخر وتی تا سه‌ركه‌وتوو نه‌بم ناگه‌ڕێمه‌وه‌..



دایك:ڕۆڵه‌ قسه‌كانم پێ مه‌بڕه‌ لێگه‌ڕێ ته‌واو بێت دوایی تۆ قسه‌ بكه‌...
منداڵ:دایكه‌ ئاخر ئه‌و كاته‌ تۆ خه‌وت لێكه‌وتووه‌..


كابرایه‌ك به‌ ژێر شه‌رواڵ و چاكه‌ته‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتبوو... هاوسه‌ره‌كه‌ی
ووتی پیاوه‌كه‌ بۆ چاكه‌ته‌كه‌ش داناكه‌نی...ئه‌ویش وتی نه‌وه‌كوو میوانمان
هات...هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتی :ئه‌ی بۆ به‌ ژێر شه‌رواڵه‌وه‌ دانیشتووی كه‌ ئه‌وه‌
ئه‌زانی... پیاوه‌كه‌ وتی به‌ڵكوو میوان نه‌هات....


پیاوه‌كه‌...ئافره‌ت ئه‌م منداڵه‌ زۆر ده‌نگی ناخۆشه‌ ده‌گری بێده‌نگی كه‌...
ژنه‌كه‌:بۆ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ی منداڵێكی دوو ساڵان وه‌ك شه‌جه‌ریان ده‌نگی خۆش
بێت..


كه‌سێك ئه‌چێت بۆ ماڵ هاوڕێیه‌كی زۆر له‌ده‌رگا ئه‌دات كه‌س ده‌رگا ناكاته‌وه‌ ....
بیر ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌ڵێت وابزانم ده‌رگاكه‌ خراپ بووه‌ باشتر وایه‌ له‌جه‌ره‌س
به‌م...


كابرایه‌ك دینی زۆر له‌ ژنه‌كه‌ی ئه‌ترسێت ....ڕۆژێك له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا قسه‌ ئه‌كات
ئه‌ڵێت هه‌ركه‌سێك هه‌رچه‌نده‌ ژنی هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ گڵۆپی ئه‌بێت
له‌به‌هه‌شتا...له‌ناكاو ئه‌بینێ ژنه‌كه‌ی گوێی لێ ئه‌گرێت ...له‌ترسا ئه‌ڵێت
به‌ڵام ده‌بێت ئێوه‌ ئه‌و گڵۆپه‌ زیادانه‌ بكوژێننه‌وه‌ ....



كابرایه‌ك بۆ هاوڕێكانی ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ناو دارستان ورچێك دوای ده‌كه‌وێت ئه‌میش
ده‌ست ده‌كات به‌ ڕاكردن ...وتی من ڕام كردوو ورچه‌كه‌ش به‌دوامدا ڕای ده‌كرد و
ده‌خلیسكا .... هاوڕێكانی وتیان زۆر ئازا بوویت خۆت پیس نه‌كردووه‌.... ئه‌ویش وتی
چۆن بیرئه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ی بۆ ناپرسن ورچه‌كه‌ بۆچی
ئه‌خلیسكا............................؟


كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت بخه‌وێت دوجێگا ڕاده‌خات ..! ئه‌ڵێن ئه‌و دوجێگایه‌ت بۆ چیه‌؟؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێت :ئاخر دێنێ شه‌ویش نه‌خه‌وتووم ئه‌وه‌یان بۆ دوێنێ شه‌و.....


كابرایه‌ك ده‌چێت بۆ حه‌ج ئه‌ڵێن چۆن بوو؟ ئه‌ڵێت شار پاك شه‌قامه‌كان ڕازاوه‌ پارك
و شاری یاری....جێگایه‌كی لێ بوو زۆر قه‌ره‌ باڵغ بوو من نه‌ڕۆیشتم بۆ ئه‌وێ...


به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ له‌كام ناوچه‌ی شار داده‌نیشی ...؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت : له‌
هه‌ر جێگه‌یه‌ك ماندوو بم...


كابرایه‌ك ئه‌بێته‌ پۆلیسی نهێنی ئه‌وا 25 ساڵ خۆی ده‌شارێته‌وه‌،،،،

خوای گه‌وره‌ ئافره‌تی دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پیاوێك به‌ مه‌رگی ئاسایی
نه‌مرێت...



كابرایه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و پردانه‌ ئه‌وه‌ستێت كه‌ بۆ په‌رێنه‌وه‌ له‌ جاده‌ی
خه‌ت سه‌ریع دروست كراوه‌ ...ئه‌ڵێت برا ئێستا من كه‌ر ،من نه‌فام،،،من بێ شعور ...
توخوا لێره‌ ئاو كوا واپردیان دروست كردووه‌...




ئــــــامـــاده‌كردنی:مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
نوکته‌‌و پێکه‌نین
وێنە
نوکته‌ی نه‌بیستراو بخوینه‌وه‌..
كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ ...
وێنە
نوکته‌ی هاوسه‌رگیری..
ڕۆژیك كوڕێك ده‌یویست كه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێت،داوای له‌ پیره‌ژنێك كرد كه‌وا كچێكی بۆ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ له‌ کوردژین بخوێنه‌وه‌..
  به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت وڵاتی چینت بینیوه‌ ناوی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی بڵێ...
وێنە
له‌گه‌ل نوکته‌ی نوێ پێبکه‌نه‌
ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له‌ ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,hellllpیارمه‌تیم بده‌ن...
وێنە
نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ
كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌یئه‌و سمێڵه‌؟...
وێنە
نوكته‌ی تازه‌...
یه‌كێك خه‌ریكه‌ شامپۆ به‌بێ ئاو له‌سه‌ری ئه‌دات ئه‌ڵێن بۆ وا ده‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌ڵێئه‌وه‌تا...
وێنە
نوكته‌ی نه‌بیستراو و نوێ..
ژن:ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یه‌یت پێكه‌وه‌ بڕۆین بۆ ماڵی باوكم ئیتر ناتوانی من ببینیت....پیاو:بۆچی؟؟ژنه‌كه:‌...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی دوو
76/ خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به‌ منداڵێک ئه‌ڵێ: "ئا‌ بڕۆ بابه‌ گیان به‌ دایکت بڵێ، بزانه‌ خۆڵتان هه‌یه‌."...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی یه‌ک
101/ ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له ‌لا ئه‌بن که‌ ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ دێت و یه‌کێک...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه