کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
یهكیَتى پیشه‌سازانى بىَ پیشه‌و بىَ یاسا نه‌بوه له‌جیهاندا ته‌نها له‌شاره حهیاتهكهى ئیَمهدا نهبیَت |
دووشەممە, 30 ئاب 2010 16:41 |
ڕاست فه‌رمویانه به‌ردى زل نیشانه‌ى نه‌هاویشتنه بهلاَم به‌ردى بچوك سه‌ر دهشكیَنیَ و ئامانج دهپیَكىَ ، جا پیَم باشه به‌رده بچوكه‌كان پیشانى ڕیَگرانى كه‌رتى تایبه‌ت بده‌ین و ئهوبهڕهیهى ژیَر پیَیان ڕامالَین ، تا خه‌مخۆرانى كه‌رتى تایبه‌ت و نیشتیمان په‌روه‌ران له‌و بهڕهیهوه ڕیَرهو بگرن و بیكه‌نه ڕیَچكهى ههولَدان و بلَندگۆیهكى بویَرانه، بۆ داكۆكى كردن له‌مافى به‌رهه‌م هیَنهران وكه‌رتى تایبه‌ت و بوژاندنه‌وه‌ى ژیَر خانى ئابورى ئه‌م كوردوستانه ، نه‌ك ویَران كردنى ، ئه‌و ده‌مه ڕه‌نگه پیَویستیمان به‌به‌ردى گه‌وره نه‌بآ چونكه به‌دوورى نازانم بچووكه‌كان گه‌وره كانیشیان به دوڕیانیَكى ههلَهدا بردبآ ، گه‌ر نا ئه‌و ده‌مه به‌هه‌موان بهردهگهورهكان ههلَدهگرین بۆ گه‌وره‌كان و دهلَیَین ( ئاو دهزانىَ په‌نیرى مه‌لا كىَ خواردوویه‌تى) ده‌با هه‌مومان په‌رده له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت ههلَدهینهوه و باچیتر چه‌واشه‌كردن به‌سه‌رمانا گوزه‌ر نه‌كات، با هه‌نگاوه‌كانمان ته‌نها مانشیَت نهبیَت و به‌چاوى به‌زه‌ییه‌وه بڕِوانینه ئابورى ئه‌م ههریَمه با (به‌رگى مه‌ڕ نه‌پۆشین و دانمان دانى گورگ بىَ ) ده‌با بزانین بۆردى پشتیوانى كهدهیهویَت ده‌نگه تۆراوه‌كانى تاكى كوردى جاریكى تر بخاته‌وه باوه‌شى حكومه‌ت ، هیچى پىَ دهكرىَ !! بآ گومان هه‌مو یهكیَتى و سه‌ندیكایه‌ك ده‌بآ رۆلََیَكى ئهكتیڤانهى هه‌بآ لهداكۆكى كردن له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كه‌س و لایانانه‌ى كهنویَنهرایهتیان ده‌كا ، ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه ( یهكیَتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان) ه كهدهوریَكى گرنگى هه‌یه بۆ به‌ره‌و پیَش چونى كه‌رتى تایبه‌ت و بوژاندنه‌وه‌ى ژیَرخانى ئابورى ، گه‌ر كارا‌و چالاك بیَت ،یهكیَتى ناوبراو له 27/9/2001 دامه‌زراو له 1/11/2001 له ژوورى بازرگانى جیا بوه وهو سه‌ربه‌خۆیى كارگیَریى و دارایى خۆى وه‌رگرت ، یهكیَتى ناوبراو ڕیَكخراویَكى پیشه‌یى ئابوریه خاوه‌ن كهسیَتى ( معنوى ) یه‌و سه‌ربه‌خۆیى دارایى و كارگیَرى خۆى هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یهكیَتی یه‌وه سه‌رپه‌رشتى دهكریَت ، پیش سالَىَ ههلَوهشایهوهو گه‌رایه‌وه بۆ نیَو ژوورى بازرگانى ، له رۆژى دامه‌زراندنیه‌وه تا تیَكهلا بونه‌وه‌ى له‌گه‌لا ژوورى بازرگانى و تا ئه‌مرۆش ئه‌كتیف نه‌بووه‌و سست و لاواز بآ ده‌ست له‌ئاست ئهركهكانیا وه‌ستاوه و وهبوارى كه‌سى تریشیان نه‌داوه له‌و بواره‌دا كار بكات ، وه‌هیچ ههلَویَستیَكیان نه‌بووه ،ئه‌مه بیَجگهلهوهى له‌بناغه‌وه یاسایى نه‌بون و كه‌س ده‌نگى پىَ نه‌داون . من وه‌ك خۆم له‌چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤار‌و راگه‌یاندنه بینراو بیستراوهكاناو مالَپهره كوردیه‌كاندا باسم له‌كارو ناچالاكى یهكیَتى ناوبراو كردووه چه‌نده‌ها گرفت و كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌وانم بهداتاوبهلَگهوه خستۆته ڕوو به‌ئاشكراو راشكاوانه هۆكارى دواكه‌وتنى كه‌رتى تایبه‌ت و به‌رهه‌مى ناوخۆم خستۆته ئه‌ستۆیان ، به‌لام ئه‌وان هه‌ر بىَ وه‌لام بوون . ، ئه‌مه بیَجگه له‌و هه‌موو نوسین و بۆچون و گازندانهى رۆژانه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بلاو دهكریَنهوه ،به‌لام تا ئیَستا به‌فه‌رمى وهلامى هیچیان نه‌داوه‌ته‌وه گهرئیَستا ههلَویَستىَ وه‌ربگرن و بیانه‌وآ وه‌لام بده‌نه‌وه ، خویَنهرو خهلَكى رۆشنبیر دهلَیَن ( له‌ئاش زۆریان پیَچوه له ریَگا په‌له په‌لیانه ) یهكیَتى ناوبراو په‌یڕه‌وى سیاسهتیَكى تریشیان كردوه سیاسه‌تى رازى كردنى هه‌موان : ئه‌وان له‌لاى ئیَمهى خاوه‌ن كارگه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت هه‌میشه گوزارش له‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت هاوكاریان ناكاو به‌ده‌م داخوازیهكانیانهوه ناچآ وه هه‌مو كه‌موو كورتیه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى حكومه‌ت ، به‌لام لاى به‌رپرسانیش ته‌نها په‌یره‌وى سیاسه‌تى مجامه‌له‌و رازى بوون ده‌كه‌ن ،واته كورد واته‌نى ( بهكهرویَشك دهلَیَن راكه ، بهتانجیش دهلَیَن بیگره ) ده‌با بزانین گه‌ر بۆردى پشتیوانى به‌تایبه‌ت به‌شى بازرگانى له‌و بۆرده‌دا هیچیان نه‌كرد !!!! ببورن هیچیان دهسهلاَت نه‌بو !!!!! بمان به‌خشن كه‌س گویَى لىَ نه‌گرتن !!!! گله‌یى له‌كه‌س ناكه‌ین و ناحهقیشمان مه‌گرن گه‌ر هه‌مو به‌یه‌ك ده‌نگ له‌م مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌دا بلَیَین (خوا ڕه‌حم به‌حكومه‌تى پیریمان بكات) و ( فاتیحایهك بخویَنین بۆ ئه‌و بۆرده) كه جیَگاى باورڕو دواهیواى خهلَكى ئه‌م شاره سته‌م دیدهیهبوو .نێره‌ر // ( كارزان كۆیى )خاوه‌نى زه‌یتونى ئاوائەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it |
گوتار

هیومان رایتس واچ به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له حکومه‌تی هه‌رێمی...

حیزب‌و ڕێکخراوه خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...

هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شهقلاَوه مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عهبدولَلاَى جه‌لى...

عومه‌ر ئاواره له دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به كوَمارى ئیَراق له سالَى 2003،...

\ به‌ڵگه‌ی زیندوو زۆرن بۆ ٤ - ٣ - ١٩٩١ که یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌یه، ...

ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...

خوشک و برایانی ئازیز! میوانهبهڕێزهکان! دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...

له یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...

کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...

هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه ڕۆژی...

زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به ناو‌و بیانویه‌که‌وه به کۆمه‌ڵ له...

به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له سه‌ر29ی...

به‌ڕێزان ، له ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...

خالید عه‌زیزی: ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه نیه که...

ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه كه ده‌ڵێت ( به ته‌نها كاری هزری نابێته هۆی ماندووبوونت )...

پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...

هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...

شاری خورماتوو بۆ نمونه.. عومه‌ر ئاواره ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه، به‌ڵگو پرسیاری...

بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...