ئایا تۆ كه‌سایه‌تیه‌كى شادمانى وحه‌زت له‌ گاڵته‌ هه‌یه‌؟
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 16:44

ئایا تۆ شادمانى؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):

1-    ئه‌گه‌ر رِوبه‌رِوى  هه‌ندێ‌ كێشه‌ بویته‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئه‌و خه‌مه‌ له‌ دڵى خۆتدا هه‌ڵده‌گرى ته‌نانه‌ت تا دواى ماوه‌یه‌ك له‌ چاره‌كردنى.
(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت چاره‌یان كه‌یت، پشوناده‌یت تا چاره‌یان نه‌كه‌یت.
(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت له‌ بیرى كه‌یت به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌ندێ‌ شتى خۆش.
(د) به‌هیچ جۆرێك كارت تێناكات وسه‌رتاپاى رۆژ شادمان ده‌بیت.
2- ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت یان هاورِێكانت چوون بۆ سه‌یران، رِۆڵى تۆ ئه‌وه‌یه‌:
( ا ) داده‌نیشى وچاودێرى ده‌كه‌یت وه‌گه‌ر شتێك رِوبدات بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌یت.
(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت سه‌یرانه‌كه‌تان هێمن وبێده‌نگانه‌ بێت.
(ج) به‌شدارى ده‌كه‌یت له‌ گه‌ڵ ئه‌وانى تر له‌ یارى وپێكه‌نین وگۆرانى وتندا.
(د) له‌ خۆتیان كۆده‌كه‌یته‌وه‌ ونوكته‌ وقسه‌ى خۆشیان بۆ ده‌گێرِیته‌وه‌.
3- ئه‌گه‌ر به‌رپرسى كاره‌كه‌ت ره‌خنه‌ وتانه‌یه‌كى لێ‌ گرتیت، ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ت به‌دڵ نابێت وتۆرِه‌ده‌بیت، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر ده‌رون وتوانات له‌كاركردن.
(ب) به‌ ئه‌قلآنى وه‌ری ده‌گریت وبه‌هێمنى خۆتى تێده‌گه‌یه‌نیت.
(ج) هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌ رۆحێكى وه‌رزشیه‌وه‌ وه‌رده‌گریت وبه‌روخۆشیه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ به‌رپرسه‌كه‌ت ئه‌ده‌یت كه‌ چیتر ئه‌وه‌ دوباره‌ نابێته‌وه‌.
(د) پێده‌كه‌نى و وادائه‌نێى كه‌ ئه‌و قسانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ت هه‌موى شۆخى بوون.
4- ئه‌گه‌ر له‌ نێو هاورِێكانت دانیشتبوى یه‌كێ‌ له‌ هاورِێكانت تۆشى هه‌ڵوێستێكى ته‌نگاوو وشه‌رمن هات ئه‌وا تۆ:
( ا ) شه‌رمه‌زار ده‌بیت وه‌كو وابێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ توشى خۆت هاتبێ‌.
(ب) هه‌وڵ ئه‌ده‌ى خوت وانیشانده‌ى كه‌ ئاگات له‌ هیچ نه‌بووه‌.
(ج) له‌ ئاسته‌نگى هه‌ڵوێسته‌كه‌ كه‌م ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر شانى هاورِێكه‌ت وكه‌مێك پێده‌كه‌نى به‌و مانای كه‌ ئه‌و رِووداوه‌ رِووداوێكى خۆش وجێى پێكه‌نین بوو.
(د) وادائه‌نێى كه‌ ئه‌وه‌ رِوداوێكى ئێسك سوك بووه‌ وهاورِێكه‌شت ده‌هێنیته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌، وپرِ به‌دڵ پێده‌كه‌نى وهاورِێكه‌شت ده‌هێنیته‌ خه‌نین.
5- ده‌مه‌وبه‌یان كاتێك ده‌چیته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت هاورِێكانت پێت رِاده‌گه‌یه‌نن كه‌ گوایه‌ پله‌ت به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ستت هێناوه‌، بۆیه‌ تۆ:
( ا ) هیچ سه‌رسام نابى به‌م هه‌واڵه‌ چونكه‌ شتێكى چاوه‌رِوانكراوه‌، وبه‌هه‌واڵێكى ساده‌ى داده‌نێیت.
(ب) سوپاسگوزارى ده‌كه‌یت وده‌ست به‌جێ‌ شیرینى به‌سه‌ر هاورِێكانتدا ده‌به‌خشیته‌وه‌.
(ج) ده‌ست به‌جێ‌ كاتێك دیارى ده‌كه‌یت بۆ ئاهه‌نگێكى بجوك به‌م بۆنه‌وه‌.
(د) له‌خۆشیدا ناتوانى خۆرِاگربیت سه‌ماده‌كه‌یت وگۆرانى ده‌ڵێیت.
خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌.
شیكارى:
1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ به‌هیچ جۆرێك شادمان وروخۆش نیت بگره‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بیته‌ هۆى دروستبونى كه‌ش وهه‌وایه‌كى خه‌موك، شته‌كان به‌ساده‌یى وه‌رناگریت به‌ڵكو گریده‌ده‌یت وقورسى ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خۆى جێ دێڵێت له‌سه‌رت له‌هه‌ردوو رِوى ده‌رونى وجه‌سته‌ییه‌وه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ به‌شوێن شادمانى وخۆشیدا بگه‌رِێیت وخه‌نده‌یه‌ك له‌ روخسارت بكێشیت وگرژى ومۆنیت وه‌لانێیت.
2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى شادمان نیت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكى خه‌مۆك وئێسك قورس نیت، ده‌شێ‌ بوترێ‌ تۆ هاوسه‌نگیت، به‌ده‌م رِوداوه‌ سه‌یر وخۆشه‌كانه‌وه‌ پێده‌كه‌نى وبه‌رِوى رِوداوه‌ ناخۆشه‌كانیشدا مۆن وبێزار ده‌بیت. خه‌ڵكى له‌كاتى ئارامیتدا پێت ئاسوده‌ن وله‌كاتى تورِه‌ییتدا لێت ده‌ترسن.
3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى شادمانیت ورِقت له‌ خه‌مۆكى وبێزارییه‌، بۆیه‌ هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌ده‌یت تابتوانیت شادى بخه‌یته‌ دڵى خۆت وخه‌ڵكییه‌وه‌، تۆ خۆشه‌ویستیت وخه‌ڵك حه‌زیان پێیه‌ له‌گه‌ڵت دانیشن چونكه‌ خه‌مه‌كانیان له‌بیر ده‌به‌یته‌وه‌.
4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى زۆر شادمانى، حه‌زت له‌ خۆشییه‌، به‌م جۆره‌ش خه‌مۆكى وبێزارى هیچ پێگه‌یه‌كیان نیه‌ له‌دڵتدا، هه‌ندێ‌ جار شادیت زیاد له‌ پێویسته‌ به‌رِاده‌یه‌ك كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌رسام ده‌كه‌یت، به‌م چه‌شنه‌ تۆ جدیات وپابه‌ندى نازانیت ته‌نانه‌ت له‌ شته‌ جدیه‌كانیشدا. ئاگاداربه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س به‌ گاڵته‌چى وتیزه‌جارِت ده‌زانێت.


ئـــــــــــاماده‌کردنی::سورێن آکره‌م

تایبه‌ت به‌ کوردژین


 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
فۆبیابوون لە مندا
بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه