كاتى ئه‌وه‌هاتوه‌كه‌ركوكیه‌كان ده‌نگێكى ژیرانه‌بده‌ن
هەینی, 26 شوبات 2010 08:35


دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌رِبوون به‌سه‌ر به‌ڵێنى نارِاستو چه‌واشه‌كارى دووحیزبى ده‌سه‌ڵاتدار له‌مه‌رِگه‌رِانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌دابرِاوه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان,دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌رِبون به‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى زۆرینه‌ى پۆسته‌ سیادیه‌كانى به‌غدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پارتى ویه‌كێتیه‌وه‌ له‌سه‌رحیسابى كه‌ركوك وكه‌ركوكیه‌كان,دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌رِبوون به‌سه‌ر ئازادبونى شارێكدا كه‌ به‌رپرسی پارتى ویه‌كێتى نه‌ما خاوه‌ن كۆشك وته‌لارو مه‌زره‌عه‌ى قه‌شه‌نگ نه‌بێت ودانیشتوانى ئه‌وشاره‌ش دواى سه‌دان به‌ڵێنوپه‌یمان رِۆژله‌دواى رِۆژ له‌كوله‌مه‌رگیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ,ئیدى لێره‌به‌دواوه‌ پێویسته‌ كه‌ركوكیه‌كان ئاورِێك له‌به‌ڵێنه‌كانى رِابردووى پارتى ویه‌كێتى بده‌نه‌وه‌و دواجار به‌ویژدانه‌وه‌ له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌نگێكى حه‌كیمانه‌ بده‌ن.
لێره‌دا پرسیاره‌ جه‌وهه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رِبردوودا جگه‌له‌ دووباره‌ به‌حیزبیكردنه‌وه‌ى ئه‌وشاره‌و خستنه‌وه‌ى گه‌راى حیزب به‌جۆرێك كه‌كوچه‌وكۆڵانى نه‌ما نه‌كرێت به‌باره‌گاى لق ومه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌وكۆمیته‌ ,كه‌دواجار جگه‌له‌بارگرانى وخستنه‌وه‌ى تۆوى دوبه‌ره‌كى ئاكامى ئه‌و به‌حیزبیكردنه‌ چی لێرِسكا؟!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ زۆرینه‌ى پۆسته‌ سیادیه‌حكومیه‌كانى ئه‌وشاره‌ به‌ده‌ست به‌رپرسانى یه‌كێتى وپارتیه‌وه‌بوو ,كه‌چى به‌رهه‌مى حه‌وت ساڵ حوكمرِانیكردنیان ,شاره‌ قودسودڵه‌كه‌ى مامه‌وكاكه‌ به‌پێى دواین رِاپرسی پێشه‌نگى گه‌نده‌ڵترین پارێزگاى عێراق ده‌رچوو له‌رِوى نه‌بونى خزمه‌تگوزاریه‌وه‌!!.
ئه‌وه‌ هه‌رسه‌ركردایه‌تى كورده‌وله‌سه‌ربرِیارى خودى سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ردانێكیدا بۆئه‌وشاره‌ به‌یه‌كچاو ده‌رِوانێته‌ گشت پێكهاته‌كانى كه‌ركوكو له‌(32%به‌32%به‌32%)ماف ده‌دات به‌توركومانوعه‌ره‌بوكورده‌كان به‌بێجیاوازى رِێژه‌ى له‌وشاره‌دا,ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌زۆرترین رِێژه‌ى دانیشتوانى ئه‌وشاره‌كورده‌و پاشان هه‌رخودى رِاگه‌یاندنه‌ حیزبیه‌كانى دووحیزبى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یكه‌ن به‌هاتوهاوارو داواى هه‌رچى زوتر ئیستیفتاله‌حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌كه‌ن!,ئاخرئه‌مه‌جگه‌له‌ گاڵته‌كردن به‌عه‌قڵى میلله‌توبه‌تایبه‌تیش خودى كه‌ركوكیه‌كان ته‌نانه‌ت به‌توركومانوعه‌ره‌بیشه‌وه‌ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كى لۆژیكى بۆده‌كرێت؟!
ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌ومیلیشیاو بۆدیگاردانه‌ى خودى یه‌كێتى وپارتى بون له‌دواى رِووخانى رِژێمى به‌عسه‌وه‌ ئه‌و فه‌زیحه‌و ناشرینیانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى 12ساڵى رِابردوودا له‌هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجامیاندا هه‌مان ئه‌وسیناریۆو فه‌زیحه‌و كاره‌ قێزه‌ونوناشرینانه‌یان له‌كه‌ركوكیشدا دووباره‌ كرده‌وه‌و كه‌وتنه‌ تیرۆركردن و بێسه‌روشوێنكردنى نوسه‌رو رِۆژنامه‌نوسانى كورد له‌وشاره‌دا ,دیارترین نموونه‌ش تیرۆركردنى رِۆژنامه‌نووسێكى وه‌ك سۆرانى مامه‌حه‌مه‌ كه‌له‌به‌هارى ته‌مه‌نیدا تیرۆریانكرد.
ئه‌گه‌رچى به‌عس به‌گرتنه‌به‌رى ده‌یان رِێگاو هه‌وڵى جۆراوجۆر نه‌یتوانى شوناسی كوردبون وكوردایه‌تى له‌وشاره‌دا بخنكێنێت ,وه‌لىَ ده‌سه‌ڵاتى كوردى له‌ماوه‌ى رِابردوودا به‌مامه‌حه‌مه‌كردن بۆ عه‌ره‌بو توركمانه‌ شۆڤێنیه‌كان وپێدانى زه‌وى وخانوو ئیمتیازاتى حیزبى جۆراوجۆرپێیان خه‌ریكه‌ ماڵى كوردبون وكوردایه‌تى له‌وشاره‌دا به‌ره‌و وێرانه‌ ده‌بات!.
تاڵه‌بانى ئاماده‌گى ئه‌وه‌ى تیادایه‌ كه‌خانوو پاره‌و ئیمتیازاتى جۆراو جۆر ببه‌خشێت به‌ توركومانه‌كانى ئه‌وشاره‌ وه‌لىَ ئاماده‌گى ئه‌وه‌ى تیادا نیه‌ ئاورِێك له‌ ماڵه‌كورده‌ هه‌ژارو مناڵه‌ پێپه‌تیه‌كانى گه‌رِه‌كى په‌نجا عه‌لى وباروتخانه‌و مه‌لعه‌به‌كه‌ى كه‌ركه‌ك بداته‌وه‌!.
ئه‌وه‌ى له‌هه‌موشى گرنگتره‌ كه‌پێویسته‌ كوردانى كه‌ركوك له‌ئێستاداو له‌رِۆژى ده‌نگداندا ژیرانه‌ دركی پێبكه‌ن یاداشته‌كانى یه‌كه‌مین حاكمى عێراقى به‌رِه‌گه‌زبه‌ریتانى ((پۆڵ بریمه‌ره‌)) ,كه‌باس له‌فه‌زیحه‌ى ئایدیاى خودى تاڵه‌بانى وبارزانى ده‌كات له‌مه‌رِ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان كه‌به‌ئاشكرا پاره‌و ئیمتیاز ده‌خه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌وشاره‌وه‌!.
دواجار هه‌مووئه‌و رِاستیانه‌و ده‌یان حه‌قیقه‌تى دیكه‌ كه‌به‌ رِونوئاشكرادیاره‌ هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌ردووحیزبى ده‌سه‌ڵاتدار خراونه‌ته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانى ئه‌و شاره‌وه‌,زیندوترین نموونوش بۆگه‌واهى ئه‌و رِاستیه‌ ببینن كۆشكوته‌لارومه‌زره‌عه‌ى ئه‌وبه‌رپرسانه‌ى پارتى ویه‌كێتیه‌ كه‌به‌ناو له‌به‌غدا داكۆكیكارى كه‌ركوكو كه‌ركوكیه‌كانن به‌راوردبه‌ وێرانه‌ى ئه‌وشاره‌ كه‌حه‌وت ساڵه‌حكومه‌تى خۆماڵى كوردى فه‌رمانرِه‌واى ده‌كات,بۆیه‌ ئیدى كاتى ئه‌وه‌هاتوه‌ كه‌ركوكیه‌كان رِۆژى 7/3 ده‌نگێكى حه‌كیمانه‌و ژیرانه‌ بده‌ن.

 نێره‌ر / رۆژنامه‌نوس / گۆران دوکانی ......ئه‌نقه‌را 

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
       

 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه