شاعیر ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به‌ کوردژین ( زۆر که‌م له‌ خۆم رازییم چونکه‌ زۆر رازى بوون واته‌ نا چالاکى و وه‌ستان له‌ ژیان)
چوار شەممە, 22 ئەیلول 2010 16:44

سه‌ره‌تا زۆر سوپاسى به‌ریزتان ئه‌که‌م  بۆ پیدانى کاتى خۆت به‌ ئیمه‌

ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د کییه‌؟

من ئه‌کره‌م له‌سالى ١٩٦١ له‌گه‌ره‌کى سابونکه‌ران له‌ شارى سلیمانى له‌دایک بووم قۆناغه‌کانى خویندنم هه‌ر له‌ سلیمانى ته‌واو کردووه‌ له‌ خیزانیکى مامناوه‌ندى گه‌وره‌ بووم هه‌ر له‌ منالیمه‌وه‌ حه‌زم به‌ دنییاى شیعر بووه‌ له‌ سالى ١٩٨٦ ژیانى هاوسه‌ریم پیک هیناوه‌ و ئیسته‌ خاوه‌نى چه‌ند گولیکم ئیسته‌ کارمه‌ندم له‌ کتیبخانه‌ى گشتى سلیمانى


ئه‌کره‌م به‌چى به‌ناوبانگه‌ ؟؟؟
من به‌ گریان به‌ناوبانگم وه‌ به‌وه‌ش به‌ناوبانگم که‌ ناتوانم شیعر له‌به‌ر بکه‌م به‌تایبه‌تى شیعره‌کانى خۆم ره‌نگه‌ دو دیرى نالیم له‌به‌ر بیت به‌س شیعره‌کانى خۆمم بۆ له‌به‌ر ناکرى

به‌چى زۆر ئه‌گریت و  و دلته‌نگ ئه‌بیت؟؟

من که‌سیکى زۆر ساده‌ م به‌س دلم زۆر ناسکه‌ جارى وایه‌ که‌ به‌رۆژ له‌گه‌ل هاوریکانما قسه‌ ئه‌که‌م شه‌و بیرى لیئه‌که‌مه‌وه‌ گریانم یه‌ت ره‌نگه‌ ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستیش قسه‌ نه‌که‌ن به‌س من سروشتى خۆم وایه‌ زۆرترین گریانم بۆ براى شاعیرم کاک (سه‌لام محه‌مه‌د بوو که‌ کۆچى دواى کرد

شاعیرى باش کییه‌؟؟لاى کاک ئه‌کره‌م؟

هه‌مووکه‌سیک ریتم له‌ زیانییا هه‌یه‌ به‌س گرنگ په‌روه‌رده‌ کردنیه‌تى واته‌ چۆنییه‌تى په‌روه‌رده‌کردنى ئه‌و هه‌سته‌یه‌ له‌ ناخى مرۆفه‌کانداشاعير باش ئةبيت لة خؤ بردوو بيت بؤ خزمةتى نيشتمانةكةى

جوانترین شیعرى خۆت کامیه‌؟؟
هیشتا نه‌منوسیوه‌!!!!!!!!!

دنییاى شیعر چییه‌ لاى تۆ؟؟

شیعر ئه‌ونه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ من ناتوانم به‌ دیریک یاخود دوو دیر پیناسه‌ى بکه‌م دنییاى شیعر گه‌وره‌یه‌ گۆرانى وتنه‌ له‌ جه‌نگا رۆیشتنه‌ به‌سه‌ر ئاوى ده‌رییاکاندا سه‌ما کردنه‌ له‌ ره‌نگه‌کاندا خه‌وتنه‌ له‌سه‌ر هه‌وره‌کان

به‌کى سه‌رسامیت له‌ دنییاى شیعر؟؟؟

زۆر سه‌رسامم به‌ هه‌ر که‌سیک که‌ شیعرى جوان و ناسک بنوسیت زۆر سه‌رسامى نالى و سالم و کوردى وه‌ ئه‌م شاعیرانه‌ى ئیستاش زۆرببه‌یان باشن و خزمه‌ت به‌ دنییاى ئه‌ده‌ب و شیعر ئه‌که‌ن وه‌ک (عیرفان ئه‌حمه‌د-محمه‌د که‌ساس-جه‌مال غه‌مبار و چه‌ندانى تر که‌ ناوییانم له‌ یاد نییه‌ به‌ داواى لیبوردنه‌وه‌

شیعره‌کانى تۆ چ ریبازیکى گرتووه‌؟وه‌یه‌که‌م شیعرت که‌ى نوسى و به‌ناوى چى بوو؟
 من شیعرى سه‌روادارو بى سه‌رواش ئه‌نووسم زیاتر له‌ بوارى نیشتمان په‌روه‌رى و دلدارى وه‌یه‌که‌م شیعرم به‌ناوى خه‌جۆ بوو  له‌سالى ١٩٨٢ نوسیم هه‌ر له‌وسالدا ئاوازى بۆ دانرا

راسته‌ ئه‌لین شاعیر شیته‌؟
به‌ پیکه‌نیینه‌وه‌ به‌ نه‌رمى وتى ساغى تیانییه‌  شاعیر پیویسته‌ عاشق بیت عه‌شقیش به‌شیکه‌ له‌ شیتى ئه‌گه‌ر شیعر له‌ 
عه‌شق جیابکه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا شیعر هیچ مانایه‌که‌ نابیت

هیچ کتیبیکت هه‌یه‌ یان نامیلکه‌یه‌ک؟
وه‌لا تائیسته‌ نا هۆکاریش نه‌بوونى کات بووه‌ یاخود بارى داراى

تاچه‌ند له‌ خۆت رازییت؟
زۆر که‌م له‌ خۆم رازییم چونکه‌ زۆر رازى بوون واته‌ نا چالاکى و وه‌ستان له‌ ژیان


شیعره‌کانى به‌ریزتان له‌لایه‌ن چ هونه‌رمه‌ندیکه‌وه‌ کراون به‌ گۆرانى؟

له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان  دیارى قه‌ره‌داخى-حه‌سه‌ن گه‌رمیانى-جیهان ئیبراهیم خه‌یات- حه‌مید بانه‌ى - حه‌مه‌ ره‌ۆف که‌رکوکى
چه‌ندانى تر

ئه‌کره‌م له‌ چى ئه‌ترسیت؟
له‌وه‌ ئه‌ترسم دلى که‌سیکم لى عاجز بیت زۆر له‌وه‌ ئه‌ترسم

پیناسه‌یه‌کى ئه‌م وشانه‌ بکه‌؟؟

مۆسیقا/فرینه‌ به‌سه‌ر به‌رزایى و هه‌وره‌کان
مرۆف/لیى تیناگه‌م من چونکه‌ درنده‌ترین بونه‌وه‌ره‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشا میهره‌بانترین بونه‌وه‌ره‌
عه‌شق/ژیانه‌

به‌ریزتان گویگرى چ هونه‌رمه‌ندیکن؟؟
مه‌زهه‌رى خالقى-حه‌سه‌ن زیره‌ک-عه‌دنان که‌ریم-به‌هجه‌ت یه‌حیا -عه‌لى مه‌ردان


له‌کۆتایدا زۆر سوپاسى شاعیریکى هه‌ست ناسکى وه‌ک تۆ ئه‌که‌م چیت هه‌یه‌ بۆ کوردژین؟

زۆر سوپاسى به‌ریزتان ئه‌که‌م ده‌ستى ماندووبونتان ئه‌گوشم یوادارم به‌رده‌وام بن له‌کارو چالاکییه‌کانتاندا هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌رى و سه‌رکه‌وتن لاتان بگه‌شیته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بن هه‌میشه‌ ....سوپاس

سازدانی دیمانه‌ // رۆنیاس ،،،،،،،،،،،، سلێمانی

تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
دیمانه‌
وێنە
دیمانە، دکتۆر ڕەوا جەمال تایبەت بە کوردژین دەدوێت!!
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
وێنە
دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
وێنە
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست...
وێنە
پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید رەزا:. دەخوازم هەولێر ببێتە سەنتەرێکی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
وێنە
مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!
    مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...
وێنە
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
وێنە
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد
له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به‌ کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...
وێنە
سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌...
وێنە
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:-   بزوتنەوەى...
وێنە
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
وێنە
ئیسماعیل زاده :کورسی هی هه‌موو که‌سه‌ و هیچ که‌سیش هی ئه‌و نییه‌. ؟!!تایبه‌ت به‌ کوردژین
•    ئیسماعیل کێیه‌ و که‌سایه‌تیی چۆنه‌؟ پێناسه‌ی خۆت بکه‌؟وه‌ک نوسراوه‌ به‌ " ئیسماعیل زاده" بانگم...
وێنە
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین)
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وێنە
هۆنراوه‌ی من کراسی تاراوگه‌ی له‌به‌رکردووه‌ و... عه‌تری مه‌نفای له‌خۆی داوه‌ و... چه‌تری غه‌ریبی هه‌ڵداوه‌‌
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به‌ باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
وێنە
حوسین عبدالرحمان تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌دوێت
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
وێنە
نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
وێنە
( ئه‌حمه‌د مه‌حمود )) ی سه‌رۆکی یه‌کێتی کاراتی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
یه‌وکێک له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان که‌ له‌ ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
وێنە
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریت
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
وێنە
له‌نجه‌ نه‌جم :حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه‌ خاوه‌نى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ بم تايبةت بة کوردژین
له‌نجه‌ نجم کچه‌ بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه‌ که‌ زۆربه‌مان له‌ ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
وێنە
دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
-دیه‌ بابانی کێیه‌؟من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که‌...

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه