ئایا تۆ حه‌زت له‌ خێزاندارى وجێگیربون هه‌یه‌؟
شەممە, 25 ئەیلول 2010 16:52

ئایا تۆ حه‌زت له‌ خێزان هه‌یه‌؟ ده‌توانیت راستى خۆت بزانیت به‌ راست وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه‌: (وه‌لآمێك هه‌ڵبژێره‌ له‌م چوار وه‌لآمه‌ى خواره‌وه‌ كه‌پرِاوپرِ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیتدا بگونجێت):


1-    ئه‌گه‌ر كارێكت بۆ هاته‌پێشه‌وه‌ وسه‌ربه‌ست بوى له‌وه‌ى كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت به‌ر له‌ خوانى نێوه‌رِۆ یان دواى بخه‌یت بۆ دواى خوانى نێوه‌رِۆ، ئه‌وا تۆ:
( ا ) له‌پێشدا كاره‌كه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌یت چونكه‌ نابێ‌ كار دوابخرێ‌.(ب) هیچ جیاوازیه‌ك نابینى هه‌ردووى وه‌كو یه‌ك وایه‌ بۆ تۆ.(ج) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت دوای بخه‌یت بۆ دواى خوانى نێوه‌رِۆ.(د) ناكرێت له‌سه‌ر حسابى ئه‌و كاته‌ كه‌مانه‌ى له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تداى كاربكه‌یت.

2- له‌یه‌ك كاتدا دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیت بۆ دێت یه‌كیان كه‌سێكه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات ئه‌وى دیكه‌یان دایكته‌، بۆیه‌ تۆ:
( ا ) وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات وئه‌وه‌ى دایكت دواده‌خه‌یت بۆ كاتێكى تر.
(ب) وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى ئیش وكاره‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات دوابه‌دواى ئه‌و وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌.
(ج) به‌خێرایى وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌ پاشان وه‌لآمى ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ده‌یته‌وه‌.
(د) بێگومان یه‌كه‌م جار وه‌لآمى دایكت ئه‌ده‌یته‌وه‌ پاشان په‌یوه‌ندى ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌و كه‌سه‌وه‌.

3- هه‌میشه‌ كاتى پشوو به‌م شێوه‌ به‌سه‌رده‌به‌یت:
( ا ) هه‌وڵ ئه‌ده‌یت له‌ چوارچێوه‌ى ئیش وماڵ دوربكه‌ویته‌وه‌ وسه‌فه‌ركه‌یت بۆ شوێنێك بۆ چێژوه‌رگرتن.
(ب) پشووه‌كه‌ت به‌ سه‌ردان وگه‌شت له‌گه‌ڵ هاورِێیانت به‌سه‌رده‌به‌یت چونكه‌ ته‌نیا له‌ كاتى پشوودا ده‌رفه‌تى بینینیانت هه‌یه‌.
(ج) به‌شێكى زۆرى ته‌رخان ده‌كه‌یت بۆ ده‌رچون وگه‌شت له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا.
(د) بێگومان له‌ماڵه‌وه‌ ده‌بیت وپشووه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا به‌سه‌ر ده‌به‌یت.

4- ئه‌گه‌ر هاتیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وبینیت خێزانه‌كه‌ت له‌ماڵ ده‌رچوون ئه‌وا تۆ:
( ا ) ئه‌و هه‌له‌ ده‌قۆزیته‌وه‌ بۆ پشوودان وده‌خه‌ویت.
(ب) ناتوانى به‌ته‌نیا له‌ماڵ بمێنیته‌وه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاورِێیانت ده‌چیت بۆ پیاسه‌.
(ج) برِیار ئه‌ده‌یت شوێنیان كه‌ویت.
(د) ناتوانیت هیچ بكه‌یت جگه‌ له‌وه‌ى له‌ماڵ چاوه‌رِوانیان بیت.

5- ئه‌گه‌ر زۆر برسیت بوو وهه‌ندێ‌ له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت ئاماده‌نه‌بون ئه‌وا تۆ:
( ا ) ناتوانیت چاوه‌رِوانیان بكه‌یت به‌ته‌نیا نان ده‌خۆیت.
(ب) كه‌مێك ده‌خۆیت تائه‌و كاته‌ى هه‌مویان كۆده‌بنه‌وه‌.
(ج) ئه‌وانى دیش رازى ده‌كه‌یت كه‌ نان بخۆن وچیدى چاوه‌رِوان نه‌بن.
(د) چاوه‌رِوان ده‌بیت تادێنه‌وه‌ چونكه‌ ناتوانیت به‌ بێ‌ ئاماده‌بونى هه‌موان نان بخۆیت.

خاڵه‌كان: بۆ هه‌مو وه‌لآمێكى ( ا ) 1خاڵ، (ب) 2خاڵ، (ج) 3خاڵ، (د) 4خاڵ بۆخۆت تۆماركه‌. پاشان خاڵه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌

شیكارى:

1- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 1 تا 5 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى خۆشت له‌ كه‌ش وهه‌واى خێزانى نایه‌ت، وه‌كو كۆت وبه‌ند لێى ده‌رِوانیت هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت لێى ده‌ربازبیت وهه‌ڵبێیت به‌ره‌و ئیش وكار یان ته‌نیاى.

2- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 6 تا 10 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ كه‌سێكى خێزان وماڵه‌كه‌ت خۆش ده‌وێت به‌لآم هه‌ندێ‌ كاروبارى بنچینه‌یى هه‌یه‌ كه‌ به‌ له‌پێشتریان ده‌زانیت له‌ خێزان، وخێزان به‌ پله‌ى دووه‌م دێت له‌ رِیزبه‌ندى تۆدا.

3- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 11 تا 15 خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
تۆ ماڵ وخێزانت خۆش ده‌وێت، وحه‌زت له‌ ژیانى خێزانى هه‌یه‌، به‌لآم هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ كه‌ ناچارت ده‌كات كاتى كه‌میان بۆ ته‌رخان بكه‌یت، هاوكات تۆ ئاره‌زوت لێیه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دانیشیت وله‌گه‌ڵیان كۆبیته‌وه‌.

4- ئه‌گه‌ر كۆى خاڵه‌كانت له‌ 16 تا 20خاڵ بوو ماناى وایه‌ تۆ:
ماڵ وخێزانه‌كه‌ت سه‌رتاپاى ژیانى تۆن، به‌بێ‌ ئه‌وان تامى هیچ ناكه‌یت وچێژ له‌ هیچ وه‌رناگریت وله‌ دوریان هه‌ست به‌ خۆشى ناكه‌یت، ماڵه‌كه‌ت پیرۆز رِاده‌گریت به‌ته‌نیا په‌ناگایه‌كى خۆتى ده‌زانیت

ئــــــــــاماده‌کردنی::سورێن

تایبه‌ت به‌ کوردژین.

 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
فۆبیابوون لە مندا
بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه