ئێمه‌ و کولتووری سه‌رخۆشان..
یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2010 19:07

هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک،هه‌ر گه‌لو وڵاتێک بۆ خۆی کولتوور و داب و نه‌رێتێکی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه. بێگومان هیچ کولتوورێکیش نییه‌ که‌ گوڵ بژێر کرابێت ,دوور بێ له‌ هه‌ر جۆره‌ که‌م و کۆڕی و خورافاتێک... هه‌ر بۆیه‌لێره‌دا من نامه‌وێ بچمه‌ نێو ورده‌کارییه‌کان و باسکردن له‌سه‌ر خاسیه‌ت و خراپیه‌کانیان‌. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌وحاڵه‌شه‌وه‌، به‌و‌ هه‌موو که‌م و کۆڕییانه‌شه‌وه‌، بۆ هه‌میشه‌ خاوه‌ن کولتووره‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، داب و نه‌رییه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن و به‌ هه‌موو که‌م و کۆڕێکانییه‌وه‌ بسپێرن به‌ نه‌سڵی پاش خۆیان، ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ به‌ میلوێنها پاره‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانکردووه‌...
ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م دونیایه‌،خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ت،خاک و ئاوێکی دڵگیر، هه‌رچه‌ند که‌ هێشتا به‌ژێر پۆستاڵی نه‌گریسانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ئازاد نه‌کراوه‌...ئاڵایه‌کی پڕ نیوه‌ڕۆک.!! کولتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند،ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگێکی جوان و سرنج ڕاکێش و هتد...
کولتووری ئێمه‌ی کورد گه‌ر له‌ کولتووری گه‌لانی دیکه‌ باشتر نه‌بێ خراپتر نییه‌... کولتوورێکه‌ ده‌توانێ ببێته‌ هه‌ڵگری په‌یام و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان. هه‌رچه‌ند که‌ به‌هۆی داگیر بوونی خاکه‌که‌مان له‌لایه‌ن چوار وڵاتی دیکتاتۆر و خوێن مژه‌وه،‌ ساڵانێکه‌ کولتووری تورک و عه‌ره‌ب و فارس بوونه‌ته‌ چه‌تر و به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ و ڕێگای ژیانیان لێ ئاڵۆز کردووین... هه‌وڵیان داوه‌ که‌ کولتووره‌که‌مان که‌م ڕه‌نگ بکه‌ن و کولتووری خۆیانمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌ گه‌لی کورد تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ توانیوێتی داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆی به‌ هه‌موو که‌موو کۆڕێکانیه‌وه‌ بپارێزێت.!!
مه‌به‌ستی من له‌ نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایه‌ چ شتێک باشه‌ ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کورده‌کانی دانیشتووی تاراوگه‌ و به‌تایبه‌ت لاوه‌کانمان، که‌ وه‌ک "ده‌ڵێن لاوانه‌ نه‌سڵی دواڕۆژی هه‌ر گه‌لێکه‌" تابتوانن خۆیان له‌ هه‌ر جۆره‌ کارێکی وه‌دوور بگرن و داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن. یان هه‌ر نه‌بێ ئه‌و خاڵه‌ باشانه‌ی که‌ له‌ کولتووره‌که‌ماندا هه‌ن‌ بپارێزن و شته‌ باشه‌کانی کولتووری ئه‌و وڵاته‌ش که‌ تیایدا ده‌ژین وه‌ربگرن.؟؟؟ ئه‌وه‌ی منی نائومێد کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بینم نه‌ک هه‌ر لاوه‌کانمان به‌ڵکوو به‌ساڵا چووه‌کانش خه‌ریکن نه‌ک هه‌ر ده‌ستیان له‌ داب و نه‌ریه‌ت و کولتووری خۆیان هه‌ڵگرن‌ به‌ڵکوو زمانی شیرینی کوردیشیان له‌ بیر بچێته‌وه‌. من دڵنیام له‌وه‌ی که ده‌ڵێم‌. به‌شێکی به‌رچاو له‌ کورده‌کانی تاراوگه‌ له‌ ڕوویان هه‌ڵنایه‌ بۆ سه‌ردانش بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ ئێستا ئازاده‌و وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ قه‌ڵم دراوه‌. بۆ.؟؟؟
ئه‌من به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سوێد ده‌ژیم زیاتر کورده‌کانی سوێدم بینیوه‌ به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که‌ کورده‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش هیچیان له‌ کورده‌کانی سوێد که‌متر نییه‌...جا ئه‌وه‌ کورده‌کانی سوێده‌ به‌و هه‌موو حه‌شیمه‌ته‌وه‌‌ ئاوان قوڕ به‌سه‌ری ئه‌وانی دیکه‌.!!!
پێویسته‌ ئێمه‌ی تاراوگه‌ نشین زۆر له‌وه‌ی زیاتر ئاگاداری خۆمان و منداڵه‌کانمان بین چونکه‌ ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی کولتوورێکی نامۆ و ژیانێکی دژوار بووینه‌ته‌وه‌...بڵێ‌ی دواڕۆژی لاوانی تاراوگه‌ نشین‌ له‌ ئێستای ئه‌م گه‌نجانه‌ی خواره‌وه‌ که‌ ده‌توانن وێنه‌کاندا بیانبینن، باشتر ده‌بن؟؟؟ فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی سه‌رخۆشان...!!! پێم وایه‌ ته‌نیا بینینیان به‌س بێ، پێویست به‌ ته‌علیق نه‌کات..

 




 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه