چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی سامان سه‌نگاوی
یەک شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2010 18:26

چــــــــی بـــــــکـــــه‌م
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ‌ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا
چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ‌ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە
چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە
چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە
چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ‌ خۆش بكاتەوە
چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا
چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا
چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ‌ خەیاڵم جێ‌ بێڵێ‌
چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ‌
چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران
چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ‌ وەكو پیری دەردەداران
چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر
چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر
چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ‌ كاتەوە
چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە
چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم
چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ‌ ژینم
چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە
چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە .

سامان سه‌نگاوی
5-4-2010
 
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
كوڕی هەژار
   

كاتێك سەیری سیمام ئەكەن ئەڵێن كـوڕێكی خـەم باری
بۆیە كەسـیـش خـۆشی ناوێی چونكـە تۆ كـوڕی هـەژاری
تـكـام ئـەكـرد وتم عەشق لەسەروەت و ماڵدا  نیە
كـەسـێ‌ كـەبـۆ پـارە ویـستـت دڵـنـیـابە سۆزی  تیانیە
ئـێـوە وا ئـەزانـن هـەژار دڵیـشـی بـێ‌ سـۆز و هـەستــە
كە مـانـای عەشق نازانن چاوتان بەس بۆ سامان مەستە
سـەروەت عـەشـق بـێ‌ تـاماوم دڵـم نـاكـەم بە ئەویندار
چـونكـە هیـچ دڵێ‌ بـۆ عـەشـق پـاك نیـە وەك دڵی هەر

سامان سه‌نگاوی
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
 
بێ‌ تۆ مردووم

كەچاوم پێت كەوت حەزمەكرد هاوار بكەم پڕبەگەرووم
بڵێم خۆشم ئەوێی گوڵم بۆ ماچی لێوی تۆ تینووم
شەرمم ئەكرد بێمە پێشێ‌ و بیدركێنم ڕازی دڵم
ترسام لە تۆ نەوەك لەخۆم تاكو كەس نەیناسێ‌ گوڵم
ڕەنگە ئێستا باوەڕ نەكەی كە بەو شێوە عاشقت بووم
بەڵام ئەوەندە بزانە من بەبێ‌ تۆ نیم و مردووم

سامان سه‌نگاوی
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
لە چاوەڕوانی بێزارنیم
هەموو جارێ کە ئەتبینم پێم شەرمە تێر بۆت بڕوانم
تۆ هێندە لێم دوری ساردە وەک ئاهەکەم جێی جوانم
کەی بێ بتوانم پێت بڵێم عاشقی تۆم بەدڵ و گیان
لەگەڵ خۆمدا بتلاوێنم ڕازاوەی کەی باخی ژیان
چرای خۆش بەختی ژیانم داگیرسێنی لە شەوانم
کۆتایی بە ئازار بێنی و خۆشی و خەندە بەیت بەگیانم
لەتاو جوانی و دوری باڵات ئەزانم ڕۆژێ دێ دەمرم
بەڵام چۆن بتوانم تاکو ئەوڕۆژە بەرگەی خەم بگرم
بێ هیوانابم تا بژیم هەمیشە چاوەڕێی ژوانتم
ڕەنگە بڵێم لەئەو دنیاش بێزارنیم هەر چاوەڕوانتم
 
سامان.سه‌نگاوی
2010-8-14
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
یادی لەدایك بوونت

لەوساتەوەی لەدایك بووی ڕەنگی جوان دنیای گرتوە
پیرۆزبایی ئەم یادەی تۆم لەم دیاریەدا هەڵگرتووە
هێندەی جوانی بەهەشتی خوا تەمەنت پڕ لەشادی بێ
بەم هۆنراوەیە پێت ئەڵێم ئەم یادەت سەدجار پیرۆزبێت
خۆشەویستیت ڕێگە نادات دوری سۆزت كەمكاتەوە
هەرچەندە دوربی هیچ هێزێ ئەم یادەم بیرناباتەوە
لە یادی ئەم ساڵتا ئازیز تا بڵێی نێوانمان دورە
گەرجارێ دڵم شكاندوی داوا ئەكەم لێم ببورە

سامان.سەنگاوی
٢١-٦-٢٠١٠
هەولێر

کوردژین

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه