کرمانج گه‌ردی :تایبه‌ت به‌ کوردژین :: به‌ بروای من شیعر ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌یه‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ئاشنا و خولیای ده‌بێت
پێنج شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2010 19:50

کوردژین : له‌ ده‌ست پێکدا ده‌مانه‌وێت بزانین کرمانج گه‌ردی کێیه‌ ؟
کرمانج گه‌ردی :من کرمانج طاهر گه‌ردی .. له‌ شاره‌ جوانه‌که‌ی قه‌لامو مناره‌ بۆ یه‌که‌م جار هه‌ناسه‌م هه‌لمژی .. ئه‌و شاره‌ش بوو فێری خۆشه‌ویستی کردم بۆ شیعر ..

کوردژین : که‌ی هه‌نگاوت ناوه‌ به‌ره‌و جیهانی شیعر ؟ چۆن ده‌ستت پێ کرد ؟ ئایا خۆت دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ جیهانی شیعر ؟
کرمانج گه‌ردی : چه‌ند ساڵێک ئه‌بێت خولیای مه‌له‌ کردنم له‌ ده‌ریای شیعردا هه‌یه‌ ، سه‌ره‌تا به‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیرانی گه‌وره‌وه‌ ده‌ستم پێ کرد ، شیعر ئیمپراتۆریه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ تا ئێستا نازانم له‌ کام کونجی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌دام.

کوردژین : ده‌ڵێنشاعیر درۆزنه‌ ؟ ئایا ئه‌مه‌ راسته‌ ؟
کرمانج گه‌ردی :ئه‌گه‌ر شاعیر جوانی و به‌وه‌فایی و بێوه‌فایی کچ بنوسێته‌وه‌ یاخود په‌نجه‌کانی بۆ سروشت و دایک و نیشتیمان بکاته‌ ڕه‌نگ بۆ نووسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌ره‌ یه‌ک ئایا درۆزنه‌ ؟!! نه‌خێر شیعر په‌یامه‌ .. شاعیریش په‌یامبه‌ره‌ .. په‌یام به‌ریش راستگۆیه‌ ..

کوردژین : باسی دایک و نیشتیمانت کرد ، ئایا تا ئێستا هیچ شیعرێکت بۆ دایک و نیشتیمنان نووسیوه‌ ؟
کرماج گه‌ردی :مه‌خێر تا ئێستا نه‌م نووسیوه‌ ! چونکه‌ دایک و نیشتیمان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ ترن که‌ من وه‌ک شیعر نووس شیعریان بۆ بنووسم ..

کوردژین : بۆ به‌خۆت ده‌ڵێی شیعر نووس بۆ ناڵێی شاعیر ؟
کرمانج گه‌ردی : من به‌ خۆم ناڵێم شاعیر چونکه‌ هێشتا زۆرم ماوه‌ ببم به‌ شاعیر ! شاعیر ده‌بێت جیهانێکی گه‌وره‌ و پان و به‌رینی هه‌بێت من هێشتا ماوه‌ ئه‌و جیهانه‌م هه‌بێت ..

کوردژین : لای کرمانج گه‌ردی شیعر واته‌ چی ؟ چۆن ده‌روانیته‌ شیعر ؟
کرمانج گه‌ردی : به‌ بروای من شیعر ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌یه‌  که‌ هه‌موو مرۆڤێک ئاشنا و خولیای ده‌بێت ، شیعریش هه‌لقولاوی هه‌ست و خۆشه‌ویستی یاخود ده‌ربڕینی خۆشی و ناخۆشی و واقیعه‌یه‌ که‌ شاعیر تیایدا ده‌ژی.

کوردژین : نامیلکه‌یه‌کت  هه‌یه‌ له‌گه‌ل کاک موخلیس بلباس . ئه‌گه‌ر که‌مێک باسی ئه‌و نامیله‌که‌یه‌مان بۆ بکه‌یت ؟

کرمانج گه‌ردی : به‌ ڵێ نامیلکه‌یه‌کم بلاو کرده‌وه‌ له‌گه‌ل برای به‌ڕێزم کاک موخلیس بلباس به‌ ناوی ( ئه‌و فرمێسکانه‌وه‌ په‌شیمانمان ناکه‌نه‌وه‌ ) .. که‌ هه‌ریه‌که‌مان چه‌ند شیعرێکمان تیایدا بلاو کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کی باش بوو ، تاوه‌کو له‌ ریگای ئه‌م نامیلکه‌یه‌وه‌ خۆم به‌ جه‌ماوه‌ر بناسێنم. وه‌ له‌م مینبه‌ره‌ جوانه‌وه‌ ده‌مه‌وێت سوپاسی ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌م که‌ یارمه‌تیان دام بۆ بلاو کردنه‌وه‌یئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌تایبه‌تی کاک راوێژ قه‌لادزه‌یی که‌ پێشه‌کیه‌که‌ی بۆ نووسین
وه‌ هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ سازی و به‌رگیش کاک ئه‌بوبه‌کری مه‌لا عبدالله‌ وه‌ برای به‌ڕێزم کاک بۆتان ناله‌یی که‌ مۆنیڤی بۆ کردین .. وه‌ نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین خوشکی به‌ڕێزم شیلان  به‌هاری پیتچنینی بۆ کردین..


کوردژین : ماوه‌یه‌که‌ دابراویت له‌ دونیای شیعردا ئایا ئه‌مه‌ بۆچی ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ ؟
کرمانج گه‌ردی :پێـم باش بوو زیاتر بخوێنمه‌وه‌ تا زیاتره‌ شاره‌زا بم ! ئه‌وه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی دابرانمه‌ ،، هه‌ندێک هۆکاری تری لاوه‌کیش هه‌یه‌ که‌ تایبه‌تیه‌ ..

کوردژین: کام شاعیر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌ڕێزتان ؟
کرمانج گه‌ردی : من شیعری هه‌ر شاعیرێکم خوێندبێته‌وه‌ کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌رم چونکه‌ به‌ وردی تێکه‌لاو و ئاوێته‌ی شیعره‌کانیان ده‌بم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر ده‌یخوێنمه‌وه‌و کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دروست کردووم شیعره‌ پیرۆزه‌کانی حه‌زره‌تی نالی و گۆرانن .

کوردژین : جگه‌ له‌ شیعر رۆمان ده‌خوێنیته‌وه‌ ؟
کرمانج گه‌ردی : به‌ڵێ ،رۆمان ده‌خوێنمه‌وه‌ وه‌ به‌تایبه‌تی رۆمانه‌کانی نووسه‌ری گه‌وره‌ کاک به‌ختیار عه‌لی و وه‌ ئه‌و رۆمانانه‌ی که‌  له‌ فارسیه‌وه‌ وه‌رگێردراونه‌ته‌ سه‌ر زمانی دایک

کوردژین :ئایا ژیانی هاوسه‌ریت پێک هێناوه‌ ؟ به‌ خۆشه‌ویستی بوو یان ڕێککه‌وت ؟
کرمانج گه‌ردی : به‌ڵێ خێزاندارم ، له‌ ڕێگای ناسیاوی خێزانه‌که‌م هه‌لم بژارد ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ خۆشه‌ویستی نه‌بوو به‌ڵام ئێستا دوو عاشق و خؤشه‌ویستی سه‌ختی یه‌کترین ! لێره‌وه‌ش به‌ خاتوونه‌که‌م ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێیت .

کوردژین :هیچ شیعرێکت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت نووسیوه‌ ؟
کرمانج گه‌ردی : به‌ڵێ نووسیومه‌ ، به‌ڵا  هێشتا خۆم به‌ شه‌رمه‌زاری ئه‌زانم چونکه‌ شیعره‌کانم له‌و ئاسته‌دانین که‌ سۆز و خۆشه‌ویستیمی بۆ بدرکێنێت.

کوردژین : ماندوومان کردیت سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێت داین ، دوا وته‌ت ؟
کرمانج گه‌ردی :به‌ خۆشحالیه‌وه‌ سوپاس بۆ ئوه‌ی خۆشه‌ویست، هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم بۆ ماڵپه‌ره‌که‌تان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ جوانه‌، خوازیارم زیاتر خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و بواره‌ جیاجیاکان بکه‌ن سه‌رکه‌وتووبن.

ئێمه‌ش سوپاست ده‌که‌ین

دیمانه‌ : ڕێگا شیاو
تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
دیمانه‌
وێنە
دیمانە، دکتۆر ڕەوا جەمال تایبەت بە کوردژین دەدوێت!!
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
وێنە
دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
وێنە
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست...
وێنە
پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید رەزا:. دەخوازم هەولێر ببێتە سەنتەرێکی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
وێنە
مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!
    مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...
وێنە
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
وێنە
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد
له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به‌ کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...
وێنە
سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌...
وێنە
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:-   بزوتنەوەى...
وێنە
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
وێنە
ئیسماعیل زاده :کورسی هی هه‌موو که‌سه‌ و هیچ که‌سیش هی ئه‌و نییه‌. ؟!!تایبه‌ت به‌ کوردژین
•    ئیسماعیل کێیه‌ و که‌سایه‌تیی چۆنه‌؟ پێناسه‌ی خۆت بکه‌؟وه‌ک نوسراوه‌ به‌ " ئیسماعیل زاده" بانگم...
وێنە
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین)
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وێنە
هۆنراوه‌ی من کراسی تاراوگه‌ی له‌به‌رکردووه‌ و... عه‌تری مه‌نفای له‌خۆی داوه‌ و... چه‌تری غه‌ریبی هه‌ڵداوه‌‌
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به‌ باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
وێنە
حوسین عبدالرحمان تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌دوێت
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
وێنە
نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
وێنە
( ئه‌حمه‌د مه‌حمود )) ی سه‌رۆکی یه‌کێتی کاراتی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
یه‌وکێک له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان که‌ له‌ ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
وێنە
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریت
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
وێنە
له‌نجه‌ نه‌جم :حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه‌ خاوه‌نى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ بم تايبةت بة کوردژین
له‌نجه‌ نجم کچه‌ بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه‌ که‌ زۆربه‌مان له‌ ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
وێنە
دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
-دیه‌ بابانی کێیه‌؟من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که‌...

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه