کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
دیمانه‌ی (که‌ژال ئاده‌می ) تایبه‌ت به کوردژین |
دووشەممە, 01 ئازار 2010 10:47 |
1. که‌ژال ئاده‌می کێیه ؟ له‌م سه‌رمای غوربه‌ته‌وه گه‌رمترین سڵاوم پێشکه‌ش به هه‌مو خوێنه‌رانی هێژای کوردژین. له شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردیستان له ئامێزی دایک و باوکێکی شۆڕشگێڕ‌دا چاوم به ڕوی دنیا هه‌ڵهێنا. له ڕێگای دیوانی شیعری مامۆستا قانعه‌وه به خویندن و نوسینی زبانی کوردی ئاشنا بوم و ڕۆحم ئاوێته‌ی شیعر بو. به بۆنه‌ی ژیانی سیاسی دایک و باوکمه‌وه تا ته‌مه‌نی 15 ساڵان دور له‌وان له شاری سه‌قز ژیام و پاشان ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوم و له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بوم. له بواری خوێندندا له زانکۆی ستۆکهۆڵم کۆمه‌ڵناسیم خوێندوه و هه‌روه‌ها له بواری مێژوی مۆسیقا، په‌یوه‌ندی مۆسیقا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و کاریگه‌ری ئه‌م دوانه له سه‌ر یه‌کتردا له زانکۆ خوێندومه.
2. چۆن و که‌ی به دنیای ئاواز‌و گۆرانی کوردی ئاشنابوویت ؟ ئه‌و که‌سه‌ی که هانده‌رت بوو تا چه‌ند توانیت له‌گه‌ل هاندانی ئه‌و رێچکه‌ی ئه‌م دنیایه بگریت ؟ له ته‌مه‌نی 16 ساڵاندا له مه‌کته‌بی مۆسیقای سه‌با له خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی شه‌کوری ده‌ستم به ژه‌ندنی ئامێری که‌مان کرد و هاوکات تێشکم خسته سه‌ر فێر بونی تێئۆری مۆسیقا. کاتێ مامۆستا بۆ یه‌که‌م جار گوێی له گۆرانی وتنم بو پێشنیاری پێدام شیعره‌کانی خۆم به شێوازی گۆرانی به گوێی جه‌ماوه‌ر بگه‌یێنم. ئاوا بو که له ژێر چاودێری ئه‌و مامۆستادا تیشکم خسته سه‌ر په‌روه‌رده کردنی ده‌نگم و تا به ئه‌مڕۆ به یارمه‌تی ماندونه‌ناسانه‌ی ئه‌م مامۆستا توانیومه دوو ئاڵبۆمی گۆرانی به ناوی *جوانترین وشه* (2006) و *وڵاتی ئه‌شق* (2010) که به‌رهه‌می ده‌نگی من و مێلۆدیه پڕ سۆزه‌کانی مامۆستا شه‌کوریه پێشکه‌ش به هاووڵاتیان و هونه‌ردۆستان بکه‌م.
3. ئه‌م ئاقاره‌ی که تۆ خۆتی تیا ده‌بینیه‌وه تا چه‌ند بۆته رێگر له به‌رده‌م ئاوات و خۆزگه‌کانت ؟ واتا کۆمه‌لگه وداب و نه‌ریته‌که‌ی تا چه‌ند بۆته رێگر له به‌رده‌م ژن که دێته نێو دنیای گۆرانی ؟ کاری هونه‌ری بۆ ژن ئیشێکی ئاسان نیه. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له سه‌ر بنه‌مای ئایین و پیاوسالاری بینا نراوه. ژنی هونه‌رمه‌ند زۆر جار به چاویلکه‌ی ڕه‌خنه‌وه چاوی لێده‌کرێ و ئه‌مانه ڕێگرن له به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی ژنانی هونه‌رمه‌ند و خۆسه‌لماندن دژوارتر ئه‌کاته‌وه بۆمان. هیوادارم ڕۆژێک بتوانین خۆمان له داوی ئه‌و شتانه‌ی ڕێگری گه‌شه‌کردنمانن ئازاد بکه‌ین و هه‌مو ژنانی هونه‌رمه‌ند به هیمه‌تی خۆمان و به پشتیوانی پیاوه ڕوناکبیره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بتوانین بگه‌ینه سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانی هونه‌ر.
4. وه‌ک ده‌زانین جگه له گۆرانی وتن ده‌ستێکی باشی شیعر نوسینیشت هه‌یه ،ئایا چۆن ده‌روانیته دنیای شیعری ئێستای کوردی به‌تایبه‌تی لایه‌نی ژن له‌م ره‌هه‌نده دا ؟ ئه‌ده‌بیاتی ژنان له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ڕابردودا گۆڕانکاری به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتوه. ئێمه ئه‌گه‌ر چاوخشانێکمان ببێت به‌سه‌ر ساڵه‌کانی 1800 ده‌بینین شیعری ژنان هه‌مو رێک که‌وتو له‌گه‌ڵ یاسای پیاودا بو به‌ڵام شیعری ژنانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ ڕه‌نگێکی تری به‌خۆوه گرتوه. ژنه شاعیری ئه‌مڕۆ جه‌سورانه‌تر و بوێرانه‌تر قه‌ڵه‌م ئه‌گرێته ده‌ست به‌ڵام هێشتا شیعره‌کانمان ئه‌و ڕوتیه‌ی که پێویسته بیبێت نیه‌تی. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پێویسته بوێرتر له ڕابردو قه‌ڵه‌م بگرینه ده‌ست، له تاوان نه‌ترسین و به وره‌یێکی به‌رزه‌وه قه‌ڵه‌مه‌که‌مان بکه‌ینه زبانێک بۆ به‌یانی هه‌ست و ئه‌وین و ئازره‌کانی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان و ڕچه‌شکێن بین بۆ داهێنانی گۆڕانکاری.
5. ئه‌گه‌ر که‌سێک پێت بلێت خۆشتم ده‌وێت وه‌لامی ئاده‌می چی ده‌بێت؟ من هه‌مو مرۆڤێکم خۆش ئه‌وێت چ ئه‌وانه‌ی پێم ئه‌ڵێن خۆشیان ئه‌وێم و چ ئه‌وانه‌ی پێم ناڵێن. 6. بۆ که گه‌رایته‌وه کوردستان وه‌ک زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌کانی تر که ده‌گه‌رێنه‌وه کۆنسێرتت ئه‌نجام نه‌دا ؟ ئه‌و سه‌فه‌ره‌م به مه‌به‌ستی دیداری کوردستان بۆ یه‌که‌م جار و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می *وڵاتی عه‌شق* و کلیپ کردنی دوو له گۆرانیه نوێکانم له لایه‌ن کۆمپانی چوارچراوه بو. به‌داخه‌وه به‌هۆی ئیش و کارم له ئه‌وروپا ئه‌م سه‌فه‌ره‌م زۆر کو‌رت بو و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له هه‌وڵێر مامه‌وه. هیوادارم له سه‌فه‌ره‌کانی داهاتومدا شانازی ئه‌وه‌م بێت سه‌ردانی هه‌مو شاره‌کان بکه‌م و گوڵی ماچ بده‌م له به‌رۆکی هه‌مو شاره‌کانی کوردستانه شیرینه‌که‌م به‌رهه‌مه‌کانم له ئامێزی نیشتماندا پێشکه‌ش به خه‌ڵکه‌که‌م بکه‌م.
7. چۆن ده‌روانیته کاری ئاواز و گۆرانی ئیستای کوردستان ؟ ته‌فسیری دنیای مۆسیقای ئه‌مڕۆ پێویستی به زانیاریێکی تێر و ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی مێژوی مۆسیقای کوردیه که له توانای مندا نیه به‌ڵام وه‌ک تێڕوانینی خۆم ده‌توانم بڵێم هونه‌ری کوردی له بواری تێکنۆلۆجیادا به‌ره و پێش چوه به ڵام به‌داخه‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه ئه‌و جۆره‌ی پێویسته جێگای خۆی له هونه‌ری جیهانیدا بدۆزێته‌وه. هه‌ست ئه‌کرێ له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا ڕه‌سه‌نایه‌تی له مۆسیقای کوردی‌دا کاڵ بوه‌ته‌وه. مۆسیقای ئێمه توشی سه‌رلێشێواوی بوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه له ژێر ناوی نوێکاری یا خود به‌ره‌وپێش بردنی مۆسیقا، ڕومان کردوه‌ته مۆسیقای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه. مۆسیقای کوردی له زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆدا به قۆناغێکی هه‌وراز و نه‌شێودا گوزه‌ر ئه‌کات. من له سه‌ر ئه‌و بڕوام هونه‌رمه‌ندانی کورد له ژن و له پیاو ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین پێناسه‌یێکی ڕونمان بۆ مۆسیقای نه‌ته‌وه‌ی خۆمان ببێت و به پشتیوانی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی مۆسیقا‌و گه‌یاندنی به ئاستی جیهانی تێ‌بکۆشین.
به‌رهه‌می وڵاتی عه‌شق په‌یامی که‌ژاڵه بۆ هه‌مو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له مانای عه‌شق ئه‌گه‌ن و بانگه‌وازێکه بۆ خولقاندنی دنیایێکی پاکتر و جوانتر.
9. وه‌ک ده‌زانین که ماوه‌ییه‌ک پێش ئێستا له زۆر لاوه هێرش کرایه سه‌ر به‌رێزتان لۆمه‌و گازانده‌ت ئاراسته کراوه ئه‌گه‌ر که‌مێک روونکردنه‌وه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌م هێرشانه ؟ له دیدارێکی ڕۆژنامه‌دا له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئیستیغلال کردنی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌کان وتبوم گه‌ر ئافره‌ت که‌سایه‌تی به هێز بێت خودایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات. ئه‌مه ئیستیلاحێکی باوه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا که بۆ به‌هێز کردنی ڕسته‌که وشه‌ی خودا به‌کار ئه‌هێندرێت وه‌ک سه‌مبوڵی هێز و مه‌به‌ست خودی یه‌زدان نیه. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێک که‌سان که له ڕوانگه‌یێکی ته‌سکه‌وه ڕوانیبویانه ئه‌م وشه به هه‌ڵه له مه‌به‌ستی من تێگه‌یشتبون و بێ ئه‌و‌ی لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌که بکه‌ن منیان خسته به‌ر ڕێژنه‌ی هێرش و لۆمه و ئه‌مه‌یان به کفر دانابو و منیان وه‌ک شه‌یتان ڕه‌جم کرد. من له‌م ڕسته‌دا ژنانم هان داوه که بۆخۆیان که‌سایه‌تی خۆیان بپارێزن و نه‌هێڵن هیچ هێزێک ئیستیغلالیان بکات. ئه‌مه‌یه په‌یام و مه‌به‌ستی من نه‌ک شتی دیکه.
10. که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت چۆن بێت به‌رای که‌ژال ئاده‌می ؟ هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ به دڵێکی پاکه‌وه له خزمه‌ت هونه‌ر و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێت و دڵی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی لێ‌بدا. خۆشه‌ویستی له زه‌ریای دڵیدا شه‌پۆل بدات و مه‌به‌ستی خزمه‌ت بێت نه‌ک تیجاره‌ت.
11. ئه‌و کاتانه‌ی که هه‌ست به په‌شیمانی ده‌که‌یت له کاره‌کانت چ کاتێکه ؟ بۆ چی ؟ من خۆم لۆمه ناکه‌م بۆ هه‌ڵه‌کانی ژیانم چونکو ئه‌و کاته‌ی که هه‌ڵه‌یێکم کردوه پێم وانه‌بوه هه‌ڵه‌یه بۆیه کردومه. که‌واته خۆم لۆمه ناکه‌م به‌ڵکو تێده‌کۆشم ئازمونی لێو‌ه‌ربگرم و له هه‌ڵه‌کانم شت فێر بم و بیکه‌م به هه‌وێنی کرداری داهاتوم و هه‌وڵ بده‌م هه‌رگیز دوپاتیان نه‌که‌مه‌وه. ته‌نیا شتێک که وام لێده‌کات هه‌ست به په‌شیمانی بکه‌م ئه‌و کاته‌یه که بێ ئه‌وه‌ی خۆم ویستبێتم دڵی مرۆڤێکم له خۆم ڕه‌نجاندبێت.
12. کامه هونه‌رمه‌ند کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌رته‌وه له کۆن و تازه‌کاندا ؟ هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌داوه به‌رهه‌مه‌کانم له ژێر کاریگه‌ری که‌سی تردا بێت و هه‌رده‌م تێکۆشاوم ڕێچکه‌ی تایبه‌تی خۆم هه‌بێت. زۆرن ئه‌و ده‌نگانه‌ی که هه‌ستم نه‌وازیش ئه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ناوی که‌سێکی تایبه‌ت بێنم ئه‌بێ بڵێم ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی مامۆستای نه‌مر سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردیستانی هه‌رده‌م جێگای تایبه‌تی له دڵمدا هه‌یه.
13. پێناسه‌یێکی کورتی ئه‌مانه باوک: کۆڵه‌که و پشتیوان فرمێکسی دایک: دڵۆپێک له زه‌ریای به‌رینی عه‌شق و سۆز. نیشتمان: نادیارێکی هه‌میشه په‌یدا، بیره‌وه‌ری شه‌وه‌زه‌نگی شاعیرێکی شه‌یدا ولاتی ئه‌شق: خه‌ونێکی هه‌میشه زیندو. ئاوێنه‌ی ئاواته‌کانم شیعر: شیعر دارێکی نێو باخی دڵه له سه‌ر هه‌ر چڵی هه‌زاران گوڵه خانوی سێحراوی هه‌زار ڕه‌مز و ڕاز له یه‌ک چرکه‌دا لێئه‌دا سه‌د ساز تاراوگه: ژوانی ته‌نیایی و سه‌غڵه‌تی غوربه‌ت
14. چۆن ده‌روانیته ئاستی گۆرانی بێژه ئافره‌ته‌کانی نێو دنیای میوزیک و گۆرانی کردی ؟ جێگای خۆشحاڵیه که ئه‌بینم له‌م ساڵانی ئه‌خیردا ئافره‌تانێکی زۆر هه‌نگاویان ناوه‌ته ناو دنیای گۆرانی و شان به شانی پیاوان چالاکیان هه‌یه. من خۆم به هاوڕێی و پشتیوانی هه‌مویان ئه‌زانم و به گه‌شه‌یان ئه‌گه‌شێمه‌وه و ئیشه‌کانیانم پێ سه‌رکه‌وتوه و ڕێزم بۆ ماندوبون و هه‌وڵدانی دانه به دانه‌یان هه‌یه. هیوادارم هه‌مومان به هه‌وڵدانی زۆرتر بتوانین به‌رهه‌مه‌کانمان ببه‌ینه ئاستێکی به‌رزتره‌وه.
15. ره‌خنه بنه‌ماییه‌ک بۆ به‌رز را‌گرتن و پێداچوونه‌وه‌ی کاره‌کان و که‌م و کورتییه‌کانه وازهێنانه له شته ساده‌کان . ئایا که‌ژال خان چۆن ده‌روانێته ره‌خنه و ره‌خنه‌گر له بواری گۆرانی و شیعر ؟ به دڵنیایه‌وه ڕه‌خنه‌گری باشمان هه‌یه که ڕه‌خنه ئاراسته‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان ئه‌کات به‌ڵام له‌مڕۆدا زۆر که‌من ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له ڕوی زانستیه‌وه بێت. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌کانمان ڕوخێنه‌رن و مه‌به‌ستی خزمه‌ت به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ر نیه به‌ڵکو زۆرتر بۆچونی تاکه‌که‌سیه بێ هیچ بنه‌مایێکی زانستی.
16. دوا وته‌ت بۆ کوردژین ؟ هه‌مو وته‌کانم له لاپه‌ڕه‌ی شیعر و گۆرانیه‌کانمدا ئه‌درکێنم. جوانترین وشه‌کانم ده‌ئاڵێنمه لاپه‌ڕه‌ی گۆڵی خۆشه‌ویستی و ئه‌یده‌م له به‌رۆکی مه‌ڵپه‌ڕه ڕازاوه‌که‌تان و هه‌مو خوێنه‌رانی ئازیز. بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانم ئازیزان ئه‌توانن سه‌ردانی ئه‌م مه‌ڵپه‌ڕه بکه‌ن www.kazhaladami.com سپاسی ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌تان ئه‌که‌م و به هیوای داهاتوێکی ڕووناک.
دیمانه / سیروان واحد ....... به‌رێوه‌به‌ری مالپه‌ر تایبه‌ت به کوردژین |

سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...

سڵاوتان لێ‌بیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...

له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له ده‌ست...

دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...

مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...

زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...

له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...

سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له گه‌رمیان له‌دایک بووه،له‌سالی 2003 چۆته...

ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:- بزوتنەوەى...

له‌م دیداره تایبه‌ته‌ی كوردژین له گه‌ڵ قه‌مبه‌ر ڕه‌شید به‌یاتی سه‌رۆكی عه‌شایه‌ری توركمانی عێراق...

د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...

• ئیسماعیل کێیه و که‌سایه‌تیی چۆنه؟ پێناسه‌ی خۆت بکه؟وه‌ک نوسراوه به " ئیسماعیل زاده" با‌نگم...

شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...

وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...

کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...

هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...

یه‌وکێک له یاریه وه‌رزشیه‌کان که له ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...

بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...

له‌نجه نجم کچه بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه که زۆربه‌مان له ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...

-دیه بابانی کێیه؟من ناوم دیه بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که...