1/ بۆ ئیشی بچووك قه‌ت تێمه‌كۆشه، گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه.2/ ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی، تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی.3/ به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار، دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار.4/ پیاو له‌كاتى گرفتارى عه‌شقدا، بير له‌هيچ شتێكى كه ناكاته‌وه.5/ چاكترين ئافره‌ت ئه‌و ئافره‌ته‌یه، که ڕۆلی هاوسه‌رو عاشقيش ده‌بينێت.6/ ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵه به ماڵ نییه.7/ گه‌وره‌یی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه.8/ ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ.9/ بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.10/ ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ.11/ جوێن مه‌ده به‌باوكی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوكی به‌گت.12/ ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وڵاغت تێر جۆكه.13/ ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ.14/ ئه‌و كه‌سه ژیره ، پیری له بیره.15/ قسه زۆر بكڕه ، كه‌م بفرۆشه.16/ دوژمنی دانا ، نه‌ك دۆستی نه‌زان.17/ تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست.18/ چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ك ده‌ست.19/ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه.20/ دڵ پیرنابێ ، چاوتێرنابێ.21/ دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بكه ، كه‌نانی لێ ئه‌خۆیی.22/ ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌كه‌ی له بیر.23/ ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه.24/ باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه.25/ ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ.26/ ئارو به بڕكییه‌وه جوانه.27/ ڕۆنی رژاو ده‌كاته خێڕی باوكی.28/ ته‌مه‌نێک به دوای بیر‌و باوه‌ردا گه‌رام ، سه‌رانجام گه‌یشتمه بێ باوه‌ریی.29/ جیهان بۆ هه‌مو که‌س ته‌نها جارێکه، ڕێزی ئه‌و جاره بزانه.30/ مرۆڤی وشیار نه مرۆڤایاتی له ده‌ست ئه‌داو ،، نه قسه‌ی خۆیی.31/ پاراستنی ئارامی باشترین رێگه‌یه ،بۆ له ناو بردنی توڕه‌یی که‌سانی تر.32/ سه‌ره‌تای هه‌وڵدان ئومێد و ئاره‌زووه، کۆتاکه‌شی سه‌رکه‌وتن و ساده‌ییه.33/ کاتێک بڕیاری کارێکت دا ، پێویسته ده‌رگای گومان ببه‌ستیت.34/ مرۆڤ کائینێکه پێویسته خۆی خۆی سه‌ربخات.35/ هاورێی راسته‌قینه‌ی ئێوه که‌سێکه پێویستی به هیچی ئێوه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاورێتانه.36/ به ته‌نها ژیان باشتره، له هاورێیه‌تی که‌سانێک مانای هاورێیه‌تی نه‌زانن.37/ دڵنیا به له راستی و رێکی ئه‌و رێیه‌ی پێیدا ئه‌ڕۆی ، ته‌نها په‌له کردن به‌س نیه.38/ پێویسته ئاستی خۆم بزانم،،به‌لێ له‌م دونیایه شتێکم نه‌ک هه‌مو شت.39/ ئه‌و که‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه.40/ دار کرمی له‌خۆی نه‌بێ ،ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه.41/ گۆشتی ڕانی خۆت بخۆ منه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره.42/ داربه‌رزکه‌ره‌وه سه‌گی دز دیاره.43/ ئه‌ونانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه.44/ سه‌رکه‌وتن کۆمه‌ڵێك هه‌وڵی بچووکی رۆژانه‌یه.45/ کتێبی به‌نرخ له سه‌روه‌ت و سامان باشتره.46/ ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژ نه‌که‌یت ، ئاگردان ده‌ست ناسووتێنێت.47/ سه‌بر تاڵه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی شیرینه.48/ خۆش باوه‌ڕ چاوێکی کوێره.49/ کاری چاکه هه‌رگیز ون نابێت.50/ ئه‌قڵ ده‌توانێت پاره دروست بکات به‌ڵام پاره ناتوانێت ئه‌قڵ دروست بکات.
کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه