کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
چیرۆکی 2 هاوڕێ.. |
هەینی, 22 تشرینی یەکەم 2010 09:32 |
![]() دوو گه‌شتیار که‌شتییه‌که‌یان به‌هۆی باوبارانێكی زۆر تونده‌وه شكاو نوقمبوو،ته‌نها دوو پیاو توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه ته‌نیشت جه‌زیره‌یه‌كی بچووك تا ڕزگاریان بوو.
ئه‌و دوو پیاوه ته‌ماشایان كرد كه‌وا ناتوانن هیچ بكه‌ن له‌و جهزیرهیهدا،به‌یه‌كتریان وت:باشتره داوای یارمه‌تی له‌خوای گه‌وره بكه‌ین،ڕێكه‌وتن وه ده‌ستیان كرد به پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه نزای كام یه‌كیان گیرا ده‌بێت،هه‌ریه‌كیان چوونه سوچێكهوه ده‌پاڕانه‌وه. یه‌كه‌میان،داوای خواردنی له‌خوای گه‌وره كرد،ئه‌وه‌بوو بۆ سبه‌ی دره‌ختێك ڕوا كه میوه‌ی گرتبوو،كابرا میوه‌كانی خوارد،كه‌چی له‌سه‌ر به‌شی كابرای دووه‌م هیچ نیشانه‌یه‌ك نه‌بوو. بۆ هه‌فته‌كه‌ی تر،پیاوی یه‌كه‌م داوای له خوای گه‌وره كرد تا كه‌سێكی له‌جنسی به‌رامبه‌ر پێببخهشێت،به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو بۆ سبه‌ی كه‌شتیه‌كی تر نوقمبوو ته‌نها ئافره‌تێك ڕزگاری بوو وه گه‌یشته لای پیاوه‌كه،به‌ڵام پیاوی دووه‌م هیچ كه‌سێك نه‌هات بۆ لای. بۆ جاری سێیه‌م و كۆتایی،پیاوی یه‌كه‌م داوای كرد كه‌وا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕزگاریان بێت،ئه‌وه بوو سبه‌ی كه‌شتیه‌ك هات و له‌ته‌نیشت جهزیرهكهوه له‌نگه‌ری گرت،پیاوه‌كه وستی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا بڕوات وه پیاوی دووه‌م هه‌ر له‌و جێگه‌یه جێبێڵێت.له پێش خۆیه‌وه ده‌یوت:گومان له‌وه‌دا نیه كه پیاوی دووه‌م شایسته‌ی ئه‌وه نیه بۆیه هیچ نزاكانی وه‌رنه‌گیراوه،چوونكه وایه هه‌ر له‌وێ بمێنێت باشتره. كاتی جوڵه‌ی كه‌شتیه‌كه،ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه هاواری كرد:بۆچی هاوڕێكه‌ت له‌و جهزیرهیهدا جێ دێڵیت؟ وه‌ڵامی دایه‌وه:ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه به‌ده‌ستم هێناوه هه‌مووی هی خۆمه و هه‌مووی خۆم داوام كردووه له‌خوا. داواكاریه‌كانی ئه‌و كه قبوڵ نه‌بووه،كه‌واته به‌دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌وه‌ی نیه له‌گه‌ڵم بێت. ده‌نگه‌كه ئه‌وی سه‌رزه‌نشت كرد:هه‌ڵه‌ت كرد،كاتێك كه ته‌نها داواكاریه‌كانی ئه‌وم جێبه‌جێ ده‌كرد.ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته گه‌یشتۆته ده‌ستی تۆ. پیاو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی:ئایا ئه‌و چ داوایه‌كی لهتۆكردووه كه ده‌بێت سوپاسی بكه‌م؟ ده‌نگه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه:ئه‌و پیاوه‌ی هاوڕێت داوای له من كردووه كه ته‌نها داواكاریه‌كانی تۆ جێبه‌جێ بكه‌م! كۆتـــــــــایی ئه‌بێت ئێمه بزانین كه نیعمهتهكانمان به‌هۆی داواكاریه‌كانی خۆمانه‌وه ته‌نها به‌ده‌ست ناهێنین،به‌ڵكو داواكاری خه‌ڵكانی تره بۆ ئێمه ده‌كرێت. ئــــــــــامادهكردنی/ ئــــــــارام باوه‌نووری تــــــایبهت به کوردژین. |
چیرۆک

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به...

کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...

له یه‌كێك له ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...

چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه که خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...

ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...

به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...

پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...

رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد.....

خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیه‌کی...

پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...

ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له...

پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که به...

پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به ناردنی 2 نامه یه‌کێکیان بۆ...

پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...

له کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له یه‌کێک له پزیشکه ده‌رونیه‌کانم...