به‌رپرسانى یه‌كێتى وپارتى ته‌قله‌یان به‌(غاندى وگیڤارا)لێداوه‌!!
سێ شەممە, 02 ئازار 2010 18:21

 وه‌ك چۆن مێژوو شاهێده‌ به‌درێژاى شۆرِشه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى كورد به‌رده‌وام (یه‌كێتى وپارتى) هه‌موو رِێوشوێنێكی نایاساییان گرتۆته‌به‌ر له‌پێناوكپكردنى بۆچونی جیاوازى پارته‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ى كوردى  ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌به‌رامبه‌ر خۆشیاندا,كه‌دواجار هه‌مووئه‌مانه‌ش له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبایه‌تیدا سه‌رچاوه‌یان گرتوه‌,ته‌نانه‌ت زۆرجار كارگه‌یشتۆته‌ ئه‌ورِاده‌یه‌ى په‌نابۆ دوژمنێك به‌رن كه‌تینو به‌له‌كه‌داركردنى هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانى بزوتنه‌وه‌ سیاسی وچه‌كداریه‌كانى كوردبوه‌ له‌هه‌ركونجێكى ئه‌م جیهانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدابێت ,له‌هه‌مووشى ترسناكتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائه‌مرِۆش به‌شێك له‌و خیانه‌تانه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى ئه‌م دووحیزبه‌وه‌ شانازیان پێوه‌ده‌كرێت, ئه‌و خیانه‌تو كاره‌ نانیشتیمانیانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ زۆرن كه‌دواجار یاداشت گه‌لێك له‌مێژووى ئه‌م میلله‌ته‌دا ده‌نه‌خشێنن!.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگاى باسكردنه‌ ئه‌م دووحیزبه‌ سیاسه‌تى دواى رِاپه‌رِینیشیان دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌مان سیناریۆى ئه‌وسیسته‌مه‌ كۆنزه‌رڤاتیفه‌ى سه‌رده‌مى شاخیان بوو ,وه‌لىَ سیناریۆیه‌كى جیاوازتر ,بۆنموونه‌ جاران بن كه‌ورِگو ئه‌شكه‌وتى چیاكان پشتیرو ته‌نوربانى گونده‌كان شارى (ئۆرشه‌لیم) بوو بۆیان ,به‌ڵام ئه‌مرِۆ دواى 19ساڵ تێپه‌رِبوون به‌سه‌ر قۆرخكردن ومۆنۆپۆلكردنى ئه‌م هه‌رێمه‌دا و7ساڵ تێپه‌رِبون به‌سه‌ر حكومرِانیكردنیان له‌به‌غدا ,كه‌چى ساڵ له‌دواى ساڵ زیاتر هه‌ڵپه‌یانه‌ بۆمانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمو ناوه‌ند به‌بیانوى كوردبون و كوردایه‌تی.
ئه‌مرِۆ له‌جارارن زیاتر زه‌مینه‌كه‌یان بۆ رِه‌خساوه‌,جاران به‌درێژاى چه‌وسانه‌وه‌ و زوڵمو زۆرى كه‌له‌كوردستانیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كرا ئه‌م دووحیزبه‌ هیچكام له‌و ئازارو تراژیدیانه‌یان بۆنه‌ده‌گوازریاوه‌ تاله‌به‌رده‌م رِاى گشتى وسه‌ركرده‌و سیاسه‌تڤانه‌كانى جیهان مه‌كره‌مه‌ به‌وئازارانه‌وه‌ بكه‌ن,به‌ڵام ئه‌مرۆ مۆنۆمێنته‌كانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالى گه‌رمیان زۆر ساناتر له‌جاران ئه‌و زه‌مینه‌ى بۆ رِه‌خساندون تاله‌كاتى هاتنى سه‌ركرده‌یه‌ك یان سیاسه‌تمه‌دارێكى ناودارى جیهان په‌لكێشیان بكه‌ن بۆسه‌ر مۆنۆمێنت ومه‌زارى قوربانیانى ئه‌م هه‌رێمه‌و پێگه‌ى سیاسی خۆیانى پێبه‌هێز بكه‌ن ,كه‌چى ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رپرسو سه‌ركرده‌كانى پارتى ویه‌كێتین له‌ساڵیادى بۆنه‌ نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌یه‌كاندا غیابن له‌ناو جه‌ماوه‌ردا!.
له‌لایه‌كیتره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌دواى رِوخانى رِژێمى به‌عسه‌وه‌ كورد خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزى سیاسی وئیدارى بوه‌ له‌به‌غدا به‌هه‌موو حكومه‌ته‌ كاتیه‌ یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانیشه‌وه‌ كه‌چى ده‌بینین سه‌ركردایه‌تى كورد نه‌یتوانیوه‌ ساده‌ترین مافى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ده‌ست بێنێت كه‌زۆرینه‌ى مافه‌كانى له‌ده‌ستورێكدا هاتوه‌ ته‌واوى گه‌لانى عێراق به‌هه‌مووپێكهاته‌و كه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌نگیان به‌وده‌ستوره‌داوه‌ ,لىَ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رِۆژ له‌دواى رِۆژ به‌رپرسانى (پارتى ویه‌كێتى) له‌رِوانگه‌ى دۆستایه‌تى شه‌خسی وپه‌یوه‌ندیه‌ سیاسی وئیداریه‌كانى خۆیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براعه‌ره‌بو توركومانه‌كانیان له‌به‌غدا به‌هێزترده‌بن وئیمتیازاتو ده‌ستكه‌وته‌ شه‌خسیه‌كانیان رِوو له‌زیادبونه‌,ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتۆته‌ ئه‌و رِاده‌یه‌ى چه‌ندبه‌رپرسێكى ناوه‌رِاست وخواروى عێراق پشكیان له‌م هه‌رێمه‌دا پێدراوه‌ وبرابه‌شن له‌گه‌ڵماندا وه‌ك ئه‌و ڤێللاو خانو كۆشكه‌تایبه‌تانه‌ى كه‌له‌هاوینه‌هه‌واره‌كانى (دوكان وسه‌ڵاحه‌دین وسه‌رسه‌نگ) بۆبراعه‌ره‌به‌ شیعه‌وسونه‌ مه‌زهه‌به‌كانیان دابین كردون,ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانى وه‌ك پێشتر له‌رِاپۆرتێكى گۆڤارى لڤیندا بڵاومكردۆته‌وه‌ له‌هاوینه‌هه‌وارى دوكان ڤێللایه‌كى به‌خشیوه‌ به‌تارق هاشمى جێگرى وهه‌روه‌ها دووخانوو هه‌زاروپێنجسه‌د مه‌تر دووجا زه‌ویشى به‌خشیوه‌ به‌عادل عه‌بدول مهدى جێگرى دووه‌مى ,هاوكات له‌هه‌وڵى دروستكردنى میوانخانه‌یه‌كى تایبه‌تدان بۆعادل عه‌بدول مهدى له‌سه‌ربرِیارى خودى تاڵه‌بانى ئه‌مه‌ له‌كاتێدا هه‌رخودى رِاگه‌یاندنه‌كانى حیزبه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بوو له‌كاتى ڤیتۆكردنه‌كه‌ى هاشمى له‌مه‌رِهه‌ڵبژاردنى په‌رِله‌مانى عێراقدا كردبویان به‌هه‌راوهۆسه‌و هه‌زارویه‌ك ناوى نه‌شیاویان له‌هاشمى نابوو دۆسته‌له‌مێژینه‌كه‌ى تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى حیزبه‌كه‌یان!, ئاخرئه‌مه‌ جگه‌له‌گاڵته‌كردن به‌عه‌قڵى میلله‌ت چ خوێندنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى بۆده‌كرێت؟!, ئه‌وه‌هه‌ر (مه‌شهه‌دانیه‌) فریاد رِه‌سه‌كه‌ى دوێنێى كورده‌ كه‌له‌سه‌ربرِیارى خودى بارزانى خانویه‌كى له‌هه‌ولێر بۆدابین كراوه‌ وله‌كاتى پۆستى سه‌رۆكى په‌رِله‌ماندا جارێك به‌ده‌نگى كه‌مترله‌نیوه‌ى 127ئه‌ندام په‌رِله‌مان یاسایه‌كى په‌سه‌ند كرد كه‌دژى گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانى میلله‌تى كوردبوو, جارێكیش براكورده‌كانى له‌حه‌ره‌مى په‌رِله‌ماندا به‌(گه‌واد) ناوده‌بات,ئافه‌رین تاڵه‌بانى وبارزانى ماشه‌ڵاتان لێبێت له‌سیاسه‌تا ته‌قله‌تان به‌ئه‌نشتاین ونیتچه‌لێداوه‌!!.
ده‌یان نموونه‌ى دیكه‌ى له‌وجۆره‌ گه‌واهى ئه‌و رِاستیه‌ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كورد له‌حه‌وت ساڵى رِابردوودا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزبوه‌ له‌به‌غدا نه‌ك هه‌رنه‌یتوانیوه‌ ساده‌ترین مافى كوردو كوردستانیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ بپچرِێت به‌ڵكو نه‌یتوانیوه‌ دۆستێكى رِاسته‌قینه‌ش بپچرِێت,هه‌ربۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین دواى 19ساڵ له‌حكومرِانیكردنتان له‌م هه‌رێمه‌دا توانیوتانه‌ كه‌مێك وه‌زعى ئاو وكاره‌با به‌ره‌و باشى به‌رن ,دواى سه‌دان خۆپیشاندان ونارِه‌زای بێشومارى شارو شارۆچكه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ توانیوتانه‌ چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى به‌سه‌قه‌تى ونیوه‌ ناچڵى جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌ویش له‌رِۆژێكى وه‌ك ئه‌مرِۆدا له‌رِێگه‌ى له‌شكرێك له‌مێدیاو مێدیاكاره‌كانتانه‌وه‌ به‌مه‌كره‌مه‌ به‌خه‌ڵكى بفرۆشنه‌وه‌, وه‌لىَ سه‌باره‌ت به‌حكومرِانیكردنتان له‌به‌غدا ده‌توانین ئه‌وحه‌قه‌ به‌خۆمان بده‌ین به‌هێنانه‌وه‌ى ده‌یان به‌ڵگه‌و نموونه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گر زه‌رِبى سفرتان بكه‌ین ,ئێوه‌ش بۆمه‌رامه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى خۆتان له‌وه‌ها رِۆژێكى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا هه‌ر رِۆژه‌ى به‌ده‌سیسه‌و پیاوى وڵاتێكى به‌رودراوسێ تۆمه‌تبارمان بكه‌ن ,ئه‌و دراوسێیانه‌ى كه‌به‌فه‌خرو شانازیه‌وه‌ ده‌ستتان ده‌گرتن بۆقاتو قرِكردنى یه‌كترى!.
هه‌رسه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسی وستراتیژیه‌كان ده‌كرێت بڵێین سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد له‌مرِۆدا گه‌وره‌ترین زه‌مینه‌ى بۆرِه‌خساوه‌ به‌راورد به‌ساڵانى پێش رِاپه‌رِین كه‌ده‌نگى كورد به‌هیچ كوێى ئه‌م دنیایه‌ نه‌ده‌گه‌یشت,وه‌لىَ له‌ئێستاداو له‌م سه‌رده‌مى جیهانگیریه‌و شكانى هه‌موو ئه‌وله‌مپه‌رانه‌,شكوربۆخوا له‌سایه‌ى سه‌رى سه‌ركرده‌و به‌رپرسانى یه‌كێتى وپارتیه‌وه‌ ته‌نیاوته‌نیا كراوینه‌ته‌ پاشكۆى وڵاتێكى به‌رژه‌وه‌ندخوازى وه‌ك ئه‌مریكا, ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى له‌م گه‌مه‌ سیحراویه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورددا به‌دیده‌كرێت ته‌نانه‌ت تاكوئه‌مرِۆرش هیچ گرێبه‌ستێكى مۆركراو له‌نێوان كوردو ئه‌مریكادا بونى نیه‌,جگه‌ له‌نه‌بونى هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ستراتیژى له‌نێوان كوردو وڵاته‌ زلهێزه‌كانى جیهاندا ته‌نانه‌ت هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ووڵاتانى به‌رودراوسێشدا بونى نیه‌, وه‌ك ده‌بینین له‌كاتى رِودانى هه‌ر گرژیه‌ك كه‌ده‌بێته‌ هۆى داخستنى سنوره‌كان له‌رِووى ئابوریه‌وه‌ بازارِه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رِووبه‌رِوى چ هه‌ڵاوسانێك ده‌بنه‌وه‌,به‌ڵام هاوكات هیچكام له‌و ووڵاتانه‌ى دراوسێ باكیان نیه‌ له‌وقه‌یرانه‌ ئابووریانه‌ى كه‌رِوده‌ده‌ن,كه‌چى له‌هه‌مان كاتدا له‌رِووى په‌یوه‌ندی حیزبیه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌پارتى ویه‌كێتى له‌زۆربه‌ى مه‌سه‌له‌ ئابورى وسیاسیه‌كانى خۆیاندا په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌و به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێدا هه‌یه‌, بۆنموونه‌په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى وئێران,پارتى وتوركیا,كه‌ده‌كرێت بڵێین زۆربه‌ى ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌ش نهێنین و ئه‌مه‌یان زیاترله‌په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانى نێوانیاندا به‌دیده‌كرێت كه‌دواجار بیرمان نه‌چێت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابى ماڵى میلله‌ته‌.
بۆیه‌ پێویسته‌ چیدى ئێمه‌ى كوردستانیانى ئه‌و هه‌رێمه‌ى كه‌19ساڵه‌ ئه‌م دووحیزبه‌ حوكمرِانی تیادا ده‌كه‌ن نه‌خه‌ڵه‌تێین به‌وعاتیفه‌و سۆزانه‌ى كه‌له‌به‌رامبه‌رمانداو به‌تایبه‌ت له‌رِۆژێكى وه‌ك ئه‌مرِۆدا ده‌ینوێنن,چیدى بێپرسیاركردن له‌خۆمان رِاسته‌وخۆ ئاپۆرایه‌كى جه‌ماوه‌ریان بۆ سازنه‌كه‌ین به‌و وتافه‌ بریقه‌دارانه‌ى كه‌له‌كوێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى حیزب هاته‌وه‌ ئیدى له‌وكاته‌دا بمانرِژێننه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان!.
دواجار وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بینین به‌درێژاى 19ساڵ حكومرِانیكردنى ئه‌م دوو حیزبه‌ ته‌واوى به‌رپرسه‌كانیان فیرعه‌ون ئاسا هه‌ریه‌ك كه‌وتونه‌ته‌ داگیركردنى مه‌مله‌كه‌تێك له‌ناو یه‌ك مه‌مله‌كه‌تى سه‌راپا شه‌هیدستاندا,له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ كاتێك دێنه‌ سه‌رشاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌ حیزبیه‌كانیان سه‌دان مه‌كره‌مه‌ى خه‌باتو پیرۆزیمان پێده‌فرۆشن ,وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌بڵێیت له‌رِوانگه‌ى عه‌داله‌تى ئیشتیماعى ودادپه‌روه‌ریه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ پاكو نه‌زیهبن ته‌قله‌یان به‌(غاندى وگیڤارا) لێداوه‌!.

 نێره‌ر / رۆژنامه‌نوس / گۆران دوکانی 

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه