دیمانه‌ له‌گه‌ڵ شاعیر دڵشاد
دووشەممە, 11 کانونی دووەم 2010 16:24
پ/کوردژین : سه‌ره‌تا به‌ناوی ماڵپه‌ری کوردژینه‌وه سوپاست ئه‌‌که‌ین بۆ ته‌رخانکردنی کاتت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان. گه‌‌ر بکرێت کورته‌‌یه‌ک له‌ ژیان نامه‌‌ی شاعیر (دڵشاد)مان پێ ئاشنا بکه‌یت؟
به‌ڵێ بێگومان : من دلشاد عه‌لی له دایک بووی ساڵی 1969 له گوندی- سه‌روچاوه- ئه‌و گونده‌ خنجیلانه‌‌ی بنار شاخه سه‌ر که‌شه‌که‌ی ماکۆک سه‌ر به ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی چاووم به‌م ژیانه جه‌نجاڵه هه‌ڵێناوه ،
به‌ڵام هه‌ر مناڵ بووم کاتێ ماڵمان هاتووته هه‌ولێرو ته‌واوی ژیانم له وێ به‌سه‌ر بردوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و پیشه‌سازی به‌شی کاره‌بام هه‌ر له هه‌ولێر ته‌واو کردوه ، دیاره باری ناهه‌موارو ناخۆشی‌و کۆمه‌ڵێک
کێشه‌ی تر، بوون به هۆکاری ئه‌وه‌ی که نه‌توانم زیاتر درێژه به خوێندن بده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که په‌یمانگای ته‌کنه‌لۆژیای موسل وه‌ری گرتم که دوو ساڵ له‌وێ بخوێنم به‌ڵام وه‌ک ووتم به‌خت له یاوه‌رما نه‌بوو ، باری قورسی گوزه‌ران‌و کێشمه کێشمه‌ی ژیان ناچاریان کردم ڕوو له تاراوگه بکه‌م، ئێستاش نزیکه‌ی 13 ساڵه دانیشتووی وڵاتی سویسرا- م له شاری زوریخ .

پ/کوردژین : ئه‌‌توانین بپرسین کام شاعر بوو وای له به‌‌ریزت کرد ده‌ست بکه‌یت به‌ شعر نوسین ؟
ناتوانم بڵێم کاریگه‌ری شاعیر بووه وای له‌ من کردبێ ده‌ست به شیعر نووسین بکه‌م ڕاسته خوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیره‌کان زیاتر
هانده‌ره بۆ خۆشه‌ویستیت بۆ دونیای شیعر ئه‌گه‌ر ئیلهامی شیعرنووسین له خودی منا نه‌بووبێ خوێندنه‌وه‌ی شیعر نامکا به شاعیر
به‌ڵام به مانایێکی تر ئه‌توانم بڵێم دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیلهامه‌‌ی هۆنراوه نووسینه‌م له خۆما به‌دی کردو هه‌ستم کرد که توانای هۆنراوه نووسینم هه‌یه ئه‌و کاته ئه‌توانم بڵێم خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی چه‌ند شاعیرێک زیاتر بوون به فاکته‌رێک‌ یان بوون به ڕۆشنایێک بۆ ئه‌م ڕێگایه‌ی که‌ به‌ره‌و دونیای هه‌سته خه‌فه‌کراوه‌کان په‌لکێشیان کردم .. وه به پله یه‌ک عه‌بدوڵڵا په‌شێو هه‌موو هه‌سته‌کانی خۆم له شیعره‌کانی ئه‌ودا ئه‌بێنمه‌وه ، بۆ خوێندنه‌وه‌ش هۆنراوه‌کانی ئه‌م شاعیره به‌رزانه‌ش ئه‌خوێنمه‌وه شێرکۆبێکه‌س-دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی- له‌تیف هه‌ڵمه‌ت -به‌رزان هه‌ستیار- ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د- موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان-جه‌مال غه‌مبار زۆری تریش.

پ/کوردژین : چ شتیک ئه‌‌بێته هۆکار بۆ له‌ دایکبوونی شعره‌کانت ؟

نووسین‌و له‌دایک بوونی هه‌ر شیعرێک هه‌ستێک ئه‌بێته هۆکار یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌توانین بڵێیین هۆکارێک ئه‌بێته خولقاندنی هه‌ستێک، ئه‌م هه‌سته‌ش به‌ناوی شیعر له‌دایک ئه‌بێ‌و خۆی به خوێنه‌ران ئاشنا ئه‌کا،

پ/کوردژین : ئه‌‌وکاتانه‌ چی کاتێکن به‌ زۆری ئیلهامی شعرت بۆ دێت و ده‌ست به‌ پینوست ده‌ده‌یت و شعر ئه‌‌نوسیت؟

شعر نووسین کاتی دیاری کراوی نی‌یه زۆرجار مه‌زاجی شعر نوسینم هه‌یه یان کاتی به‌تاڵم زۆره که‌چی ناتوانم دێڕیک بنووسم
جاری واش هه‌یه کاتم نی‌یه‌و کتو پڕ هه‌ستێک ئه‌بێته مێوانم‌و شعرێک دێته بوون ڕۆژ هه‌یه دوو شعر ئه‌نووسم جاریش هه‌یه وا هه‌ست ناکه‌م که ئیلهامی شعریم هه‌یه به مانگ ناتوانم شعرێک بنووسم .

پ/کوردژین : ئه‌توانین بپرسین ئێستا خاوه‌نی چه‌ند شعری ؟؟

نزیکه‌ی 130 هۆنراوه‌م نووسیوه .

پ/کوردژین : ئایا تاوه‌کوو ئێستا بیرت نه‌‌کردۆته‌وه کتێبێکی شعیر یان نامیلکه‌یه‌ک تایبه‌‌ت به‌ خۆت هتبێت؟

بێگوومان بیرم لێکردۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رفه‌تێک نه‌ڕههخساوه ده‌نا ئه‌مه هیوای هه‌موو شاعیرێکه .

پ/کوردژین : تاوه‌کوو تئێستا ته‌‌نها له‌ بواری شعر نوسیندا کارت کردوه هیچ کارێکی تر ئه‌‌که‌یت جگه‌ له‌ شعیر نوسیندا ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له کاری هونه‌ری بێ یان ئه‌ده‌ب به‌ڵێ جگه‌ له شعر، کورته چیرۆکیش ئه‌نووسم به ڵام تا ئێستا بڵاووم نه‌کردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر مه به‌ستیشت له کارکردنه ،به‌ڵێ کار ئه که‌م .
پ/کوردژین : شعره‌کانی به‌رێزت زیاتر له‌ کام به‌‌شدا خۆیان ئه‌گرنه‌وه؟
زیاتر خۆشه‌ویستی له نێوان مرۆڤه‌کان دیاره مه‌به‌ستم عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی‌یه وه بۆ نیشتمان‌و بۆ نایه‌کسانی‌ کۆمه‌ڵگاو بۆ هه‌موو شته نه‌شیاوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌نووسم بۆ نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیان‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناهه‌قی‌و دیارده‌ی ناشیرین و ماف پێشێلکردن‌و بۆ کێشه‌ی لاسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد .

پ/کوردژین : قۆناغی ئێستای شعری چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنی ؟

قۆناغی ئێستای شعر به خوێندنه‌وه‌ی من یان له ڕوانگه‌ی منه‌وه وه‌ک هه‌ستی پێ ئه‌که‌م، ئاگر له خه‌رمانی شعر نزیک بۆته‌وه
دیاره مه‌به‌ستم له ئاگری شعر ئه‌و لێشاوه قه‌له‌مه بێ سه‌رو به‌رانه‌یه که ڕویان له ووڵاتی شعر کردوه داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌که‌ن به کێسی درۆ.دونیای شعریش پاڵ به ڕووی که‌سه‌وه نانێ ئه‌ی ئه‌وه نیه هه‌ر که‌سێکمان له ماڵه‌وه به‌رامبه‌ر به کۆمپیته‌ره‌که‌مان یه‌ک زائده‌ن یه‌ک ئه‌کاته دوو ناوی لێ ئه‌نێین شعرو ئه‌ینێرین بۆ بڵاوکردنه‌وه من زۆر جار له ناردنی هۆنراوه‌یه‌ک په‌شیمان بومه‌ته‌وه چونکه لێ‌ی ڕازی نه‌بو ووم یان دڵم به هۆنراوه ئه‌سووتێ ئه‌ڵێم هه‌ق وانیه هه‌موو هۆنراوه‌یه‌ک بڵاوبکرێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر سانسۆرێک هه‌بێ بۆ بڵاوکردنه‌وه ی شعر زۆر باشتر ئه‌بێ له‌ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که هۆنراوه بڵاوئه‌که‌نه‌وه پێش هه‌موو که‌س به خۆم ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌یه‌کم شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه نه‌بێ ئاساییه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ وه‌ڵامم بداته‌وه پێم بڵێ ببووره هۆنراوه‌که‌ت باش نه‌بوو یان به باشمان نه‌زانی له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ سیمایێکی شعری بڵاویبکه‌ینه‌وه ئه‌وکاته به دڵنیاییه‌وه ئه‌و که‌سه هه‌وڵی زیاتر خوێندنه‌وه‌و نووسینی شعرێکی باشتر ئه‌دا .
پ/کوردژین : تۆ وه‌ک شاعیرێک بواری ره‌خنه‌یی له‌ شعری کوردی چۆن ده‌بینی له‌ چ پانتاییه‌ک دایه؟‌
ئه‌گه‌ر ڕه خنه‌که بنیات نه‌ر بێ‌و له‌سه‌ر بنه‌مایێکی ئه‌زموونی شیعری و له لایه‌ن که‌سێکی ئه‌کادیمییه‌وه بێ که له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌گشتی‌و له‌ هۆنراوه به‌تایبه‌تی, خاوه‌ن ئه‌زموون بێ،، پێم وایه ئه‌مه ده‌رمانێکه بۆ ئیفلیجی شعر.
به پێچه‌وانه‌ش ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر, وه‌ک ده‌رزی به هه‌ڵه لێدانه‌و شعر ئفلیج ئه‌کا,. بواری ڕه‌خنه‌ی شعر زۆر کزه زیاتر ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر رۆمان‌و چیرۆک وبابه‌تی ئه‌ده‌بی تر زیاتره . تا ئێستا به‌رچاووم نه‌که‌وتوه ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر شعر نووسرابێ, مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن هیواادارم که‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا ڕه‌خنه‌ی جدی له تێکستی ئێستای شعری بگرن.
پ/کوردژین :خوێندنه‌وه‌تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بنیاتی شیعر؟

ئێستا چۆن,ئۆتۆمبیل به‌نزینی تیا نه‌بێ ناڕوا مه‌گه‌ر له بۆش بڕوا که له بۆش ڕۆیشت له شو‌ێنێکا ئه‌وه‌ستێ خوێندنه‌وه‌ش به‌نزینه بۆ نووسین که خوێندنه وه نه‌بوو نووسین له بۆش ئه‌ڕواو دوایی ئه‌وه‌ستێ و ئه‌گه‌ر نه‌شوه‌ستێ نووسینه‌که بێ بنه‌ماو هیچ مانایێکی نابێ .

پ/کوردژین : که‌سێتی شاعیر له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌ک داده‌نرێت لای به‌رێزتان؟
وه‌ک له ده‌می زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌بیسترێ ئه‌ڵێن شاعیر هه‌ست ناسکه ڕاست گۆیه ڕێز بۆ بچووکترین که‌س دا ئه‌نێ عاشق به‌هه‌موو شتێکی جوانه بۆیه ئه‌گه‌ر له که‌سیه‌تی شاعیر ئه‌م هه ستانه نه‌بێ ناتوانێ بنووسێ ئه‌م هه‌ستانه خۆ هه‌ر لای که‌سانی شاعیر نییه به‌ڵک‌و لای هه‌موو که‌س هه‌ندێ له‌م هه‌ستانه هه‌یه به‌ڵام لای شاعیر پته‌وترو زیاتر پارێزراوه‌و شاعیر ئه‌توانێ به هۆنراوه‌یه‌کی جوان گوزارشتی لێوه بکاو ده‌ری ببڕێ .

دواین پرسیارمان تایبه‌ته‌ به‌ ماڵپه‌ره‌که‌مان ( ماڵپه‌ری کوردژین ) به‌ ئازادانا بیروو رای خۆتمان بۆ بنوسیت سوپاست ئه‌‌که‌ین

به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ماڵپه‌ڕێکه وه‌ک دیاره بایه‌خ به هونه‌رو ئه ده‌بی کوردی ئه‌دا بۆیه وه‌ک به‌رنامه‌ی من جیاوازم بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه‌ک زۆربه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی تر ئه‌ڵیم به‌ڵێ بۆ جوانی‌و قه‌شه‌نگی‌و خزمه‌ت‌و پڕ بابه‌تی به‌ سود هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن .


له کۆتایدا هیوای هه‌‌میشه‌ سه‌رکه‌‌وتنت بۆ ئده‌خوازین دوباره سوپاسی به‌ریزت ئه‌که‌ین بۆ ئه‌م کاته‌ی بۆمانت ته‌‌رخان کرد، گه‌‌‌ر شتێکت مابێت نه‌‌مان پرسیبێت ؟

منیش زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ ئه‌م کاته‌ی بۆ منتان ته‌رخان کرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته پڕ بایه‌خه‌ی که بۆ خزمه‌تی هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک له هه‌ر بوارێک دابێ نیشان ئه‌ده‌ن هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن .

ئاماده‌کردنی دیمانه‌ ئه‌‌فسانه‌ به‌‌ریوه‌به‌ر کوردژین
له‌گه‌ل شاعیر دلشاد
 
دیمانه‌
وێنە
دیمانە، دکتۆر ڕەوا جەمال تایبەت بە کوردژین دەدوێت!!
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
وێنە
دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
وێنە
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست...
وێنە
پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید رەزا:. دەخوازم هەولێر ببێتە سەنتەرێکی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
وێنە
مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!
    مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...
وێنە
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
وێنە
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد
له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به‌ کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...
وێنە
سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌...
وێنە
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین
ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:-   بزوتنەوەى...
وێنە
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
وێنە
ئیسماعیل زاده :کورسی هی هه‌موو که‌سه‌ و هیچ که‌سیش هی ئه‌و نییه‌. ؟!!تایبه‌ت به‌ کوردژین
•    ئیسماعیل کێیه‌ و که‌سایه‌تیی چۆنه‌؟ پێناسه‌ی خۆت بکه‌؟وه‌ک نوسراوه‌ به‌ " ئیسماعیل زاده" بانگم...
وێنە
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین)
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وێنە
هۆنراوه‌ی من کراسی تاراوگه‌ی له‌به‌رکردووه‌ و... عه‌تری مه‌نفای له‌خۆی داوه‌ و... چه‌تری غه‌ریبی هه‌ڵداوه‌‌
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به‌ باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
وێنە
حوسین عبدالرحمان تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌دوێت
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
وێنە
نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
وێنە
( ئه‌حمه‌د مه‌حمود )) ی سه‌رۆکی یه‌کێتی کاراتی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
یه‌وکێک له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان که‌ له‌ ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
وێنە
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریت
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
وێنە
له‌نجه‌ نه‌جم :حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه‌ خاوه‌نى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ بم تايبةت بة کوردژین
له‌نجه‌ نجم کچه‌ بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه‌ که‌ زۆربه‌مان له‌ ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
وێنە
دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
-دیه‌ بابانی کێیه‌؟من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که‌...

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه