ره‌وه‌ند په‌شێو

شاعیر ره‌وه‌ند په‌شێو




من به‌ عه‌شقی تۆوه‌ ئه‌ژیم

من به‌ عه‌شقی تۆوه‌ ئەژیـم وا نەزانی کە بەد مەستم

وەك پەروانەی دەوری چرا گەر بشسوتێم چ دەربەستم

گەرناوی تۆ نەخەمە ناو شیعرو هۆنراوەو هەڵبەستم

دڵم ئەگری و دا ناسەکنێ بە جارێ لەژیان پەستم

***********

دڵ ئەوینی تۆی تیا نەبێ حەز ئەکەم کە بیوه‌ستێنم

چاوانم گەر تۆ نەبینێ وا چاکترە دەریان بێنم

وشەیەك باسی تۆ نەکا پێم خۆشە کە بیخنکێنم

خامەم گەر یادی تۆ نەکا شەرتبێ ئەبێ بیشکێنم

(پەڕە) ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م نه‌دا وێنەی تۆی تیا  بنەخشێنم

ئه‌بێ ونجڕ ونجڕی که‌م له‌ داخانا بیدڕێنم

*********

ژیان بێ هه‌ستو سۆزی دڵ ڕازاوه‌شبێ بێ به‌چی ئه‌چێ

سه‌د ساڵ بژیم بێ ئه‌شقی تۆ لاموایه‌ به‌ فیڕۆ ئه‌چێ

شه‌رحی جوانیت به‌من ناکرێ ئه‌رێ جوانیت له‌چی ئه‌چێ

نیگاکانم که‌باڵ ئه‌گرن بۆ مه‌نزڵگه‌ی جوانیت ئه‌چێ

ئه‌شقت وه‌کو‌ هه‌ناسه‌یه‌ له‌ سینه‌مدا دێتو ده‌چێ

ئه‌گه‌ر بڕواو نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌مرم و ڕوحم ده‌ر ئه‌چێ

ڕه‌وه‌ند په‌شێو

........................


 )) وشە ی جوانت لەمن دەوێ… ؟((


 ....................


وشەی جوانت لە من دەوێ ؟ بۆ نازانی هەرچی هە مە ،هە ر هی تۆیە.؟

من چیم هەیە.؟ هە ر ڕۆح و دڵ ،ها ئەویش پێشکەشی تۆ یە!


بە ڕوح و دڵ ئاوێتەی تۆم ،لەوە زیاتر چیت لێمدەوێ


ئە وە ی لە ژیانا بە نرخە ،بێگومان بە . بۆ تۆم دەوێ


نێرگز قەرزداری جوانیتە، ماشەڵڵا چەند شۆخ و شەنگی


هیچ گوڵێک لە ناو گوڵاندا، ناگا بە تۆ .بۆ قەشەنگی


کام بۆن خۆشە لەم دنیایە، هەستی دەرون ئە بزوێنێ


لای من وەكو ئەفسانەیە،کوا بۆنی کەزیەی تۆ دێنێ؟


کام گەردنەی وەك بلورە ،کام باڵا وێنەی چنارە


هیچیان ناگەن بە باڵای تۆ ،لە ئاست جوانیت شەرمەزارە


کام تام هەیە لەم دنیایە،،،بێنمە ڕاددەی تامی لێوت


بەرامبەر کەم چی شیرینە ،لە گەڵ دو کوڵمی وەك سێوت


کام (چاو ) پڕ خومارو مەستە، ڕەشە سەوزە یاخود شینە


هیچیان ناگەنە دامێنت، لە سەر تاپای ئەم زەمینە


گەر حەز دەکەی بە هۆ نراوە ،هەمو گیانت بنەخشێنم


ڕێگەم بدە با وەک هەنگێک، خونچەی لێوت بپشکوێنم


وشەو دێڕی شیعرەکانم ،لە گەڵ جوانی تۆدا ،،کۆکن


ملە گۆن بۆ گەردنی تۆ ،وەکو گوارەو گۆ بەرۆکن


کام ئاواز دڵ دێنێتە جۆش ،کام دەنگی بولبول پڕ سازە


هیچیان ناگەن بە دەنگی تۆ دەسا بڕوابکە...(......)


تۆ فریشتەی ئە و ئاسمانەی ،گوڵزارێکی پڕ شەونمی


چرکەیەك لە یادم ناچی ،هەمیشە وا لە خەونمی


............   ڕه‌وه‌ند په‌شــــــێو............

 ( له‌ جیات نوقڵ ده‌مت بێنه‌.)

................................

له‌ جێی شادی و به‌زم و سه‌فا

جه‌ژنم پڕ ناڵه‌و فیغانه‌

به‌ده‌ر له‌ خه‌م و ئه‌ندێشه‌

چی شك ده‌به‌م له‌م ژیانه‌

..................................

من هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵانم

بێ نێرگزو بێ به‌هاره‌

ئه‌و خوایه‌ بۆ خۆی ده‌زانێ

دڵم بۆ تۆ گرفتاره‌


دڵم بۆ تۆ گرفتاره‌.

...........................

بێوه‌فایی و بێ مه‌یلی تۆ

سه‌رتاپای ڕوحی ته‌نیوم

وه‌كو مردوی بێ هه‌ست و خوست

کفنی به‌ باڵا بڕیوم.

..............................

ژوانگه‌ی دڵم. چۆڵ و هۆڵه‌

لێی نایه‌.. ئاوازێ. سازێ

بزه‌ی شادی به‌دی ناکه‌ی

له‌جه‌ورو جه‌فا بترازێ.

.................................

بومه‌ مریدی ئه‌شقی تۆ

مردم له‌ گۆشه‌ی ماته‌ما

هێنده‌ واوه‌یلام بۆ کردوی

ئه‌سرین له‌ چاوانما نه‌ما

....................................

ده‌سا چیتر گوڵی هیوام په‌ڕ په‌ڕ مه‌که‌

دڵم پڕ خۆزگه‌و بریایه‌

تامه‌زرۆی دیدارێکی تۆم

 جار جار بۆمبکه ی نیگایه‌

........................................

چیتر به‌ بوغزو به‌ کینه‌

مۆمی هیوام مه‌سوتێنه‌

ئه‌گه‌ر جه‌ژنانه‌م ئه‌ده‌یتێ

له‌ جیات نوقڵ ده‌مت بێنه‌

..................................

                         ڕه‌وه‌ند په‌شێو      

 لەوە ئەچێ...

ئازیزەکەم:..

لەوە ئەچێ بێبڕوایی

 منی لەبیر بردبیتەوە

کەسێکی تر خۆشی بوێی

درگای دڵی کردبیتەوە

خۆشەویستم:..

دوریەکەی تۆ

 بۆتە پایزی خەزانم

لە یەکساڵدا پیری کردم

گەڵی تەمەنی وەرانم

هەناسەکەم:..

تۆ وەنەوشەو پەرەی گوڵی

من ئاوەنگم

شێت و شەیدام بە ئەشقی تۆ

بەوە نی یە وا بێدەنگم........


               ڕەوەند پەشێو

 

 

ئاشقي بيناونيشان

گيانه‌ دوري تو کوشتمي پيري کردم چاوه‌رواني

که‌چي تو هينده‌ بيهه‌ستي ئيستاش به‌ و ئه‌شقه‌ت نه‌زاني

نان و ئاوم ليتالبوه‌ ئه‌ويني تو ئيخه‌ي گرتوم

به‌ بوني ئه‌گريجه‌کانت وه‌کو منال به‌ بون که‌وتوم

به‌تيري نيگاي چاوانت بريندارو په‌ريشانم

کوشته‌ي داوي زولفي تو بوم ئاشقي بيناونيشانم

وه‌کو په‌روانه‌ي بالسوتاو به‌ده‌م ئازارو ئيشه‌وه‌

روژي ني يه‌ نه‌که‌ومه‌ ناو ده‌رياي مه‌نگي ئه‌نديشه‌وه‌

ئه‌ي نوژداري زامه‌کانم ئه‌ي گولي گولزاري ئاوات

ده‌ بو ساتي خانه‌خويم به‌ بابيمه‌ ناو باخي ساوات

ره‌وه‌ند په‌شيو

 

 


ئه‌ی ئیلهامی خه‌ونه‌کانم)

***

هه‌نگاو مه‌نێ بۆده‌ڤه‌رێ پڕبێ له‌غه‌ریبی و دوری

ئه‌وسا ئه‌گه‌ر به‌جێتهێشتم دڵم به‌چی بێت سه‌بوری

تۆ ساباتی بۆ ڕوحی من خۆشحاڵم به په‌یڤه‌کانت ‌

واتا، به‌ من زۆر ئه‌به‌خشن نیگاو زه‌رده خه‌نه‌کانت ‌

ڕادێرم چلۆن ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆیشتی گوێ بۆ ته‌نیایی

ئیلهامم له‌ کوێ ده‌ستکه‌وێ  تابمباته‌ سه‌ری دێڕم

وشه‌ وڕسته‌. وه‌زن و قافیه. ‌کێش و سه‌روا له‌ کوێ بێنم

هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌ی ڕوبارێك  ئه‌سرینی چاو به‌سه‌رچیدا

ئه‌ی ئه‌لبومی  بیره‌وه‌ریم ئه‌ی ئیلهامی خه‌ونه‌کانم

تۆ پێناسه‌ی بۆ عومری من. من ته‌نها به‌ تۆوه جوانم ‌

له‌هه‌ناوی سه‌فه‌رێکدا مه‌مخه‌ره‌ گۆشه‌ی ته‌نیایی

با نه‌بم به‌ پرسیارێ. بێ سه‌ره‌تاو  بێ کۆتایی 

*****

ڕه‌وه‌ند په‌شێو

 



ئەی کچی جوان

ئەی کچی جوان پێتوانەبێ لەتۆ قەڵس و زویرو پەستم

شەوو ڕۆژی لەسەر تۆیە چاوی عەشق و سۆزو هەستم

فەرهەنگی وشەی ناوازەی بۆ هۆنراوەو بۆ هەڵبەستم

هەر کەس ناوی تۆ بهێنێ یەکسەر بەرزە پێ هەڵدەستم

لەناو هەزاران باخی گوڵ هەرتۆی ئاوات و مەبەستم

هەتاکو هەم تۆم خۆشدەوێ هەتاکو هەم ئەتپەرستم

کەمن زویرم وێڵی وشەم کەچی ناکەوێتە دەستم

هەتا بیکەم بە قردێلەو ئه‌و پرچه‌تی پێهەڵبەستم

ڕەوەند پەشێو..... 




 
شاعیران
وێنە
هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی ""
  هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی "" پێشەکى کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی...
وێنە
هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە "
هۆنراوەکانی  شاعیر " هەوار ئەحە "         ئەزانم  خــۆ ئـەزانم مـەحـاڵـە بـە دڵى تـۆ...
وێنە
بابه‌ رۆمان
‌هه‌ڵوێسته‌ی کاکە نەوەهه‌رشێرێك به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه ی کورد.. ‌  با به‌‌ ڕۆمانهه‌سته‌وه‌ ئه‌ی شێری...
وێنە
کاوه‌ حسێن
عەشق زەمەنی بۆ نیە ڕۆژبە ڕۆژ نوێ ئەبێتەوە كێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستی بیرچێتەوە لەم زەمەنە بێ سۆزەدا با...
وێنە
ڕێبوار
لـه‌دڵـمـایپـــــــــــــــــڕ لــه‌ ڕاز و نـهـێـنـی یـهچــاوه‌کـــانـت وه‌ک:...
وێنە
کانی
بێ تۆ وێڵمئه‌وه حه‌وت ڕۆژ بوونه ده‌سته‌خوشكتۆش وونی هه‌نووزئه‌ستێره نه‌ما پرسیاری تۆی لێ نه‌كه‌مهیچ...
وێنە
ڕێکان
 ماڵئاوایی ‌هه‌ر کاتێ ده‌ڵێم ماڵ ئاوا زه‌مه‌نێ له‌ ته‌مه‌نم که‌م ده‌کات ‌هه‌ر که‌سێکیش بڵێت لێت...
وێنە
نامۆ
خۆشه‌ویستیقه‌یسه‌ری ڕووم بڕیاری دا ها‌وسه‌رگیری له‌ گشت ووڵات قه‌ده‌غه‌ کاتله‌ که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی...
وێنە
جه‌وهه‌ر
قه‌ڵادزێ له‌ بۆنی هه‌ناسه‌مان دا   شاره‌ خه‌مگینه‌که‌م قه‌لادزێ له‌ کام سه‌ره‌تای ...
وێنە
هێمن
سۆزێ بۆ که‌مان ئه‌وه‌ میلی کاتژمێره‌که‌م له‌ گه‌ڵ ترپه‌ی دڵما له‌ ئه‌یا ده‌ستی ئه‌و که‌مانه‌ باخی...
وێنە
سیروان
 فه‌نابوونی ماچێک له‌ شه‌وائه‌شێ باران له‌ ده‌روازه‌کانی ئاسمان کفنه‌ دراوه‌که‌ی خۆی فرێداله‌ هه‌...
وێنە
دڵشاد
پێنج ماچ- 1-ئه رێ گوڵم له بیرت دێله زۆر شیرینی ماچێکتابه زۆر لێت نه ئه بوومه وهپرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟بڵێم هه...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه

وێنە
روبارێکی به‌ستوو
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مرۆڤ باوه‌ که‌ وه‌رزی زستان وه‌رزی بێحه‌واسی و گۆشه‌گیری و ته‌نهاییه‌ به‌ڵام ئه‌م وێنه‌...
وێنە
ڕێوی په‌لاماریدا
له‌ یه‌کێک له‌ روداوه‌ هه‌ره‌ سه‌یره‌کان ، له‌ به‌رواری 11_2_2013 له‌ ناوه‌راستی شاری له‌ندن ، ڕێویه‌ک په‌لاماری منداڵێکی...
وێنە
دوای ١٥ ساڵ لە شیوانی دەمو چاوی بە نەشتەرگەری توانرا بۆی چاکبکرێت
دکتۆرەکانی لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایان گەیاند کە ئەو نەخۆشەی بۆ ماوەی ١٥ سال بە نەخۆشی شێواوی دەموچاویەوە دەیناڵاند ، دوانترا بە هۆی نەشتەر...
وێنە
سه‌یرترین عاشق و مه‌عشوقی دونیا !
یه‌کێک له‌ سه‌یرترین هاوسه‌رگیریه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ وڵاتی سوید به‌ نیازن ڕوو بدات!! ژنێکی خوێن مژ که‌...
وێنە
گرانترین ئوتومبیلی جیهان !!
گرانترین ئوتومبێلی جیهان یه‌ک بوگاتیه‌ که‌ نرخه‌که‌ی 3000000 $ سێ ملیۆن دۆلاری بۆ دانرا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، له‌ دروستکردنی ئه‌م...