کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
چیرۆکی سه‌مونه سوتاوه‌کان !!! |
چوار شەممە, 22 کانونی یەکەم 2010 16:11 |
سه‌مونه سوتاوه‌کان !!!
![]() ئه‌و کاتانه‌ی منداڵ بووم ، دایکم جار‌و بار حه‌زی ئه‌کرد خواردنێکی ساده بۆ ئێواران ئاماده بکات له شێوه‌ی ژه‌می به‌یانیان، شه‌ویکیان باش له بیرمه دایکم له ته‌واو بوونی رۆژێکی قورس و دورودرێژ له‌سه‌ر ئیش هیلاک بوبوو ، خواردنێکی ساده‌ی وه‌ک نانی به‌یانی ئاماده کرد بۆ ئێواره ، ئه‌و شه‌وه له دوای ماوه‌یه‌ک دایکم ده‌وری خواردنه‌که‌ی هێنا که هێلکه و ڕۆن و چه‌ند پارچه سه‌مونێکی سوتاوی تێدا بوو.. له‌به‌رده‌م باوکم داینا.... ![]() له بیرمه چاوڕێ بووم بزانم باوکم سوتاوی سهموونهکانی هه‌ست پێ کردوه؟!!! ![]() له‌و کاته‌یا ئه‌و ئیشه‌ی باوکم کردی ئه‌وه بوو ده‌ستی برد بۆ سه‌موونه‌که و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر دایکم کرد و له منی پرسی : ئه‌مرۆ چۆن بووی له قوتابخانه؟ بیرم نیه چ وه‌ڵامێک دایه‌وه ، به‌ڵام به ته‌واوی له بیرمه سه‌یرم کرد خه‌ریک بوو سوتاوی سه‌موونه‌که‌ی پاک ئه‌کرده‌وه‌و پارچه پارچه ئه‌یخوارد. ![]() کاتێک که نانم خوارد و له‌سه‌ر مێزه‌که هه‌ستام ، گوێم لێ‌بوو دایکم داوای لێبوردنی له باوکم کرد به بۆنه‌ی سوتانی سهمونهکانهوه ، هه‌رگیز وه‌ڵامه‌که‌ی باوکمم بیر ناچێته‌وه که وتی : ئا ئازیزه‌که‌م ، من خۆم زۆرم حه‌ز له سهموونێکه ئاوا زۆر ببرژێت. ![]() هه‌ر ئه‌و شه‌وه ، ڕۆشتم بۆ لای باوکم شه‌و شادی لێ بکه‌م ، لێم پرسی : باوکه تۆ هه‌ر به‌ڕاست حه‌زت له‌و سه‌موونه سوتاوانه بوو؟!!! ![]() منی کرده باوه‌شی و وتی : دایکت ئه‌مڕۆ کارێکی زۆر قورسی هه‌بوو و زۆر هیلاک بوه له‌سه‌ر ئیش ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا سه‌مونێک تۆزێ سوتابێ خۆ که‌س ناکوژێ !!! ![]() ژیانیش بێ که‌مو کوڕی نیه ... خه‌ڵکانێک هه‌ن پڕن له که‌م و کوڕی ، من خۆم له هه‌ندێ بواردا که‌م و کوڕیم هه‌یه و هه‌موو کات باش نیم ، وه‌ک زۆرێک له‌و که‌سانه که ساڵرۆژی هاوسه‌رگیری و رۆژی له دایک بون و بۆنه‌کان له‌بیر ئه‌که‌م . ![]() به‌ڵام به درێژایی ئه‌م ساڵانه تێگه‌شتوم یه‌کێ له گرنگترین رێگا چاره‌کان بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌ندروست ، خۆگونجاندنه له‌گه‌ل هه‌ندێک بابه‌ت ، له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و قبوڵ کردنی هه‌ڵه‌کانی یه‌کتری و خۆشحاڵ بوون به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌س ، ئه‌مرۆ نزای من بۆ تۆ ئه‌وه‌یه که فێر بیت که له‌گه‌ڵ روداوه ( خۆش و ناخۆش و خراپه‌کان) بگونجێیت له‌گه‌ڵ هاورێ و هه‌موو خه‌ڵکێکدا په‌یوه‌ندیه‌کی وات هه‌بێ که سه‌مونێکی سوتاو نه‌بێته هۆی لێک ترازان و شه‌ڕ و بێتاقه‌تی له یه‌کتری. ![]() ئه‌م بابه‌ته ئه‌توانین به ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌ری بکه‌ین ، له ڕاستیدا لێک گه‌یشتن بناغه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌که ، هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ ( هاوسه‌ر یان دایک و باوک یان منداڵ یان برا یان خوشک یان هاوڕیش ) بناغه‌که‌ی ئه‌بێت لێک گه‌یشتن بێت !! کلیلی ده‌ستکه‌وتنی شادی و خۆشی مه‌خه‌ره گیرفانی که‌سانی تره‌وه به‌ڵکو با هه‌موو کاتێک ئه‌و کلیله لای خۆتان بێت و ئاگاداری بن . ![]() مادام وایه .. تکایه سه‌مونێک بده‌ن به من .. به‌ڵێ ته‌نانه‌ت له سوتاوهکهش که به دڵنیایه‌وه خۆشه لای من ...!!! ![]() ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی : خـــهمـــه |
چیرۆک

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به...

کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...

له یه‌كێك له ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...

چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه که خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...

ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...

به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...

پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...

رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد.....

خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیه‌کی...

پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...

ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له...

پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که به...

پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به ناردنی 2 نامه یه‌کێکیان بۆ...

پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...

له کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له یه‌کێک له پزیشکه ده‌رونیه‌کانم...