سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پێنج شەممە, 23 کانونی یەکەم 2010 19:13



ئه‌مڕؤ به‌ نمایشی 2 فلمی سینه‌مایی و 33 کورته‌ فیلم سێیه‌مین فیستیڤاڵی فلمی کوردی له‌ شاری سڵێمانی ده‌ستت پێ ئه‌کا.
به‌ به‌شداری 18 كورته‌ فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، توركیا ، ئه‌وروپا ، 15 كورته‌ فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورده‌كانی ئێران .
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له‌ رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له‌ ته‌لاری هونه‌ر له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاله‌که‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هونه‌ری سینه‌ما و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و به‌ چاودێری پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
ناوی ئه‌و 18 كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكی و دیكۆمێنتییه‌ كه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، توركیا و ئه‌وروپا له‌ میانه‌ی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش ده‌كرێن::"با بیگوڕین" له‌ ده‌رهێنانی "ئاوات عوسمان"، "بایتر" له‌ ده‌رهێنانی سه‌تار محه‌مه‌د ئه‌مین، "بریشك" له‌ ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمیانی، "ماچكۆل" له‌ ده‌رهێنانی بڕوا كامیل عه‌تار، "ئانتینا" له‌ ده‌رهێنانی عه‌دنان عوسمان، "بڕیارێك" له‌ ده‌رهێنانی سامان مه‌جید، "پیاوێك له‌ ئاڵتون" له‌ ده‌رهێنانی مه‌ریوان ئیبراهیم، "دۆتمان" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باخ، "یۆتۆپیا" له‌ ئه‌وروپا، "شه‌ره‌فی خوێناویی" له‌ ده‌رهێنانی كه‌ریم غه‌فور (كه‌ریمۆك)، "داهێنه‌ری مه‌ولود" له‌ ده‌رهێنانی ره‌نجده‌ر رزگار، "رۆژی چواره‌م" له‌ ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، "جه‌یش" له‌ ده‌رهێنانی سبه‌ت كایا، "دایك و كوڕ" له‌ ده‌رهێنانی بوتیمار، "ماچی ئێسكه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د سه‌ید، "پۆسته‌ڵه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی رزگار كاكه‌یی، "لاله‌ش په‌رستگه‌ی ئیزه‌دییه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی ته‌نیا كه‌ریم و "دوهه‌مین وێنه‌" له‌ ده‌رهێنانی خوسره‌و كه‌ریما.
کاتژمێر  3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 23ی دیسێمبه‌ر به‌ نمایشی فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌ستپێده‌كات و له‌ رۆژانی دیكه‌ی فیستیڤاڵدا 33 كورته‌ فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له‌ سینه‌ماكارانی كورد و بیانی نمایش ده‌كرێن .
له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه‌ خه‌ڵاتی ئاسكی ئاڵتون به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوی به‌شی جۆراوجۆردا دابه‌شده‌كرێت، له‌وانه‌: خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كچ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كوڕ، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن (به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن)، خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی په‌سه‌ندكراوی لێژنه‌ی داوه‌رانی فیستیڤاڵ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنته‌ری و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی تایبه‌ت به‌ منداڵان.


ئاماده‌کردنی:هاوناز محمه‌د ... چاودێر له‌ یانه‌ی کوردژین


 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه