کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
به‌هـــانه مـــه‌هێــنه‌ره‌وه |
هەینی, 24 کانونی یەکەم 2010 14:24 |
ساده‌ترین ڕێگا بۆ نه‌گۆڕان ، به‌هانه هێنانه‌وه‌یه.بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی که پێویست نییه ڕاهێنانه‌کانی به‌رز کردنه‌وه باوه‌ڕ به‌خۆبونت ئه‌نجام بده‌ی ، ئه‌توانی ئه‌وه‌نده به‌هانه بهێنیته‌وه که‌بۆت ناژمێریه‌ت.ساده‌ترین و باوترین به‌هانه که‌ئه‌توانێ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر گۆڕانێک دا بهێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه: من هه‌ر له‌خۆم دا وام ! من به‌م جۆره گه‌وره بووم ! و ... هتد یان من زۆرجار ویستومه بگۆڕێم به‌ڵام نه‌کراوه.تایبه‌ت مه‌ندییه باشه‌کان هه‌موویان به‌ده‌ست هاتوون ، باوه‌ڕبه‌خۆبونیش ، تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌گه‌ر تۆ وابیر ئه‌که‌یته‌وه هه‌ندێ که‌س له‌خۆیانه‌وه ، باوه‌ڕبه‌خۆبوونی به‌رزیان هه‌یه ، زۆر له‌هه‌ڵه‌دایت باوه‌ڕ به‌خۆبوون ، له‌مناڵی دا زیاتر له‌لایه‌ن خێزان و ماڵه‌وه و دواتر هه‌مووی له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ، به‌ده‌ست دێت و گه‌شه ئه‌کات.تۆ ئێستا ئه‌توانی به‌ئاسانی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی له‌خۆت دا په‌روه‌رده بکه‌یت له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا.باوه‌ڕبه‌خۆبوون تایبه‌ت مه‌ندی زۆر باشه ئێمه‌و چوارده‌ورمان هه‌میشه ئه‌و که‌سانه ستایش ئه‌که‌ن که باوه‌ڕ به‌خۆبونیان به‌رزه.له‌بیرت نه‌چێ که هیچ که‌س تایبه‌تمه‌ندیه زاتی و خۆیه‌کان ستایش ناکات ، بۆ نمونه که‌سێ ستایش ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو و گوێ هه‌یه و یا ئه‌توانێ نان بخوات ستایش ، ته‌نیا بۆ ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌یه که مرۆڤ به‌هه‌وڵ و کۆششی زۆر ، له‌خۆیا دروستیان ئه‌کات و گه‌شه‌یان پێ ئه‌دا.خوێندن زانیاری و خوێندنه‌وه ، ویست و وره و ڕێک و پێکی ڕه‌وشتی به‌رز باوه‌ڕبه‌خۆبون بو تایبه‌ت مه‌ندی له‌م چه‌شنه هه‌میشه جێگه‌ی ستایشن و تۆ زۆر جار ئه‌وه‌ت دیوه.باوه‌ربه‌خۆبون له‌مناڵی دانیه تۆ له‌مناڵی دا زۆر لاواز و بێ ئیراده‌وه په‌یوه‌ستی به‌که‌سانی تره‌وه، دوای ساڵانێک ورده ورده سه‌ر به‌خۆی وه‌ر ئه‌گری تا له‌سه‌ر پێی خۆت ئه‌وه‌ستێ، باوه‌ر به‌خۆبون بریتیه له‌پشت به‌ستن به‌تواناکانی مێشک و هۆش و جه‌سته، که‌خوا پێیداوی.که‌وابوو باوه‌ڕبه‌خۆبون په‌یوه‌ندی نیه به چین و بۆماوه‌ییه.ئه‌گه‌ر تۆ شه‌ست ساڵیش باوه‌ربه‌خۆبونی خۆتت سه‌رکوت کردبێ، ئه‌توانی باوه‌ر به‌خۆبون له‌خۆتا دروست بکه‌ی و گه‌شه‌ی پێبده‌ی.باوه‌ربه‌خۆبون تایبه‌ت مه‌ندیه‌که، که‌هه‌رکه‌س له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێک و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌توانێ له‌خۆیدا دروستی بکات، له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر چه‌شنێک ڕاهێنانه‌کان ئه‌نجام نه‌ده‌ی، ئاگادار به که خه‌ریکی به‌هانه بۆ زه‌ینی خۆت ئه‌هێنیته‌وه.من به‌و جۆره‌م ، من ناگۆڕێم ، من چیتر دروست نابم ، و ... هتد.ئه‌میش به‌واتا : ( خۆت به بێ توانا له‌قه‌ڵه‌م دان ).له‌بیرتان بێت که‌ته‌نیا که‌سانێک خۆیان بێ توانا دائه‌نێن ، که‌ئه‌یانه‌وێ سه‌رنج و به‌زه‌یی خه‌ڵکی بۆ خۆیان ڕاکێشن. به‌هانه مه‌هێنه‌ره‌وه. به‌هانه مه‌گره و هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌ست به‌کار به.به‌هانه هێنانه‌وه باوه‌کان:١- ته‌ندروستیم ته‌واو نییه.٢- زۆر زیره‌ک نیم .٣- زۆر پیر یان زۆر لاوازم.٤- ئاخر بۆمن جیاوازه.٥- بێ شانسی وازم لێ ناهێنێت.
|
ده‌رونناسی

بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌و که‌سانه‌ی به...

پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...

پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه كه ناتوانین...

بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیر‌و ڕاو نیاز‌و حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ...

مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...

باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ستی تۆوه...

• زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كو‌لتور ) بە...

دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...

کومه‌لێک له پسپۆران له زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه ئه‌وه‌ی که زوو له خه‌و...

وتم که بیرکردنه‌وه هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...

توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌نجامدانی یاری به...

ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه دواتر کاربکه بۆ به‌دیهێنانی . ـ توانا‌و به‌هره...

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه ره‌نگه زۆرمان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه...

كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...

یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...

په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...