کوردژین میوان لهسهرهێڵه
بە هۆى کاسێتێکى ڤیدیۆییەوەژیانى قوتابییەکى زانکۆ وێران دەبێت |
یەک شەممە, 26 کانونی یەکەم 2010 11:36 |
![]() چیرۆکە هەواڵئا /عومەر ئاوارە( یوسرا) کچە قوتابییەکى قۆناغى زانکۆیە .. یەکێکە لە قوتابییانى کۆلێژ، بەشى زانستى دەرونى(علم النفس) .. لەو ماڵەدا کەدەژیا خێزانێک پێکهاتبون لە دایک وباوک ودووبراو سێ خوشک .. خوشکەکانى (نور) لە قۆناغى ناوەندى بوو،(هودا) لە قۆناغى دواناوەندى بوو، باوکى (یوسرا) بازرگانێکى بە ناوبانگە،کە وەک خۆى دەڵێت (لە هەوڵى ئەوەدا بو بگەین بە ئاوات) ، بەڵام ئاواتى چى .. کە کاتێک بە شەرم ونیانییەوە دەستى بە باسکردنى بە سەرهاتى خۆى بۆ کردین ، لە حەیبەتا سەرسامى گرتمى گرتمى، بەدەم گریانەوە وتى(( ڕۆژێکیان لە زانکۆ دەرچووم بەرەو ماڵ بگەڕێمەوە .. گەنجێکى پەرپوتى سەرخۆش ڕێگەى لێگرتم و چاوى خستە نێو چاوم وەکو ئەوەى بمناسێت .. منیش لە لاى خۆمەوە هیچ گوێم پێنەداو کەوتمە ڕێ .. تەماشامکرد ئەویش هەنگاو دەنێت لە دوامەوەو ئەم قسانەى لە خۆوە دەکرد.. ئەى جوانە کچ .. من حەز دەکەم ببیت بە هاوسەرم .. من ساڵانێکە چاودێرى تۆ دەکەم ، جوانیت سەرنجى ڕاکێشاوم ، منیش لە ترسانا کەوتمە هەنگاونانو پەلەپەل و عەرەق بە نێو چاوانما دەچۆرێ ، هێشتاکە من تووشى شتى وەها لەو جۆرە نەبوومە .. تاکو گەیشتمە ماڵ .. هەر ئەوشەوەش لە بیرکردنەوەو دڵە ڕاوکێى خەوم نەبوو...))لە ڕۆژى دواتر ولە کاتى دەرچوونم لە زانکۆ .. دیسان بینیمەوەو تەماشا دەکەم لە ڕیگاکەمدا وەستاوەو بە بزەوخەندەوە تەماشاى دەکردم،هەمدیسان کەوتە دوام تاکو گەیشتمە ماڵى خۆمان، بەڵام پێش ئەوەى لە ماڵى خۆمان نزیک ببمەوە نامەیەکى بۆ فڕێدام وئەمجا ڕۆیشت ، منیش دوودڵ بووم بەرامبەر نامەکەى ، لە خۆمەوە دەمگوت هەڵیبگرم .. هەڵینەگرم .. دواتر بە ترس و لەرزێکى زۆرەوە هەڵمگرت ولە دواى کردنەوەى خوێندمەوە کە تێدا نوسیبوى (( من داواى لێبوردنت لێدەکەم کە ناڕەحەتت دەکەم ، بەڵام بە دەست خۆم نییە خۆشم دەوێى)) کە گەیشتمە ماڵ نامەکەم سوتاند ، بەڵام ئەمجارەیان تەلەفونى بۆ کردم و وتى نامەکەت خوێندەوە ، بە دڵت بو.... لە وەڵامدا پێم وت ئەگەر وازم لێى نەهێنیت ئەوا بە براکانم دەڵێم ریسوات بکەن، ئەمجا تەلەفونەکەى داخست ، دواتر کەوتمە بیرکردنەوە لەو گەنجە ، لە دڵى خومدا دەمگوت دەبێت ئەمە راست بکات لە گەڵمدا ،دواى کاتژمێرێک تەلەفونى بۆ کردمەوەو بەڵێنى ئەوەى پێدام کە بە پاک وبێگەردى خۆشمى بوێت ونییەتى لە ئاستمدا پاک بێت وبەڵێًنى ئەوەى بە مندا تەنها مەبەستى ئەوە بێت کە من ببم بە هاوسەرى و دەیگوت (( هەرچیت دەوێت.. من ئامادەم ، من کەسێکى زۆر دەوڵەمەندم ، دەتوانم هەموو ئاواتەکانت بهێنمە دى ، بە تاقى تەنهام وکەسم نەماوە ) ، کە کاتێک ئەممە لێى بیست نەمدەزانى چیبکەم ، ناچار کەوتمە داوییەوەو ئەمجا من تەلەفونم بۆى دەکردو هەستى خۆمم بۆى دووپات دەکردەوەو چاغوەڕوانى ئەوە بووم کە تەلەفونم بۆ بکات ، لە کولێژ دەردەچووم چاوم بۆى دەگێڕا ، ڕۆژیکیان لە کۆلێژەوە دەرچووم تەماشادەکەم لە پێشم وەستاوە، خۆشییەکە زۆر گرتمى ، دواتر کەوتمە گەڕان بە ئۆتۆمبیلەکەى لە ناو شاردا، هەستم لە لا نەما ، وا هەستم دەکرد لە ناو دڵمدایە نەک لە تەنیشتمدایە،ئەو هەر دەیگوت دەتکەم بە هاوسەرم ، زۆر جاریش دەیگوت وکو هاوسەرێک تەماشات دەکەم ،منیش بڕوام پێیکرد، بەڵام نەمدەزانى بە تەماى ئەوەیە خراپم بکات وپیرۆزترین شتم لە دەست بدات کە ( پەردەى کچێنییە)ئەمجا ڕۆژێکیان لە گەڵیا دەرچووم ، بۆ هۆتێلێکى ناو شار بردمى کە چوینە ژورەوە پێکەوە لە یەکێک لە ژورەکانى ئەو هۆتێلە دانیشتین،دواتر لە گەڵیا کەوتمە گفتگۆ لە سەر هەندێ شت ، لە قسەکردندا بووم یەکسەر هۆشم لە لا نەما وهەموو جەستەم سڕ بوو، کاتێک بە ئاگا هاتمەوە تەماشا دەکەم کارى سێکسى لە گەڵم ئەنجامداوەو بەردەى کچێنیم لە دەستداوە،ئەو دیمەنەم بینى وەکو شێت ئاسا هەستام وپێموت (( ئەوە چیت بە سەرمدا هێناوە )) لە وەڵامدا وتى((مەترسە، تۆ هاوسەرى منى)) وتم((چۆن .. من هێِشتا مارەم لە تۆ نەهاتووە)) لە وەڵامدا وتى (( بەم نزیکانە کۆتایى بە هەموو شتێک دێنین))..لە دواى ئەو ڕووداوە ناخۆشە ، ئەوێم بە جێهێڵاوبە ترس ولەرزەوە گەڕامەوە ماڵى خۆمان ، دونیا لە پێش چاووم تاریک بوبو،دەستم بە گریانێکى زۆر کرد ، لە گەڵ ئەوەشدا نەمهێڵا کەسێک لە ماڵەوە بەو کام بزانن،گەر بیانزانیبا ئەوا دەیانکوشتم، هەر بەهۆى ئەو کارەساتەشەوە وازیشم لە خوێندن هێنا، لە گەڵ ئەوەشدا تاقە ئاواتێک لە دڵمدا بو کەئەو کوڕە هەمیشە دەیگوت تۆ هاوسەرمى ، ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بارى دەرونیم قورستر دەبوو ، لە حەیبەتا نەمدەزانى چیبکەم ، لە خۆمەوە دەمگوت ((ئەى خودایە گیان چیم بە خۆمکرد)) .. لە دواى هەفتەیەک دیسان تەلەفونى بۆ کردم ووتى(( دەمەوێت بۆ شتێکى گرنگ چاووم پێتبکەوێت)) ،لە خۆمەوە کەوتمە خۆشییەکى یەکجار زۆر ولە دڵى خۆمەوە دەمگوت (( ئەو شتە گرنگە ئەوەیە کە دەبمە هاوسەرى وکۆتایى بە هەموو شتێک دێنین ولەم دوو دڵییە ڕزگارم دەبێت)) بەڵام وا دەرنەچوو، کاتێک چاووم پێیکەوت دڕندایەتى وترسێکى زۆر بە ڕوویا دیاربوو ، ئەمجا بە توڕەییەوە وتى((نێوانى من وتۆ تەواو، بیر لەوە نەکەیتەوە من بتکەم بە هاوسەرم،یەک ئاواتم لە تۆدا هەبوو ، ئەویش هاتەدى،دەستم بەرزکردەوە ویستم لێیبدەم ،دەستم بە هاوارکردن بە سەریا وپێموت((وامدەزانى وەفادار وخاوەن بەڵێنى و دەمکەى بە هاوسەرى خۆت، بەڵام تۆ گەنجێکى بێ مروەت وبێ ئەخلاق وبێ ئەدەبى )) کە ویستم بە جێى بهێڵم دەستى گرتم وکاسێتێکى ڤیدێویى دەرهێنا ووتى (( تەماشاکە، ئەم کاسێتەت بینیووە،ئەو کارەى کە من لە گەڵ تۆ ئەنجاممدا ، لە سەر ئەم کاسێتە تۆمارکراوە ، هەرجى بکەیت ، بەم کاسێتە ئابروت دەبەم)) منیش پێموت (( جیت کرد ئەى خوێرى ترسنووکى بێمروەت)) لە وەڵامدا وتى((ئەو ژوورەى کە تێدا کارە سێکسییەکەم لە گەڵت ئەنجامدا کامیرەى شاراوەى تێدا بوو، ئەم کاسێتەش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەى ریسوات بکەم لە ناو خەڵکدا ،تازە دەبێت تۆ بە فەرمانى من کار بکەیت و هەرچیم ویست لێت بۆمى ئەنجام بدەیت )) لە دواى ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ، ناچاربووم ملکەچى ببم ودواتر ڕۆژانە برادەرەکانى دەهێنا بۆ ئەوەى کارى سێکسیم لە گەڵدا بکەن بەرامبەر کەمێک پارە ،، ئەمەش دوور لە چاوى کەس وکارەکەم...لەوەش گرنگتر ، کاسێتەکە لە ناو خەڵکیدا بڵاوو ببووەو کەوتە دەست کەس کارەکەم وئەوانیش بەو کردارەى منیان زانى وهەرەشەى کوشتنیان لێکردم ، لە بەرامبەر ئەو حاڵەتە ناچار بووم سەرى خۆم هەڵبگرم وڕووبکەم لە شارێکى دیکەى دوور لە چاوى کەس وکارم وخانەوادەکەشم لە ترسى ئابڕووچون سەرى خۆیان بەرەوە شارێکى دیکە هەڵگرد ..... |
چیرۆک

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك لهسهر چیایهك پیاسهیان دهکرد لهناکاو کوڕهکه کهوت به...

کوڕێکی تهمهن 24 ساڵان لهناو قیتارهکهیا بوو له پهنجهرهکهوه سهیری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵهوانی گۆڵفی ئهرجنتین ، له یهکێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پارهی...

له یهكێك له ولاتهكان دزێك ههبوو كه جانتای خهلكی ئهدزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو تهیارهكه..له جێگایهكدا دانیشت..قایشی خۆبهستنهوهی بهست زۆر...

چهندچیرۆکێکی ڕاستهقینه که خالد الجبير پزیشکی نهخۆشیهکانی دڵ بینیویهتی و چهند...

ئافهرهتێک سهردانی هاوڕێکهی کرد تا فێری هونهری خواردن ئاماده کردنی بکات،،دهستیان کرد...

بهسهرهاتێکی راستهقینهی ئافرهتێکه له یهکێک له شارهکانی کوردستان بهیانی...

پاشایهک له دوای ئهوهی توشی نهخۆشیهک بوو وتی: ههرکهسێک بتوانێت من چارهسهر...

رۆژێک پیاوێکی مهجنون(شهیدا) به بهردهم سوژدهی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئهکرد.....

خاوهنی ریستۆرانتێکی گهشتیاری که لهسهر یهکێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیهکی...

پیاویک چوار کوڕی ههبوو،،ویستی وانهیهکی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی دهوڵهمهند ، کورهکهی لهگهڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئهو...

ئهمویست لهدایک ببم ، له نهخۆشخانهیهکی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ تهنها له...

پیاوێکی بازرگان پارهیهکی زۆری وای نهبوو بۆ چوونه دهرهوهی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شهقامێکدا ئهڕۆشت ، له ناکاو شانی بهر ژنێک کهوت ، ژنهکه به...

پیاوێكی خێزاندار ههستی به نیشانهکانی مردن کرد!!! ههستا به ناردنی 2 نامه یهکێکیان بۆ...

پیاوهکه بهیانی ههستا و نانی لهگهڵ هاوسهرهکی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئهوهی بڕوات...

له کاتی سهردانێکم بۆ نهخۆشخانهی دهرونی ، له یهکێک له پزیشکه دهرونیهکانم...