با چاوه‌روانى ده‌م ته‌رِانى كاسه‌ وشك نه‌بین
یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2010 19:53

با به‌رگى مه‌رِ نه‌پۆشین و دانمان دانى گورگ بىَ ، گه‌ر ئێمه‌ بین یائێوه‌ نه‌وه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ین نه‌ك دوژمنى ، ئه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كانمان ته‌نها مانشێت بێت و به‌چاوى به‌زه‌ییه‌وه‌ نه‌رِوانینه‌ ئابورى ئه‌م هه‌رێمه‌، با چاوه‌روانى ده‌م ته‌رِانى كاسه‌ وشك نه‌بین و به‌هه‌موان هه‌وڵ ده‌ین په‌رده‌ له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ تا چیتر چه‌واشه‌كردن به‌سه‌رمانا گوزه‌ر نه‌كا وله‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیشا نه‌پرسین بۆتاكى كورد تۆراوه‌، ئاخر پێم ناڵێن كارگه‌كان به‌چ دڵێكه‌وه‌ به‌ژدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ، ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه‌ ( یه‌كێتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان) ه‌ له‌ سلێمانى ، له‌ 27/9/2001 دامه‌زراو له‌ 1/11/2001 له‌ ژوورى بازرگانى جیا بوه‌ وه‌و سه‌ربه‌خۆیى كارگێریى و دارایى خۆى وه‌رگرت ، پێش ساڵىَ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و گه‌رایه‌وه‌ بۆ نێو ژوورى بازرگانى ، به‌شى ناوبراو له‌ رۆژى دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا تێكه‌لڕ بونه‌وه‌ى له‌گه‌لڕ ژوورى بازرگانى و تا ئه‌مرۆش ئه‌كتیف نه‌بووه‌و بوارى كه‌سیشیان نه‌داوه‌ له‌و بواره‌دا كار بكات ، وه‌هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ ، ته‌نها په‌یره‌وى چه‌ند سیاسه‌تێكیان كردووه‌ له‌وانه‌ 1- سیاسه‌تى (وازى لێ بێنه‌ بانه‌ورژىَ ) ئه‌مه‌ سیاسه‌تێكى نوىَ و ترسناكه‌ ، من وه‌ك خۆم له‌چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤارو راگه‌یاندنه‌ بینراو بیستراوه‌كاناو ماڵپه‌ره‌ كوردیه‌كاندا به‌ئاشكرا هۆكارى دواكه‌وتنى كه‌رتى تایبه‌ت و به‌رهه‌مى ناوخۆم خستۆته‌ ئه‌ستۆیان ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بىَ وه‌ڵام بوون .، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌و هه‌موو نوسینو بۆچون و گازندانه‌ى رۆژانه‌ له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ ،به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ڵامى هیچیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ گه‌رئێستا هه‌ڵوێستىَ وه‌ربگرن و بیانه‌وآ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ ، خوێنه‌رو خه‌ڵكى رۆشنبیر ده‌ڵێن ( له‌ئاش زۆریان پێچوه‌ له‌ رێگا په‌له‌ په‌لیانه‌ ) 2- یه‌كێتى ناوبراو په‌یره‌وى سیاسه‌تێكى تریشیان كردوه‌ سیاسه‌تى رازى كردنى هه‌موان : لاى به‌رپرسان ته‌نها په‌یره‌وى سیاسه‌تى مجامه‌له‌ ده‌كه‌ن له‌لاى ئێمه‌ى خاوه‌ن كارگه‌كان و كه‌رتى تایبه‌تیش هه‌میشه‌ گوزارش له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌ت هاوكاریان ناكاو به‌ده‌م داخوازیه‌كانیانه‌وه‌ ناچآ، ،واته‌ كورد واته‌نى ( به‌كه‌روێشك ده‌ڵێن راكه‌ ، به‌تانجیش ده‌ڵێن بیگره‌ ) ئه‌م كارانه‌یه‌ بوونه‌ته‌ فاكته‌رێك خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات وده‌بێته‌ مایه‌ى توَراندنى له‌حكوومه‌ت ، یه‌كێتى و سه‌ندیكاى كاراو چالاك گه‌ر له‌به‌رِه‌ى ژێر خۆى نه‌ترسىَ و بىَ مه‌رام بێت, ده‌توانىَ راسته‌و خۆ فشار بخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام كام یه‌كێتی یه‌ و كام سه‌ندیكایه‌ ده‌توانىَ ئه‌و كاره‌ بكات . ئه‌و یه‌كێتیه‌و ئه‌و سه‌ندیكایه‌ ده‌توانىَ ئه‌و كاره‌ بوێرانه‌ بكات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى هاتبێته‌ سه‌ر كار له‌ رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌ندامانیان ده‌نگیان پێدابىَ نه‌ك خۆیان ده‌نگیان به‌ خۆیان دابێت و خۆیان خۆیان هه‌ڵبژاردبىَ، خوێنه‌رى به‌رێز له‌نووسینه‌كانى داهاتوودا به‌روونى ئاماژه‌ به‌چۆنیه‌تى دامه‌زراندى ئه‌وو یه‌كێتیه‌ ده‌ده‌م كه‌ به‌بىَ بنه‌مای یاسایى دامه‌زراوه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌كارێكى به‌شى پیشه‌سازى ده‌ده‌م بۆ تیرۆر كردنى به‌رهه‌مه‌كانم پیاده‌یان كردوه‌و كه‌وتونه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌وه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى پێنوسه‌كه‌میان بۆ دیل نه‌كرا ، من لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى ئه‌و هه‌وڵه‌ بوێرانه‌یان ده‌كه‌م و ده‌ست خۆشیان لىَ ده‌كه‌م ، وه‌من بێ باكم له‌وهه‌ڵچونه‌ چونكه‌ گه‌ر پێنوسه‌كه‌ى منیشیان پىَ تیرۆر بكرىَ ،خۆ چاوى میله‌ت و حكوومه‌ت و خاوه‌ن كارگه‌كان و راى گشتیان پىَ كوێر ناكرىَ و قه‌له‌مه‌ بوێره‌كانیان پىَ خه‌فه‌ ناكرىَ .وه‌ پێم باشه‌ هێمنانه‌ هه‌نگاو بنێن چونكه‌ (سزا ، هه‌ڵوێست و هه‌ڵچون درووست ده‌كات نه‌ك ترس و هه‌ڵهاتن ) خۆ من نه‌م وتووه‌ هه‌شت ساڵه‌ به‌بىَ هیچ بنه‌مایه‌ك خۆتان كردۆته‌ زمان حاڵى ئێمه‌ و كه‌سیش له‌ئێمه‌ ده‌نگى پىَ نه‌داون تا وا توره‌بن ، خۆ من نه‌م وتوه‌ به‌پاره‌ى باجى ئێمه‌ كلیب بۆ ؟ وهاوكارى زانكۆو به‌شى ناوخۆیى! و هتد!! ده‌كه‌ن ، من له‌نوسینه‌كانمدا ته‌نها مه‌به‌ستم هه‌وڵدانێك بووه‌ بۆ زیاد كردنى به‌رهه‌م هێنان ( القدره‌ الانتاجیه‌) تا له‌ هه‌رێمێكى به‌كار به‌رى بىَ به‌رهه‌مه‌وه‌ ، ببینه‌ هه‌رێمێكى به‌رهه‌م هێنه‌ر وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ خۆى جێى رێزلێنانه‌ نه‌ك سه‌نگه‌ر گرتن، لێره‌وه‌ زۆر سوپاسى چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانىَ ده‌كه‌م ده‌ست خۆشى ئه‌و نوسینانه‌یان لىَ كردوم و به‌ڵێنى به‌دواچونیان داوه‌ هه‌روه‌ها سوپاسى كۆمه‌ڵىَ به‌رێز ده‌كه‌م له‌بۆردێكى تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن هیوادارم جێگا ده‌ستیان دیاربێت ، وه‌سوپاسى خاوه‌ن كارگه‌كان و به‌تایبه‌ت نوێنه‌رانى كارگه‌كان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ڵوێستو وبۆچونى منیان هه‌یه‌و پشتگیری و داكۆكى له‌هه‌ڵوێسته‌كانم ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى ئه‌م هه‌رێمه‌ .

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه