کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
کۆشکێک له گه‌ڵا |
هەینی, 21 کانونی دووەم 2011 18:22 |
چاکه‌ته‌که‌ی لادا له‌سه‌ر شانی وبینی تۆزێ سه‌ر شانی تۆزاوی کردووه‌و ویستی دایتهکێنی ته‌مه‌نێک بوو له داخی ڕۆژگاری هه‌ڵاتنی خۆشه‌ویستی شه‌بقه‌که‌ی له‌سه‌ری نه‌کردبۆوه به‌ڵام نه‌یکرد به جه‌سته‌ی وت بمبوره گه‌ر ئه‌وجاره‌ش خاوینت بکه‌مه‌وه دواجار هه‌ر پیس ده‌بیته‌وه چونکه تۆیه‌ک بویه سه‌ر شان ده‌بێ پیس بیت،ملی ڕێگای گرت وده‌مه‌و چه‌مێکی قه‌ره‌باڵغی به په‌ل و پۆ هه‌نگاوی نا
ویستی به داره‌کان بڵێ ئه‌و پایزه که گه‌ڵاکان وه‌رین دیم له‌و وڵاته‌دا خانۆچکه‌یه‌ک دروست ده‌که‌م به‌گه‌ڵای یوه زیندوو نیوه مردوو که جێگای من وشه‌به‌قه‌که‌می تێدا بێته‌وه به شه‌بقه‌که‌ی وت تۆش هاوڕیمی مادامێک به گه‌ڵا خان‌و دروست ئه‌که‌ین با به‌یه‌که‌وه ده‌ژین شه‌بقه‌که‌ی دانا له‌سه‌ر سه‌ری خۆی وشه‌و سه‌ری نایه سه‌ری دواتر دڵی نه‌هات وتی قه‌دی ده‌شکێ و له‌سه‌ر سه‌ری دانا تاوێ ڕاما له شه‌بقه‌که‌ی و له دڵی خۆیدا وتی ئای ئاسمان له‌و جه‌نگه‌ڵه له‌و چۆلستانه گه‌ر ڕۆحم هاوڕێم نه‌بوایه گه‌ر جه‌سته‌م جه‌ربه‌زه‌ی ئه‌شقێکی دۆڕاو نه‌بوایه بۆ لێره ئه‌ژیام ؟ دواتر ویستی بخه‌وێ وتی نا ناخه‌وم ئه‌مشه‌و یادی له دایک بوونی ئه‌و ڕۆژه‌یه که من تیایدا ئه‌مرم وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ بکا هێواش هێواش له خانوه گه‌ڵا ڕێزا‌نه‌که‌یدا هاته ده‌ره‌و چه‌ند شه‌قاوێ هه‌نگاوی ناوئاگای لێ نه‌بوو گه‌رده‌لولێ ڕاپێچی کرد وبه‌ره‌و که‌نده‌ڵانێکی تر لولی دا کاته هات ڕۆح گیانی به به‌ردا کرده‌وه خۆی بینی هه‌رچی گه‌ڵا هه‌یه باوه‌شیان پیا کردووه دڵی نه‌ده‌هات به گه‌ڵاکان بڵێت ڕێم که‌ن با به‌دوای هاوڕێکه‌مدا بگه‌ڕێم شه‌بقه‌ی هاوڕیم ؟ ئه‌وه‌نده سوپاگه‌لی گه‌ڵای لا خۆشه‌ویست بوو نه‌یده‌زانی چۆن په‌رچه‌می گه‌ڵاکان له‌خه‌و هه‌ستێنێ بۆیه که خه‌وت کاتێ ویستی ههستێهوه سه‌ر گیانی بوو به دارێک خۆی بوو به خۆڵ کاتێ ویستی خۆی بجوڵێنی نه‌یتوانی چونکه ته‌نها ڕۆحی له‌ژێر گه‌ڵاکۆنه‌کاندا ئه‌ژیا وبه گه‌ڵاکانی ئه‌ووت من وئێوه ده‌مێکه هاوڕێین بۆیه ئه‌بێ به‌یه‌که‌وه بژین ماڵاوا شه‌بقه‌که‌م من بووم به پایزێکی گه‌ڵاوه‌ندو من بووم به پایزێکی غوربه‌تی بێ ڕۆح. هاوڕێ ڕه‌ش 15.12.2010 ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it |
چیرۆک

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به...

کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...

له یه‌كێك له ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...

چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه که خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...

ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...

به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...

پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...

رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد.....

خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیه‌کی...

پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...

ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له...

پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که به...

پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به ناردنی 2 نامه یه‌کێکیان بۆ...

پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...

له کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له یه‌کێک له پزیشکه ده‌رونیه‌کانم...