په‌ندی پێشینان (به‌شی سێیه‌م).


*پیاوێ زه‌ره‌ری له‌ خه‌ڵکی دابێت،،دڵی ناسره‌وێ بۆ ته‌نها ساتێک.

*تۆ ده‌رون پاک به‌ گوی مه‌رده‌ره‌ که‌س،،گوێ له‌ واتای چاک بگره‌و ئیتر به‌س..

*دارێکی وشک له‌ به‌هاردا سه‌وز ئه‌بێته‌وه‌،،ته‌نها مرۆڤ ناتوانێت دوو جار گه‌نج بێته‌وه‌،،

*ئه‌گه‌ر له‌ پاداشت کردن ده‌ستت کورت بوو،، با له‌ سوپاس کردندا زمانت درێژ بێت..

*که‌سێ دڵ سۆزبوو بۆ هه‌موو که‌سێ،،ده‌رگایشی نه‌بێت له‌ دز ناترسێ..

*هه‌موو که‌سێ خۆی به‌ پیاو ئه‌زانێ،،خه‌ڵکی مه‌شکێنه‌ بۆ پارووه‌ نانێ..

*ئه‌گه‌ر باوک چنینه‌وه‌ نه‌زانێت،،کوڕیش چاندن فێر نابێت،،

*ناوبانگی چاک له‌ ڕوخساری جوان چاکتره‌..

*سه‌ر سوکی ئه‌وه‌یه‌ دوور بیت له‌ خه‌لکی خراپ..

*زانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ له‌ نه‌زانه‌وه‌ فێری شت ئه‌بێت..

*ئه‌وه‌ی به‌ حه‌قی خۆی ده‌بێ ڕازی،،ناکه‌وێته‌ ده‌ست حاکم و قازی..

*ته‌نگانه‌ کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی ده‌روونی ئاده‌میزاده‌..

*راستی یه‌ک ڕێگه‌ی هه‌یه‌ چه‌وتی هه‌زار..

*کاتێک جه‌نگیت ئاشتیت له‌بیر بێت،،

*چیت له‌ دلدایه‌ زمانت وا بێت،،هه‌وڵی ئه‌وه‌ت بێ واته‌ت ره‌وابێت..

*ستایش ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌دوای مردنت وه‌ری ده‌گری...

*لاوازترین مرۆڤ ئه‌وانه‌ن که‌ ناتوانن نرخی خۆیان ڕاگرن..

*که‌م بخۆ له‌شت بێ عیلله‌ت ئه‌بێ،،که‌م بڵی سه‌رت سه‌لامه‌ت ئه‌بێت،،

*دۆستت به‌ره‌و ڕوو قسه‌ی ڕه‌ق ئه‌کا،،پاشمله‌ پیاوت له‌سه‌ر شه‌ق ئه‌کا..

*ڕزق له‌ ئاسمان نایه‌ته‌ زه‌وی،،شه‌رتی ئه‌وه‌یه‌ تۆ شوێنی که‌وی..

 

 

*شوێن كه‌وتنی نه‌ریته‌ كۆنه‌كان ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ مردووه‌كان زیندوون ،به‌ڵكوئه‌وه‌ئه‌وه‌ئه‌وه‌ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ زیندووه‌كان مردوون.

*ئاگر مه‌كه‌ره‌وه‌ چون هه‌ركات ویستت بۆت ناكوژێته‌وه‌ .

*هه‌ركات ئیراده‌یه‌كی به‌هێزت هه‌بوو بزانه‌ خاوه‌نی هه‌موو شتیكیت .

*عه‌قڵ سه‌روه‌تێكه‌ هه‌موو كه‌س نرخی نازانێت .

*هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌موو كات سه‌ختترین ده‌ستپیكه‌ ، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ئازایه‌تی و ئاسوده‌یی یه‌.

*ده‌سپێكی هاوڕێیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌بێت له‌ پێشا خۆمان هاوڕێیه‌تی ده‌ربڕین .

*به‌رده‌وام له‌ ئێستا ئاسوده‌یی خۆت به‌ده‌ست بێنه‌ئه‌وكات له‌ داهاتوشدا ئاسوده‌ئه‌بیت.

*هه‌ڵه‌كردن ته‌جوروبه‌یه‌كه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامی له‌سه‌ری گێژاوه‌.

*به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ كه‌سانی دی ئاسوده‌بكات .

*هه‌میشه‌ دوژمنه‌كانت ببه‌خشه‌ ، چون هیچ شتێك به‌قه‌ت به‌خشین ناڕه‌حه‌تیان ناكات.

*له‌ مردن مه‌ترسه‌ ،، له‌وه‌ بترسه‌ كه‌ بمریت و حازرنه‌بیت بۆ دیداری خالق.

*هه‌ڵه‌ كردن به‌شێكه‌ له‌ ژیان ،كه‌واته‌كاتی خۆت به‌فێرۆ مه‌ده‌ له‌به‌ر خاتری هه‌ڵه‌ كانت خۆت بێتاقه‌ت بكه‌یت.

*ڕاستگۆیی بكه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌رده‌وامیت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاسوده‌یی .

*ڕقت له‌ تاوان بێته‌وه‌ ، نه‌ك له‌ تاوان بار.

*چێژ له‌ ژیانی خۆت ببینه‌ ،، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ ژیانی كه‌سێكی دی بكه‌یته‌وه‌ .

*دوو شتت هه‌رگیز له‌بیر نه‌چێت : خوای گه‌وره‌ و ڕۆژی دوایی .

*دوشت له‌ بیر خۆت به‌ره‌وه‌ : چاکه‌ کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ، خراپه‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵت

 

 

*كه‌سێك یه‌ك جاری دزی بكات،،،هه‌میشه‌ ئه‌دزێت........

*ته‌ماح له‌ هه‌موو شتێك ،،له‌ده‌ست دانی هه‌موو شتێكه‌..

*هیچ كه‌سێك به‌زۆر مه‌هێنه‌ بۆ دووكار،، جه‌نگ كردن و ژن هێنان...

*ڕاوێژ به‌كه‌سێك بكه‌ ئه‌تگرێنێ ،، نه‌ك بت كه‌نێنێ...

*بۆئه‌و كه‌سه‌ی زگی هه‌میشه‌ برسیه‌ ،،هه‌موو بارێك قورس و سه‌نگینه‌..

*كاتێك خواردن له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌بارێت ،،، هه‌ژار كه‌وچكی نیه‌ بۆ خواردن

*یان قسه‌یه‌ك بكه‌ له‌ بێده‌نگی باشتر بێت،، یان بێ ده‌نگ به‌..

*هه‌میشه‌ كه‌مێك بترسه‌ ،،، تا پێویستت به‌وه‌ نه‌بێت زۆر بترسی

*هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌ڵاكانت ئه‌وه‌یه‌ ،،خۆت به‌عاقڵ بزانیت..

*له‌ش ساغی تاجێكه‌ له‌سه‌ری هه‌موو مرۆڤێكی سه‌لامه‌ته‌،،به‌ڵام ته‌نها نه‌خۆشه‌كان ئه‌و تاجه‌ ئه‌بینن...

*بێ ده‌نگی هه‌رگیز هه‌ڵه‌ ناكات ،،هه‌تا درێژتر بێته‌وه‌ ،، بڕیاری شیاو ئه‌دات...

*خه‌نده‌ گه‌وره‌ترین چه‌كه‌ به‌رامبه‌ر ژیان......

*باش گوێگرتن له‌ راستیدا هونه‌ره‌..

*هه‌ژار بۆ تێركردنی خۆی له‌ ناڕه‌حه‌تیه‌و ده‌وله‌مه‌ن به‌دوای ناڕه‌حه‌تی زۆرخواردنه‌وه‌...

*وشه‌ی ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌رت ئه‌بێت،، ئه‌گه‌ر قه‌بوڵیشت نه‌بێت...

*ئارامی بیركردنه‌وه‌،، گه‌وره‌ترین خۆشبه‌ختیه‌....

*مرۆڤی كامل ئه‌وكه‌سه‌یه‌ ژیان به‌ده‌ستی خۆی دروست بكات......

*ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هیچ كات كاتیان نیه‌ ،،،ئه‌وانه‌ن كه‌ كه‌مترین كاریان هه‌یه‌...

 

 

*مــه‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی بخۆیت ، بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی بـــژیت،،

*مناقشه‌ کردن له‌گه‌ڵ که‌سی نه‌زان خۆت به‌ر پرسیت له‌ وه‌ڵامه‌کان.

*ئه‌گه‌ر نازانیت زه‌رده‌خه‌نه‌ بخه‌یته‌ سه‌ر لێوانت ئه‌وه‌ کاری بازرگانی مه‌که‌،

*نابیت به‌ پاڵه‌وان ئه‌گه‌ر ئازار نه‌درێت.

*هه‌ڵه‌ کردن عه‌بی تێدا نیه‌ ،عه‌یبه‌ له‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کاندایه‌،

*فێری راوه‌ ماسیم بکه‌ نه‌ک ماسیم بده‌یتێ،

*ئه‌گه‌ر پشیله‌ سجن بکه‌یت وه‌کو شێر ده‌رده‌که‌وێت،

*گرینگ نیه‌ تۆ خاوه‌نی پاره‌ و سامان  بێت، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ خاوه‌نی هیوا ئاوتێک بیت،

*یه‌که‌م تووره‌یی شێتیه‌ ، وه‌ کۆتاییه‌که‌شی په‌شیمانیه‌،

*ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کانمان پاک بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ شاریش پاک ده‌بێته‌وه‌،

*جوانه‌ مرۆڤ له‌ پێناو نیشتیمانیدا بمرێت ، جوانتره‌ بژێت له‌ پێناو نیشتیمانه‌که‌یدا،

*ئه‌گه‌ر خوا ده‌رگایه‌کت لێ دابخات ئه‌وه‌ هه‌زارانی ترت لێ ئه‌کاته‌وه‌،

 

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه

وێنە
روبارێکی به‌ستوو
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مرۆڤ باوه‌ که‌ وه‌رزی زستان وه‌رزی بێحه‌واسی و گۆشه‌گیری و ته‌نهاییه‌ به‌ڵام ئه‌م وێنه‌...
وێنە
ڕێوی په‌لاماریدا
له‌ یه‌کێک له‌ روداوه‌ هه‌ره‌ سه‌یره‌کان ، له‌ به‌رواری 11_2_2013 له‌ ناوه‌راستی شاری له‌ندن ، ڕێویه‌ک په‌لاماری منداڵێکی...
وێنە
دوای ١٥ ساڵ لە شیوانی دەمو چاوی بە نەشتەرگەری توانرا بۆی چاکبکرێت
دکتۆرەکانی لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایان گەیاند کە ئەو نەخۆشەی بۆ ماوەی ١٥ سال بە نەخۆشی شێواوی دەموچاویەوە دەیناڵاند ، دوانترا بە هۆی نەشتەر...
وێنە
سه‌یرترین عاشق و مه‌عشوقی دونیا !
یه‌کێک له‌ سه‌یرترین هاوسه‌رگیریه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ وڵاتی سوید به‌ نیازن ڕوو بدات!! ژنێکی خوێن مژ که‌...
وێنە
گرانترین ئوتومبیلی جیهان !!
گرانترین ئوتومبێلی جیهان یه‌ک بوگاتیه‌ که‌ نرخه‌که‌ی 3000000 $ سێ ملیۆن دۆلاری بۆ دانرا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، له‌ دروستکردنی ئه‌م...