کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
خۆکوشتن و هۆکاره ده‌روونه‌کان |
یەک شەممە, 23 کانونی دووەم 2011 06:21 |
![]() خۆكوشتن واتا كه‌سێك هه‌ستێت به كوشتنی خۆی به شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست ، وه باوترین رێگای خۆكوشتن خۆ هه‌لواسینه به په‌ت یا خۆكوشتن به چه‌ك ، خۆكوشتن له ئه‌نجامی گه‌لئ هۆكار روو ده‌دات وه‌ك ئاماژه‌مان پئ كرد گرنگتریان ده‌رونیه . فروید خۆكوشتنی به‌و شێوه‌یه پیناسه كردوه ده‌ڵێت دوژمنیكه له ناخه‌وه‌یه ، پاشان زانایه‌كی تر به‌و شێوه‌یه پیناسه‌ی كردوه ده‌ڵێت خۆكوشتن ئاره‌زوی مرۆڤه له كوشتن پاشان له ئاره‌زووی له مردنه پاشان ئاره‌زووی له‌وه‌یه بكوژرئ . به‌لام زانایه‌كی تر ده‌ڵێت خۆكوشتن بریتیه له تێكه‌ل بونی هه‌سته‌كان له‌وانه ته‌نها بوون و بێزاری یاخود بئ ئومێد و هه‌ست كردن به ئازارێك و وا هه‌ست ئه‌كات لئ ده‌رباز نا بێت و هیچ چاره‌سه‌ری نیه . به‌لام لێكۆلینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ڵێن خۆكوشتن بریتیه له بیرێكی قول یاخود بیركردنه‌وه‌یه‌كی نا دروست به جۆرێك لای ژیان ناخۆشه تاكه چاره‌سه‌ر خۆكوشتنه ، یاخود لای هه‌ندئ كه‌س خۆكوشتن واتا گریان یا كه‌می بیر و هۆشه . هه‌روه‌ها زانای فه‌ره‌نسی ئیمل دوركایم به‌و شێوه‌یه باسی خۆكوشتن ئه‌كات ده‌ڵێت خۆكوشتن واتا شكانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و دوره په‌ریزیه ، به‌مه‌ش هۆكاری پاله‌په‌ستۆی ده‌رونی و نه‌بونی توانای كپ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پاله‌په‌ستۆیه كه له ئه‌نجامی فه‌قیری و پئ كاری رووی ت‌ئ ده‌كه‌ن . له‌وانیه هه‌ندئ هۆكاری تریش هه‌بن بۆ خۆكوشتن وه‌ك لاوازی ویژدان یا نه‌گونجان له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌مه‌ش بیروبۆچوونی ئیریك فرۆم دیار ده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێت خۆكوشتن واتا ململانئ له نێوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ . له ولاتانی هیند و ژاپۆن بیر‌و ڕای جیاواز هه‌یه بۆ نمونه خۆ سوتاندنی ژن له پاڵ جه‌سته‌ی پیاوه‌كه‌ی كاتێك ده‌مرێت واتایی شه‌ره‌ف ده‌گه‌ینێت ، یا ئه‌و فرۆكه‌وانه‌كانی كامیكازی كه خۆیان ئه‌كوشت له كاتی جه‌نكی ژاپۆن و ئه‌مریكا . له هه‌ندئ كۆمه‌لگه خۆكوشتن تاوانه لئ خۆش بونی نیه وه ئه‌بێت به مایه‌ی شه‌رمه‌زای خزم و كه‌سانی ئه‌بێت له‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌جێن ئه‌بێت كۆچ بكه‌ن . كرداره‌كانی خۆكوشتن : له هۆكاره‌كانی خۆكوشتن گه‌یاندنی زیانی مرۆیی و مادیه به دوژمن . كاتێك كه‌سێك یا زیاتر هه‌لده‌ستێت به به‌كارهێنای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ كوشتنی كۆمه‌ڵی مرۆڤی بئ تاوان ، زۆربه‌ی جار ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌و كاره به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان ئاسان بێت و زیانیشی زۆرتر بێت كه ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن كاری تیرۆرستی . چه‌ند پێبینه‌ك له سه‌ر خۆكوشتن : خۆكوشت لای پیاوان زیاتره وه‌ك لای ژنان زۆرترین جۆری خۆكوشتن كه كچان په‌نای بۆ ده‌به‌ن به‌كارهێنانی ده‌رمانه یاخود خۆ سوتاندنه به‌لام لای كوران خۆكوشتن زیاتر به چه‌كه . خۆكوشت له نێوان هاوسه‌ره‌كان كه‌متره . زۆربه‌ی رێژه‌ی خۆكوشتن له جیهان له ولاتی چین و هیند روو ده‌دات . زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن نامه‌یه‌ك یا نیشانه‌یه‌ك له دوای خۆیان جئ دێلن . خۆكوشتن له ئیسلامدا : خۆكوشتن له ئیسلام حه‌رامه به ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێكراوه “يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً” (النساء:29)، ، چونكه ئه‌و رۆحه مولكی خوایه نه‌ك هی تاكه كه‌س نا بێت كه‌س ئه‌و رۆحه بكوژێت یا به كوشتی بدات ته‌نها له پێناوی خوا نه بێت . ئـــاماده‌کردنی:داســـتان |
ده‌رونناسی

بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌و که‌سانه‌ی به...

پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...

پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه كه ناتوانین...

بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیر‌و ڕاو نیاز‌و حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ...

مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...

باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ستی تۆوه...

• زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كو‌لتور ) بە...

دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...

کومه‌لێک له پسپۆران له زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه ئه‌وه‌ی که زوو له خه‌و...

وتم که بیرکردنه‌وه هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...

توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌نجامدانی یاری به...

ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه دواتر کاربکه بۆ به‌دیهێنانی . ـ توانا‌و به‌هره...

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه ره‌نگه زۆرمان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه...

كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...

یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...

په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...