(( سەرۆکی شارەوانی ))
سێ شەممە, 25 کانونی دووەم 2011 15:49


ئەوەندە عارەبانەی سەوزە فرۆشتنەکەم ڕاکێشا بێزاربووم لە ژیان ، هیچم بە هیچ نەکرد و تەنها ژیانێکی ئاساییم بەسەر برد ، خاوەنی هیچ نەبووم چونکە ئەوەی دەستم ئەکەوت تەنها بەشی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکەمانی ئەکرد .
هات بە خەیاڵما کارێک بکەم و خۆم لە عارەبانە و سەوزە فرۆشتن .
بە هۆی خزمێکەوە کە لێپرسراوێکی گەورەی حیزبی بوو توانیم لە یەکێک لە بارەگاکانی حیزب جێگای خۆم بکەمەوە و مووچەیەکی کەمم هەبوو ، بەڵام هەر باشتربوو لە کارەکەی خۆم چونکە ئەمتوانی زیاتر هەنگاو بنێم و جێگای خۆم بکەمەوە ، هەر زوو لەڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە و بە هۆی خزمایەتیەوە خۆم گەیاندە پلەیەکی بەرزی حیزبی و موچەکەم بەرزکرایەوە و وردە وردە ژیانم بەرەو باشتر ئەچوو .
نزیک هەڵبژاردنی پارێزگاکان بوو بەخەیاڵما هات خۆم بپاڵێوم بۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکەم ، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنها تا پۆلی پێنجەکی سەرەتاییم خوێندبوو ئەو کارە بۆ من زەحمەت بوو ، بیرم کردەوە بۆ چارەسەرێک و بە هۆی هاوڕێیەکمەوە توانیم بڕوانامەیەکی ساختەی شەشەمی ئامادەیی  دروست بکەم ، توانیم خۆم بپاڵێوم بۆ سەرۆکی شارەوانی و پشتگیری باشم هەبوو بە هۆی پەیوەندی خزمایەتیم لەگەڵ ئەو لێپرسراوەدا .
هەر بۆیە وەک تاکە پاڵێوراوێکی حیزبەکەم  بەشداری هەڵبژاردنم کرد و بێ منەت بووم لە دەنگدانەکە چونکە تاکە پاڵێوراوبووم و تەنها دەنگێکی خۆمم بەس بوو بۆ دەرچوون .
هەڵبژاردن ئەنجام دراو کرام بە سەرۆکی شارەوانی ، لێرەوە قۆناغێکی نوێی ژیانم دەست پێکرد و ڕۆژانی عارەبانە و سەوزە فرۆشتنم بیر چۆوە !!
ئەوکاتەی من وەک سەرۆکی شارەوانی دەست بەکار بووم سەرەتای دابەش کردنی زەوی بوو بەسەر شەهیدان و فەرمانبەران و ......  ئەوەش هەلێکی باش بوو بۆ ئەوەی بەو هۆیەوە بتوانم خۆم پێ بگەیەنم و ژیانێکی ئاسوودە و ڕەها بەدەست بێنم و دواڕۆژیشم مسۆگەر بکەم .
بە هۆی هاوڕێیەکی نزیکمەوە کارەکانم دەست پێکرد و بەم شێوەیە :
هاوڕێکەم  پارەیەکی باشی وەرئەگرت لەو کەسانەی کە متمانەی پێیان هەبوو بۆ ئەوەی هاوکاریان بکات لە وەرگرتنی زەوی و جێگایەکی باشی زەویەکە ، منیش کارەکەم بۆ جێ بەجێ ئەکرد و پارەکەمان وەک برا بەش ئەکرد ، لەماوەی ساڵێک دا و بەچەندین کاری لەو شێوەیە توانیم ببمە خاوەنی تازەترین مۆدێلی ئۆتۆمبیل و کۆشکێکی گەورە ، لەلایەن حیزبیشەوە خانەویەکی تر و ئۆتۆمبیلێکی ترم بە دیاری پێ بەخشرا لە بەرامبەر دڵسۆزیم بۆ کارەکەم !!!
بەم شێوەیە بەردەوام بووم تا بووم بە خاوەنی چەند خانویەک و دروست کردنی کۆمپانیایەک و بووم بە کەسێکی سەرمایەدار و جێگای متمانەی خەڵک بووم .

دایکە داماوەکەم کە هەموو ئێوارەیەک بە خۆم و عارەبانەکەمەوە پێشوازی لێ ئەکردم بۆ ئەوەی دەستکەوتی ئەو ڕؤژەی بخەمە دەستەوە و بۆ ماڵ و مناڵ سەرفی بکات ، هاتە بن گوێمەوە و لەسەرخۆ پێی وتم :

ئەو شوفێرەی کە خۆت کرد بەژێر ئۆتۆمبیلەکەیدا ئەمڕۆ ئازاد کرا چونکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هات و چۆ دەرکەوت کە تاوانبار نیە ، بەڵکو هەڵەی تۆبووە و بەدەم خەیاڵەوە بە خۆت و عارەبانەوە خۆت کردوە بە ژێر ئۆتۆمبیلەکەیدا . بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و وتی :
گوێ مەدەیە کوڕم ، مادام خۆت سەلامەتی ماڵی دنیا هیچ نیە و هەر ئەبێتەوە ، ئیشەڵڵا کە دەرچویت لە نەخۆشخانە و دەست و قاچە شکاوەکەت چاک بۆوە باشترین عارەبانەت بۆ ئەکڕم .


نوسینی::هێمن زانکۆ...به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی کوردژین

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه