هۆکاری زیاد بونی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌.
پێنج شەممە, 27 کانونی دووەم 2011 14:16


بۆچی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ زیادی کردوه‌؟
ئایا خۆشه‌ویستی نه‌ماوه‌؟یاخود هۆکارێکی تره‌؟


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ گه‌نجی ئێستا زۆر ئازادانه‌ خۆشه‌ویستی ئه‌کات به‌ڵام دوای ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ کراوه‌ سه‌لمێنراوه‌ که‌ رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ له‌ زیاد بونێکی به‌رچاودایه‌ رۆژانه‌ ئایا هۆکاره‌که‌ی بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌؟
یه‌که‌م هۆکار:خۆشه‌ویستی که‌ له‌ پله‌به‌ندی سێهه‌مدایه‌
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ باس له‌خۆشه‌ویستی بکه‌ین به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ تا له‌م بابه‌ته‌ ئه‌کۆڵینه‌وه‌:

ده‌رونناس ئه‌هرام ماسلۆ پێداویستیه‌کانی مرۆڤی ریزبه‌ند کردوه‌ که‌ مرۆڤه‌کان ئه‌بێت به‌ده‌ستی بهێنن به‌م جۆره‌:

یه‌که‌م :پێداویستیه‌ جه‌سته‌ییه‌کان (واته‌: خواردن و خواردنه‌وه‌و خه‌و)
دووه‌م:هه‌ست کردن به‌ ئارامی.
سێیه‌م:خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ست بوون.
چواره‌م:رێز.
پێنجه‌م:دروستکردنی که‌سایه‌تی.

سه‌یر ئه‌که‌ین خۆشه‌ویستی له‌ ریزبه‌ندی سێهه‌مدا هاتووه‌،،د.ماسلۆ ئه‌ڵێت مرۆڤ سه‌ره‌تا پێداویستیه‌ جه‌سته‌ییه‌کان و ئارامی دابین ئه‌کات بۆی بتوانی خۆشه‌ویستی بکات و په‌یوه‌ست بێت!ئه‌گه‌ر ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ وه‌رگرین ئه‌وه‌ پرسیارێکی گرنگ دروست ئه‌بێت
_ئه‌و کوره‌ی که‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌بێت هه‌ردوو خاڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ ته‌واوی به‌ده‌ست بهێنێت؟

ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی که‌سێکی بکه‌ین که‌ له‌سه‌ر ژن هێنانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌بینین که‌ خاڵی دووه‌م ئاڵۆزیه‌ک دروست ئه‌کات چونکه‌: هیچ کورێکی ئاسایی هه‌ست به‌ ئارامی ناکات به‌ ته‌واوی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک له‌ بازاره‌کانماندا به‌رده‌وام له‌ زیاد بوندایه‌ وه‌ کێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ره‌نگاری زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانمان ئه‌بێته‌وه‌،، ئه‌گه‌ر به‌راوردی خانویه‌کی زۆر ساده‌ش بکه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وتی ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌وه‌ جیاوازیه‌کی زۆر ئه‌بینین!که‌واته‌ که‌ ئه‌وترێت ئارامی ئه‌بێت له‌ لایه‌نی مادی و کارو کاسپی هیچ کێشه‌ی نه‌بێت تا بتوانێت گرنگترین پێداویستی خۆی دابین بکات که‌ جێی نیشته‌جێبونیانه‌!

ئه‌گه‌ر به‌ بیرۆکه‌ی ستیڤن کۆفی وه‌ریگرین له‌ کتێبه‌ ناوبانگه‌که‌ی (ئه‌و حه‌وت نه‌ریته‌ی له‌ هه‌مووی چالاکتره‌ لای خه‌ڵک)،،ئه‌بینین که‌ که‌ پێشبینیه‌کی زۆر مه‌نتقی کردوه‌ که‌ ئه‌ڵێ:
ئایا که‌سێک که‌ پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت ، ئاماده‌یه‌ که‌ بدات به‌ خه‌ڵکیتر؟

به‌ده‌ستهێنانی خود یه‌کێکه‌ له‌ پله‌ به‌رزه‌کانی گه‌شه‌ی مێشک،،ئه‌گه‌ر که‌سێکی خودی خۆی به‌ده‌ستنه‌هێنێت  ئه‌وا ناتوانێ یارمه‌تی خه‌ڵکی تر بدات تا ئه‌وانیش خودی خۆیان دروستبکه‌ن ،،
مرۆڤ ناتوانێت بدات له‌ کاتێکدا نه‌یبێت

دووه‌م هۆکار:دوبامین
ئایا کیمیای خۆشه‌ویستی جیایه‌ له‌ کیمیای هاوسه‌ری؟

له‌رووی زانستیه‌وه‌ به‌ڵێ راسته‌ له‌ قۆناغی خۆشه‌ویستیدا رێژه‌ی دۆبامین زیاد ئه‌کات که‌ ئه‌وه‌س کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر راکێشانێکی به‌هه‌ستانه‌ بۆ به‌رامبه‌ر
به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌ دورودرێژه‌کان دوبامین به‌س نیه‌ بۆ به‌رده‌وام بونی خۆشه‌ویستی،، به‌رامبه‌ر راتئه‌کیشێ  به‌ڵام گره‌نتی نیه‌ بۆ به‌رده‌وام بون په‌یوه‌ندیه‌که‌
به‌ڵام له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌مه‌ جیاوازه‌
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی کالیفۆرنیا_سان فرانسیسکۆ، تێبینیان کرد که‌ ئه‌و ژن و میردانه‌ی په‌یوه‌ندیان باشه‌ له‌ ژیانی هاوسه‌رییاندا رێژه‌ی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین له‌ له‌شیاندا زۆره‌ که‌ ئه‌م ماده‌یه‌ جیاوازه‌ به‌ته‌واوی له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ باسمان کرد.
به‌ کورتی ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ : کیمیای خۆشه‌ویستی به‌و په‌رۆشیه‌وه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌ کیمیای هاوسه‌ری که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وامی دورودرێژه‌.
ئه‌مه‌ شتێکی زۆر گرنگه‌ چونکه‌ بیرۆکه‌ی هاوسه‌ری لای هه‌ندێک که‌س به‌ هه‌ڵه‌ هاتووه‌  و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ز لێکردن و سه‌رنجراکێشانه‌ لایان به‌ته‌نها  و به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌،، هه‌موو گۆرانی و دراماکانیش دوپاتی ئه‌مه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ ،، له‌م کاته‌دا که‌ گه‌نجێک بیر ئه‌کاته‌وه‌ به‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ له‌ هاوسه‌ری ئه‌وه‌ سه‌یر ئه‌کات ماده‌ی دۆبامین زۆر به‌ خێرایی نامێنێ و ئه‌و په‌رۆشیه‌ی بۆ خۆشه‌ویستی نامێنێ له‌م کاتدا پێویسته‌ ماده‌ی ئۆکسیتتۆسین هه‌بێت بۆی په‌یوه‌ندیه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی بهێڵێته‌وه‌ و نه‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی که‌ لیک جیا ببنه‌وه‌.

قۆناغه‌کانی خۆشه‌ویستی

کێشه‌ی راسته‌قینه‌ تێنه‌گه‌یشتنمانه‌ له‌ وشه‌ی خۆشه‌ویستی ،، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی جۆش و خۆشی تیا نه‌بێت ئه‌ی ئایا چیه‌؟
هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک بگرین ئه‌بینین به‌ سێ هه‌نگاودا تێئه‌په‌ڕێت:

یه‌که‌م قۆناغ: سه‌رنجراکێشان

ئه‌مه‌ قۆناغی دۆبامینه‌ ،، له‌م هه‌نگاوه‌دا چیرۆکێکه‌ له‌سه‌ره‌تادایه‌ و دو دڵی ساده‌ سه‌رنجی یه‌ک ئه‌ده‌ن ،، ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌وه‌ جیا ئه‌کرێته‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رنجت را ئه‌کێشێ به‌ کاملی دا ئه‌نێیت له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ که‌ هیچ که‌مو کورتیه‌کی نه‌بێ و زۆر دڵخۆشی له‌گه‌ڵیدا و هه‌ست ئه‌که‌ی جیاوازه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر ناسیوتن به‌ کورتی هه‌ست ئه‌که‌ی که‌ که‌سێکی: ته‌واوه‌
هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌یه‌ که‌ چه‌ندین هۆنراوه‌ و گۆرانی به‌رهه‌م هیناوه‌ وه‌ راگه‌یاندنه‌کان گرنگی پێ ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له‌ دراماکاندا.
چونکه‌ وه‌ک ئه‌زانین جوانترین کاتی په‌یوه‌ندیه‌
به‌ڵام شتێکی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌بێت وریا بیت،،، ئه‌بێت وریا بیت له‌ په‌یوسه‌ندی به‌ستن له‌م قۆناغه‌دا.

قۆناغی دووهه‌م:دۆزینه‌وه‌

ئه‌و قۆناغه‌یه‌ که‌ هه‌ردولا یه‌کتر ئه‌ناسن
به‌ به‌سه‌رچونی کات هه‌ست ئه‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشت ئه‌وێت کامیل نیه‌ و ته‌واو نیه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌ وه‌ک پێشتر داتنابوو وه‌ که‌موکورتیه‌کانی ئه‌بینیت و راستیه‌کانی ئه‌زانیت و هه‌ندی شت ئه‌زانیت که‌ سه‌ختیشه‌ لات!
ئایا ئه‌وه‌ شتێکی ئاساییه‌؟
له‌ وه‌ڵامدا به‌ڵێ زۆر ئاساییه‌ وه‌ کاتێ تۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌بینیت له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌تدا ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ تۆ به‌ رێگایه‌کی راستدا رۆشتوی
ئه‌و وێنه‌ درۆینه‌ی که‌ له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا بوو نامێنێ و راستی که‌سه‌که‌ ئه‌بینی ،، له‌م کاته‌دا باشتره‌ بریار بده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌.

قۆناغی سێیه‌م: پێکه‌وه‌ ژیان

له‌م قۆناغه‌دا هه‌ردوولا هه‌موو که‌موکورتیه‌کانی یه‌کتر شاره‌زا ئه‌بن وه‌ خۆیان ئه‌گونجێنن له‌گه‌ڵیدا وله‌گه‌ڵی ئه‌ژین، ئه‌م قۆناغه‌ قورسترین قۆناغه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا چونکه‌ لێره‌دا له‌ ده‌ستی خۆتدایه‌ چۆنی چاره‌ی کێشه‌کان بکه‌ی که‌ رووئه‌دات له‌ نێوانتاندا که‌ به‌ دلنیایی رو ئه‌دات و چۆن خۆ بگونجێنی له‌گه‌ڵی ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ به‌ سه‌رکه‌وتویی به‌سه‌ر به‌رن هه‌ردولا ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌ به‌رزترین پله‌ی خۆشه‌ویستیان هه‌ردولا.
ئه‌زانی بۆ؟
چونکه‌ خۆشه‌ویستی له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا شتێکی ئاساییه‌ چونکه‌ که‌موکورتیه‌کان نابینی به‌ڵام که‌ پێکه‌وه‌ ژیان و وه‌ شاره‌زابوی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی و که‌موکورتیه‌کانیت زانی و به‌رده‌وام بوی له‌گه‌ڵی و بته‌وێ ژیانی له‌گه‌ به‌سه‌ر به‌ری ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌
په‌یوه‌ندی راسته‌ینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌کاندا وه‌ک یه‌ک بێت و خۆ راگربێ
که‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ژیان به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌که‌ ناو به‌ ناو خۆشیه‌کانی قۆناغی یه‌که‌م بهێنرێته‌وه‌ یاد یه‌کتر و برۆنه‌‌ هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ و هه‌مان ئه‌و وته‌ جوانانه‌ ئاراسته‌ی یه‌کتر بکرێت
ئه‌وه‌ په‌یوه‌دنیه‌که‌ی جوان و راسته‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌یه‌ ،، به‌ مه‌لاین که‌س ئه‌م درامایه‌یان به‌سه‌ردا دێت کاتێ له‌ قۆناغی دووه‌مدا ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌موکورتیانه‌دابن په‌یوه‌ندیه‌که‌ سه‌رکه‌وتوونابێت.

نوسینی: فریشته‌ی جوانی

 
کۆمه‌ڵایه‌تی
وێنە
باوک و دایکیان ده‌یانسوتێنن
یه‌کێک له‌ سه‌رنجترین و دڵته‌زێنترین روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ 11-5-2012...
وێنە
200 $ بۆ دیئاکتیڤ کردنی فه‌یسبوک
بری 200$ بۆ دیئاکتیڤه‌یتی فه‌یسبوک له‌ ویلایه‌تی بۆستن له‌ ئه‌مریکا ، باوکێک هه‌ڵده‌ستێت...
وێنە
هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نیازی تاوان و خیانه‌تی هه‌بوو!!
ژنێکی پاکستانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت له‌ کاتێکدا ویستی ده‌سترێژی هه‌بووه‌ بۆ...
وێنە
كاتێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ت لێیدا چی ده‌كه‌یت
       پشكۆخاڵدانی/كه‌ركوك ئایه‌ ســــــــــــــۆمابه‌چی قه‌پاته‌...
وێنە
چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بۆ دایكان و باوكان ‌
منداڵ له‌ باوه‌شی دایكیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایكی گۆش ده‌كرێ و، له‌ سایه‌ی ناز و...
وێنە
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت.
بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ...
وێنە
کوڕێک باوکی خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری بوو یاری به‌ پله‌یسته‌یشن بکات
له‌ له‌ باشوری شاری فیلادیفیا ڕووداوێکی تاک و دڵته‌زێن روویدا که‌ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار با ...
وێنە
ئه‌و قسانه‌ی پیاوان ده‌یکه‌ن و ئافره‌تان له‌ بیری ناکه‌ن!
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ ئافره‌ت بێزار ده‌کات به‌تایبه‌ت ژنان،هه‌ندێ جار به‌ شێوه‌یه‌ک...
وێنە
كچان و ژنان كام ڕه‌نگی چاویان لاجوانه‌
ژنێك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خۆم سه‌وزه‌، چاوی سه‌وزم لاجوانه‌ هه‌رچه‌نده‌...
وێنە
ئه‌گه‌ر ژنكه‌ت سه‌رۆكی كارت بێت چ به‌ڵایه‌ك ڕووت تێده‌كات؟؟
ئایا تا ئێسته‌ له‌لای خۆتانه‌وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌جێگای...
وێنە
رێگاکانی خۆشەویستی راستەقینە لە نێوان هاوسەرەکاندا...
کاتێک رۆیشت و ویستی دوور بکەوێتەوە لە تۆ بە هۆی توورە بوونەوە ( لێ دوور مەکەرەوە و بە شوێنیا برۆ) کاتێک بینیت...
وێنە
سه‌روه‌ت و سامانی خێزان هی ژنـه‌ یاخوود پـیاو ؟
یوسف خه‌لیل یه‌كێك له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر...
وێنە
ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ئینکاترن..
ئافره‌تان زیاتر ئینکارن له‌ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی ڕوونی کرده‌وه‌ که‌...
وێنە
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی ترسناک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خیانه‌تت لێ ده‌کات..
ئایا به‌رده‌وام له‌ کار دوا ئه‌که‌وێت؟ئایا که‌م قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات که‌ له‌...
وێنە
هاوڕێی سه‌ر کاری پیاوان وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که‌ دڵ پیس بکه‌ن.
دڵپیسی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان و  وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن له‌...
وێنە
بنەما بۆ نەھێلانی کێشەی نێوان ژن و مێرد
زۆر جار گفتۆگۆیەک لە نێوان ژن مێرد روودەدا کە ھەندێک جار دەگاتە رادەیەک بەرەنگاری لە نێوانیان دەبێت بە بێ...
وێنە
راگەیاندن و حەیاجونی ناوداران بەدەستدرێژی جنسی
جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی...
وێنە
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن پله‌ به‌ پله‌..
خانمان ئه‌توانن یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی،پاشان وازی لێ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه