ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌یری ده‌وروبه‌ر بکه‌یت ، ئه‌زانی که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی!!
هەینی, 28 کانونی دووەم 2011 11:45


من چه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ندم !!!!!
ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر بوو ئه‌و كچ و کوڕه‌ منداڵ
ه‌ به‌ ته‌واوی سه‌رمایان بوبو، هه‌ردوکیان جله‌کانیان کۆنه‌و دڕاو بوو له‌ پشت ده‌رگای ماڵه‌وه‌ ئه‌له‌رزین .
کوره‌که‌ پرسی : " ببوره‌ خاتوون ! ئێوه‌ کاغه‌زی به‌تاڵتان هه‌یه‌ "؟
کاغه‌زی به‌تاڵمان نه‌بوو و باری دارایی خۆشمان دڵخۆشکه‌ر نه‌بوو ، نه‌مه‌توانی یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بده‌م ، ئه‌مویست به‌ جۆرێک له‌ کۆڵی خۆمیان بکه‌مه‌وه‌ ، که‌ چاوم که‌وت به‌ قاچه‌ بچوکه‌کانیان له‌ ناو نه‌عله‌ کۆنه بچوکه‌کانیاندا سور بوبوه‌وه‌ .
وتم :" وه‌رنه‌ ژوره‌ کوپێک شیری گه‌رمتان بۆ دروست بکه‌م ".
ئه‌وانم برده‌ مه‌تبه‌خه‌که‌وه‌ و نزیک له‌ زۆپاکه‌ دامنان بۆئه‌وه‌ی پێیه‌کانیان گه‌رم بکه‌نه‌وه‌ ، ئینجا کوپێک شیر و که‌مێک نان و موره‌بام بۆ دانان و خه‌ریکی کاره‌کانی خۆم بووم ، به‌ لاچاو بینیم کچه‌ بچوکه‌که‌ کوپه‌ به‌تاڵه‌که‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌و سه‌یری ئه‌کات ،
ئینجا پرسی : " ببوره‌ خاتوون ئێوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن "؟
سه‌یرێکی تاقمه‌ دانیشتنه‌ کۆنه‌که‌مانم کرد که‌ به‌رگه‌که‌ی دڕا بوو ،
وتم ...نـــاء "!!
کچه‌ بچوکه‌که‌ له‌سه‌رخۆ کوپه‌که‌ی خسته‌ سه‌ر ژێر کوپه‌که‌ و وتی :" ئاخر ڕه‌نگی کوپه‌که‌ و ژێره‌که‌ی بۆ یه‌ک ئه‌بێت ".
ئه‌وان له‌ کاتێکدا که‌ به‌سته‌ کاغه‌زێکیان له‌به‌ر ده‌م و چاویان دانا بۆ ئه‌وه‌ی باران لێیان نه‌دا ڕۆشتن .
کوپه‌ گڵکاره‌ شینه‌کانم هه‌ڵگرت و بۆ یه‌که‌م جار له‌ ژیانمدا به‌ وردی سه‌یرم کرد . ئینجا په‌تاته‌کانم کرده‌ ناو ئاوگۆشته‌که‌وه‌ و شیواندم ،
په‌تاته‌ ، ئاوگۆشت ، سه‌قفێک له‌سه‌ر سه‌رم ، هاوسه‌ره‌که‌م، کارێکی باش و به‌رده‌وام ، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ یه‌ک ئه‌هاتن ، کورسیه‌کانم له‌به‌رده‌م زۆپاکه‌ لابرد و خستمه‌وه‌ جێگای خۆی ، ئینجا ژوری دانیشتنه‌ بچوکه‌که‌مانم ڕێک و پێک کرد . په‌ڵه‌ی نه‌عله‌کانم به‌ زۆپاکه‌وه‌ نه‌سڕیه‌وه‌، حه‌ز ئه‌که‌م هیچکاتێک ئه‌وانه‌ پاک نه‌که‌مه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک ئه‌وانه‌م بینی بزانم چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندم و ئه‌توانم یارمه‌تی که‌سانێکی تریش بده‌م .




وه‌رگێرانی .. خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی..
 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه