چیرۆکی من و منداڵه‌ نه‌سته‌له‌ فرۆشه‌که‌!!
یەک شەممە, 06 شوبات 2011 14:59



له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌و ڕوداوه‌ تێپه‌ر نه‌بووبوو ، به‌ڵام زۆر فکری منی به‌ خۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ست کردبوو .
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش بوو، خه‌ریکبووین له‌ شه‌قامی شه‌ست مه‌تریه‌وه‌ به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ ئه‌رۆیشتین له‌گه‌ڵ هاورێکه‌م به‌ ئۆتۆمبیلێکی تۆیۆتا ،
له‌ ڕێگه‌دا خه‌ریکبووین له‌باره‌ی هه‌ژاریه‌وه‌ قسه‌مان ئه‌کرد ، هاورێکه‌م پاره‌ی به‌ ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به‌ فه‌رهه‌نگ ئه‌زانی ، ئه‌یوت " پاره‌ هه‌ڕچه‌نده‌ خراپ بێت ، به‌ڵام له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا هێنده‌ی ئۆکسیجین گرنگی پێ ئه‌درێت ، نازانم له‌وانه‌یه‌ هاوڕیکه‌م ڕاستی وتبێت ، به‌لام زۆر له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانیدا نه‌بووم ، هه‌ر به‌وجۆره‌ خه‌ریکی قسه‌ بووین گه‌یشتینه‌ ترافیکێکی هاتوچۆ ، جامی ئۆتۆمبیله‌که‌م هێنابوه‌ خواره‌وه‌ تیشک له‌ ڕوخساری ئه‌دام ، ده‌نگی گۆرانی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌نیشتمان زۆر به‌رز بوو تێکه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ ده‌نگی حه‌ریق و هۆڕین ، گۆڕانیه‌کی زۆر ناخۆش و ترسناکی له‌ ژینگه‌دا بڵاو ئه‌کرده‌وه‌ ،
له‌م کاته‌یا بوو که‌ چه‌ند کوڕی منداڵ  به‌ ڕوخسارێکی ئارام و سوتاوی به‌رخۆر و به‌ قژی بژه‌وه‌ هێرشیان هێنا به‌ره‌و ڕووی ئۆتۆمبیله‌کان و ئه‌یانویست به‌ زووی نه‌سته‌له‌کانیان بفرۆشن ، یه‌کێکیان باڵایه‌کی بچوک و ده‌موچاوێکی ئه‌سمه‌ری هه‌بوو هات بۆ لای من وتی " کاکه‌ نه‌سته‌له‌م لێبکره‌ 3 دانه‌ به‌  1000 دینار !!
منیش ته‌نها 1000 دینارم پێ بوو ،وتم به‌ که‌متر بۆم دانێ ئه‌یکڕم ، وتی" نابێت " وتم باشه‌ 2 دانه‌م بده‌رێ پاره‌م زۆر هه‌ڵنه‌گرتوه‌ ، وتی " ئه‌ڵێت چی کاکه‌ ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ گرانه‌تان پێیه‌ ' که‌چی ئه‌ڵێی پاره‌م پێ نیه‌ ؟"
نه‌مه‌زانی چۆن پێی بڵیم که‌ بڕوام پێ بکات ؟!!
هاورێکه‌م خه‌ریک بوو به‌ موبایل قسه‌ی ده‌کرد ، کوره‌ نه‌سته‌له‌ فرۆشه‌که‌ش سه‌ری هێنابووه‌ ناو ئۆتۆمبیله‌که‌وه‌ ، سه‌یری ناوه‌وه‌ی ئه‌کرد و سه‌ری ئه‌سوڕاند وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت له‌ شاری یاری بێت ، !
ویستم وازم لێ بهێنێت وتم " کاکه‌ بگره‌ ئه‌وه‌ 500 دینار نه‌سته‌له‌شم ناوێت .........!
وه‌ک ئه‌وه‌ وابوو ناشرینترین وشه‌ی دونیام به‌و منداڵه‌‌ وتبێت ، سور بویه‌وه‌و وتی '' بڕۆ کاکه‌ وا ئه‌زانی من سواڵکه‌رم ؟!
هیچم نه‌وت ، ئه‌بوو چیم بکردایه‌؟ چۆن ئه‌بوو تێمبگه‌یاندایه‌ کاکه‌ وه‌زعی منیش زۆر له‌ وه‌زعی تۆ باشتر نیه‌ .....
ساتێک سه‌یری ڕوخساری کوڕه‌ نه‌سته‌له‌ فرۆشه‌که‌م کرد ، به‌ ره‌نگێکی سوره‌وه‌  ئه‌یروانیه‌ من و ئه‌بله‌ق بووبوو ، وه‌ك بڵێی چاوه‌ بچوک و پاکه‌کانی له‌سه‌ر چاوی من دانابێت ،
هاورێکه‌ی بانگی کرد :" وه‌ره‌ ، وه‌ره‌ بۆ ئێره‌ ئه‌وانه‌ کڕیار نین ....
تا سه‌یرم کرد گلۆپه‌که‌ سه‌وز بوبوو ، هاوڕیکه‌م گێری گۆری و هێواش هێواش که‌وتینه‌ ڕێ ، کوڕه‌که‌ چاوه‌کانی له‌سه‌رم بوو سه‌یری ئه‌کردم، تا ماوه‌یه‌ک له‌ یه‌ک دورکه‌وتینه‌وه‌و ئیتر منیش سه‌یری پێش خۆمم ‌کرد ،
له‌ پڕ نه‌سته‌له‌یه‌ک هه‌ڵدراو به‌ر جامه‌که‌ی پێشه‌وه‌ که‌وت و که‌وته‌ سه‌ر فڵچه‌ی جامه‌که‌ ، سه‌یری دواوه‌م کرد یه‌کسه‌ر کوره‌که‌ ڕوی کرد به‌ولادا و به‌ که‌ناری شه‌قامه‌که‌دا ڕۆشت ..
ڕوم وه‌رگێڕا و چاوم بڕیه‌ سه‌ر نه‌سته‌له‌که‌ که‌ له‌سه‌ر فڵچه‌که‌ وه‌ستابوو ، بوغز دڵمی گرت و له‌گه‌ڵ خێرابوونی ئۆتۆمبیله‌که‌ بوغز له‌ قورگم ده‌رچوو ، فرمێسک له‌ چاوانم باری ،، زۆر هه‌وڵمدا فرمێسکه‌کانم له‌ چاوه‌کانمدا بشارمه‌وه‌ به‌ڵام ......

ئێستا نازانم چی بڵێم ، بۆ ئێوه‌ی دا ئه‌نێم ، ئایا پاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ منداڵێکی ئاوا هێنده‌ هه‌وڵی بۆ بدات ،
یان گه‌نجێکی وه‌ک من له‌به‌ر نه‌بوونی فرمێسک له‌ چاوانم بێت و بوغز ورگم بگرێت !!!





وه‌رگێران به‌ ده‌ستکاریه‌وه‌  ":خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی:"
 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه