نرخــی یه‌ک زه‌رده‌خـــه‌نه‌ چـــه‌نده‌؟!!
شەممە, 19 شوبات 2011 17:33

نرخی یه‌ک زه‌رده‌خه‌نه‌( پێکه‌نین)
له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی ئه‌وروپا پیره‌پیاوێک به‌ ته‌نها ئه‌ژیا ، هیچکه‌سێک نه‌یئه‌زانی بۆچی به‌ ته‌نهایه‌ و ژن و منداڵی نیه‌ ، ئه‌و خاوه‌نی ڕوخسارێکی ناشرین و ده‌م و چاوێکی نه‌خوازراوی هه‌بوو ،


له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ بێت که‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ ئه‌ژیا و که‌سیش سه‌ردانی نه‌ئه‌کرد و لێی ئه‌ترسان ، منداڵان خۆیان لێ دوور ئه‌خسته‌وه‌و گه‌وره‌کانیش هه‌موو خۆیان لێ لائه‌دا و توخنی نه‌ ئه‌که‌وتن ، شێوه‌و ڕوخساری ناشرینی پیره‌ پیاوه‌که‌ ڕێگر بوو له‌وه‌ی که‌سێک خۆشی بوێت ، هه‌ر ئه‌م ناشرینی ڕوخساره‌ش بوبویه‌ هۆی گۆڕانی هه‌ڵسوکه‌وتی پیره‌ پیاوه‌که‌ ، وای لێ هاتبوو ئه‌ویش قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌ئه‌کرد و هه‌میشه‌ مڕوومۆچ بوو ، توشی جۆرێک له‌ نه‌خۆشی و ناره‌حه‌تی ده‌روونی بووبوو ، خۆی له‌ خه‌ڵک دوور ئه‌خسته‌وه‌ ،..
ساڵانێک ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ی به‌رده‌وام بوو ، تا ڕۆژێک ماڵێکی نوێ هاتنه‌ ئه‌و گه‌ره‌که‌ و  نزیک له‌ ماڵی پیره‌ پیاوه‌که‌وه‌ دانیشتن ، ئه‌وان خێزانێکی زۆر دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر بوون و کچێکی جوان و نازداریان هه‌بوو ....
ڕۆژێک کچۆڵه‌که‌ که‌ ئاگاداری ئه‌م هه‌واڵه‌و حاڵه‌تی  پیره‌ پیاوه‌که‌ نه‌بوو له‌ ته‌نیشت ماڵی پیره‌ پیاوه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕی ، له‌و کاته‌یا به‌ ڕیکه‌وت پیره‌ پیاوه‌که‌ش له‌ ماڵ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ، کچه‌که‌ چاوه‌کانی پێی که‌وت ، به‌ڵام له‌پڕ ڕوداوێکی نوێ ڕویدا که‌ پیره‌ پیاوه‌که‌ش به‌ ته‌واوی سه‌رسامی خۆیه‌وه‌ سه‌یری کرد که‌ کچۆڵه‌که‌ جیاواز له‌ هه‌موو خه‌ڵکه‌کانی تر به‌ بینینی پیره‌ پیاوه‌که‌ هیچ گۆرانێکی نه‌شیاوی تێدا به‌دی نه‌کرا و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوی لێ وه‌رگێڕێت و تێپه‌ربێت ، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی جوانی به‌رامبه‌ر پیاوه‌که‌ کرد ،

پێکه‌نینه‌ جوانه‌که‌ی کچۆڵه‌که‌ هه‌روه‌ک گوڵێک له‌سه‌ر ڕووه‌ ناشرینه‌که‌ی پیره‌ پیاوه‌که‌ دابه‌زی ، هه‌ردووکیان بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ن به‌ دوای کاری خۆێاندا ڕۆشتن ،ته‌نها ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی کچه‌که‌ کاریگه‌ریه‌کی دروستکه‌ری  له‌سه‌ر پیره‌پیاوه‌که‌ دانا .
پیرپیاوه‌که‌ هه‌موو ڕۆژێ چاوه‌روانی زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانه‌کانی کچه‌که‌ ئه‌بوو ، کچه‌که‌ هه‌رجارێک ئه‌و پیره‌پیاوه‌ی بدیبایه‌ زیاتر سۆز و خۆشه‌ویستی پیاوه‌که‌ی بۆ خۆی ئه‌برد و به‌ کرده‌وه‌ منداڵانه‌که‌ی خۆشه‌ویستی پیره‌پیاوی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردبوو ،
چه‌ند مانگێک ئه‌م دیمه‌نه‌ درێژه‌ی کێشا ، پاش ماوه‌یه‌ک ئیتر کچه‌که‌ پیره‌پیاوه‌که‌ی نه‌ئه‌بینی ، ڕۆژێک نامه‌یه‌کیان بۆ هات بۆ ماڵه‌وه‌ ، باوکی كچه‌که‌ نامه‌که‌ی وه‌رگرت ، وه‌سیه‌تنامه‌ی پیره‌پیاوه‌که‌ی دراوسێیان بوو که‌ هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی به‌و کچه‌ بچکۆله‌یه‌ به‌خشی که‌ بۆ دواساته‌کانی ژیانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته‌ سه‌ر لێوی و هه‌ستی کرد که‌سێک له‌ دونیا هه‌یه‌ ڕوخساری ئه‌وی پێ ناشرین نیه‌ .

 

ئــــاماده‌کردنی::خه‌مبار هه‌له‌بجه‌ی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه