کارت بڵاوکه‌ره‌وه‌یه‌کی موسه‌قه‌ف
سێ شەممە, 22 شوبات 2011 17:04


ڕۆژێک له‌ ناو بازار به‌ره‌و شه‌قامی ئۆرزدی ئه‌ڕۆشتم ... له‌ دوره‌وه‌ بینیم پیاوێک کارتی بڵاو ئه‌کرده‌وه‌ زۆر موسه‌قه‌ف دیار بوو ، کارتی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی زۆر جوانی پێ بوو ، به‌ڵام به‌ هه‌موو که‌سی نه‌ئه‌دا .

به‌ تایبه‌ت هیچ کارتێکی به‌ خانمان نه‌ئه‌دا ، سه‌باره‌ت به‌ پیاوانیش زۆر جیاوازانه‌ وه‌ک ‌هه‌ڵبژارده‌ کارتی پێ ئه‌به‌خشین ، دیار بوو ته‌نها کارت به‌ که‌سانێک ئه‌یات که‌ تایبه‌ت مه‌ندی جیاوازیان هه‌یه‌ به‌لای ئه‌و پیاوه‌وه‌ ، واته‌ کارته‌کانی نه‌ئه‌فه‌وتاند جگه‌ له‌ پێویست نه‌یئه‌به‌خشی ..

هه‌ستم کرد وا بیر ئه‌کاته‌وه‌ هه‌موو که‌س شیاوی هه‌بوونی ئه‌و کارته‌ی نیه‌ له‌به‌ر گرانی ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ ڕیکلامی بۆ ئه‌کات ، واته‌ ته‌نها به‌ مرۆڤه‌ به‌ شه‌خصیه‌ت قات له‌به‌ره‌کان و موسه‌قه‌فه‌کانی ده‌دا، له‌ سه‌رکێشی خۆما خه‌ریک بوو دڵم ئه‌ته‌قی ئه‌مویست بزانم ئه‌مه‌ چیه‌ !!!

وتم خوایه‌ گیان چۆن سه‌رنجی ئه‌م بڵاوکه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ خۆم ڕاکێشم وا بکه‌م که‌ منیش که‌سێک بم له‌و که‌سانه‌ی کارتم پێ بدات ، له‌ هه‌مان کاتتدا هه‌وڵمدا خۆم زۆر ئاسایی نیشان بده‌م وا خۆم ده‌ربخه‌م هیچ گرنگ نیه‌ به‌لامه‌وه‌ ، قۆنه‌ره‌کانم به‌ پشتی پانتۆڵه‌که‌م باک کرده‌وه‌ که‌ ته‌پوتۆز گرتبوی ، وتم با بریقه‌ی بێت و ورگیشم برده‌ ناوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شێکی گونجاوم هه‌بێت .
دڵم له‌ سنگما خه‌ریک بوو ئه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ، تۆ بڵێی ئه‌ پیاوه‌ په‌سه‌ندم بکات ؟ تۆ بڵێی کارتێکیش به‌ من ببه‌خشێت ...`؟
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌ خۆم به ئاسایی نیشان ئه‌دا به‌ لایدا تێپه‌ریم ،، به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ سه‌یرێکی کردم ، کارتێکی به‌ره‌و ڕوم گرت \
وتی :" کاکی به‌رێز ! فه‌رموو...
پێم به‌ ئه‌رزه‌وه‌ نه‌ئه‌گرت له‌ خۆشیا .....
منیش به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ که‌ وام خۆم نیشاندا هیچ بۆم گرنگ نیه‌ ، وتم :" ئه‌وه‌ لێت وه‌ر ئه‌گرم ، به‌ڵام ئێستا کاتم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌ ! کارته‌که‌م لێ وه‌رگرت .
چه‌ند هه‌نگاوێک دوور که‌وتمه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ به‌رچاوی ئه‌و نه‌بم  ، یه‌کسه‌ر چومه‌ شیرینی خانه‌یه‌که‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ په‌له‌م بوو که‌ خه‌ریک بوو باڵم ئه‌گرت بزانم ئه‌م کارته‌ چیه‌ . وه‌ستام و به‌و په‌ری سه‌رنجمه‌وه‌ کارته‌که‌م کرده‌وه‌ سه‌یرم کرد نوسرابوو .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
چیتر خه‌می ڕوتانه‌وه‌ی قژت نه‌بێت و که‌چه‌ڵی سه‌رت ئازارت نه‌دات ، ئێستا ئه‌م بنکانه‌مان کردۆته‌وه‌ بۆ ڕواندنه‌وه‌ی موو بۆ نوێترین شیواز

______________
وه‌رگێرانی - خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه