چیرۆكێك ویژدانى پیاوان ده‌هه‌ژێنێ
چوار شەممە, 23 شوبات 2011 12:09



كاتێك ویژدان خامۆش ده‌بێت و ده‌مرێت،مرۆڤ له‌بڕیاره‌كانیدا مافه‌كانى كه‌سانى
ده‌وروبه‌رى فه‌رامۆش ده‌كات ،ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌پیاوێك بێت كه‌ خاوه‌نى هاوسه‌ر و
منداڵ بێت،ئه‌وان له‌بیرده‌كات و به‌دواى ئاره‌زووه‌كانى دا ده‌چێت ، بىَ گوێدانه‌ مافى
ژن و منداڵه‌كانى،له‌م رِۆژانه‌ى پێشوودا ئیمه‌یڵێكم له‌ گۆڤارى(ڕلاقلام)ه‌ وه‌
پێگه‌یشت له‌ژێر ناونیشانى (ڕجمل ماقرڕت)جوانترین بابه‌تێك كه‌
خوێندوومه‌ته‌وه‌،به‌ڵام كاتێك من خوێندمه‌وه‌ ئه‌و سه‌رباسه‌ى سه‌ره‌وه‌م به‌جوانتر
زانى،چونكه‌ به‌رِاستى ویژدانى پیاوانى هاوسه‌ردار كه‌ ویژدانیان زیندووبێت
ده‌هه‌ژێنێت،منیش لێره‌دا چیرۆكه‌كه‌ وه‌كو خۆى بۆخوێنه‌رى به‌رِێز ده‌گێرِمه‌وه‌،دواتر
برِیار بۆ براكانم خۆیان به‌ جێده‌هێڵم ،تاكو زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى
بكه‌ن،چیرۆكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
- دواى ده‌وام گه‌رِامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌،بۆ ئێواره‌ خێزانم ئێواره‌ خوانێكى خۆشى
ئاماده‌كردبوو،بانگمى كرد بۆ نان خواردن،منیش شتێك له‌ دڵمدابوو ده‌مویست پێى بڵێم
،شتێكى ناخۆش بۆ ئه‌و،به‌لاَم لاى من بڕیاربوو،بۆیه‌ خۆم نه‌گرت و ده‌رم په‌ڕاند و
وتم:ده‌مه‌وێت ته‌لاقت بده‌م !!
خێزانم ووتى:بۆچى و له‌به‌رچى؟؟
_هیچ وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌،ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووم ،هاوارى كرد به‌سه‌رمدا ،
ووتى:تۆ پیاونیت,خۆى شپرزه‌كرد!
كاتێك بێده‌نگ بووم و وه‌لاَمم نه‌دایه‌وه‌ زۆر بێزاربوو،دواتر چووم له‌و لاوه‌
خه‌وتم،دوو كاتژمێر خه‌وم لێكه‌وت،ئینجا به‌خه‌به‌رهاتم بینیم خه‌ریكى
نوسینه‌،فه‌رامۆشم كرد و خه‌وتمه‌وه‌،دواى ماوه‌یه‌ك له‌ خه‌و هه‌ستام هه‌ر خه‌ریكى
نوسین بوو .دواتر هاته‌ لام و پێمى ووت: له‌سه‌ر بڕیارى خۆت سووریت؟؟
_وتم:به‌ڵێ ,چونكه‌ من كه‌سێكى ترم خۆش ده‌وێت ناوى(جینه‌).
ووتى:رازیم به‌لاَم دوو مه‌رجم هه‌یه‌، وه‌ پێش دوو مه‌رجه‌كه‌ كوڕه‌كه‌مان زۆر
زیره‌كه‌ ونزیكی كۆتایی ساڵه‌ با پێ نه‌زانێ .
ووتم: مه‌رجه‌كانت بڵى.
ووتى:مه‌رجى یه‌كه‌م :تاماوه‌ی یه‌ك مانگى تر باژیانمان ئاسایى بێت وه‌كو هه‌ردوو ژن و
مێردێك مامه‌ڵه‌بكه‌ین.
مه‌رجى دووه‌م:هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش ده‌رچوون له‌ ماڵ له‌ ژوورى نوستنه‌وه‌ هه‌تا لاى
ده‌رگاى ده‌ره‌وه‌ به‌ باوه‌ش هه‌ڵم بگره‌.
_هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌م قبوڵ كرد.
_به‌یانى یه‌كه‌م به‌ باوه‌ش هه‌ڵم گرت،كوڕه‌ تاقانه‌یه‌كمان هه‌بوو،كه‌وته‌ چه‌پڵه‌
لێدان و ووتى:برا بۆ یه‌كه‌م جار باوكم بینى دایكمى گرته‌ باوه‌ش .چه‌ند به‌یانیه‌ك
به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ڵم ده‌گرت تاده‌رگای ده‌ره‌وه‌.
_یه‌كێك له‌ به‌یانیه‌كان كوره‌كه‌م سه‌یرى كردم و ووتى:بابه‌گیان كاتى هه‌ڵگرتنى
دایكمه‌ به‌ باوه‌ش.
دوایى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ چووم بۆلایى (جین)ووتم :خێزانم دوومه‌رجى بۆ داناوم ئنجا رازى
بوو،ووتى:شێته‌!
_به‌ڵى ,ماوه‌یه‌كى زۆربوو خۆشه‌ویستى و سۆز له‌نێوان من و هاوسه‌رمدا نه‌مابوو،له‌
یه‌كێك له‌ به‌یانیه‌كاندا كه‌ له‌باوه‌شم كردبوو،هه‌ست و سۆزم بۆى جوولا،شایه‌نى
باسه‌ ماوه‌یى 10ساڵه‌ هاوسه‌ریى یه‌كترین ،هه‌ستم كرد كه‌ سۆزى رۆژانى یه‌كه‌مى
هاوسه‌رێتى گه‌رایه‌وه‌ بۆم ،بۆیه‌ بریارمدا كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری
هاوسه‌رم نه‌بم .
ئه‌وه‌بوو رۆیشتمه‌ده‌ره‌وه‌ چووم بۆلاى(جین )تاكو پى ى بڵێم واز له‌ هاوسه‌رم ناهێنم
و لێى جیانابمه‌وه‌ ،هاته‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستى خسته‌ سه‌رنێوچاوانم و ووتى:تات لێ
نه‌هاتووه‌ ؟!
_ووتم:نه‌خێر ،ووتى:تۆ شێتى ؟!
ووتم:شێت نیم و برِیارى كۆتاییه‌.
ده‌رگاى به‌رِوومدا داخست ،منیش هاتمه‌ده‌ره‌وه‌ ،چووم به‌ره‌و دوكانێكى گوڵ فرۆش
ووتم :چه‌پكه‌ گوڵێكى جوانم بۆ پێچه‌ره‌وه‌؟
ووتى:ناوى كێی لىَ بنووسم؟
_ووتم:بنووسه‌ دیارى بۆ هاوسه‌ریى هه‌میشه‌ییم .به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتا ده‌مێنمه‌وه‌
،تاكومردن.
كاتێك گه‌رِامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،تاكو چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاوسه‌رم بكه‌م
،به‌لاَم كۆتایى به‌ژیانى هاتبوو و كۆچى دوایى كردبوو،...................!!!!
دیاربوو چه‌ند مانگێك بوو دووچارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بوو بوو به‌منى نه‌وتبوو.
كاتێكیش من پێم وت ته‌لاَقت ده‌ده‌م ،ئه‌وه‌بوو مۆڵه‌تى یه‌ك مانگى وه‌رگرت كه‌ ژیانێكى
ئاسایى هاوسه‌رێتى ببه‌ینه‌سه‌ر،ده‌یزانى كه‌ كۆتایى به‌ ژیانى دێت ،به‌لاَم بۆئه‌وه‌ى
بوو كه‌ ئه‌و مرد كوڕه‌كه‌مان منیشى له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت .

نێره‌ر:پارێزه‌ر /صالح سعید

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه