داهاتی هه‌ر تاكێك له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان
دووشەممە, 28 شوبات 2011 18:31

ولاتی قه‌ته‌ر له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ له‌ ریز به‌ندی ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و جیهانیه‌كان له‌ ساڵی 2010 له‌ رووی داهاتی تاكه‌ كه‌سیه‌وه‌ له‌ داهاتی نیشتمانیه‌وه‌ له‌ ریپۆرتاژێك كه‌ گۆڤاری "  گلوبال فاینانس " بۆ ده‌وله‌مه‌ندترین و هه‌ژارترین ولات له‌ هه‌موو جیهان ئه‌نجامی داوه‌ له‌ نێوان 182 ولات كه‌ له‌و راپۆرته‌ ناویان هاتوه‌ باس له‌ داهاتی تاكه‌ كه‌س ده‌كات له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیه‌كان له‌ هه‌موو ولاتێك . به‌مه‌ش به‌شی هه‌ر تاكێك له‌ ولاتی قه‌ته‌ر له‌و ساله‌ گه‌یشته‌ " 90149 " دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ سالی 2009 كه‌ رێژه‌كه‌ " 83841 " دۆلار بوه‌ .

ریزبه‌ندی ولاتانی تری كه‌نداو به‌م شێوه‌یه‌ :

له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م ولاتی كوێت دێت له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و وه‌ له‌ پله‌ی 14 دێت له‌ هه‌موو جیهان به‌و جۆره‌ی كه‌ داهاتی تاكه‌ كه‌سی له‌و ولاته‌ گه‌یشتۆته‌ " 38984 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌ به‌راورد له‌ ساڵی 2009 به‌رزبۆته‌وه‌ كه‌ " 38304 "دۆلار بوه‌ .

به‌ڵام ولاتی ئیمارات به‌ پله‌ی سێ‌ یه‌م ریز به‌نده‌كه‌ی گرتوه‌ له‌ رووی جیهانیشه‌وه‌ له‌ پله‌ی 18 دێت به‌ رێژه‌ی " 36176 " دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر به‌ " 36537 " له‌ ساڵی 2009 .

دوای ئیمارات ولاتی به‌حره‌ین دێت له‌ پله‌ی چواره‌م له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و له‌ پله‌ی 33 له‌ جیهاندا به‌ " 27649 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی 2009 كه‌ بره‌كه‌ " 27068 " دۆلاره‌ .

شانیشینی عومان له‌ پله‌ی پێنجه‌می ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان دایه‌ له‌ جیهانیشه‌وه‌ پله‌ی 36 گرتوه‌ به‌ " 25630 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ ساڵی 2009 " 25110 " دۆلار بوه‌ .

به‌ڵام ولاتی سعودیه‌ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می عه‌ره‌بیه‌كان دایه‌ كه‌ له‌ ریزبه‌ندی ولاته‌كانی كه‌نداو دواهه‌مین پله‌یه‌ له‌ جیهانیش له‌ ریز به‌ندی 38 به‌ جۆرێك داهاتی تاكه‌ كه‌سی له‌و ولاته‌ له‌ ساڵی 2010 گه‌یشتۆته‌ " 23701 " دۆلار ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رز بونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ دیوه‌ له‌ چاو ساڵی 2009 كه‌ بره‌كه‌ " 23221 " دۆلار بوه‌ .

ریزبه‌ندی ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانی تریش به‌و شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

لبنان له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دایه‌ له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ جیهانیش له‌ پله‌ی 54 به‌ " 14988" دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌رامبه‌ر " 14226 " دۆلار له‌ ساڵی 2009 .

لیبیا به‌ " 14884 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 پله‌ی هه‌شتمی له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و 57 له‌جیهان گرتوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ "14328 گ له‌ ساڵی 2009 .
ولاتی تونیسیش پله‌ی نۆیه‌می له‌ ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌ر كه‌وت له‌ جیهانیش له‌ پله‌ی 89 دایه‌ به‌ بری " 8559 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 له‌ به‌رامبه‌ر " 8254 " له‌ ساڵی 2009 دا .

ولاتی میسریش له‌ پۆلینه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌ " 6347 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی 2009 كه‌ " 6123 " دۆلاره‌ .
دوای میسر سوریا دێت له‌ پله‌ی 11 عه‌ره‌بیه‌كان و 111 جیهانیه‌كان به‌ بری " 5043 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌ڵام رێژه‌كه‌ له‌ ساڵی 2009 دا " 4887 " دۆلار بوه‌ .

به‌ڵام مه‌غریب له‌ پله‌ی 12 ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان دێت له‌ جیهانیش له‌ پله‌ی 117 دایه‌ به‌ " 4745 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌ به‌راورد له‌ ساڵی 2009 بره‌كه‌ " 4604 " بوه‌ .

ولاتی عێراقیش كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌ ده‌وله‌مه‌ده‌كان دێت له‌ جیهاندا به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ ژێر هێلی هه‌ژارین به‌ جۆرێك له‌ پله‌ی 13 ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان دایه‌ له‌ رووی جیهانیشه‌وه‌ له‌ پله‌ی 124 جیهانیه‌ به‌ بری " 3758 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 وه‌ك داهاتی تاكه‌ كه‌سی هه‌ر كه‌سێك به‌ڵام له‌ ساڵی 2009 ئه‌و رێژه‌یه‌ " 3570 " دۆلار بوه‌ . 

له‌ دواهه‌مین ئه‌و ریز به‌نده‌ كه‌ ولاتی سۆدانه‌ كه‌ له‌ پله‌ی 14 ولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان دێت له‌ جیهانیش له‌ پله‌ی 138 دێت به‌ رێژه‌ی " 2465 " دۆلار له‌ ساڵی 2010 به‌ڵام له‌ ساڵی 2009 بره‌كه‌ " 2380 " بوه‌ .

ئاماده‌كردنی : داستان

 
ئابووری
وێنە
ئـــابـــووری (ژیـــان و گـــوزه‌ران)
زانستی ئابووری وه‌ك یه‌كێك له‌ زانسته‌كانی دی گرنگی و به‌هایی خۆیی هه‌یه‌ ،، وه‌ بێجگه‌...
وێنە
ئه‌م بارودۆخه‌یی ئێستا كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر خراپی باری ئابووری كوردستان...
وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین له‌گه‌ڵ ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێكی كاریگه‌ر له‌ هه‌موو وڵاتێك كاریگه‌ری هه‌یه‌...
وێنە
داهاتی نه‌وتی کوردستان 100 هه‌زار به‌رمیله‌ له‌ رۆژێکدا
به‌ پێی گوته‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رێز ئاشتی هه‌ورامی داهاتی نه‌وت...
وێنە
داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی رابردوو 4.3 ملیار دۆلاربووه‌
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی  ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ داهاتی ئه‌م مانگه‌ی نه‌وتی خاوی عێراقی  له‌ مانگی...
وێنە
ئه‌مریكاو یابان وچین له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ملیۆنه‌ره‌كانی جیهانن
  ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ 4ملیۆن و 715هه‌زار ملیۆنه‌ر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ملیۆنه‌ره‌كانی...
وێنە
په‌ره‌پێدان به‌که‌رتی غاز له‌ عێراقدا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یاندێکدا سه‌رقالی دانانی نه‌خشه‌یه‌کن بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی غاز...
وێنە
ناردنی نه‌وتی کوردستان بۆبازاره‌کانی جیهان
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان...
وێنە
به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان
بێگومان هه‌مومان له‌وه‌ دڵنیاین که‌ پێداویستیه‌کانی ژیان مرۆڤ له‌ ئێستادا زۆر ڕوی له‌ زیادبون کردوه‌...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه