چاره‌سه‌ری ده‌رونی
دووشەممە, 07 ئازار 2011 15:58

 

چاره‌سه‌ری ده‌رونی ( Psychological Treatment ) : --
چاره‌سه‌ری ده‌رونی وه‌ك چاره‌سه‌ری ڕه‌وشتی و چاره‌سه‌ری خێزانی ئه‌توانێت یارمه‌تی که‌سی توش بوو به‌ شیزۆفرینیا بدات و زۆر کاریگه‌ر بێت له‌ چاره‌سه‌ر کردنی هالۆسینه‌یشن ( Hallucination – هذیان - هلوسه‌ ) و وه‌هم ( Delusion ).
هالۆسینه‌یشن به‌ واتای ئه‌و که‌سه‌ هه‌ست به‌ شتێک ئه‌کات که‌ له‌ ڕاستی دا بونی نییه‌ وه‌ك بینینی شتێك، گوێبیستی ده‌نگێك یان بۆن کردنی بۆنێك ...هتد که‌ ئه‌مانه‌ هیچیان له‌ ڕاستی دا بونیان نیه‌، به‌ڵام وه‌هم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ بۆ نمونه‌ وا هه‌ست ئه‌کات که‌سێك ڕقی لێیه‌تی و به‌ دوایه‌وه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژێت و ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ش یه‌کێکن له‌ نیشانه‌ دیاره‌کانی شیزۆفرینیا.
یارمه‌تی ده‌ریشه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ندێ له‌ نیشانه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی شیزۆفرینیا وه‌ك بێموبالاتی ( Apathy ) و نه‌بونی له‌زه‌ت بردن ( Lack Of Enjoyment ) له شته‌کان و‌ ڕوداو و بۆنه‌کانی ژیان. 
چاره‌سه‌ری ڕه‌وشتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دا ئه‌ڕێژرێت که ئه‌و که‌سه‌ فێری کاردانه‌وه‌کانی بکرێت بۆ‌ زوربه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ نه‌ویستراو و سۆز ( Emotion ) و ڕه‌وشتانه‌ ( Behaviour ) که‌ هه‌یه‌تی و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ بدات که‌ ئه‌و هۆکارانه بزانێت و‌ بناسێته‌وه‌ که‌ ئه‌بنه‌ هۆی ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ویستراوانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێ دا و له‌ دوایش دا یارمه‌تی و ئامۆژگاری پێ ئه‌درێت له‌ باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ دا.
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانی شیزۆفرینیا پێویستیان به‌ 8 – 20 دانیشتن‌ هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ین 6 – 12 مانگ و هه‌ر دانیشتنه‌ش کاژێرێك ئه‌خایه‌نێت و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی ده‌رونیه‌وه یان توێژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.
چاره‌سه‌ری خێزانی ( Family Therapy )، زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ توشی شیزۆفرینیا ئه‌بن متمانه‌یان هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان و پشتیان پێ ئه‌به‌ستن بۆ یارمه‌تی و چاودێری و پاڵپشتی کردنیان.
که‌واته‌ چاره‌سه‌ری خێزانی یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ و خێزانه‌که‌ی ئه‌دات که‌ باشتر مامه‌ڵه‌ بکرێت له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌که‌ دا.
چاره‌سه‌ری خێزانیش له‌ زنجیره‌یه‌ك دانیشتنی پڕ زانیاری خێزانی پێك دێت که‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگێك ئه‌خایه‌نێت و تیای دا گفتوگۆ ئه‌کرێت له‌ باره‌ی شیزۆفرینیا وه‌ و پشگیری و پاڵپستی و یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی تیا دا باس ئه‌کرێت و له‌ هه‌مان کات دا بڕیار ئه‌درێت له‌ باره‌ی چۆنێتی حه‌ل کردنی هۆکاره‌کانی شیزۆفرینیا به شێوه‌یه‌کی‌ کرداری.
به‌ کورتی چاره‌سه‌ری ڕه‌وشتی و خێزانی جۆرێکه‌ له‌ چاره‌سه‌ر که‌ ئامانجه‌که‌ی بریتیه‌ له‌ چاره‌سه‌ر و یارمه‌تی که‌سی توش بو به‌ شیزۆفرینیا بۆ گۆڕینی چۆنێتی بیرکردنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وانه‌ دا.
‌ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ وا له‌ نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌کات که‌ بدوێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چۆن بیر ئه‌کاته‌وه‌ له‌ خۆی، جیهان و خه‌ڵکی تر، هه‌روه‌ها بدوێت له‌باره‌ی چ شتێك کار ئه‌کاته‌ سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ و هه‌سته‌کانی و به‌مانه‌ش ئه‌توانرێت یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ بدرێت چۆنێتی بیر کردنه‌وه‌ی بگۆڕێت و چی بکات بۆ یارمه‌تی دانی له‌ باشتر کردنی هه‌سته‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ ژیان و هه‌روه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێ دا ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ن پزیشکی ده‌رونی پسپۆڕ یان هه‌ندێ جار توێژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.

چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمانه‌کانی دژی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونییه‌کان ( Antipsychotic ) : --
به‌شێوه‌ی ئاسایی ئه‌م ده‌رمانانه‌ پێویسته‌ به‌کار بهێنرێن وه‌ك ده‌ستپێکێك بۆ چاره‌سه‌ری نیشانه‌کانی شیزۆفرینیای توند ( Acute Schizophrenia )، ئه‌م ده‌رمانانه‌ش کار ئه‌که‌ن بۆ بلۆك کردنی کاری کیمیایی دۆپامین ( Dopamine ) له‌ مێشکی ئه‌و که‌سه‌ دا ، چونکه به‌رز بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ و کارکردنی‌ دۆپامین به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی شیزۆفرینیا دائه‌نرێت.
  ده‌رمانه‌کانی دژه‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌کان ( Antipsychotic ) ئه‌توانێت ببێته‌ هۆی که‌م بونه‌وه‌ی هه‌ستی دڵه‌ڕاوکێ  و دوژمنکاری له‌ نه‌خۆشه‌که‌ دا له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێکی که‌م دا، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ئه‌وێت تا نیشانه‌کانی تر که‌م بکاته‌وه‌ بۆ نمونه هه‌ستی‌ هالۆسینه‌یشن و وه‌هم Hallucination And Delusion ).
ئه‌م ده‌رمانانه‌ ئه‌توانرێت وه‌ك حه‌ب یان ده‌رزی به‌کار بهێنرێن و له‌ ئێستا جۆری ئه‌وتۆ هه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌رزی ئه‌درێت له‌ نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ر 2 – 4 هه‌فته‌ و ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ کاتی شیزۆفرینیای توند دا به‌کار ده‌هێنرێن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك نه‌خۆش پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری ده‌رمانی تر ئه‌بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر له‌ دوای یه‌که‌م توش بونی تونده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشگیری له‌ ڕودانه‌وه‌ی توش بونێکی توندی تر بکرێت یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌.
تێبینی :-- خۆم پاراستوه‌ له‌ باس کردن و ناوهێنانی ده‌رمانه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری شیزۆفرینیا، سه‌باره‌ت به‌ خراپ به‌کار نه‌هێنانیان له‌لایه‌ن نه‌خۆش و خه‌ڵکه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ چاره‌سه‌ری ده‌رونین و ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت پرسیارت هه‌بوو له‌سه‌ر جۆرێك له‌ ده‌رمانی دیاری کراو ئه‌وا من ئاماده‌م زانیاری و ڕێنماییت بۆ بنوسم له‌سه‌ری.

ئاماده‌کردنی پزیشک // باپیره‌ .... سلێمانی

 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
فۆبیابوون لە مندا
بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه