مریشک و بتڵی شوشه‌
شەممە, 26 ئازار 2011 16:37



مامۆستای وانه‌ی کوردی ئه‌گێڕێته‌وه‌:
ساڵێکیان وانه‌م ئه‌وته‌وه‌ له‌به‌رده‌م 2 سه‌رپه‌رشتیار (موفه‌تیش) که‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری چۆنیه‌تی سیسته‌می وانه‌ گوتنه‌وه‌که‌م بکه‌ن. ئه‌م وانه‌یه‌ش پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو له‌ هاتنی تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵ.
له‌ کاتی وانه‌که‌دا یه‌کێک له‌ خوێندکاره‌کان وانه‌که‌ی به‌ مامۆستاکه‌ بڕی و پێی ووت:
مامۆستا وانه‌ی کوردی وانه‌یه‌کی زۆر قورسه‌؟!
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خوێندکاره‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد هه‌موو خوێندکاره‌کانی تر ده‌ستیان کرد به‌ وروژاندنی ئه‌و قسه‌یه‌و دووباره‌یان ئه‌کرده‌وه‌ که‌ وانه‌ی کوردی وانه‌یه‌کی زۆر قورسه‌.. خوێندکاره‌کان هه‌روه‌ک فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنیان لێ هاتبوو ... هه‌ر یه‌ک له‌ شوێنی خۆی هاواری ئه‌کرد......
مامۆستاکه‌ که‌مێک بێده‌نگ بوو دواتر ووتی :
ئه‌مرۆ هیچ بابه‌تێک ناخوێنین ، ئه‌یکه‌ین به‌ یاری،

خوێندکاره‌کان زۆریان پێ خۆش بوو ره‌نگ و روویان کرایه‌وه‌
مامۆستاکه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ ره‌شه‌که‌ وێنه‌ی بتڵێکی شوشه‌ی مل باریکی دروست کرد ، وه‌ له‌ ناویدا وێنه‌ی مریشکێکی دروستکرد، وه‌ ووتی:
کێ ئه‌توانێ له‌ ئێوه‌ ئه‌م مریشکه‌ له‌م بتڵه‌ شوشه‌یه‌ ده‌ربهێنێت به‌ مه‌رجێک:
نه‌ شوشه‌که‌ بشکێنن وه‌ نه‌ مریشکه‌که‌ بمرێت !!

خوێندکاره‌کان زۆریان هه‌وڵدا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون وه‌ 2 موفه‌تیشه‌که‌ش له‌و مه‌ته‌ڵه‌ سه‌ریان ده‌رنه‌ئه‌کرد... زۆر هه‌وڵدرا که‌ ده‌ریبهینن به‌ڵام سه‌رکه‌وتوونه‌بوون..
یه‌کێ له‌ منداڵه‌کان زۆر بێتاقه‌ت بوو به‌مه‌ هاواری کرد:
مامۆستا ئه‌م مریشکه‌ له‌و شوشه‌یه‌ ده‌رنایه‌ت یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێت شوشه‌که‌ بشکێندرێت یان ئه‌بێت مریشکه‌که‌ بمرێت ، مامۆستاکه‌ی ووتی :
نابێ مه‌رجه‌کان پێشێل بکرێت ،، منداڵه‌که‌ش له‌ داخا ووتی:
((ده‌ مامۆستا به‌و که‌سه‌ بڵێ که‌ مریشکه‌که‌ی خسته‌ ناو شوشه‌که‌ با ده‌ریشی بهێنێته‌وه‌))
خوێندکاره‌کانی تر پێی پێکه‌نین، به‌ڵام پێکه‌نینه‌که‌یان زۆری نه‌خایاند چونکه‌ مامۆستاکه‌ پێکه‌نینه‌که‌ی پێبڕین و ووتی :
راسته‌ ،، راسته‌،، ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌ راسته‌که‌یه‌!!!
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ مریشکه‌که‌ی خستۆته‌ ناو هه‌ر ئه‌و ئه‌توانێت ده‌ریبهێنێت،، هه‌ر وه‌ک ئێوه‌
چۆن له‌ مێشکی خۆتاندا واتان داناوه‌ که‌ وانه‌ی کوردی وانه‌یه‌کی گرانه‌..
من چه‌ند بمه‌وێ بۆتان ئاسان بکه‌م و بۆتان شی بکه‌مه‌وه‌ ناتوانم ته‌نها ئه‌گه‌ر ئێوه‌ وا لێکی بده‌نه‌وه‌ که‌ وانه‌یه‌کی ئاسانه‌ به‌ بێ یارمه‌تی هیچ که‌سێک
چۆن خۆتان ئه‌وه‌تان له‌ مێشکی خۆتان داناوه‌ که‌ وانه‌یه‌کی گرانه‌ ئاواش ئه‌توانن که‌ ده‌ریبهێننه‌وه‌ له‌ مێشکی خۆتان که‌ وانه‌یه‌کی ئاسانه‌...
مامۆستاکه‌ ووتی وانه‌که‌ ته‌واو بوو وه‌ هه‌ردوو موفه‌تیشه‌که‌ زۆریان به‌ دڵ بوو،
وه‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر وانه‌ی دوای ئه‌وه‌ تێبینیم کرد خوێندکاره‌کان به‌ ئاسانی له‌ وانه‌که‌ تێگه‌یشتن.

ئه‌مه‌ش چیرۆکی ئه‌و مامۆستایه‌ بوو

په‌ند:
ئه‌و خوێندکارانه‌ ته‌نها یه‌ک مریشکیان له‌ شوشه‌یه‌کدا دانابوو ،، ئه‌ی ئێمه‌ له‌ ژیانماندا چه‌ند مریشکمان داناوه‌ و لامان گرانه‌ ده‌ریبهێنین؟!

فــریــشــــــتــه‌ی جــوانــی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه