ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین
یەک شەممە, 27 ئازار 2011 22:57

ئەکرم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا بۆ سایتى کوردژین:-   بزوتنەوەى گۆڕان هۆکارى سەرەکى خۆپیشاندانەکە بوون وهاندەرى خۆپیشاندەرەکانیش بوون

ئەکرەم ساڵح بەرپرسى لقى (22)ى کەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دیدارێکدا لە گەڵ سایتى  (کوردژین) تیشک دەخاتە سەر ئەو خۆپیشاندانەى کە لەم دواییەدا لە شارى کەلار ڕوویدا وتێدا بارەگاکانى پارتى کرایە ئامانج وباس لە سەر هۆکارى سەرەکى دروست بوونى ئەو خۆپیشاندانە دەکات وئاماژەش بۆئەوە دەکات کە خۆپیشاندان گەر بە ئاراستەیەکى یاسایى بڕوات مافى هەموو هاوڵاتییەکە وئەوان وەکو پارتى پشتگیرى لێدەکەن

دیدارى/ عومەر ئاوارە – کەلار


_ ئەو کێشانەى کە لەم دواییەدا بە هۆى ئەو خۆپیشاندانەى کە لە شارى کەلار روویاندا کۆمەڵێک ڕووداوى نەخوازراوى لێکەوتەوە ..... ئێوە وەکو پارتى چۆن لەو جۆرە خۆپیشاندانانە دەڕوانن ..؟
- ماوەیەکە شەپۆلێکى خۆپیشاندان، کە دەستى ئاژاوە گێریشى تێکەڵ بووە ناوچەکانى سلێمانى وگەرمیانیشى گردۆتەوە،کە سەرەتا لە شارى سلێمانییەوە روویدا و دواتر سنورى ناوچەکانى ئێمەشى گرتەوە، ئێمە وەکو پارتى دیموکراتى کوردستان زۆر هەوڵماندا ئەو شەپۆلە ناوچەکانى گەرمیان نەگرێتەوە و لە ڕێگەى لایەنە سیاسیەکان وئیدارەى سنورەکەو کەسایەتى وپیاوماقوڵان کە بە هەموو لایەک هەوڵێکى زۆردرا بۆ ئەوەى ئەو کێشە وتوندو تیژانە لە ناوچەى گەرمیان ڕوونەدات، چونکە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکە خۆى لە ڕابردوودا بە هۆى ئەوەى لە هێڵى تەماس بووە لە گەڵ ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکان زیانى زۆرى پێگەیشتووە، بۆیە پێمان خۆشبوو ئارامى وسەقامگیرى ئەو ناوچەیە بە هەموو لایەکمانەوە بپارێزین،، ئەوەى جێگەى داخ ونیگەرانی بوو لە ڕۆژى 22/2 لە ناو بازارى شارى کەلار کۆمەڵێک خەڵک بە ناوى خۆپیشاندانەوە کۆبوونەوە، بەڵام دەرکەوت ئەو خۆپیشاندانە مەرامى سیاسى لە پشتەوەیە و ئەجیندایەکى سیاسى جوڵەیان پێدەکات، لە دواى ئەوەى بەرپرسێکى گۆڕان وتارێکى پێشکەش بەو خەڵکە کرد و کۆمەڵێک هوتافاتى توند لە ناو خۆپیشاندەرانەوە دەبیسترا کە بە ئاراستەى لقى ئێمە هان ونزیکەى زیاتر لە 1000 کەس کە زۆربەیان گەنج ومێرد منداڵ بوون گەیشتنە پێش بارەگاکانى ئێمە لە گەڕەکى شەهیدان ، ئەوەى کە جێگەى سەرسوڕمان بو بۆ ئێمە کە بارەگاکانى ئێمە دوورترین بارەگان لەو جێگەیەى کە خۆپیشاندان دەستى پێکرد ولەو نێوەندەدا چەندین بارەگاى لایەنەسیاسییەکان وئیدارەى شارەکەش هەن، بەڵام چونکە ئاراستەکراوبوون ومەرامى سیاسیان لە پشتەوە بوو نەوەستان تا گەیشتنە پێش بارەگاکانى ئێمە .. لە پێش بارەگاکانى خۆشمان زۆر هەوڵماندا بە شێوەیەکى لێک تێکەیشتن وئاشتییانە ودوور لە توندوتیژى خۆپیشاندانەکە بڵاوە پێبکرێت وهێزەکانى پولیس وئاسایشیش گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە وبەردەم بارەگاکانى ئێمە بەڵام تا دەهات خۆپیشاندانەکە توندتر دەبوو  و بەداخیشەوە لە کونترۆڵى ئاسایش وپۆلیس دەرچوو وبە شێوەیەک بەلامارى بارەگاکانى ئێمەیان دەدا وهەوڵیان دەدا دەست بە سەر بارەگاکانى ئێمەدا بگرن وئەو خۆپیشاندانە هیچ بەنەمایەکى خۆپیشاندانى مەدەنییانەى تێدا نەبوو وتەنانەت مۆڵەتى یاسایشى بۆ وەرنەگیرابوو ، بۆیە هەوڵیاندەدا بارەگاکانى ئێمە داگیر بکەن وبیسوتێنن، بۆیە پولیس وئاسایش وهێزێکى لیواى سێ کە لێرە ئامادە بوون بۆ بەرگریکردن وپاریزگاریکردنى بارەگاکانى ئێمە ناچاربوون تەقە بە ئاسماندا بکەن بۆ ئەوەى خۆپیشاندەران بڵاوە بکەن ولە ناو خۆپیشاندەرانیشدا تەنانەت تەقەکرا بە تایبەت ئەو ماڵانەى کە لە بەرامبەر لقى ئێمەدا بوون و سەر بە لایەنێکى دیاریکراون ، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک خەڵک برینداربوون ولە پێش بارەگاکەشمان پێشمەرگەیەکى شۆرشى ئەیلول شەهید بو ودوور لە بارەگاى لقیشمان هاوڵاتییەک بە گولەى وێل شەهید بوو...
_ لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانەدا ئێوە کێ تاوانبار دەکەن ودەستى تاوان بۆ چ لایەک درێژ دەکەن..؟
- بەڕاى ئێمە بزوتنەوەى گۆڕان هۆکارى سەرەکى خۆپیشاندانەکە بوون وهاندەرى خۆپیشاندەرەکانیش بوون، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا لایەنى سیاسى دیکەى بە ناو ئۆپۆسوزیۆن وبە شێوەیەکى ناڕاستەوەخۆ لە ناو خۆپیشاندانەکە بوونیان هەبوو بە پێى ئەو بەڵگەنامانەى کە بەردەستى ئێمە کەوتوون..
_ مەبەستتان لەو لایەنە ئۆپۆسوزێنە کێیە..؟
- ئیسلامییەکان ولایەنگران وهەوادارانییان..
_ واتا هاوکارى وهەماهەنگییەک لە نێوان بزوتنەوەى گۆڕان وئێسلامییەکاندا هەبووە بۆ ئەنجامدانى ئەو خۆپیشاندانە ..؟
- ئەگەر هاوکارى وهەماهەنگیش نەبووبێت، بەڵام هەردەەلا هەمان سۆزو ئامانجییان هەبووە..
_ ئەو هاوڵاتییەى کە لە ئەنجامى خۆپیشاندانەکە کوژرا، کوژرانى خراوەتە ئەستۆى ئێوە ، کە گوایە ئێوە تەقەتان لە خۆپیشاندەران کردووە ولە ئەنجامى ئەو تەقەکردنەش ئەو هاوڵاتییە کوژراوە، ئێووە تا چەند ئەوە بەڕاست دەزانن..؟
- ئێمە وەکو لق تەقەمان نەکرد، بەڵام ئەو هێزانەى کە بۆ پاراستن وپارێزگاریکردنى بارەگاکانى ئێمە هاتبوون چ پۆلیس وچ ئاسایش وچ پێشمەرگەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان وبارەگاکانى ئێمە تەقەیەکى زۆریان بە ئاسماندا کرد بە تایبەتى لە دواى ئەوەى کە لە ناو خۆپیشاندەرەکاندا تەقە کرا ، بە پێى زانیاریەکان ئەو هاوڵاتییە زۆر دوور لە بارەگاکانى ئێمە گوللەى وێڵ لێیداوە، لە نزیک بارەگاکانى ئێمە جگە لە پێشمەرگەیەکى شۆرشى ئەیلول کە بە گوللە شەهید بووە هیچ کەسێکى دیکە شەهید نەبووە...
_ خوێندنەوەتان وەکو بەپرسى لقى (22)ى گەرمیان بۆ ئەم خۆپیشاندانە چییە، ئایا ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە کە ئەنجام دەدرێت ڕەوایە بەرامبەر بەو هەموو خزمەتگوزارییانەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامە داووە، یاخود بۆ مەبەست ومەرامێکى سیاسى ئەنجام دەدرێت.؟
- ئێمە پێشتریش وتومانە خۆپیشاندان مافێکى ڕەواى هاوڵاتییانە ئەگەر بە شێوەیەکى یاسایى ئەنجامبدرێت وبە رێووەبچێت وتەعبیر لە خواست وداوا رەواکانى هاوڵاتییان بکات وئێمە وەکو پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە لە گەڵ خواستەکانى خەڵک بووینەو گومان لەوەدا نییە کە کەم وکوڕى نەبێت وپێویست بکات چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوەى کە ڕوودەدات لە جۆرە خۆپیشاندانانە ئەوە ئەجیندایەکى سیاسى ومەرامێکى سیاسى لە پێشتەوەیە، ئەگەر نا بارەگاکانى ئێمە نە قایمقامییەتەونە دائیرەى ئاوەو نەش شارەوانییە، بەڵکو بارەگاکانى ئێمە بارەگایەکى حیزبییە وکارى حیزبایەتى خۆى دەکات، جگە لە خزمەتکردن وپشتیوانیکردنى سەقامگیرى وژیانێکى باشتر بۆ خەڵکى ناوچەکە، هیچ هۆکارێکى دیکە نییە کە باش نەبێت وببێتە هۆى ئەوەى کە خەڵکى پەلامارى بارەگاکانى ئێمە بدات، بۆیە ئێمە پێمان وایە کە هەندێ لایەنى سیاسى بۆ مەرامى سیاسى خۆیان ئەیانەوێت ئەو بارودۆخە بقۆزننەوە بۆ ئەوەى بە ئاراستەیەک بییبەن کە تێدا ئامانجە سیاسییەکانى خۆیانى بێتەدى..؟
_ بۆچى لقى (22)ى گەرمیان کرایە ئامانجى خۆپیشاندانەکەى شارى کەلار، کەچى خۆتان ئاماژەتان پێدا کە بارەگاکانى ئێوە دەزگایەکى حیزبییە ودەزگایەکى ئیدارى نییە، بۆ چى خەڵک خۆپیشاندان لە دژى دەزگا ئیدارییەکان ناکات، بۆچى بارەگا حیزبییەکان دەکەنە ئامانج..؟
- من پیچم وایە بەو پێیەى کە پارتى خاوەن خاوەن هێزێکى گەورەو جەماوەرێکى فراوان وئیدارەیەکى سەرکەوتووبووە وپێگەیەکى بە هێزى هەیە لە ئاستى ناوخۆیى ونێو دەوڵتیش، ئەو لایەنانە دواى ئەوەى نا ئومێد بوون کە لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە ناگەنە دەسەڵات و واى دەبینن کە پارتى دیموکراتى کوردستان خاوەن پێگەی خۆیەتى لە ناو جەماوەردا وکوسپیشە لە بەردەم ئەواندا بۆیە دا بیریان کردەوە ئەگەر پارتى تێک بشکێت لەم ناوچانە ئەوان لە ڕووى مەعنەویەوە سودى لێوەردەگرن و دەتوانن لەم ڕێکەیەوە پەلامارى شوێنەکان ولایەنەکانى دیکەش بدەن..
_ هاوڵاتییان دەڵێن پارتى بۆ بارزان باشە، بۆ گەرمیان باش نییە، ئێوە لەو ڕووەوە چى دەڵێن..؟
- ئەوەى لە سەرتاسەرى کوردستان، لە زاخۆ وبارزان تا دەگاتە خانەقین ومەندەلى وگەرمیان کە تێدا خەباتى کوردایەتى دەستى پێکردووە پارتى خاوەنى بووە وتەنانەت پارتیش بووە لەو ناوچانەدا خەڵکى فێرى خەبات وکوردایەتى وشۆرشگێڕى کردووە، فێرى کردوون کە چۆن بەرگرى وداکۆکى لە سەر مافى ڕەواى خۆیان بکەن، ئەوانەى ئەو قسانە دەکەن خەڵکێکى دڵ ڕەش وناخ ڕەشن وبۆ مەرامى تایبەتى خۆیان بەو کارانە هەڵدەستن، پارتى خاوەن هەزاران شەهیدە لەم ناوچەیە تەنانەت لە ناوچەکەشدا بۆ خۆى حیزبێکى ناسراو وخۆشەویستیشە بۆیە خەڵکانێک هەن بۆ ئەجینداى سیاسى خۆیان هەوڵدەدەن پارتى لە بەر چاوى هاوڵاتییان ڕەش بکەن وپێیان وایە ئەگەر پارتى پێگەى لاواز بێت ئەوان دەتوانن بگەنە مەرامەکانى خۆیان..


 
دیمانه‌
وێنە
دیمانە، دکتۆر ڕەوا جەمال تایبەت بە کوردژین دەدوێت!!
سڵاو،،، وەکو ماڵپەڕی کوردژین پێمان باش بوو دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی ئازیز ڕەوا جمال عبدول ساز بکەین،...
وێنە
دیمانه‌ // شوانه‌ برای هونه‌رمه‌ند میکایل تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
سڵاوتان لێبیت وەکو ماڵپەڕی یانەی کوردژین بەباشمان زانی دیدارێک لەگەڵ هونەرمەند شوانە ی برابچوکی میکائیل...
وێنە
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست داوه‌!!
له‌ده‌ستی باوه‌ژن رای کرد و ئێستا له‌ شه‌قامه‌کان ده‌خه‌وێت و دین و ئیمانیشی له‌ ده‌ست...
وێنە
پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید رەزا:. دەخوازم هەولێر ببێتە سەنتەرێکی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
دیمانە تابلۆ حەسەن:. پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا حمید ڕەزا:. لە دایک بوی شاری کەرکوك لە کوردستان هەر لە وێش خوێندنی...
وێنە
مژدین : به‌ جلی نیوه‌روتی حه‌ز به ‌سێکس ئه‌که‌م نه‌ک به‌روتی !!
    مژدین :یه‌کێک پێ وتم وامه‌بینه‌ دژایه‌تیت ئه‌که‌م ته‌مه‌نات ئه‌که‌م !...
وێنە
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى كوردژین
زایه‌ر به‌كر سه‌روَكى لیَژنه‌ى پروَژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق بوَ سایتى...
وێنە
په‌رستیاری قه‌زافی:کابرایه‌کی خراپم ئه‌پشکنی و ژیانێکی بێبایه‌خم به‌سه‌ربرد
له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بووم کاتێک ده‌ستم کرد به‌ کارکردن له‌لای سه‌رۆکی لیبیا معه‌مه‌ر...
وێنە
سامان هیدایه‌ت تایبه‌ت بۆ کوردژین " سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌رسازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆته‌...
وێنە
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد:ئه‌وانه‌ى كه‌ دژایه‌تى كورد له‌ شارى خورماتوو ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دیموگرافى شاره‌كه‌ بگوڕن ،
د.ئه‌مین عه‌زیز جواد جیَگرى پاریَزگاى ()سه‌لاَحه‌دین) ده‌رباره‌ى كیَشه‌ى په‌راویَزخستنى كوردودوور...
وێنە
ئیسماعیل زاده :کورسی هی هه‌موو که‌سه‌ و هیچ که‌سیش هی ئه‌و نییه‌. ؟!!تایبه‌ت به‌ کوردژین
•    ئیسماعیل کێیه‌ و که‌سایه‌تیی چۆنه‌؟ پێناسه‌ی خۆت بکه‌؟وه‌ک نوسراوه‌ به‌ " ئیسماعیل زاده" بانگم...
وێنە
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین)
شەکر مەجید چالاکوان لە بوارى سیاسەت وڕاگەیاندن ، لە دیدارێکدا بۆ (کوردژین):- بەراستى ژنان و ئافرەتان توێژى...
وێنە
هۆنراوه‌ی من کراسی تاراوگه‌ی له‌به‌رکردووه‌ و... عه‌تری مه‌نفای له‌خۆی داوه‌ و... چه‌تری غه‌ریبی هه‌ڵداوه‌‌
وه‌ک ماڵپه‌ڕی کوردژین به‌ باشمان زانی گفوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیر و ڕوناکبیر ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د)...
وێنە
حوسین عبدالرحمان تایبه‌ت به‌ کوردژین ئه‌دوێت
کوردژین: حوسێن چۆن خۆی دەناسێنێت؟حوسێن عبدالرحمان: من حوسێن عبدالرحمان حسن لە دایک بووی 1987 ی هەولێرم لە سالی...
وێنە
نازک نێروەى : هەتا نوکە من خو موحتاجى کەسێ نەکریە...
هونەرمەند کەسایەتیەکێ بەرنیاسەو خودان جەماوەرەکێ تایبەتە دناف جڤاکیدا ددیتن و بوچونێن هونەریدا وەک ناسنامە...
وێنە
( ئه‌حمه‌د مه‌حمود )) ی سه‌رۆکی یه‌کێتی کاراتی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ کوردژین ده‌دوێت
یه‌وکێک له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان که‌ له‌ ئاستی جیهان ناوبانگێکی باشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌لک رووی...
وێنە
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریت
بەختیار فەتاح ب رێکا ئەڤینەکا راست ل هەبونا خودگەریتبەختیار فەتاح : حەزدکەم پتر گرنگى ب سترانا رەسەن بهێتە...
وێنە
له‌نجه‌ نه‌جم :حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه‌ خاوه‌نى زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ بم تايبةت بة کوردژین
له‌نجه‌ نجم کچه‌ بیژه‌ریکى جوان و رۆح سوکه‌ که‌ زۆربه‌مان له‌ ریگه‌ى شاشه‌ى تیفیه‌کانمان ئاشناى خاتوو...
وێنە
دیه‌ بابانی: شاعیر وشه‌یه‌کی گه‌ووره‌یه‌ ،هه‌رکه‌سێ شعر بنوسێ پێی ناوترێ شاعیر ،ناتوانم بزانم شاعیر کێیه‌..
-دیه‌ بابانی کێیه‌؟من ناوم دیه‌ بابانی ، له‌دایکبووی 4-6-1993 له‌شاری سلێمانی ، خوێندکارم /-که‌ی بوو که‌...
وێنە
کرمانج گه‌ردی :تایبه‌ت به‌ کوردژین :: به‌ بروای من شیعر ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌یه‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ئاشنا و خولیای ده‌بێت
کوردژین : له‌ ده‌ست پێکدا ده‌مانه‌وێت بزانین کرمانج گه‌ردی کێیه‌ ؟کرمانج گه‌ردی :من کرمانج طاهر گه‌ردی .....

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه