وڕێنە بەشی (( ١١ ))
سێ شەممە, 12 نیسان 2011 18:02



لە هەڵبژاردنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بەڵێن درابە فەرمانبەرانی ویستگەی کارەبای دوکان کە خانوەکانی ئەو فەرمانگەیە لە سەریان تاپۆ بکرێت ، بۆ ئەنجام دانی کارەکەیان لە وەزارەتەوە بڕیاردرا بە درووست کردنی لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی کارەکەیان ، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ لیژنەکە درووست کرا و بڕیاریان دا کە خانوەکان چۆڵ بکرێن چونکە ناوچەیەکی گەشت و گوزاریە ، سەرۆکی شارەوانی ووتی کە ئێستا ئەو ناوچەیە کاری تیا ئەکرێ و ئەکرێتە ناوچەیەکی گەشت و گوزاری ، وەک لەم وێنەیەدا دەرئەکەوێ کارمەندان سەرقاڵی درووست کردنی ڕێگاو بانێکی نوێن کە شایستەی گەشت و گوزاربێت .



http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13026183961.jpg




شەوی ڕابووردوو لە یەکێک لە چاتە کوردیەکان دا هاوڕێیەکم وتی : خۆم و دایکم و خوشکێکم لێرە ئەدمینین و باوکیشم سۆپەر ئەدمینە !!! بە داخەوە پێش ٢ مانگ باپیرەیان بە نەخۆشیەکی کوشندە جیهانی چاتی بە جێ هێشتبوو (( انا الیە و الیە راجعون )) .
بە بۆنەی بارگرژیەکانی کوردستان و خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی کوردستانەوە ، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا کۆبونەوەی ئاسای خۆی ئەنجام بدات و بڕیاروایە لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا بودجەی حیزبەکان تاوتوێ بکرێت ، ئەندامێکی پەرلەمان کە نەیویست ناوی بهێنین وتی :
وەزیری پێشمەرگە سوێندی خوارد کە دەبابەیان نەهێناوە بۆ هیچ شوێنێک بەڵکوو (( ناقیلەی ئەشخاس بووە )) ، بەڵام وا دیارە ناقیلەکان لە کۆمپانیای هەرێم لوولەی دەبابەیان بۆ درووست کراوەو وەک دەبابە خۆیان ئەنوێنن بەڵام لە ڕاستیدا دەبابە نین !! بۆ ئەو مەبەستە چاومان کەوت بە یەکێک لەوانەی کە ئەیانوت دەبابەیە و لە وەڵامی پرسیارێکدا وتی :
جیاوازیەکانی نێوان هاوڵاتیان ئێمەی کووشتوە ، بۆ نموونە : من دووکاندارێکی ناو بازاڕم و لە بەیانیەوە تا ئێوارە سەدان درۆ ئەکەم هەتا نانی یەک ڕۆژ بۆ مناڵەکانم بەدەست ئەهێنم ، کەچی ئەندام پەرلەمانێک لە هۆڵی پەرلەمان تەنها یەک سوێندی درۆی خوارد کە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت ، تەنها بە یەک درۆ نازو نیعمەتی چوارساڵی مسۆگەرکرد بۆ ماڵ و مناڵەکەی . هەمان دووکاندار وتی : کوڕەکەم لە بەر هەژاری و دەست کورتی توانای نەبوو جوتێک پێڵاو بکڕێ ، بۆیە پەنای بردە بەر دزی و لە کاتی نوێژی جومعەدا جووتێک پێڵاوی نوێی دزی ، بەڵام بە داخەوە کە خۆم لە نوێژی جومعە هەڵسام بینیم پێڵاوەکانم دزرابوون !! ناچار پێڵاوەکانی کوڕەکەمم لە پێ کرد و لە ماڵەوە گۆڕیمانەوە .

نوسینی // هێمن زانکۆ

 
وڕێنه
وێنە
وڕێنە بەشی - ١٠
حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە...
وێنە
وڕێنه‌/ به‌شی دووه‌م
سه‌ره‌تا  هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبێت و ئیشه‌ڵڵا ببێته‌ مایه‌ی خێر و قازانج و خۆشی و به‌ره‌که‌ت ،...
وێنە
وڕێنه‌ به‌شی ( نازانم چه‌ند ) :
له‌ دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا بڕیاردرا شان به‌شانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان ،...
وێنە
وڕێنه‌/ به‌شی یه‌که‌م
وئازیزان و خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژین :له‌مه‌ودوا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک بابه‌تێکتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه