ته‌وار؛ منداڵه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی كه‌ركوك
چوار شەممە, 20 نیسان 2011 21:03



منداڵێكی هه‌ست ناسك‌و لێو به‌خه‌نده‌و گورجوگۆڵ، منداڵێك هه‌ركه‌بینیت له‌چاوه‌كانیدا ئه‌وه‌به‌دی ده‌كه‌یت كه‌ دنیایه‌ك خۆزگه‌و ئاوات له‌ناخیدا هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێكی ڕوونی لێده‌كرێت.
ته‌وار سه‌ركه‌وت سابیر؛ له‌دایكبوی ساڵی 1999ی شاری كه‌ركوكه‌و له‌نێو خێزانێكی گۆشكراوی هونه‌ریدا له‌دایكبووه‌و له‌ته‌مه‌نی (5)ساڵییه‌وه‌ چۆته‌ سه‌رته‌خته‌ی شانۆو (له‌پێناوی سه‌رمایه‌دا) یه‌كه‌م كاری شانۆیی بوه‌و پاشان درێژه‌ی به‌كاره‌كانی داوه‌و تائێستا به‌شداری (16) كاری شانۆی‌و (2) مۆنۆدرامای كردووه‌، هه‌روه‌ها  له‌كۆنسێرتێكی گۆرانیشدا له‌گه‌ڵ به‌شی  منداڵانی كه‌ركوك به‌گۆرانی (خاڵخاڵۆكه‌) به‌شداریكردوه‌و ئه‌م گۆرانییه‌ی وتووه‌، چونكه‌ خاوه‌ن ده‌نگێكی زۆرخۆشه‌و توانای گۆرانی وتنی هه‌یه‌، هه‌ندێ‌ كاتیشی ته‌رخان كردوه‌ بۆ نوسینی شیعر.
ته‌وار؛ زۆر سه‌رسامه‌ به‌كاره‌كانی خاتو گه‌زیزه‌و به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر محه‌مه‌دجه‌زا ئاسوده‌ ده‌بێت‌و هه‌میشه‌ گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێته‌وه‌.
باوكی به‌مامۆستاو هاوڕێ‌‌و هاوكاری ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت ته‌نها ده‌توانم به‌كاری جوان چاكه‌ی باوكم‌و مامۆستاكانم بده‌مه‌وه‌، چونكه‌ هاوكاری زۆرم ده‌كه‌ن‌و پشت‌و په‌نامن. وتیشی: حه‌زده‌كه‌م ببم به‌ده‌رهێنه‌رێكی باش، تابتوانم خزمه‌ت به‌شانۆی كوردی‌و منداڵانی كه‌ركوك بكه‌م.
ته‌وار وتیشی: هونه‌رمه‌ندجه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداوم له‌به‌شی 3ی گه‌رده‌لولدا ڕۆڵێكی زۆرباشم بداتێ‌‌و منیش به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ قبوڵم كردوه‌و هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ركارێك به‌من بكرێت درێغی لێنه‌كه‌م، تائه‌وه‌ بسه‌لمێنم كه‌منداڵانی كه‌ركوكیش هیچیان له‌منداڵانی دونیاكه‌مترنییه‌.
هه‌روه‌ها جگه‌ له‌كاری نواندن وتیشی: له‌ tvكه‌ركوك داوای لێكراوه‌ وه‌كو پێشكه‌شكاری منداڵان به‌رنامه‌ی منداڵان پێشكه‌شبكات. مایه‌ی ئاماژه‌یه‌ ته‌وار
له‌ پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییه‌ له‌خوێندنگه‌ی (زه‌نور)‌و هه‌موو ساڵه‌كانی خوێندن یه‌كه‌م بوه‌و له‌ئێستاشدا ئه‌ندامی تیپی شانۆی شۆرجه‌یه‌ له‌شاری كه‌ركوك.
له‌كۆتایشدا وتی: زۆر خۆشحاڵم به‌ناوه‌كه‌ی خۆم‌و سوپاسی دایك‌و باوكم ده‌كه‌م كه‌ناوی (ته‌وار)یان لێناوم‌و داواش له‌هه‌موو منداڵه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌كه‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان بخه‌نه‌ ڕوو توانای خۆیان نمایش بكه‌ن.

پشكۆخالدانی

 

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه