هەناسە یوسفییەکانی دڵ
هەینی, 22 نیسان 2011 11:35


 


      لەنێو شووشە سپییەکانى رۆحەوە منت دەرهێنا، کە بە دەستە موبارەکەکانى تۆ لە گوشینى رۆحەوە رسکام. ئەو هێزى پەیوەندییەى هەمە، بەهیچ هێزێک ناکوژێتەوە، بە دار، بە بەرد، بە رۆحە رەشەکان...هتد. ئەو رۆژانەى کە بە سەر داوى نێو دەنکە تەسبیحەکاندا پیاسەیان دەکرد، هەر رۆژە دەنکێک شریخەى دەهاتء لەو سەر رۆحێکى من لە پەنجەکانت دوور دەکەوتەوە. نێوانى رۆحى منء سەرى پەنجە سەر تەسبیحەکەت، رۆژ بە رۆژ لە گەرمایى رۆحت دوور دەکەوتەوە، دەنگى ترپەى دڵء شەقەى رۆحم هێشتا لە زەین ماوە، رۆحێک بە قادرمەکانى دا سەرکەوتم، بەڵام نەمدەویست بیگەمێ، نەمدەویست تێیبگەم، لە کۆتاییشدا تێنەگەیشتم، یەک  یەک پارچەى پەیژەکانم شکاند، کە پارچەیەک لێدەبۆوە، رۆحم دەرووشا، دواتر پارچەیەکى لێ هەڵدەکرووزا، چەشنى مۆرانەیەک...نا.. خۆرکەى لێدەدا.. وامدەزانى کیفى تازەبوونەوە دەخەمەوە بەرم.

کە ئێستا قەڵەمم دەیەوێ وشەى رۆح لەسەر ئەم رووپەڕە بنووسێ، لە پیتى یەکەمەوە دندوکێکء لەپیتى دووەمەوە نقورچەیەکء لە پیتى سێیەمەوە نوکێکى تیژ دەخێوێنێتە رۆحم، کە تۆش دەیخوێنیتەوە، یان بۆت دەخوێندرێتەوە، یان بە چاو دەیبینى، رۆحت ئازارى پێدەگا، بە ئازارێک قەڵەمم لەباوەش کردووە، بەئازارێک بیر دەمپێچێتەوە. باشە دەبێ عەقڵ هێندە گەمژە بێ، نەتوانێ دوگمەى بیرچوونەوەم دابگرێ، چیتر نقومى نێو ئازارم نەکاتەوە، ئاخر بیرەوەرى، رۆح دەگوشێتەوە، وەک چۆن بە گوشینى رۆحى تۆ، من سازام. ئەگەر هەموومان لە دەریاى ئازاردا مەلە بکەین، ئەگەر رۆح ئاگرى ناخى دانەگیرسێنێ، کوا بەهاى ئازار؟

لەبیرمە رۆحى من هێشتا دانەگیرسابوو، ئەو کاتانەى ئێوە لەنێو ئازاردا کوڵى بووبون، لەژوورێکى تاریکدا بووین، بەڵام چرایەکانى ناختان شۆقى دەدا، شۆقێک کە چاوى ئێمە نەیدەتوانى بیانبینێ، رۆحى ئێمە نەیدەتوانى پەى پێ ببا، ئێستا دەزانم بۆنى ئەو چرایانا بۆنى میسکء عەنبەرەکانى ئەودیو وڵاتى راستەقینەش بە شاگردى نەدەبوون، تامیان، جوانییان، بەهایان،... نەدەپێوران... ئەوانە ئازار دایدەیساندن، ئازار دەیخستنە سەما، ئازار دڵدارى پێدەکردن.

ئەوان لە ژوورێکدا بوون، خەم  دیوارەکانى بوو، رەحم ساپیتەء گریان زەویەکەى بوو. تەنیا لەنێو پارچەکانى رۆحدا، گوێ ترپەى دڵى دەهات، دەیانخستە بەردەم ئازارە نەپشکوتوەکانى منء حەزیان دەکرد، زمانى منء گوێى ئەوان لە  ئاهەنگێکى شەوانەى نێو دیوارەکانى حوزندا زەماوەند  بکەن، حەزیان دەکرد گوێ لە زەماوەندێک بگرن، کە تێیدا جەمالى یوسف.. ئازارى یوسف.. خەمء گریانء نەهامەتییەکانى یوسف، شۆق بخاتە ژوورەکانیان، جارێکى تر بیانخاتەوە سەما، سەماى گریانء کارگەى فرمێسکان بخاتەوە گەڕ.

ئەو ساتانە چەندت حەز دەکرد بانگمکەیتەوە نێو  مەجلیسى رۆحەکان، لەوێ بمکەیتەوە سەردەستى زەماوەندانء ئاگر بەربدەمە نێو هەناوء دڵى گوێچکەى هەمیشە تەزیویانء خەمە بەستووەکانى ناویان گەرمء گوڕ بکەمەوە.

من لەنێو رۆحە هەڵکرووزاوەکانى ئەواندا، لە ناوەڕاستەوە سەرم بەسەر کتێبە بە فرمێسک رەقبووەکە شۆڕکردبۆوە، تێکڕا هەموو بەیەک دەنگ گوتیان یووسف، نەمدەزانى بۆ هێندەیان یوسف خۆشدەوێ، دەستم پێدەکرد، بەتاسەوە چاوەڕێى کۆتاییەکەى بوون، سەیر ئەوە بوو هەموو شەوێ بە هەمان شێوە ئەو دڵانە دادەخورپان ئەو رووحانە هەڵدەکرووزانەوە، ئەو جەرگانە دەسووتانەوە، ئێستا کە دێتەوە بیرم هێندەم بەزەیى بەواندا دێتەوە هێندە بە یوسف نا، پێدەچوو لە پێش  چاوى ئەوان من یوسف بم، نا!! ئەوان بەدواى یوسفەکانى خۆیان دەگەڕان، جار جار لێم نزیک دەبوونەوە، وایان گومان دەبرد هەر بینا یوسفێک لەنێو کتێبەکە دێتە دەرەوە. یوسفەکانى ئەوان ناو بە ناو لەسەر دێرەکان بەرزدەبوونەوەء دواتر لە کەلێنى پەڕەکاندا بزر دەبوون، کە تەواو دەبووم رۆحە بچوکەکە، هەمووجارێ دەیگوت کتێبەکە دابتەکێنە، تومەز لەپێش  چاوى، یوسفەکەى لە یەکێک لەنێو 23 دێرى لاپەرەکەدا خۆڵى وەسەر گەڕابوو، دام نەکوتابان دەخنکان، یان لە داخستنى کتێبەکەدا لاپەڕە قورسەکانى، کە وەک دەرگاى ئیڤاکان وابوون بەسەرء مێشکیان دەکەوتنء تا سبەى شەوێ دەبوورانەوە. یوسفم بە نیوە دەکرد، لەگەڵ گریانى ئەوان، قورگم پڕ دەبوو لە گریان، هاڵاوى بۆنێک نەیدەهێشت بگریم، کە یوسف دەکەوتە نێو بیرە تاریکەکە، ئەوان لە لوتکەى ئازار دەبوون، سەرى ئەو رۆحانە دەکرایەوە، هاڵاوێک بۆن دەیتاساندم، لەدەورم دەئاڵان، دوکەڵى بۆنەکە ژوورەکەى پڕ دەکرد، لە سەرکۆشء پشتء سەرء بن پێیان هەڵدەستا، چاویان لە تۆ دەکرد، تۆ یوسفێکت مابوو، ئەوان چش. تۆ گوڵێکت مابوو، ئەوان هیچ!!!.

پوورە خەزێم هێندە بە ئارام بوو، ئەوانى هێواش دەکردەوە. بەڵام من نەمدەزانى ئارامى ئەو لە دەنگ بوو، شەپۆڵەکانى خەمى ئەو ناوەى رەش کردبوو، بۆنى خەزێمێکى خەماوى دادەگیرساند، دەمء چاوێکى هێند سپى هەبوو، لە بەفر سپى تر، هەموو جارێ لەتۆم دەپرسى، دەتگوت ئەو، شارە بەزۆر چنراوەکانى ئێرەى نەدیوە، تەنیا ئاوى (بوارە کانی)ێى بە رووان کەوتووە، سەیر بوو لەو رووە سپییەى ئەو هاڵاوە رەشە، لەو رووە بەفرە ئەو خەمە قیرە.

جار جار رووحە خەزێم هەڵیدەدایە:

-ئەیوبێکمان بۆ وەخوێنە.

ملم لەبەر ملى ئەیوب دەنا، ئەیوب ساردى دەکردنەوە، ئارامى پێدەبەخشین، هەریەکەیان وەک دوو ماڵى جیا، ماڵى خۆیان لە هاڵاوء گریانى رەش دەکردء دواى کەنەفت بوون دەسەنگرانەوە. لە رووحە خەزێمەوە دەستم پێدەکرد، روومەتى من دەبووە جێ ماچى هەموو رووحەکان، دوایین ماچ بەر تۆ دەکەوت.

دایە ئێستا من دەزانم تۆ وەک ئەوان نەبوویت، ئەوان زولێخایەک بوون، بونیامین بوون، یەعقوبێکى دیدە تاریک بوون، دوایین ماچ لەتۆدا دەگیرسایەوە، تۆ دەردى قرانى یوسفانت بۆ نەهاتبوو نا!!.

ئاخر رۆحى تۆ واناڵێ، خۆ من یەهودا بووم بۆ تۆ، نەمدەزانى بەو دەستانەم، بەو بیرە رزیوانەم، دەبمە داگیرسێنەرى خەم، نەمدەزانى تامى خەم چییە. ئێستا دەرکەوت شاخێکى چەند گەورەیە هەر ساتێک دەکەوێتە سەر سینگت، دەتورخێیتەوە، دووبارە وەک خۆت لێ دێتەوە، ئەمجارە بەسەرت دا دەکەوێتەوە.

ئەو دۆخینەى کە لە(ژیرى)ى ئێمە گرێدرابوو، بەداوى خەم، گریان، نەهامەتى، چنرابوو. هەموو شەوێ ئەستێرەى ئەو رۆحانەى بەسەر دا دەڕژاء هەڵدەکرووزا، رەق دەبوو، دەبووە کەڵەکە چنراوێک، کە تەنیا بۆنى ئازارى دەبەخشى، ئەو بۆنە وەک هەوێنى مانمان، هەموو بەیانییەک دەپرژێنرایە نێو (بوارەکانى)ء لە بەرەکەتى ئەم خاکەدا دەپنگایەوە.

من ئێستا چیتر نامەوێ قەڵەم دوگمەکانى بیرەوەریم بسووڕێنێ، لە هاتنەوەى چاخەکانى ژیریمدا دێمە سەر گۆڕەکەتء لەپاڵ کێلى راستت دادەنیشم، چاوەکانم دەخەمە سەر یەک تریسکایى لە کەلێنى هەردوو پێلوومدا، لەم نووسینەم رادەمێنم، لێرەوە خوێنەرى ئەو چیرۆکە دەبێ جێم بهێڵێ، دەمەوێ بە تەنهایى لەنێوان منء دایکمدا کەشێک، وەک کەشى رۆحى نێو ژوورە خەمەکە بسازێنم...

دایە گوێم لێبگرە، ئەمجارە چیرۆکى یوسفت بۆ ناخوێنمەوە، گوێ لە یوسفى خۆت بگرە، یوسفێکى ترت بۆ دەسازێنێتەوە.                  

هێمن عومەر خۆشناو(شەقڵاوە)

  شەقڵاوە- پایزى 2008

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه