ئه‌و ده‌مه‌ی شێتی کوێری کردم
سێ شەممە, 26 نیسان 2011 09:40

له‌ کۆندا که‌ هێشتا مرۆڤ پێی نه‌خستبووه‌ سه‌ر زه‌وی

باشه‌ و چاکه‌ له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو بوو

بێزاربوون هه‌ستی به‌ زۆرترین بێزاری ئه‌کرد رۆژێکیان

بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش

داهێنان یاریه‌کی دۆزیه‌وه‌

ناوی لێنا شاردنه‌وه‌ (چاوشارکێ)

هه‌مووان ئه‌م بیرۆکه‌که‌یان لا په‌سه‌ند بوو

شێتیه‌کان هاواریان ئه‌کرد

من ئه‌موێت .. من ئه‌مه‌وێت ده‌ستپێبکه‌م

من چاوم دائه‌خه‌م

و ئێوه‌ش ئه‌بێت خۆتان بشارنه‌وه‌

شێتی چووه‌ پاڵ دارێک

وده‌ستی کرد به‌ ژماردن

یه‌ک.. دوو .. سێ

چاکه‌ و باشه‌ ده‌ستان کرد به‌ خۆشاردنه‌وه‌

ناسکی شوێنی خۆ له‌سه‌ر مانگ دۆزیه‌وه‌

خیانه‌ت له‌ ناو خۆڵ و پاشماوه‌ خۆی بینیه‌وه‌

هه‌ڵچوون چوه‌ پاڵ په‌ڵه‌ هه‌وره‌کان

په‌رۆشی چووه‌ ناخی زه‌ویه‌وه‌

درۆ به‌ ده‌نگی به‌رز ووتی

من له‌ ژێر به‌رده‌کاندا خۆم  ئه‌شارمه‌وه‌

و دواتر چوه‌ ناو ده‌ریاکان

شێتیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ ژماردن

هه‌فتاو نۆ... هه‌شتا.. هه‌شتاو یه‌ک..

له‌م ساتانه‌دا هه‌موو چاکه‌ و باشه‌کان خۆیان شارده‌وه‌

ته‌نها خۆشه‌ویستی نه‌بێت

چونکه‌ ئه‌و به‌ته‌نها خاوه‌ن بڕیار نه‌بوو

وه‌ بڕیاری نه‌دابوو له‌ کوێ خۆی حه‌شار بدات

ئه‌وه‌ش سه‌یر نیه‌ بۆ که‌س

چونکه‌ هه‌مووان ئه‌زانین چه‌ن گرانه‌ شاردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی

شێتیه‌کان به‌رده‌وام بوون

نه‌وه‌د و پێنج .. نه‌وه‌د و شه‌ش..

که‌ گه‌یشته‌ ژماره‌ : سه‌د

خۆشه‌ویستیی خۆی خسته‌ باوه‌شی گوڵه‌وه‌

شێتی چاوی کرده‌وه‌ و ده‌ستی کرد به‌ گه‌ڕان

ئه‌یووت ئه‌وه‌ هاتم .. ئه‌وه‌ هاتم بۆ لاتان

ته‌مه‌ڵی یه‌که‌م شت بوو که‌ دۆزیه‌وه‌ چونکه‌ هیچ هه‌وڵی نه‌دابوو خۆی بشارێته‌وه‌

پاشان ناسکی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ له‌ناو مانگدا خۆی حه‌شاردابوو

ئینجا درۆ له‌ ناو ده‌ریا به‌ هه‌ناسه‌ بڕاوی هاته‌ ده‌رێ

وه‌ به‌ په‌رۆشی ووت وه‌ره‌ ده‌رێ له‌ ناخی زه‌ویدا

شێتی هه‌موویانی دوابه‌دوا یه‌ک دۆزیه‌وه‌

‌ته‌نها خۆشه‌ویستی نه‌بێت

خه‌ریک بوو هه‌ستی به‌ بێزاری ئه‌کرد ئه‌وه‌نده‌ به‌ دوای خۆشه‌ویستیدا گه‌ڕابوو...

تا

حه‌سه‌د نزیک بۆوه‌ لێی و چرپانی به‌ گوێیدا:

خۆشه‌ویستی له‌ ناو گوڵه‌کاندا خۆی شاردۆته‌وه‌

شێتی داسێکی هێناو که‌وته‌ ناو گوڵه‌کان

بێ مێشکانه‌ گوڵه‌کانی بریندار ئه‌کرد

نه‌وه‌ستا له‌م ره‌فتاره‌ی هه‌تا گوێی له‌ ده‌نگی گریانێک بوو که‌ دڵی ئه‌هێنایه‌ جۆش

خۆشه‌ویست ده‌رکه‌وت و چاوی گرتبوو به‌ده‌سته‌وه‌ ..

وه‌ خوێن له‌ په‌نجه‌کانی ئه‌هات

شێتی به‌ په‌شیمانیه‌وه‌ ووتی: ئه‌ی خوایه‌ گیان من چیم کرد!

من چی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که‌م چاک بکه‌مه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌کانتم کوێر کرد؟!

خۆشه‌ویستی پێی ووت :

ناتوانی چاوه‌کانم بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ به‌ڵام شتێک ماوه‌ ئه‌توانی بیکه‌ی له‌به‌ر من

ئه‌وه‌ بوو له‌و رۆژه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نابینا شێتی ئه‌یبات به‌ڕێوه‌...

 

فریشته‌ی جوانی

Frishtai jwani

 

 

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه