رۆژنامەگەریى کوردى و جەهلى مورەککەب
شەممە, 30 نیسان 2011 17:53



هێمن عومەر خۆشناو
رەنگە ئەم ناوونیشانەى سەرەوە خوێنەر تووشى جۆرێک لە سەرسامیى بکات، لێ ئەوەى لێرەدا مەبەستە لێى بدوێین بریتییە لەتیشک خستنە سەر ئەو قەیرانەى کە رۆژنامەگەریى کوردى تێى کەوتووە ئەگەر بە ئاماژەدانێکیش بێت، چونکە ئێمە لە حاڵێکدا ئەم وشانە دەنوسین کە خۆمان هەتا قورگمان خەریکە نقومى بەر پێ نەدیتن بووینەوە، بە تایبەتى لە مەسەلەى یادکردنەوەى دروشمەکانمان، لە سۆنگەى ئەوەى خەریکە یادکردنەوە بۆتەکلتوورێک کە خۆمان نازانین کە بۆ یادى دەکەینەوەء چۆن بەرەو پیرى یادکردنەوە دەچین و یادکردنەوە ماناى چییە؟ بە مانایەکى تر ئەوەندەى ئێمە بۆ یادکردنەوەى رۆژێک دەژین ئەوەندە بۆ مان و بوونمان ناژین. روونتر بڵێین یادەوەرییەکى نەدیتوو لە هزرى هەمووماندا چرۆى کردووە بەلام ئەو یادەوەرییە زۆر جار بۆتە چەپەرێک و بەر پێى هەموومانى تەنیوە.
لە زانستى لۆجیکدا وەها پێناسەى جەهلى سادە کراوە، کە مرۆڤێک دەزانێ کە نازانێ، ئەمە سادەیى و خاکەراییترین جەهلە بە دیوە لۆجیکییەکەى، کە هەموومان کەم تا زۆر لە زۆر شتدا دەکەوینە بەر رەحمەتى ئەو جەهلە، هەرچى جۆرى دووەمە کە پێى دەگوترێت جەهلى مورەککەب، ئەوەیە نازانین کە نازانین، واتە هەنگاوێک دەنێین ناشزانین ئەو هەنگاوەمان هەڵەیە. لەمەدا ئەمڕۆى رۆژنامەگەرى لەنێو کایەکانى تردا، پشکى گەورەى لەم جەهلە بەردەکەوێت، چ جاى ئەوەى بێدەنگبوونى تێدا هەڵنەبژێردرێ، بەڵکو بە پێشکەوتن و هەنگاوى سەرکەوتوو حسێب کردنیش، کارەساتەکە گەورەتر دەکاتەوە.
ئێمە ئەگەر جیا لە لایەنەکانى تر تەنیا لایەنى زمان و شێوازى نووسینى رۆژنامەگەریى کوردیى ئەمرۆ و بەراورد لەگەڵ دەیەکانى پێشووتر بە نموونە وەربگرین، ئەوا حاڵەتى هێندە سەیرو سەمەرە دەبینین کە مرۆ لە ئاستیاندا دۆش دادەمێنێ، واتە ئەو پاشاگەردانییە لە نووسین و ئەو بێ ئەزموونیى و نەشارەزاییە لە نووسین واى کردووە سەرسامییەکى گەورە بە دەرەوە دروست بێت و وشەى رەسەنى خۆمان بخەوێندرێن. ئەمە ئەگەر لە نەزانینەوە بێت (کە دڵنیام نەزانین نییە) ئەوا نیشانەى پرسیار دەخاتە سەر زۆر رۆژنامەنووس کە هەنبانەیان لە زمانى خۆیان بەتاڵە، ئەگەریش بە سەرسامبوون بە وشە بێگانەکانەو بەکارهێنانیان بە ماناى پێشکەوتن و بە حسێبى ئەوان خۆ نزیک کردنەوەیە لە کاروانى پێشکەوتن، ئەوا کورد گوتەنى عوزریان لە قەباحەتیان خراپترە و دووبارە ریسییەکە دەکاتەوە خورى و لایان وایە کە ئەمە ڕێگاى راستى رۆژنامەگەرییە و نازانن کە نازانن، ئەمە دەیانباتەوە بەر جەهلى مورەککەب.
دروشمى چەندێتى رۆژنامەگەرى بە بەرزبوون و، چۆنیەتی بە بزربوون بێتە خەملاندن، کە ئەمڕۆ ئەوەندەى دڵمان بە زۆرى رۆژنامە خۆشە ئەوەندە بیرمان بۆ چۆنییەتییەکەى ناچێ، دواجار هەڵەى گەورەشمان دەکەوێتە بەر چاوو هەستیشى پێ ناکەین و بە شانازییەوەش یادى ئەو هەڵانە بەرزدەکەینەوەو چاوى تیژى رەخنەش ناخەینە سەر ئەخلاقى نووسین.
 هەویرى ئەم دیاردەیە ئاوى زۆرى دەوێ، بەڵام تا وەها بین ئەوا بە دەردى (نالى) لەنێو جەهلى مورەککەبدا دەمێنین هەروەکوو ماوین.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه