چاكه‌ كردن
سێ شەممە, 10 ئایار 2011 12:51



 رێگاكه‌ی پاداشته‌كه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی
      پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت چاكه‌ كردنی له‌ فه‌رمووده‌ی جبرائیلدا علیه‌ الصلاه‌ والسلام دا روون كردۆته‌وه‌ له‌و كاته‌ی پرسیاری لێكرد ده‌رباره‌ی ئیسلام و ئیمان و ئه‌ویش ووڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ كه‌ لێیكرا ، له‌و كاته‌ی پرسیاری لێكرا سه‌باره‌ت به‌ إحسان فه‌رمووی : خودا بپرسته‌ وابزانه‌ ده‌ی بینی خۆ ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌و نه‌بینی ئه‌وه‌ ئه‌و تۆ ده‌بینی .
گه‌وره‌یی چاكه‌كردن
      له‌بۆ زیاتر گه‌وره‌یی إحسان و مه‌نزلگه‌كه‌ی ده‌چینه‌ خزمه‌ت چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی خودای گه‌وره‌
خودا ده‌فه‌رموێت : {...ۆأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُحْسِنِینَ[195]}[سوره‌ البقره‌].واتا : چاكه‌ بكه‌ن به‌راستی خودا چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێت .
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت : {إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّژِینَ اتَّقَوْا ۆالَّژِینَ هُمْ مُحْسِنُونَ[128]}[سوره‌ النحل].واتا : به‌راستی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌وا له‌و ده‌ترسێن و له‌گه‌ڵا ئه‌وانه‌شه‌ كه‌وا چاكه‌كارن .
پاداشتی چاكه‌كاران
      له‌ سۆزو میهره‌بانی یه‌زدانه‌ كه‌وا پاداشتی چاكه‌كردن له‌ خودی كاره‌كه‌دایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاداشتی چاكه‌ی به‌ چاكه‌ داوه‌ته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت : {هَلْ جَزَا‌وُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ[60]}[سوره‌ الرحمن].واتا : ئایه‌ پاداشتی چاكه‌ ته‌نها چاكه‌ نیه‌ ؟ . هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ی جوان و چاك بكات خودا پاداشته‌كه‌ی جوان و چاك ده‌داته‌وه‌ ، خودای گه‌وره‌ جوانترین و چاكترین و گه‌وره‌ترین پاداشتی داناوه‌ بۆ چاكه‌كاران كه‌ ده‌فه‌رموێت : { لِلَّژِینَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَی ۆزِێادَه‌ٌ...[26]}[سوره‌ یونس]. واتا : بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كاری چاكه‌ده‌كه‌ن پاداشتی چاكیان هه‌یه‌ لای خودا و زیاتریش له‌هی خۆی . پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ی كردوه‌ به‌ یه‌كیك له‌ فه‌رمووده‌كان كه‌ روایه‌ت كراوه‌ له‌ مسلم ی كوری صهیب ره‌زای خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : مه‌به‌ست له‌ الحسنی : به‌هه‌شته‌ . وه‌ مه‌به‌ست له‌ الزیاده‌ : ته‌ماشاكردنی په‌روه‌ردیگاره‌ . واتا ئه‌وه‌ی كاری چاكه‌ ده‌كات پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شتو سه‌یركردنی په‌روه‌ردیگاریتی له‌ رۆژی دواییدا.
رێگای چاكه‌كردن
     چاكه‌كردن له‌ عیبادات و كرین و فرۆشتندا پێویسته‌ ره‌چاو بكریت ، واتا هه‌ر عیباده‌تێك واجب كراوه‌ له‌سه‌ر إنسان پێویسته‌ جێبه‌جێی بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌وا خودا پێی خۆشه‌و رازی ده‌بێت پێی ،
      هه‌روه‌ها دبێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ریش بگونجێت و نابێت پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بێت ، چۆن إنسان هه‌وڵا ده‌دات بۆخۆی معامه‌له‌یه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵا بكرێت پێویستیشه‌ هه‌وڵا بدات معامه‌له‌یه‌كی جوان و ریك له‌گه‌ڵا خه‌لڵك بكات ، كه‌واته‌ چاكه‌كردن چه‌ند رێگایه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌كوورتی لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین :
یه‌كه‌م : چاكه‌كردنی سود گه‌یاندن به‌ جه‌سته‌ : ئه‌م جۆره‌ چاكه‌یه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چه‌ندی تواناو هێزت هه‌یه‌ به‌ له‌ ناوبردنی كاری خراپ و به‌ده‌ست خستنی كاری باش واتا هه‌ڵبستی به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سته‌ملێكراو له‌و كه‌سه‌ی سته‌می لێده‌كات و لابردنی به‌ردێك له‌ سه‌ر رێگا پێغه‌مبه‌ریشمان درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر رۆژێك رۆژ هه‌ڵدێت یه‌كسانیه‌ك ده‌كه‌ی له‌ نێوان دوو كه‌سدا ئه‌وه‌ چاكه‌یه‌كه‌ یان یارمه‌تی دانی كه‌سێك بۆ سه‌رخستنی كه‌سێك بۆ سه‌ر ووڵاغه‌كه‌ی یان دایبه‌زێنێت ئه‌وه‌ش چاكه‌یه‌كه‌ ، قسه‌ی خۆش و جوانیش هه‌ر چاكه‌كردنه‌ ، هاویشتنی هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ نۆێژی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وت چاكه‌یه‌كه‌.
دووه‌م : چاكه‌كردن به‌ ماڵا : هه‌ركه‌سێك ماڵا و سامانی خودا به‌ره‌كه‌تی تێكرد پێویسته‌ سوپاس و ستایشی خودای گه‌وره‌ بكات و به‌كاربێنێت له‌ رێگای شه‌رعیه‌وه‌و پێداویستیه‌كانی پێدابین بكات و خواردن ببه‌خشێت و برسیان تێربكات و میوانداری هه‌ژارانیش بكات .
سێ یه‌م : چاكه‌كردن به‌ زانست : ئه‌م رێگایه‌ باشترین رێگایه‌ له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ش چاكترین سودیشی هه‌یه‌ . چونكه‌ ئه‌م رێگایه‌ بۆ چاكه‌كردن ده‌بێته‌ خۆشی دوونیاو ئاخیره‌ت .
چواره‌م : چاكه‌كردن به‌ فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ : خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : :{ كُنْتُمْ خَیْرَ أُمَّه‌ٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ...[110]}[سوره‌ ێ‌ل عمران].واتا : ئێوه‌ باشترین ئوومه‌تن كه‌ خودا ره‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی كردبێت چوونكه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی له‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن .
      چاكه‌ كردنیش بۆ لای خه‌ڵكی به‌ فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ پێویسته‌ به‌ زانسته‌وه‌ بێت ، چوونكه‌ نه‌زان فه‌رمان ده‌كات به‌ خراپه‌و نه‌هیش ده‌كات له‌ چاكه‌ ، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ له‌ گه‌ڵ زانسته‌كه‌ش داناییشی تێدا هه‌بێت . خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : فه‌رمان بكه‌ به‌ چاكه‌و نه‌هی بكه‌ له‌ خراپه‌ ئارمیش بگره‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌رتدا دێن .
       پێغه‌مبه‌ر فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌ و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ی كردوه‌ به‌ سێ قۆناغ ئه‌گه‌ر هاتوو دوو قۆناغی یه‌كه‌مت پێنه‌كرا بێگوومان پێویسته‌ سێ یه‌مت تێدا هه‌بێت كه‌ ئه‌ویش كه‌مترینی ئیمانه‌ هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ كارێكی خراپی بینی با به‌ ده‌سته‌كانی بیگۆرێت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌ ده‌سته‌كانی بگۆرێت با به‌ زمانی بیگۆرێت ئه‌گه‌ر به‌ زمانیش پێی نه‌گۆرا با به‌دڵ پێی ناخۆش بێت كه‌ ئه‌م قۆناغه‌شیان كه‌مترینی ئیمانه‌ .
پێنجه‌م : چاكه‌ كردن به‌ هاوكاری كردنی خه‌ڵك : ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌شت توانی كاری براكه‌ت جێ به‌جێ بكه‌ی ئه‌وه‌ یارمه‌تی بده‌ بۆ جێ به‌ جێكردنی كاره‌كی به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان له‌گه‌ڵی و ماندی نه‌بوون پێیه‌وه‌ و له‌م كاره‌شت خۆت وه‌ پێغه‌مبه‌رت بچوێنه‌ ، پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت تكای بۆ مغیپ كرد له‌ لای خیزانه‌كه‌ی و فرمانیشی كرد به‌ هاوه‌ڵانی كه‌وا تكای بۆ بكه‌ن و فه‌رمووی : تكا بكه‌ن (شفاعه‌ت ) پاداشت وه‌رده‌گرن .


                                        جمال حسین

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه