فه‌نابوونی ماچێک له شه‌وا
ئه‌شێ باران له ده‌روازه‌کانی ئاسمان کفنه دراوه‌که‌ی خۆی فرێدا له هه ژمه‌تا به‌ره‌و ئاقاره‌کانی مه‌رگێکی تێنوو بکه‌وێته رێ یا په‌ره‌سێلکه‌کان له بیابانی پر تاو نزا بۆ نوزه‌ی رۆحێکی گۆشه‌گیر بکه‌ن پایز له ترسی وه‌فاداری سبه‌ینێی به‌هار سه‌راپا سرووده ده‌روێشیه‌کانی خۆی بسوتێنێ ئه‌و کات شه‌و ئارا ئارام به‌سه‌ر کچه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌که ئه‌بارێت تاوانه‌کاسنی ده‌ستی غه‌زه‌بی (با) یه‌کی دڵ ره‌ق له کۆشی گریانێکی غه‌ریبی خۆی ئه‌کوژێت تابوتی مه‌رگ دانه دانه ملوانکه‌ی ئازاره‌کانی سۆزانیه‌کی قه‌ره‌ج پێڵوی سفره‌یه‌کی ئاڵتونی زستانێکی گه‌رم رائه‌مالێ به‌شه‌رمنی به‌یانیه‌کی شێواو ئه‌کوژێت به‌دوای سوالکردنی سێبه‌رێکی ئاشنایه له ژێر هه‌وره ره‌شتاڵه‌کانی دره‌ختێکی سوور له نێو گێژه‌لۆکه‌ی حه‌زین عه‌په‌سی ..... پوچ ئه‌یمرێنێ ئه‌و شه‌وانه‌ی به ماچ ئه‌بوونه دیلی به‌یانیان ئه‌و شه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌شقی تیا ئه‌سوتێنرا.... فه‌لسه‌فه‌ی نامه واقیعیه‌کانی تیا ئه‌شێوێنرا.......... ئه‌و ماچانه‌ی مانگێکی تاوانبار ئه‌کرد........... موسافیرێکیشی نقومی فرمێسکه‌کانی قه‌ره‌جێکی نامۆ ئه‌کرد سنوری ته‌نیایی پێ ئه‌بردرا هه‌نگاوی رۆحی زه‌یتونێکی ئه‌کرد به مه‌رگ ئه‌هئریمه‌نه‌کانی ئه‌کرد به سه‌ر کرده‌و جه‌هه‌نه‌میشی ئه‌کردنه دیاری هه‌ر ئه‌و ماچانه‌ی سنوره‌کانی نێوان من و تۆیان تێک شکاند منێکی تێنوو تێنووی ئه‌و رێبوارانه‌ی له‌ته‌ک فریشته‌کانی ئاسمان هێمن هێمن پیاسه ئه‌که‌ن تێنووی ئه‌و شه‌وانه‌ی ماچی تیا له خاچ ئه‌درێ ئه‌و شه‌وانه‌ی سێداره بۆ لاسکه گیایه‌کی تێنوو له قه‌راغ بێ ئومێدیه‌وه هه‌لئه‌درێ عه‌شقی تیا ئه‌کوژرێ تێنووی کانیاوی جاویدانی کچانی دونیا شیله‌ی لێوانیان ماچی لێوانی کلوریان رووبه‌تی نۆژه‌نیان تێنووی ته‌مه‌ن شاره بێ قینه‌کان فرمێسکه گوله خه‌نده‌رانیه‌کان هێشتاله ژێر مه‌مله‌که‌تێک خنکاوی ژێر سێبه‌ری خه‌ونێکی نابینا ئه‌مرم ئه‌ی یار ته‌نها بزه‌یه‌کی وه‌نه‌وشه‌ی تۆ نمه شه‌ونمێکی روومه‌تت تریفه‌ی شه‌رمنی تۆ به‌س ...........به‌س........... به‌سه بۆ ژیانم تا هه‌قیقه‌تی ئه‌و ماچانه‌ی له سنووره‌کانی تاراوگه‌ی بارانێکی نوستوو فه‌نا ئه‌بن له بیر بکه‌م له بیر بکه‌م له بیر بکه‌م
ژوان
له هه‌ر به‌یانیه‌کا که له‌خه‌و هه‌له‌سم رووه‌و ئاوێنه ئاهێک بۆ دوێنێ هه‌لئه‌کێشم که نه‌متوانی له ژوانێکا تێر بۆنی هه‌ناسه گه‌ر مه‌کانت بکه‌م تێر وێنه‌ی سیحراوییه‌کانت له مێشکم بکێشم که نه‌متوانی زه‌رده خه‌نه‌ییه‌کت بکه‌م به وێنه‌و مۆنالیزای پێ سه‌رسام بکه‌م به‌لام بریارم داوه ئه‌م ژوانه ماچێ بکه‌م له لێوانت
تاهه‌موو به‌یانییه‌ک وه‌ک شه‌ونم خۆی تیا ببینمه‌وه
شه‌ونمێک له شیعرنامه‌ی (نالی ) دا
ئه‌مشه‌و له گولدانه گولره‌نگییه‌کان له په‌نا ده‌شته مه‌حه‌به‌ته‌کانی عه‌شق (نالی) یه‌کی سیما شه‌ونمی و (حه‌بیبه)ییه‌کی تریفه‌یی له ده‌روازه‌کانی زه‌ینی حه‌قیقه‌ت به یه‌که‌وه له کۆشی خه‌وێکی هه‌ست شیعری ئه‌نوارنه وشه نه‌نوستوه‌کانی پلیکانه‌ی به یه‌ک گه‌یشتن گوێ له سه‌مفۆنیای که‌مانجه‌ژه‌نێک ئه‌گرن له‌سه‌ر شۆسته‌کانی ماڵئاوایی پرسه‌ی شوشه رووته‌کان دائه‌نێن و به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌نگاو ئه‌نێن سێبه‌ری دره‌ختێکی مه‌ستی موسافیره‌کانی خه‌م به ئاوی پیته‌کانی نیگا ئه‌سوتێنن ئه‌مشه‌و به‌سه‌ر هاته‌کانی پاله‌وانێکی نامۆ ئه‌مرێت و له سینه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کی تاریکایی ساته‌وه‌خته‌کانی جیهانێکی خامۆش ئه‌وه‌ستێت حه‌رفێک روخساری زامی نامیلکه‌ییه‌کی هه‌ست شێواو له سوچی باخێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌کوژێت له ناکاو هه‌موو به‌هار له نێو ده‌سته‌کانی زه‌مانێکی خلیسکاو خۆی ئه‌خاته نێو گه‌رده‌لوله‌کانی فه‌زایه‌کی نه‌بینراو له په‌نا دارسێوه‌کانی رووباری عه‌شق شه‌رابێک دانیشتووه‌و خۆی ئه‌خواته‌وه له ناو شینی ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تابلۆییه‌کی وه‌همی سه‌رسورمانه‌وه ئه‌ڕواته‌وه ئه‌مشه‌و له فکری (نالی ) (حه‌بیبه) داستانێکی گه‌نم ره‌نگه‌و له نێو سه‌مای ئه‌وینداری به هێمنی لێوی عه‌شق ماچ ده‌کات ئه‌ستێره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک مالئاوایی له مروارییه‌کان ئه‌که‌ن له ترسی رۆشنایی زولفه نه‌شمیلییه‌کانی غه‌قی روحی زه‌ریایه‌کی شێت ئه‌کات مانگ به پۆڵێ خونچه‌وه به تێنوێتی ئاقاره‌کانی تال ئه‌بڕێت به رووی ته‌نیایدا ده‌رگاکان ژه‌نگ هه‌لده‌هێنن کتێبه تازه پیگه‌یشتووه‌کان هاوار بۆ پیر بوون ئه‌که‌ن قه‌فه‌زه‌کانی مه‌ست بوون له سه‌ری سالی په‌یامێکی جه‌وهه‌ری گه‌لاکانی خۆیان ئه‌شکێنن هێدی گه‌لا زه‌رده‌کانی پایز به بزه‌ییه‌کی سحری ئه‌وه‌رێنن ئه‌مشه‌و له په‌نجه‌ره‌کانی ژیان وێنه کێشه‌کان ده‌سته و ئه‌ژنۆ مات دانیشتوون په‌یڤه مان گرتووه‌کان له قه‌له‌می شاعیرێکی گۆشه‌گیر پرسه بۆ نامورادی خۆیان دائه‌نێن بولبوله‌کان له زه‌ینی جه‌سته‌ییه‌کی شه‌که‌ت هاوار بۆ چرکه بێ ده‌نگه‌کانی باخێک ئه‌به‌ن زکری ده‌روێشێکی وشک هه‌ر له‌م شه‌و میوانی مالی دلی (نالی )(حه‌بیبه)ییه له نێو بورجی دنیای ئه‌وینداری (نالی) له نیو تاڤگه‌ی مێرگوزاره سه‌وزه‌کانی (نالی) (حه‌بیبه)ییه میوان له نیو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان له نێو باخچه میهره‌بانه‌کانی دۆزه‌خ له نێو شوێنه فیرده‌وسیه‌کان بخوری نیرگزه هه‌میشه‌ییه‌کان داگیرساوه له خانه‌قای دووچاوان له زکردایه بۆ ئه‌و لێوانه‌ی ئه‌و لێوانه‌ی شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیاییه‌ک جوانترن له شه‌وق و بریقی ئه‌ستێره‌ییه‌ک ئه‌و لێوانه‌ی که هه‌موو به‌یانیه‌ک له جامه‌که‌ی نالی بۆت ئه‌دوێن و حه‌بیبه‌ی فریشته‌ش به‌دوای ره‌نگه‌کانی نالی یا وێله نالی یا وێله
که ئه‌تدوێنم
چاوه‌کانم هێند به‌ناخت ئه‌جێته خواره‌وه جگه له ئاوێنه‌ی رووت هیچی تر له هه‌ناسه‌کانی شیعرم نابینم که ئه‌تدوێنم تاڤگه‌ی سۆزت وه‌ک دڵۆپه شه‌ونم به‌سه‌رما ئه‌بارێت و تیشکی جوانی هه‌موو گوڵه‌کانی دنیاش له تۆ ده‌بینمه‌وه
سۆمای عه‌شق
نیگاری سۆمای عه‌شق کاتێ له ژیان ئه‌مێنم ئه‌زانم شێتی چییه؟ کاتێ ئه‌گه‌مه مه‌رگ تێ ئه‌گه‌م مانای ژیان چییه؟ کاتێ ئه‌گه‌مه ژوان ئه‌وسا ده‌زانم نیگار چییه؟ تا شه‌و دێته‌وه ئه‌وسا نیگاره‌کان ده‌بینم ده‌نگه لاساییه نوێیه‌که ده‌ناسمه‌وه له‌گه‌ل رۆحی نه‌رمت په‌یکه‌رێکی ناسک له زه‌مینه‌ی باخێکی شیرین ئه‌نه‌خشێنم له‌سه‌ر خاکی خه‌ونه‌کانم وه‌رزه جوانه‌کان وه‌ک بۆیه ئه‌بینم فلچه له نێو په‌نجه‌کانم ئه‌خولێته‌وه بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نیگاره شێته‌کان فلچه شه‌پۆل ئه‌دا و له پێ ده‌شتی کۆهساری ئه‌وین ژوانی ته‌مه‌ن سور هه‌لئه‌گه‌رێ هه‌وارگه‌ی ئه‌فسوناوی رووی هه‌قیقه‌ت هه‌لده‌مالێ دڵی هه‌وره گه‌شت سه‌رانسه‌ر رێگاکان تاریک و لێل ئه‌کات منیش نازانم بۆ کام لا رابکه‌م؟ به‌کام رێگا؟ له‌ده‌ست وشه بێ ئومێدیه‌کانی ته‌مه‌ن رابکه‌م ئا له‌م کاته‌دا هانا بۆ دونیای مێزگه‌ردی ژووره‌که‌ت ده‌به‌م به نامۆیی پێ ئه‌خه‌مه کاروانی ده‌روازه‌کان و پێی تێپه‌ر ئه‌بم به‌لام نازانم ئاخۆ ئه‌مگه‌ینێ یان نا؟ به‌لام هه‌ر له‌م دیداره به‌دوای تابلۆی گه‌رانه‌وه‌ت ئه‌گه‌رێم له بێ ده‌نگی چاره‌نووسی عه‌شق رائه‌که‌م و چاوه‌رێی تۆ ئه‌که‌م با ئێواره‌کان ون بن شه‌وه‌کانیش به‌ره‌و نه‌مان بچن ده‌ریاکان وشک بن به‌لام هه‌ر ئه‌زانم وه‌کو وه‌رزی به‌هار ئه‌گه‌رێیته‌وه بۆ باوه‌شم به خه‌نده‌یه‌ک بزه‌یه‌ک به‌سه‌ر مێزگه‌ردی چاوه‌روانی ئه‌گه‌رێیته‌وه‌و ئه‌ستێره‌که‌ش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو به‌هێمنی پئه‌ستێره‌که‌ش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو به‌هێمنی پێ ئه‌خه‌یته ژووره ته‌نیایه‌که‌م ژووره ته‌نیایه‌که‌م
به‌ر له مردن
به‌ر له‌وه‌ی بمرم له نێو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان بۆ تۆ ئه‌ژیم له نێو باخچه میهره‌بانیه‌کانی رۆحی ساتێکی فیرده‌وسی بخوری نێرگزی هه‌میشه‌یی دائه‌گیرسێنم به‌ر له مردن له خانه‌قای دوو چاوانت له زکردام بۆ ئه‌و لێوانه‌ت ئه‌و لێوانه‌ی شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیایه‌ک جوانترن لر بریق و شه‌وقی ئه‌ستیره‌یه‌ک له عومری به‌هارێکی یاسه‌مینی ناسکترن له ئێواره ژوانی په‌پوله‌کان شه‌نگترن له‌و گوڵه شیعریانه‌ی له سپێده‌یه‌ک له نێو کانیاوی هه‌ناسه‌کانی عه‌شق هه‌لده‌وه‌رێن ئه‌و لێوانه‌ی که هه‌موو به‌یانیه‌ک بۆم ئه‌دوێ
سه‌مفۆنیای رۆحی که‌مانێک
گریانى رۆح کچه‌که‌ى کرده خه‌یاڵ شه‌وه‌که‌ى تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رۆژ باراند لاسکه گیایه‌که‌ى بىَ سێبه‌ر کرد مۆمێکى هه‌نگاو به هه‌نگاو سوتاند له به‌رده‌م ماڵه قه‌ره‌جه‌کانى ئه‌و دیو سۆزێکى به ئاگاهێنا هه‌ر چوار له‌ته سێوه‌که‌شى کرد به بۆیه مووى برژانگى فلچه‌و ناڵینى پىَ هۆنیه‌وه دونیایه‌ک له راز (با) یه‌ک له ژیانى هێور کرده‌وه تۆش به‌س له‌ناو رۆحى مردووت بخه‌وه وه‌ره.. هێدى گه‌لاَ زه‌رده‌کانى پاییزم بسوتێنه ئه‌ستێره شۆخه‌کان بهێنه ئا سمانى من دڵم بخه‌ره نێو ئینجانه‌ى به‌هار گیانه من به‌نده‌یه‌کى نێو ئۆقیانوسى ئازاره‌کانم دڵت ده‌ریایه‌کى ئازاد من وشه‌یه‌کم پڕ له‌گوناه تۆ فه‌رهه‌نگێکى پاک وه‌ره..دڵم بخه نێو سه‌وزه گیاى ژیانى فریشته‌کان بمبه که‌رنه‌ڤاڵى مه‌نزلگاى شادى من شه‌پۆڵێکى به‌زیوى ویسته‌کانى قینم تۆ مه‌مله‌که‌تێکى عه‌شقى وه‌ره ..با قوڵتر له تابلۆى گوڵزارت بچمه خواره‌وه زیاتر رۆمانى ویسته‌کانت بخوێنمه‌وه تا بگه‌م به گه‌وهه‌ره جوانه‌کانت وه‌ره.. عه‌شقم لىَ ببینه وه‌ره ..وه‌کو سه‌حه‌ر... ئاواز ...باشعره‌کانم کڕنۆش به‌رن با له نێو ڕه‌نگه سه‌خته‌کانى ئه‌جه‌ل رزگاربم تۆ داستانێکى ...رۆژگارێکى ...رێبوارى خۆمت تیا ئه‌بینن ئۆقیانوسێکى...خه‌یاڵم مه‌له‌ت تیا ئه‌کا وه‌ره.. گه‌نجینه‌ى ڕازه‌کانت والاَ که وه‌ره.. باخه‌ونه‌کانم تێر بۆنى هه‌ناسه‌ت بکه‌ن به‌ڵىَ..من..کاتژمێرێکى وه‌ستاوم تۆ..ساڵژمێرێکى ..هێما عه‌شقیاکا ن من...ساتێکى روخاو
تۆ...مانگێکى گوڵشه‌ن و شلک ئاساى.... ته‌مه‌نێکى هه‌نگوینى وه‌ره.. با له سینه‌تا... له مه‌رجانیه‌کانى نێو گه‌رده‌نى لاولاوت به‌بىَ شه‌رمى ماچىَ بکه‌م به‌لىَ...من له‌تۆم تۆله گیانمى... منێک به‌بىَ تۆ ناتوانم له سوچى دڵى کچه شۆخَێکى ئه‌م شاره بخه‌وم له نێو ئیلهامى هیچ کامێکیان ئۆقڕه بگرم وه‌ره....ئازادم که به‌ندێکى ده‌ستى جه‌لادى خه‌ون بۆخۆت بکه به شاعیر .... وێنه کێش.... با چاوه‌کانت .. بکا به پۆرتریتێکى سه‌ر دیوارى ماڵه‌که‌ى وه‌ره ...من..که‌سێکى ده‌ستى تۆم تۆش... ئاوازى ژوانى داهاتووم با له‌نهێنى کانیاوى شکۆى عه‌شقت بگه‌م تاله ڕاموسانێکا تاڵێک له زوڵفه‌کانت بکه‌م به‌ته‌لى که‌مانێک و .... سومفۆنیا یه‌کت بۆ بژه‌نم با سه‌ماکه‌ره‌که‌ى عه‌شقیش به‌دیارمانه‌وه سه‌ما بکا
موسیبه‌ت
موسیبه‌ته .. كه گه‌لاَ مردووه‌كان له رێگه‌ى عه‌شقى ئێمه ئه‌بارن ده‌ریاوانه‌كه به‌ده‌م گۆرانیه‌وه كاته‌كه ئه‌كوژىَ قه‌ره‌جه‌كه به‌نێو كۆلانه‌كانى شار به‌بىَ ده‌نگى ئه‌رِوا له نیوه شه‌وا مۆمێك به بىَ ده‌نگى ئه‌سوتىَ قه‌فه‌زێك له شالوره‌كه‌ى تورِه ئه‌بىَ و خۆى ئه‌شكێنىَ شاعیرێك به‌ده‌م ئیلهامه‌وه پێنوسه‌كه‌ى توره ئه‌بىَ رِازێك له كوچه‌ى خه‌وێكى خۆش به‌ده‌ستى كابوسێك ئه‌ترسىَ ئه‌و به ماچه خه‌فله‌ته‌كه‌ى گوڵێك ئه‌وه‌رێنىَ به دیارمه‌وه له لانه وێرانه‌كه‌ى به‌زم و ئاهه‌نگه‌كه‌ى به چه‌نگ ئه گێرىَ موسیبه‌نه .... كه فه‌له‌كیش گله‌یى له هه‌ڵفرِینى بولبوله‌كان ئه‌كات په‌رستگایه‌كه‌ش... ئاره‌زوى ده‌روێشه پیره‌كه ناكات ته‌خته‌كه‌ش ... سینه‌ى بۆ ئاسۆى مه‌لیكه‌كه ناكاته‌وه ئه‌ستێره‌كان ... هه‌نگاوى ماڵئاوایى له په‌نجه‌ره‌ى تریفه یه‌ك قبول ئه‌كه‌ن موسیبه‌ته ... له كرِۆكى من ... یا ئه‌و... یا هه‌موومان ... جوانى ده‌ریایه‌ك.. ون ئه‌بێت هێزى نێو هێزى شه‌پۆله‌كانى بىَ چاره‌نووس هه‌ڵه‌كه‌ن سه‌فه‌رێك... خه‌زانێك... تۆرانێك... به ده‌ورمان ئه‌خوڵێته‌وه... ئه‌خوڵێته‌وه... 29/4/2005 شه‌قلاَوه
دوا ساته‌كان به‌رِێوه‌ن
له‌گه‌ل گوڵبژێرێكى سوَهرابى له‌گه‌ل دوا سانیه‌كانى ئاوابوونى كات چاوه‌رێمه... چاوه‌رێى... چرایه‌كى هاوسه‌فه‌رم ئه‌كه‌م ژیانى بولبولێك و رِێبوارێكى نه‌وه‌ستاو و ته‌مه‌نێكى ده‌ستى شه‌پۆڵه‌كانى ده‌نگ ئه‌كه‌م چاوه‌رێى ... دوا چركه‌كانى ده‌نگى پێى رِێبوارێكى رۆیشتوو ئه‌كه‌م چاوه‌رێى ... زه‌ریایه‌ك ئه‌كه‌م تا له‌گه‌ل خۆى هه‌ڵم گرىَ و بم گه‌ینێنه لاى ئه‌و كه‌سه ى كه خۆشم ئه‌وىَ وا ساته‌كانى ته‌مه‌نێكم به‌رِىَ كرد هاتووم و له‌گه‌ل كاروانى تۆ دا سه‌فه‌ر كه‌م تا دیواره‌كانى عه‌شق به ماچێكى ته‌رِ برو خێنم... هاتووم تا به رِێم كه‌ى بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆشم ئه‌وىَ شه‌وى 31/1-2006 هولێر
خوشه‌ویستم
ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه زاماكان ... گریانێك له‌رِوَحم ئه‌تكێنن دڵم... كێوى ئازاره‌كانه چاوه‌كانم... ته‌مه‌نێكى سوتاوه حه‌زه‌كه‌م... (( بتبه‌مه نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه به‌لام توَ به‌رِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت)) گیرۆده‌ى پاله‌وانێك ئه‌بوایه پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق باوه‌شى بۆ كچه سۆزانیه‌كه بكردبایه‌وه سكالاَیه‌كى بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه بخوێندبایه‌وه شه‌رِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه تا تامى خۆشه‌ویستى زه‌مینه ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه ده‌بوایه له‌شكرێك له قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك له نێرگزه نازاویه‌كه‌ى باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و عه‌شقێك له وانه‌ى بخوێندبایه یان بزه‌ى كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه رِه‌شتاڵه‌كه بوایه 3/1/2005 شه‌قلاَوه
بیره‌وه‌رى نازانم.... ئۆقره گرتن له باوه‌شت یا له نێو ده‌ستانت چ دۆزه‌خێکه بۆ من یا به هه‌شت نازانم... ئێستا کام جوانى ئه‌م گه یێنێته لاى تۆ زه‌رده خه‌نه‌ى ڵێوانت یا نازى چاوانت خۆزگه ... فرمێسکىَ ئه‌بووم له چاوانت ئه‌هاتمه خواره‌وه تا به هێمنى ماچى روومه‌تى تۆم پىَ بکردایه یا په‌نجه‌کانى ده‌ستت بومایه تا هه‌موو به‌یانیه‌ک پرچتم پىَ شانه بکردایه یا خه‌نده‌ى سه‌ر ڵێوانت تا ئاوێته‌ى ئه‌و (ب)ى به‌یانیانت بومایه خۆشه‌ویستم... گه‌ر له گڵێنه‌ى چاوانم بپرسى کام وشه شیرینه؟ کام به‌یانى ڕه‌نگینه؟ ئه‌وا... کامیراکه‌ى دووباره ئه‌خاته‌وه کار رۆژانى رابوردووت بۆ لىَ ئه‌داته‌وه گه‌ر له زمانم بپرسى کام شوێن هێشتا پڕ سۆزه ؟ کام بیره‌وه‌رى خۆشه؟ کام رۆژ ناسکه ؟ ئه‌که‌وێته کار وه‌ک رۆژ ژمێرێکى ڕاستگۆ چه‌ندان ڕامانت بیر ئه‌خاته‌وه چه‌ندان شیعر‌و ڕۆمان و چیرۆکت بۆ ئه‌خوێنێته‌وه
|