کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
ماڵئاوایی
هه‌ر کاتێ ده‌ڵێم ماڵ ئاوا زه‌مه‌نێ له ته‌مه‌نم که‌م ده‌کات هه‌ر که‌سێکیش بڵێت لێت بێزار بووم بزانه درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کات من هه‌رده‌م به‌نده‌ی قژی کاڵتم ئاوێنه بچکۆله‌که‌ی ناو بۆفیه‌ی ماڵتم بێ وه‌فایی که ئه‌و رۆژه هات لێتم نه‌پرسی... نه‌ڵێی بێ وه‌فا بوو منی له‌بیر کردووه ئه‌و کات پێت ده‌ڵێن: گله‌ییه‌کانت ببه سه‌رگۆری ساڵانێکه ماڵی تاریکه و وه‌فاتی کردووه په‌شیمانی گه‌ر ده‌تزانی... به‌هارێکم نه‌وڕه‌س ده‌رناکه‌م گه‌ر ده‌تزانی... خهزانێکم به‌رگی زه‌رد له‌به‌ر ناکه‌م گه‌ر ده‌تزانی... شه‌وه زه‌نگێکم هه‌ست به تروسکایه‌ک ناکه‌م گه‌ر ده‌تزانی... ئاسمانێکم ده‌رک به بوونی ئه‌ستێره‌کان ناکه‌م بۆ هێشتت... ملوانکه‌ی هیوا ئهرخهوانیهکانم به گه‌ردنت داکه‌م ته‌نیا وشه‌یه‌ک گه‌ر به وشه‌یه... وڵامت ده‌گاته وڵاتی وێرانه‌م هه‌ست ده‌که‌م له کۆشکی ئه‌وینی دڵت خاوه‌ن ماڵێکی بێگانه‌م گوڵم کلیلی ئه‌وینی تهلارهکهتم لێ مه‌شاره‌وه مه‌هێڵه غه‌ریب بم و وا بزانم که‌سێکی دێوانه‌م تۆران فرمێسکت... تینویه‌تی دڵی په‌ر په‌رتم ده‌شکێنی چاوانت... ده‌ریایه‌کی بێشهپۆله و ئارام ده‌نوێنێ نازت... هه‌سته‌کانی سه‌رووی خۆشه‌ویستیم ده‌هه‌ژێنێ دووریت... به‌نده‌یه‌کی عاشق و داگیرساو ده‌تۆرێنێ خانه خوێ میوان نیم گوڵم له باخی ئه‌وینتا خانه خوێم که شنه‌ی باش بیت من ڕێبوارێکی بێ ماڵ و جێم با ڕووش بکه‌یته سه‌رکه‌شترین چیای ژیان من ئاڵودهتم،گومان مه‌که هه‌ر به دواتا دێم دوا ڕۆژ وا ئه‌و ڕۆژه‌ش هات که تاڵه سوره‌کانی سه‌رقاڵی په‌رش بوونن وا ئه‌و دڵانه‌ش که‌وتنه گریان که خه‌ریکی نغرۆ بوونن وا ئه‌و چاوانه‌ش تاریکاییان کڕی که گیرۆده‌ی لێڵ بوونن وا ئه‌و هه‌ستانه‌ش که‌وتنه سه‌ر چۆک که بزڕکاوی وێڵ بوونن دووری ده نزیک به‌وه گوڵم بۆ ئه‌وه‌نده دووریت لا خۆشه ؟ بۆ ئه‌و دڵه‌ت به جارێ له عه‌شقی من فه‌رامۆشه ؟ که نیگاکانت لێم ونده‌بێ و تیشکی ئاوێزانم بۆ نانێرن سه‌راپای زینده‌گیم وێنه‌ی ئاسمانێکی بۆشه شوکرانه سوجده هه‌ر بۆ تۆیه ئه‌ی خودا پڕشنگت کرد ئاوات و مه‌به‌ستم به‌خشیوته گوڵێک له باخی پهروانهکات که ساڵانێکه به ڕووحی پاکی مه‌ستم که ڕۆژێکیش له دوری ئه‌و خۆر ئاوا بکه‌م... نه‌ک هه‌ر له دونیا له خۆشم په‌ستم... که ده‌تزانی... به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو چۆن دڵت هات به وشه‌یه‌ک له‌ناوی ببه‌یت؟ گه‌ر بهختیاریشت لا که‌م بوو چۆن ده‌ستت کردی دڵێک له خاچ بدیت؟ که عاشقم و ده‌سوتێم بۆت تو ئه‌وینی پاکت لێم ببوره ببینه خۆریش گڕی گرتووه بۆ زه‌وی هه‌ر چه‌نده ناگات پێی و لێشی دووره گه‌ر دونیا تاریکایی بکاته میوانم گه‌ر زه‌مه‌ن گۆرستانه‌کان بکاته جێ ژوانم گه‌ر ئه‌هریمه‌ن بیخنکێنێ په‌پوله‌ی خۆزگه‌کانم هه‌رگیز نایبیستی بڵێم له خۆشه‌ویستیت په‌شیمانم گه‌ر ماڵئاوایی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵکێشایه ده‌مخنکاند گه‌ر جه‌سته‌ی هه‌بووایه له‌ژێر پێتا ده‌م سوتاند گه‌ر باڵنده‌یه‌ک بووایه په‌ڕه‌کانیم ده‌وه‌راند گه‌ر دره‌ختێکیش بووایه له بیابانێکی تینوودا دهمڕواند به‌خشین دووریت بۆمن کوچه‌یه‌کی برسیه و کڵپه‌ی گریانم پێده‌فرۆشێ یادگاریه‌کانت ده‌بنه جه‌لاده‌کانی بیابان و جامی غه‌مم پێدهنۆشی کڵپه‌ی گریان و غه‌می نه‌بڕاوه‌م ده‌ده‌مه ده‌ست دایکێکی ئه‌نفال تا ڕه‌نگی سورم پێ ببه‌خشێ خواش به‌م ڕه‌نگه ناوێزه وێنه‌ی تۆم له چاوانا بۆ بکێشێ... نا ئاگایی وا مه‌زانه که دڵ ڕه‌قم و بیرم ده‌چیته‌وه نه خه‌و چاوم ده‌ناسێ و نه له دیواری دڵم ده‌بیته‌وه چی بکه‌م... سه‌راپام به بای هه‌ناسه‌یه‌کی هاوڕێم دهبوژێ کۆمه‌ڵێ جوانی و یادگاری تۆخم ڵی ده‌کوژێ نه نه گه‌رمی خۆرم ده‌وێ و نه فێنکی شاخ... نه جوانی په‌ریه‌کان و نه بۆنی گوڵه باخ... هه‌ناسه‌ی پڕ سۆزت به‌سه بۆ خستنه خه‌وی چاوه‌کانم فرمێسکه‌کانیشت بۆ ئاودانی جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و هیواکانم گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش هات بێبه‌شیان کردم له‌تۆ... ده‌بمه دره‌ختێکی پێش ده‌رگاتان تا جار جار هه‌ڵمژم هه‌ناسه‌ی پڕله حه‌سره‌تی تۆ هه‌ور بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌گری که عه‌وداڵیه‌تی زه‌وی لێ ده‌سه‌ندرێ... مانگ بۆیه وا کزه ده‌زانێ شه‌وی یه‌ڵدای لێ ده‌فڕێنرێ... ئه‌ی بۆ من نه‌گریم بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که‌وا جێم ده‌هێڵن... چاوانم تێر نه‌بوون بۆیه گوڵم ئێستاش هه‌ر به‌دواته‌وه وێڵن... هه‌ره‌س که ده‌نگی ناڵه هات ئه‌وا خه‌رمانی شیوه‌نی منه... که بۆنیش خۆی به ماڵت داکرد بزانه هی ڕێبوارێکی ونه... که پرسیشیان بۆ مه‌زن زه‌رده په‌ڕه و به جارێ توایه‌وه؟ بڵێ ئاسن له غوربه‌ت هه‌ره‌س دێنێ ئه‌و بێنازهش له دووری منه... وه‌ڵامێکی سپی ڕاسته قوڵایی په‌یامه‌که‌ت په‌ڕه‌یه‌کی سپی بوو له نهێنیه‌که‌ت تێگه‌یه‌شتم وێنه‌ی ناخی خۆتی هه‌ڵگرتبوو گه‌ر خاڵیش بێت له هه‌ستی دره‌وشاوه‌ی بێنهوات هه‌رگیز له‌یادی ناکه‌م دڵی گه‌وره‌ی پڕ له وه‌فات وه‌ڵامێک بۆ تۆ که تۆ ڕێبوار بیت وڵاتی دڵی من نه سنوری هه‌یه و نه لێپێچینه‌وه نه بازگهشم لێت ده‌پرسێت کوا پاسپۆرتی خۆشه‌ویستی تا پێک شادبینه‌وه که دیکتاتۆریش بووم لێم ببوره گه‌ر ڕۆژێ زیندانیت که‌م و بتخه‌مه ناو قه‌فه‌زه‌ی سنگمه‌وه وا باشتره لام بهندکراوبیت نه‌ک بڕۆی و به جارێ نه‌تبینمه‌وه ڕاسته ئازار دانت غه‌مێک له دڵمدا ده‌پشکوێنێ ڕۆژی ڕووناکم لێده‌کاته تارمایی و شه‌وی تاریکم به دیاری بۆ ده‌هێنێ مادام تۆ خالقی ئه‌م غه‌مه‌ی له جێی توڕه‌یی نه‌ستی پهیوهستیم ده‌بزوێنێ یادگاریه‌کان یادگاریه‌کانت له مێشکم ده‌رده‌که‌م با به وه‌ستاوی نه‌مێننه‌وه ئه‌نجن ئه‌نجنیان ده‌که‌م و ده‌یانخه‌مه ناو خوێنمه‌وه تا سوڕ بخوات به‌ناو جه‌سته‌ما هه‌ر کاتێ له بیرم کردیت له ده‌رگای دڵم بده‌ن و تۆم بۆ بهێننه‌وه شه‌ق گه‌ر به فیشکه سوره‌کانی ناو ماڵمان بخوڕن گه‌ر ده‌ست به باڵی بازێکی ده‌م خوێناویه‌وه بگرن گه‌ر شه‌وانی پڕ حه‌سره‌تی ژنه شه‌هیدێک به سکه نانێک بکڕن ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ که‌ن ئه‌و ڕۆژه‌ش دێت که پهرستۆکانی کولانه‌کانی ئێوه‌ش بفڕن چونکه ئه‌وه یاسایه،یاسای ژیانه... که دهرکوتی مهنظڵێکت کرد ئه‌وانیش به شه‌ق دهیدڕن ده‌گای ئه‌و هێلانه... ئه‌وینێکی ون ئێستاکهئهوین لای تۆ په‌پوله‌یه‌کی برینداره‌و لهسارده هه‌ناسه‌تدا ژاکاوه وا هه‌ست ده‌که‌م له‌سه‌ر دیواری حهزهکانیشت وێنه‌ی دڕنده‌یه‌کت بۆ کێشاوه لای منیش نزاگایهکه سۆفیه‌کی بێ ڕووگه تێیدا ده‌تلێته‌وه له جێگه‌ی زیکر و کڕنۆش وانه‌کانی شیرین و شه‌م و حه‌بیبه‌ی تێدا ده‌ڵێته‌وه رێکان به‌رێوه‌به‌ری گشتی ماڵپه‌رو یانه‌ی کوردژین |
شاعیران
هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی "" پێشەکى کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی...
هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە " ئەزانم خــۆ ئـەزانم مـەحـاڵـە بـە دڵى تـۆ...
شاعیر ره‌وه‌ند په‌شێو من به عه‌شقی تۆوه ئه‌ژیم من به عه‌شقی تۆوه ئەژیـم وا نەزانی کە بەد مەستم وەك...
هه‌ڵوێسته‌ی کاکە نەوەهه‌رشێرێك به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه ی کورد.. با به ڕۆمانهه‌سته‌وه ئه‌ی شێری...
عەشق زەمەنی بۆ نیە ڕۆژبە ڕۆژ نوێ ئەبێتەوە كێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستی بیرچێتەوە لەم زەمەنە بێ سۆزەدا با...
بێ تۆ وێڵمئه‌وه حه‌وت ڕۆژ بوونه ده‌سته‌خوشكتۆش وونی هه‌نووزئه‌ستێره نه‌ما پرسیاری تۆی لێ نه‌كه‌مهیچ...
خۆشه‌ویستیقه‌یسه‌ری ڕووم بڕیاری دا هاوسه‌رگیری له گشت ووڵات قه‌ده‌غه کاتله که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی...
سۆزێ بۆ که‌مان ئه‌وه میلی کاتژمێره‌که‌م له گه‌ڵ ترپه‌ی دڵما له ئه‌یا ده‌ستی ئه‌و که‌مانه باخی...
فه‌نابوونی ماچێک له شه‌وائه‌شێ باران له ده‌روازه‌کانی ئاسمان کفنه دراوه‌که‌ی خۆی فرێداله هه...
پێنج ماچ- 1-ئه رێ گوڵم له بیرت دێله زۆر شیرینی ماچێکتابه زۆر لێت نه ئه بوومه وهپرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟بڵێم هه...