جوانی ، ناشرینی
پێنج شەممە, 02 حوزەیران 2011 16:37



ژیان پریەتی لە جوانی بەڵام ناشرینەکان دێن ژیان جوانتر ئەکەن و واتای جوانیمان پێ ئەبەخشن و تێمان ئەگەیەنن لە جوانی، ئیستا بپرسە لەخۆت گەر ناشرینی نەبوایە کێ ئەیزانی ناشرینی چیە؟ ئەمەش تێمان ئەگەیەنێت لەو وتەیەی کە ئەڵێت" شتە پێچەوانەکان واتای یەکتر تەواو ئەکەن".
وتەیەک هەیە ئەڵێت:" هەموو بەدیهێنراوێکی خوا جوانە.." باشە گەر وایە ئەی ناشرینی واتای چیە؟
پێویستە بزانین ناشرینی واتای جوانی دەرئەخات، لەبەر ئەمەشە ناشرینیش جوا.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:
"إن الله جميل يحب الجمال"
واتا:خودا خۆی جوانه‌ و جوانیشی خۆش ده‌وێ

ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)
به‌ڵام ته‌فسیركردنی شتێكی ئاسان نیه‌ ، كه‌ زۆربه‌مان گوێمان له‌ وشه‌ی جوانی ده‌بێت یه‌كسه‌ر بیرمان ئه‌كه‌وێته‌
سه‌ر شێوه‌ و روخسار یان شته‌ دنیایه‌كان ، به‌ڵام له‌م فه‌رمووده‌یه‌ شتێكی جیاواز ده‌بینین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌
كه‌ خودای گه‌وره‌ خۆی جوانه‌ ، جوانیشی خۆش ده‌وێ ، ئایه‌ ده‌كرێ بڵێین خودا ڕقی له‌ ناشرینه‌
له‌ كاتێكدا هه‌ندێكمانی به‌ جوانی درووست كردووه‌ و هه‌ندێكیشمانی به‌ ناشرینی ؟
نه‌خێر ، به‌ڵام تێگه‌یشتن له‌م فه‌رمووده‌یه‌ شتێكی ترمان ئه‌خاته‌وه‌ بیر كه‌ خودا هه‌میشه‌ باوه‌ڕدارانی خۆی خۆشویستوه‌
وه‌ به‌ گوێره‌ی باوه‌ڕیان ، جیاوازیان پێده‌كه‌ ، نه‌ك به‌ گوێره‌ی جوانی ، كه‌واته‌ ئێسه‌ شتێكی تر هه‌یه‌ كه‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌ ، ئه‌ویش باوه‌ڕه‌ ،
له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ جیاوازی له‌ نێوان مرۆڤه‌كان بكه‌ین به‌ گوێره‌ی جوانی و ناشرینی به‌ڵام به‌ بۆچوونی خۆمان ،
بۆ نموونه‌ ، كه‌سێكی ئه‌ڵمانی كه‌سێكی ئه‌فریقی پێ ناشرین بێت ، چونكه‌ له‌ شێوه‌ و ڕه‌نگ وه‌كو ئه‌و نیه‌ ، هه‌مان شتیش بۆ كه‌سه‌ ئه‌فریقیه‌كه‌ ، كه‌واته‌ جوانی و ناشرینی هه‌ر درووست بوونی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بۆچونی خۆمان
نه‌ك بۆ چۆنیه‌تی درووست كردنی خودا ، ئێسه‌ كه‌مێكی تر له‌ فه‌رمووده‌كه‌ نزیك كه‌وتینه‌ته‌وه‌ ،
له‌ زۆربه‌ی چیرۆك و به‌سه‌ر هاته‌كان گوێمان لێبووه‌ كه‌ خودا چۆن یارمه‌تی ئه‌و به‌ندانه‌ی خۆی داوه‌ ، به‌ڵام هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بووه‌ به‌ خودا ، وه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ خودا خۆشی بوێ ، نه‌ك جوانیه‌كه‌ی
بۆ نموونه‌ حه‌زره‌تی یوسف (سه‌لامی خودای لێبێ) ، ئه‌و كاته‌ی كه‌ تووشی داوی زوله‌یخا ده‌بێت ، له‌و كاته‌ گه‌ر خودا یارمه‌تی نه‌دابایه‌ تووشی گوناه ده‌بوو ، به‌ڵام خودا كه‌ له‌ قورئاندا كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ڕزگاری كردووه‌
باس له‌وه‌ ناكات كه‌ له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یوسف جواترینی مرۆڤه‌كان بوو ، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ یوسف یه‌كێك بوو له‌ به‌نده‌ چاكه‌ كاره‌كان و باوه‌ڕداران .
كه‌واته‌ ئه‌بێت له‌وه‌وه‌ بزانین كه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مه‌به‌ستی له‌ جوانی ده‌روونی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ ، مه‌به‌ستی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كه‌ هه‌یه‌تی بۆ خودا ، بۆیه‌ش ئه‌فه‌رموێ :
"إن الله جميل يحب الجمال"
کەواتە جوانی و ناشرینی دووسیفاتن ئەکرێ لە هەر کەسیکدا بن، مرۆڤی ژیریش خۆی ئەگەیەنێتە جوانی و دوور ئەکەوێتەوە لە ناشرینی، بەلام ئەو جوانیەنا کە ڕووکەش بێ، جوانی ڕوکەش دوانن، یەکیان کەسی دووڕوو، یەکیان هی ڕوخسارە، ئەوەی دووڕوو پڕە لەناشرینی هەرچەندە کە ڕوخساریشی جوان بێ، بەلام ئەوەی بەڕووکەش جوانە ئەوا ئەمەیان دووجۆرن، یا ناخیشیان وەک ڕووخساریان جوانە، یا ناخیان پێچەوانەیە واتە ناخ پیس و ناشرینن. بەڵام جوانی ڕاستەقینە یەک جوانیە لە دووجۆردا، گرنگ نیە ئەو کەسە کامە جۆریان بێت، کە جۆری ڕوخسار جوان و کەسی ڕوخسار ناشرینن، مرۆڤ هەرچەندە ڕوخساری جوان بێت یا ناشرین بێت ئەگەر جوانی ڕاستەقینەی هەبوو، بەبێ گومانی ئەوکەسە جوانە، وە مرۆڤ هەرچەندە جوان بێت بەڵام ڕووکەش بێ و ناخ بەتاڵ بێت و ناخ ناشرین بێت، گومانی تیانیە کە ئەوکەسە ناشرینە، خوا مرۆڤی لەسەر بنەمای جوانی و ناشرینی مرۆڤانە خەلق کردووە، نەک لەسەر جوانی وناشرینی رووخسار.
جا ئێستا با هەریەکێکمان لەخۆ بپێرسێت، ئایا من جوانم یا ناشرین؟ بە فەرا،ۆشکردنی ڕوخسار..



نووسینی: موسلیم چۆمان، سوئام "ئوسامە ئەنوەر"

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه