فێر ببن که‌ خۆش بژین و تامی خۆشی ژیان بچێژن.
یەک شەممە, 05 حوزەیران 2011 15:24




ڕۆژانی منداڵیتان له‌بیر ماوه‌ ؟

ئه‌و ڕۆژانه‌ی هیچ شتێک ئاڵۆز نه‌بوو بۆتان ، ته‌نها شتێک که‌ بیرتان لێ ئه‌کرده‌وه‌ قه‌ڵه‌م بۆیه‌ و چکلێت و جه‌ژنانه‌ بوو ، شتانێک که‌ نه‌مانئه‌زانی هیچ گرنگیه‌کی نه‌بوو بۆمان چونکه‌ ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌وانه‌بوو ئازارمان بده‌ن ئێمه‌ هیچ سه‌رنجێکمان بۆی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نمان گه‌وره‌تر ئه‌بوو زیاتر هه‌ستیار ئه‌بووین به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی که‌ له‌ ده‌وروبه‌رمان ڕو ئه‌ده‌ن وه‌ک ژیان ، مردن ، خۆشه‌ویستی ، جیابوونه‌وه‌ ، سه‌رکه‌وتن ، دۆڕاندن ....، تێگه‌شتین که‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونمان خه‌مه‌کانمان زیاتر ئه‌بێت و ئه‌بێت خه‌م بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌شمان بخۆین .

له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا ، هه‌مووکات ئه‌تان له‌ بیربێت که‌:-
هیچکاتێک بیرمه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌م ڕوداوانه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ بزواندنی هه‌ستی ئێوه‌ ، ڕوداوه‌کان و کاته‌کان نین که‌ ئازارتان ئه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ هه‌ستی ئێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ڕوداوانه‌ وات لێ ئه‌کات خه‌م بخۆیت .
شته‌ ساده‌کان به‌ جدی وه‌ربگره‌ ؛باوه‌رت هه‌بێت به‌ هێزی پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌ ، ماچکردن و له‌باوه‌شگرتن ، بڕوات به‌ ڕاستگۆیی و میهره‌بانی و خه‌یاڵ هه‌بێت ، بیرکردنه‌وه‌ی باش یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ژیانێکی باش و خۆش .

خۆتان ئازاد بکه‌ن و به‌ هه‌ڵه‌کانی خۆتان پێبکه‌نن.
له‌وانه‌یه‌ کاتێکتان بیر بکه‌وێته‌وه‌ که‌ ویستوتانه‌ تێیدا وتارێک بده‌ن و له‌ پڕێکدا هه‌ستت کردوه‌ که‌ مێشکت له‌ ناوه‌راستی وتاره‌که‌تدا به‌تاڵ ئه‌بێت و قسه‌کانت هه‌مو بیر ئه‌چێته‌وه‌ ، هه‌ستێکی ناخۆشه‌ و ئه‌ترسیت کاتێک یه‌که‌م جار وتار ئه‌ده‌یت ، به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ گوێگران و ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی وتاره‌که‌ی تۆ بون به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و بیرچونه‌وه‌ی تۆیان له‌ مێشکدا سڕراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو یه‌کێک له‌ ئێمه‌ هه‌ندێک جار توشی هه‌ڵه‌ ئه‌بین به‌ڵام ئه‌وانه‌ش به‌ زووی له‌ بیر ئه‌که‌ین .

• ده‌وروبه‌رتان به‌و شتانه‌ پڕبکه‌نه‌وه‌ که‌ خۆشتان ئه‌وێت .

• وێنه‌ی ساته‌ خۆشه‌کانتان بگرن و وه‌ک یادگاریه‌ک بیهێڵنه‌وه‌ لای خۆتان .

• خۆتان به‌دوور بگرن له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌زانن بێتاقه‌تتان ئه‌که‌ن و ئازارتان ئه‌ده‌ن.

• ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌کت هه‌یه‌ که‌ زۆر ماندوت ئه‌کات به‌ڵام موچه‌که‌ی باشه‌ ، ئه‌وا هه‌وڵبده‌ کارێک بدۆزیته‌وه‌ که‌ خۆت پێت خۆشه‌ ئه‌گه‌ر چی موچه‌که‌شی که‌متر بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ بکه‌ که‌ دڵت پێی خۆشه‌.

• له‌و که‌سانه‌ خۆت به‌دوور بگره‌ که‌ به‌زۆر قسه‌یه‌کت پێئه‌که‌ن که‌ خۆت به‌و قسه‌یه‌ ڕازی نیت و ویستت له‌سه‌ری نیه‌.

• ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێکتان بۆ هاته‌ پێش به‌وپه‌ری تواناوه‌ هه‌وڵبده‌ سه‌فه‌ر بکه‌یت.

• هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام بیت له‌ خوێندن.

• هیچکاتێک نازانین چه‌ندێک له‌ ژیان ئه‌مێنینه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌رکارێکی باشت بۆ رێککه‌وت ئه‌وا ئه‌نجامی بده‌ .

• بۆ دڵخۆشکردنی خه‌ڵک و که‌سانی تر زۆر ئازاری خۆت مه‌ده‌ و کارێک مه‌که‌ له‌ توانای خۆت به‌ده‌ر بێت، ئه‌گه‌ر ویستت کارێکی باش بکه‌یت ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کان و ئازیزانته‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌.

• گرنگی به‌ ته‌ندروستی و رێکی جه‌سته‌دان بده‌ن ، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و که‌سه‌ سه‌رنجراکێشه‌بن که‌ هه‌میشه‌ له‌ مێشکی خۆتدا وێنات کردوه‌.

• بیرکردنه‌وه‌کانت بگۆڕه‌، کاتێک که‌سێک به‌ قسه‌ناخۆشه‌کانی یان به‌ توانجدانی ئازارت ئه‌دات وا حسابی بۆ بکه‌ که‌ گوێت لێی نیه‌ ، وه‌ هه‌رچیه‌ک ئه‌ڵێت باوه‌ری پێمه‌که‌، تۆ زۆر باشتر له‌ خه‌ڵک خۆت ئه‌ناسیت ، بۆیه‌ خه‌م بۆ ئه‌و قسانه‌ مه‌خۆ که‌ بۆت دروست ئه‌که‌ن .

هه‌مووکات به‌دوای خۆشیدا بگه‌ڕێن
دڵنیابن له‌وه‌ی که‌ ئه‌توانن خۆشی به‌ده‌ست بهێنن
ته‌نها ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ به‌دوای چ جۆره‌ خۆشیه‌کدان و چ کارێک ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن

خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
کۆمه‌ڵایه‌تی
وێنە
باوک و دایکیان ده‌یانسوتێنن
یه‌کێک له‌ سه‌رنجترین و دڵته‌زێنترین روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ 11-5-2012...
وێنە
200 $ بۆ دیئاکتیڤ کردنی فه‌یسبوک
بری 200$ بۆ دیئاکتیڤه‌یتی فه‌یسبوک له‌ ویلایه‌تی بۆستن له‌ ئه‌مریکا ، باوکێک هه‌ڵده‌ستێت...
وێنە
هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نیازی تاوان و خیانه‌تی هه‌بوو!!
ژنێکی پاکستانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت له‌ کاتێکدا ویستی ده‌سترێژی هه‌بووه‌ بۆ...
وێنە
كاتێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ت لێیدا چی ده‌كه‌یت
       پشكۆخاڵدانی/كه‌ركوك ئایه‌ ســــــــــــــۆمابه‌چی قه‌پاته‌...
وێنە
چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بۆ دایكان و باوكان ‌
منداڵ له‌ باوه‌شی دایكیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایكی گۆش ده‌كرێ و، له‌ سایه‌ی ناز و...
وێنە
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت.
بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ...
وێنە
کوڕێک باوکی خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری بوو یاری به‌ پله‌یسته‌یشن بکات
له‌ له‌ باشوری شاری فیلادیفیا ڕووداوێکی تاک و دڵته‌زێن روویدا که‌ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار با ...
وێنە
ئه‌و قسانه‌ی پیاوان ده‌یکه‌ن و ئافره‌تان له‌ بیری ناکه‌ن!
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ ئافره‌ت بێزار ده‌کات به‌تایبه‌ت ژنان،هه‌ندێ جار به‌ شێوه‌یه‌ک...
وێنە
كچان و ژنان كام ڕه‌نگی چاویان لاجوانه‌
ژنێك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خۆم سه‌وزه‌، چاوی سه‌وزم لاجوانه‌ هه‌رچه‌نده‌...
وێنە
ئه‌گه‌ر ژنكه‌ت سه‌رۆكی كارت بێت چ به‌ڵایه‌ك ڕووت تێده‌كات؟؟
ئایا تا ئێسته‌ له‌لای خۆتانه‌وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌جێگای...
وێنە
رێگاکانی خۆشەویستی راستەقینە لە نێوان هاوسەرەکاندا...
کاتێک رۆیشت و ویستی دوور بکەوێتەوە لە تۆ بە هۆی توورە بوونەوە ( لێ دوور مەکەرەوە و بە شوێنیا برۆ) کاتێک بینیت...
وێنە
سه‌روه‌ت و سامانی خێزان هی ژنـه‌ یاخوود پـیاو ؟
یوسف خه‌لیل یه‌كێك له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر...
وێنە
ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ئینکاترن..
ئافره‌تان زیاتر ئینکارن له‌ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی ڕوونی کرده‌وه‌ که‌...
وێنە
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی ترسناک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خیانه‌تت لێ ده‌کات..
ئایا به‌رده‌وام له‌ کار دوا ئه‌که‌وێت؟ئایا که‌م قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات که‌ له‌...
وێنە
هاوڕێی سه‌ر کاری پیاوان وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که‌ دڵ پیس بکه‌ن.
دڵپیسی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان و  وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن له‌...
وێنە
بنەما بۆ نەھێلانی کێشەی نێوان ژن و مێرد
زۆر جار گفتۆگۆیەک لە نێوان ژن مێرد روودەدا کە ھەندێک جار دەگاتە رادەیەک بەرەنگاری لە نێوانیان دەبێت بە بێ...
وێنە
راگەیاندن و حەیاجونی ناوداران بەدەستدرێژی جنسی
جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی...
وێنە
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن پله‌ به‌ پله‌..
خانمان ئه‌توانن یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی،پاشان وازی لێ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه