سه‌د ڕێگا بۆ گه‌یشـــتن به‌ شادی و خۆشی ژیان!!
دووشەممە, 06 حوزەیران 2011 12:56




ئایا له‌ ژیان بێزار بوویت ،؟ ئیتر ژیان به‌ره‌و ڕوی تۆ نیه؟‌ ، بێتاقه‌ت مه‌به‌، چونکه‌ که‌سانێکی زۆر وه‌ک تۆ وان و له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئه‌وه‌ش بزانن هیچ کێشه‌یه‌ک بێ چاره‌سه‌رکردن نیه‌ وه‌ ئه‌توانن به‌ سه‌ردانکردنتان بۆ کتێبخانه‌کان چه‌نده‌ها کتێب له‌م بواره‌ بخوێننه‌وه‌ که‌ ڕێگا جیاوازه‌کانی تێدایه‌ بۆ تێپه‌ربون له‌م کێشانه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ 100 خاڵی ساده‌ن که‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌مومان بیزانین به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ین که‌ ئه‌یزانین ، رێگای زۆر ساده‌ و ئاسانن بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کێشه‌کاندا ، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سودی هه‌بێت له‌ خاڵی یه‌که‌مه‌وه‌ به‌ ناوی خوا ده‌ست پێ ئه‌که‌ین ..

1.    دان به‌ هه‌ڵه‌کانتدا بنێ .
2.    له‌ هه‌ڵه‌ی که‌سانی ده‌وروبه‌ر و هاورێیانت خۆش ببه‌ ، لێیان ببوره‌.
3.    ڕێگای نوێ بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆ کات به‌سه‌ربردن .
4.    به‌ ته‌رتیب به‌ و هه‌موو کاره‌کانت به‌ شێوه‌ی تایبه‌تی خۆت ڕێکبخه‌.
5.    هاوڕێی نوێ بدۆزه‌ره‌وه‌.
6.    ئیشێکی نوێ بدۆزه‌ره‌وه‌.
7.    جۆری خواردن و خواردنه‌وه‌کانت بگۆڕه‌.
8.    هه‌سته‌کانت بنوسه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌فته‌رێک ، یان بڵێین با ده‌فته‌رێکی یادگاریت هه‌بێت بۆ نوسینه‌وه‌ی کاره‌کانی ڕۆژانه‌ت.
9.    ڕسته‌ی ڕۆژانه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ !( هه‌موو ڕۆژێک به‌یانیان ڕسته‌یه‌کی جوانی پۆزه‌تیڤ ده‌رببڕه‌).
10.    گه‌شت و گوزار بکه‌  و سه‌ردانی شوێنه‌ جیاوازه‌کان بکه‌.
11.    ترس قبوڵ بکه‌ ، ( ترسان هه‌ندێک جار له‌ ژیاندا ئه‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتن و هه‌وڵدانی زیاتر ).
12.    کاری ئابوری خۆت بنیات بنێ ( هیچکاتێک بێ ئیش دامه‌نیشه‌ ، ده‌ستپێبکه‌ به‌ دوای ئیشێکدا بگه‌رێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشه‌ی مه‌به‌ستته‌ ده‌ستت نه‌که‌وت ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ خۆی بونیاتی ئه‌و کاره‌ دابنێیت و که‌سانی تر له‌ ده‌وری خۆت کۆ بکه‌یته‌وه‌ ).
13.    زمانێکی نوێ فێر ببه‌،( فێربوونی زمانێکی نوێ ئاشنات ئه‌کات به‌ دونیایه‌کی نوێ و میله‌تانێکی نوێ )
14.    هۆکارێک بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆ قبوڵکردنی بۆچونه جیاوازه‌کان .
15.    دیکۆراتی شوێن کاره‌کانت بگۆره‌ و گۆرانکاری ته‌واوی تێدا بکه‌.
16.    هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵات به‌ خۆتان ببه‌خشن ، کاتێک له‌ کارێک سه‌رکه‌وتوو ئه‌بیت خۆت خه‌ڵات بکه‌ به‌ کرینی شتێک بۆ خۆت یان شێوازی تر وه‌ک گه‌شت کردن ...
17.    به‌یانیان زوتر له‌ ڕابردوو له‌ خه‌و هه‌ڵسه‌.
18.    هێزی بیرکدنه‌وهت زیاتر بکه‌ ، ( بۆ ئه‌م کاره‌ سود له‌و ڕێگا جیاوازانه‌ وه‌ربگره‌ که‌ هه‌یه‌).
19.    هه‌وڵبده‌ په‌رگه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت !
20.    کتێبێکی بچوک بنوسه‌ وه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت بڵاوی بکه‌ره‌وه‌.
21.    هه‌موو کات هه‌وڵبده‌ ، به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌کانیشت با خه‌یاڵی نه‌بێت.
22.     سه‌رپێچی یاسا مه‌که‌ ، و کاره‌کانت به‌ ڕێک و پێکی و بێ که‌موکوڕی جێبه‌جێ بکه‌.
23.    هۆکارێک بۆ خۆشویستنی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌.
24.    شتانێکی نوێ تاقی بکه‌ره‌وه‌ .
25.    زۆر زۆر پارێزگاری بکه‌ له‌ توشبون به‌ شه‌رکردن.
26.    له‌ به‌فیڕۆدانی تواناکانت خۆت بپارێزه‌.
27.    فێرببه‌ که‌ چاوپۆشی بکه‌یت.
28.    قه‌درگرتنی ماندووبوونی که‌سانی تر به‌ ئه‌رکی خۆت بزانه‌.
29.    واز له‌ سه‌لماندی کاره‌کان مه‌هێنه‌ ، هه‌رکارێک ئه‌که‌یت سه‌لماندنی پێویسته‌.
30.    ماڵه‌که‌ت پاک و خاوێن ڕابگره‌.
31.    ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ له‌ خۆتدا به‌دی ئه‌که‌یت هه‌وڵبده‌ چاره‌سه‌ری بکه‌یت.
32.    کارامه‌یی نوێ و چالاکی نوێ فێر ببه‌.
33.    هه‌روه‌ک چۆن هه‌مو کات حسابی پاره‌کانت ئه‌که‌یت ، به‌و شێوه‌یه‌ش حساب بۆ کاته‌کانت بکه‌.
34.    وه‌رزش بکه‌ .
35.    وه‌ک دایکان و باوکان به‌!
36.    ئه‌و دیوارانه‌ی له‌ ده‌وری خۆت داتناون هه‌ڵیانگره‌ ، بیانڕوخێنه‌.
37.    ئه‌و شتانه‌ی ئه‌بێته‌ هۆی خه‌م و ئازاردانت له‌ خۆت و ماڵه‌که‌ت دوری بخه‌ره‌وه‌.
38.    هه‌وڵبده‌ هه‌فته‌ی کتێبێک بخوێنیته‌وه‌ .
39.    په‌یوه‌ندی به‌ هاوڕی کۆنه‌کانته‌وه‌ بکه‌ و له‌ ئه‌حواڵیان بپرسه‌.
40.    یاری بکه‌!!( هه‌ندک کات کرده‌وه‌کانت وه‌ک منداڵ بێت و له‌گه‌ڵیان یاری بکه‌یت ئه‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌و باشبونی باری ده‌رونیت)
41.    ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خراپه‌یان له‌گه‌ڵ کردویت لێیان خۆشبه‌.
42.    واز له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ زۆر قورسه‌کان بهێنه‌ و هێنده‌ خۆتیان پێوه‌ سه‌رقاڵ مه‌که‌ که‌ چه‌ندین کێشه‌ی ترت توش ببێت.
43.    ئه‌گه‌ر دوژمنت هه‌یه‌ ئه‌وا هه‌وڵبده‌ ئاشت ببیته‌وه‌ له‌گه‌ڵی و چاکسازی له‌ نێوانتان دروست بکه‌.
44.    ئه‌گه‌ر زۆر رقت له‌ که‌سێکه‌ ئه‌وا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌مکه‌ره‌وه‌ یان بیبڕه‌ بێ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی بکه‌یت ، به‌و شێوه‌یه‌ زۆرێک له‌ ئازاره‌کانت که‌م ئه‌بێته‌وه‌ ).
45.    ئه‌و شته‌ی که‌ زۆر ده‌مێکه‌ خه‌ونی پێوه‌ ئه‌بینیت هه‌وڵبده‌ بۆ خۆت په‌یا بکه‌یت یان بیکڕیت!
46.    واز له‌ دادگای کردن بهێنه‌ .
47.    جۆری جل و به‌رگ له‌به‌رکردنه‌کانت بگۆڕه‌.
48.    به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ 10 جار پێبکه‌نه‌.
49.    هه‌ندێک له‌ یادگاریه‌ کۆنه‌کانت له‌ بیر بکه‌ .
50.    نه‌مامێک له‌ باخچه‌که‌تان بڕوێنه‌.
51.    ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت ماوه‌یه‌ک بڕۆ بۆ شارێکی تر!!
52.    زۆر به‌ دیار سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ مه‌به‌.
53.    خۆشه‌ویستانت له‌ ئامێز بگره‌ .
54.    میوانیه‌کی خۆش ڕێک بخه‌!
55.    واز له‌ ئامێره‌کانی گواستنه‌وه‌ بهێنه و چه‌ند ساتێکت بۆ به‌ پێ ڕۆشتن ته‌رخان بکه‌.
56.    ئاژه‌ڵێک یان باڵنده‌یه‌کی ماڵی بکڕه‌ .
57.    نامه‌یه‌کی سوپاسگوزاری بۆ هاورێیه‌کت بنوسه‌ که‌ کارێکی چاکی له‌گه‌ڵ کردویت.
58.    ڕۆژانه‌ ڕاهێنانی بیرکردنه‌وه‌ بکه‌ ، ( تامل).
59.    ڕسته‌ی جوان و پڕ مانا به‌کاربهێنه‌.
60.    ئه‌گه‌ر شکت له‌ شتێک هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و کاره‌ بکه‌ که‌ دڵت پێی خۆشه‌.
61.    ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتی یان دۆڕایت له‌ کارێکدا ، بۆچونی خۆت ده‌رببڕه‌.
62.     لاسایی که‌سانی تر مه‌که‌ره‌وه‌.
63.    ئامانجه‌کانت بزانه‌ ، دیاری بکه‌.
64.    یارمه‌تی که‌سانی تر بده‌ ، که‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی تۆ هه‌یه‌.
65.    که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ و تێکه‌ڵی که‌سانی باش ببه‌.
66.    چه‌ند کاتێکت بۆ ته‌نهایی ته‌رخان بکه‌ ، چونکه‌ هه‌مو مرۆڤێک پێویستی پێیه‌تی.
67.    هه‌ندێک شت که‌ پێویستی به‌ چاککردنه‌وه‌ هه‌یه‌ خۆت چاکی بکه‌ و بۆ هه‌مو شتێک داوا له‌ که‌سانی تر مه‌که‌.
68.    کاری گونجاو و به‌نرخ جێبه‌جێ بکه‌.
69.    هه‌وڵبده‌ پێش جێبه‌جێکردنی هه‌ر کارێک به‌ جوانی بیر بکه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوایدا په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌.
70.    شته‌ جیاوازه‌کانی ژیانت خاڵبه‌ندی بکه‌.
71.    هه‌وڵبده‌ تێبگه‌یت که‌ که‌سانی ده‌وروبه‌رت چییان لێت ئه‌وێت .
72.    عاده‌ته‌ خراپه‌کانت ته‌رک بکه‌ .
73.    خۆ به‌زلزانین ته‌رک بکه‌.
74.    ئه‌و شته‌ی که‌ ڕقت لێیه‌تی به‌هه‌ر نرخێک بێت له‌ خۆتی دوربخه‌ره‌وه‌.
75.    هه‌وڵبده‌ هه‌موو ڕۆژێک باشتربیت له‌ ڕۆژی پێشوو.
76.    ئه‌وه‌ بزانه‌ له‌ ژیان خۆی شێوه‌ی نیه‌ ، به‌ڵکو له‌سه‌ر بناغه‌ی بیرکدنه‌وه‌و کرده‌وه‌کانی تۆ بۆ شته‌ جیاوازه‌کان شێوه‌یه‌ک به‌ ژیان ئه‌به‌خشیت ، بۆیه‌ له‌ بابه‌ته‌ جیاوازه‌کانی ژیاندا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی باش و دروستت هه‌بێت.
77.    با زه‌رده‌خه‌نه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لێوت بێت.
78.    بڕۆ به‌ره‌و ڕوی ئه‌و شته‌ی که‌ ئاره‌زوت لێیه‌تی.
79.    بڕواتان به‌ هه‌سته‌کانتان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ژیان.
80.    وا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ که‌ وابزانی له‌ خۆشی و شادی و سه‌یراندایت.
81.    چیرۆکێک دروست بکه‌ له‌ ژیانت ، ڕوداوه‌ جیاوازه‌کان تۆمار بکه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ خۆت بکه‌ به‌ پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که‌ و نوسه‌ره‌که‌شی با هه‌رخۆت بیت.
82.    درۆ مه‌که‌.
83.    پێشبینی ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌کان بۆ خۆت بکه‌ ، به‌و شێوازه‌ هه‌مو ڕوداوه‌کان ئاسانتر ئه‌بێت بۆت.
84.    له‌ کاتی ئێستادا بژی ، زۆر بیر له‌ داهاتو مه‌که‌ره‌وه‌ زۆریش خه‌م بۆ ڕابردوو مه‌خۆ.
85.    چاوه‌روانی ڕوداوه‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانبه‌.
86.    هه‌وڵبده‌ له‌ ساته‌کانی ته‌مه‌نت سود وه‌رگریت و خۆش بژیت.
87.    یاسای تایبه‌ت به‌ خۆتت هه‌بێت جگه‌ له‌ یاسای گشتی ژیان.
88.    هه‌رگیز حه‌سود مه‌به‌.
89.    عاشق به‌ ، نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک ، به‌ڵکو عاشقی خۆت!!
90.    هیچکاتێک ئه‌سه‌ف بۆ ڕابردوو مه‌خوازه‌.
91.    له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا هاوبه‌شبه‌ ، خه‌م و خۆشیه‌کانیان به‌ هی خۆت بزانه‌.
92.    زۆر په‌له‌ مه‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که‌ هه‌ته‌ ، له‌وانه‌یه‌ باشتر وابێت تۆزێک دوا بکه‌وێت.
93.    قسه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌وروبه‌رت شیرین بێت ، چونکه‌ ته‌نها ڕسته‌یه‌ک خۆشه‌ویستت ئه‌کات یان بێزراوت ئه‌کات لای ده‌وروبه‌ر.
94.    نکوڵی له‌ ڕاستی مه‌که‌ ، هه‌مو کات ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌که‌یکه‌یت ڕاست نیه‌.
95.    زیاتر له‌ خوا نزیک ببه‌ره‌وه‌ ، چونکه‌ نزیکی له‌ خوا له‌ زۆر شتی خراپت دور ئه‌خاته‌وه‌ .
96.    زۆر گوێ به‌ ماڵی دونیا مه‌ده‌ ، چونکه‌ خۆشی ژیان %100 له‌ سه‌روه‌ت و سامان نیه‌.
97.    هه‌وڵبده‌ بخوێنیت ، هه‌تا زیاتر بخوێنیت پله‌ت به‌رزتر و مێشکت فراوانتر ئه‌بێت.
98.    له‌ هه‌مو هه‌ڵه‌یه‌ک سود وه‌رگره‌ ، کاتێک هه‌ڵه‌یه‌کت کرد ، داوای لێبوردن بکه‌.
99.    خودا له‌ خۆت ڕازی بکه‌ ، چونکه‌ ڕازی کردنی خودا مانای سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ دونیا.
100.    هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ بکه‌یت زۆر باشه‌ ئه‌گه‌ریش نه‌وتوانی هه‌مووی جێبه‌جێ بکه‌یت ئه‌وا هه‌رچه‌ندێک که‌ ئه‌توانی جێبه‌جێی بکه‌ ، چونکه‌ هه‌ر خاڵه‌و سه‌رکه‌وتنێکی تێدایه‌ ، که‌واته‌ له‌به‌ر نه‌توانینی جێبه‌جێکردنی خاڵێک واز له‌ هه‌مو خاڵه‌کانی تر مه‌هێنه‌.



خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی


 
کۆمه‌ڵایه‌تی
وێنە
باوک و دایکیان ده‌یانسوتێنن
یه‌کێک له‌ سه‌رنجترین و دڵته‌زێنترین روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ 11-5-2012...
وێنە
200 $ بۆ دیئاکتیڤ کردنی فه‌یسبوک
بری 200$ بۆ دیئاکتیڤه‌یتی فه‌یسبوک له‌ ویلایه‌تی بۆستن له‌ ئه‌مریکا ، باوکێک هه‌ڵده‌ستێت...
وێنە
هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نیازی تاوان و خیانه‌تی هه‌بوو!!
ژنێکی پاکستانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت له‌ کاتێکدا ویستی ده‌سترێژی هه‌بووه‌ بۆ...
وێنە
كاتێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ت لێیدا چی ده‌كه‌یت
       پشكۆخاڵدانی/كه‌ركوك ئایه‌ ســــــــــــــۆمابه‌چی قه‌پاته‌...
وێنە
چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بۆ دایكان و باوكان ‌
منداڵ له‌ باوه‌شی دایكیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایكی گۆش ده‌كرێ و، له‌ سایه‌ی ناز و...
وێنە
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت.
بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ...
وێنە
کوڕێک باوکی خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری بوو یاری به‌ پله‌یسته‌یشن بکات
له‌ له‌ باشوری شاری فیلادیفیا ڕووداوێکی تاک و دڵته‌زێن روویدا که‌ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار با ...
وێنە
ئه‌و قسانه‌ی پیاوان ده‌یکه‌ن و ئافره‌تان له‌ بیری ناکه‌ن!
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ ئافره‌ت بێزار ده‌کات به‌تایبه‌ت ژنان،هه‌ندێ جار به‌ شێوه‌یه‌ک...
وێنە
كچان و ژنان كام ڕه‌نگی چاویان لاجوانه‌
ژنێك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خۆم سه‌وزه‌، چاوی سه‌وزم لاجوانه‌ هه‌رچه‌نده‌...
وێنە
ئه‌گه‌ر ژنكه‌ت سه‌رۆكی كارت بێت چ به‌ڵایه‌ك ڕووت تێده‌كات؟؟
ئایا تا ئێسته‌ له‌لای خۆتانه‌وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌جێگای...
وێنە
رێگاکانی خۆشەویستی راستەقینە لە نێوان هاوسەرەکاندا...
کاتێک رۆیشت و ویستی دوور بکەوێتەوە لە تۆ بە هۆی توورە بوونەوە ( لێ دوور مەکەرەوە و بە شوێنیا برۆ) کاتێک بینیت...
وێنە
سه‌روه‌ت و سامانی خێزان هی ژنـه‌ یاخوود پـیاو ؟
یوسف خه‌لیل یه‌كێك له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر...
وێنە
ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ئینکاترن..
ئافره‌تان زیاتر ئینکارن له‌ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی ڕوونی کرده‌وه‌ که‌...
وێنە
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی ترسناک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خیانه‌تت لێ ده‌کات..
ئایا به‌رده‌وام له‌ کار دوا ئه‌که‌وێت؟ئایا که‌م قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات که‌ له‌...
وێنە
هاوڕێی سه‌ر کاری پیاوان وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که‌ دڵ پیس بکه‌ن.
دڵپیسی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان و  وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن له‌...
وێنە
بنەما بۆ نەھێلانی کێشەی نێوان ژن و مێرد
زۆر جار گفتۆگۆیەک لە نێوان ژن مێرد روودەدا کە ھەندێک جار دەگاتە رادەیەک بەرەنگاری لە نێوانیان دەبێت بە بێ...
وێنە
راگەیاندن و حەیاجونی ناوداران بەدەستدرێژی جنسی
جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی...
وێنە
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن پله‌ به‌ پله‌..
خانمان ئه‌توانن یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی،پاشان وازی لێ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه